هاوڵاتى ژورى ئۆپراسیۆنى ئیداره‌ى گه‌رمیان بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا رایگه‌یاند، له‌ژێر مه‌رج و رێنماییه‌کانى خۆپارێزیدا، مزگه‌وته‌کان بۆ ئه‌نجامدانى نوێژى هه‌ینى ده‌کرێنه‌وه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئیداره‌ى گه‌رمیان بڵاویکردۆته‌وه، ئه‌ندامانى ژورى ئۆپه‌راسیۆنى ئیداره‌ى گه‌رمیان بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرونا کۆبونه‌وه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ وتاربێژه‌کانى سنوره‌که ئه‌نجامدا، باسیان له‌دۆخى ته‌ندروستى گه‌رمیان کرد. به پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که، "گرنگى خۆپارێزى و خه‌ڵکپارێزى بۆ مامۆستایانى ئاینى ڕونکرایه‌وه و پێیان ڕاگه‌یه‌ندرا وه‌ک چۆن موسوڵمانان و نوێژخوێنان داواده‌که‌ن ده‌رگاى مزگه‌وته‌کان بکرێنه‌وه، پێویسته له‌کاتى کردنه‌وه‌ى ده‌رگاى مزگه‌وته‌کانیشدا وه‌ک ئه‌رکێکى ئایینى و مرۆڤایه‌تى له‌پێناو پاراستنى ته‌ندروستى یه‌کتردا پابه‌ندبن به بڕیار‌و ڕێنماییه‌کان". ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شکراوه، مامۆستایانى ئاینى له مزگه‌وته‌کاندا که‌سى یه‌که‌مى ئیداره‌دان و ڕێکخستنى کاروباره‌کانن، پێویسته به‌باشى ڕۆڵبگێڕن بۆئه‌وه‌ى خه‌ڵک سارد نه‌بنه‌وه له به‌کارھێنانى ھۆکاره‌کانى خۆپارێزى و ھه‌ڵمه‌تى ھۆشیارکردنه‌وه‌ى نوێژخوێنان به‌گشتى به‌ئه‌رکى سه‌رشانى خۆیان بزانن. له‌راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا جه‌ختیشکراوه‌ته‌وه، به‌کارھێنانى ده‌مامک و دورى یه‌ک مه‌تر نێوان نوێژخوێنان و هێنانى به‌رماڵ و ده‌ستنوێژشتن له‌ماڵه‌وه به‌تایبه‌تى له‌کاتى نوێژى هه‌ینی، وه‌کو مه‌رج دیارى بکرێت بۆ نوێژخوێنان.
هاوڵاتى رێکخراوى دۆر بۆ زانیارى نه‌وتى کوردستان، وه‌کو ڕێکخراوێکى تایبه‌تمه‌ندى بوارى زانیارى نه‌وت و غازى سروشتی،کۆمه‌ڵێک ڕاسپارده و پێشنیارى ئاڕاسته‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و دیوانى چاودێرى دارایى کرد، له‌باره‌ى “وردبینکردنى گرێبه‌سته‌کانى نه‌وت”ه‌وه کردووه. به‌پێى ڕاپۆرته‌که‌ى ڕێکخراوى دۆر بۆ زانیارى نه‌وتى کوردستان، پێویسته حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌بێ جیاوازى و به‌یه‌ک پاکێج هه‌موو گرێبه‌سته‌کان بخاته به‌رده‌ستى دیوانى چاودێرى دارایی، "نابێت هیچ گرێبه‌ستێک ببوردرێت له وردبینیکردن، به‌تایبه‌ت دۆر مه‌به‌ستیه‌تى “گرێبه‌ستى 50 ساڵه‌ى هه‌نارده‌کردنى نه‌وت، 25 ساڵه‌ى غازى سروشتی، ڕوسنه‌فت، گرێبه‌ستى ئه‌مبارکردن و هه‌نارده‌کردنى “تى پکۆ”، گرێبه‌ستى فرۆشتن” بخرێته به‌رده‌ستى تیمه‌که‌ى دیوانى چاودێرى دارایی، چونکه زۆرترین گومان له‌سه‌ر ئه‌م گرێبه‌ستانه‌یه". هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌که، دواى وربینکردنى تیمی”ڕێکخراوى دۆر بۆ زانیارى نه‌وتى کوردستان بۆ به‌شێک له گرێبه‌سته نه‌وتییه‌کان، ده‌رکه‌وت "ئاڵوگۆڕ" له‌پشکى حکومه‌تى هه‌رێم و کۆمپانیاکان ڕوویداوه، به‌جۆرێک له‌هه‌ندێک شوێن پشکى کۆمپانیاکان هێنده زیاده چاوپۆشى لێناکرێت، چونکه پشکى کۆمپانیاکان بووه به ٨٠%، پشکى حکومه‌تى هه‌رێمیش بووه به ٢٠%، له‌بارى سروشتی‌دا پشکى کۆمپانیاکان ده‌بێت ٢٠% بێت. رێکخراوى دۆر پێى وایه، جێگه‌ى پرسیاره که‌رتى نه‌وتى هه‌رێمى تا پێش ساڵى ٢٠١٤ به‌شێوه‌یه‌کى گشتى ٥٧ گرێبه‌ستى هه‌بووه، به‌پله‌ى یه‌که‌م (دى ئێن ئۆ، وێنسترین زاگرۆس، گنه‌ڵ ئینێرجى تورکی، مۆڵى هه‌نگاری، ئیم ئۆڤى نه‌مساوی، که‌ى ئین ئۆسى کۆری)سودى یه‌که‌م و دوومیان لێوه‌رگرتووه، به‌ڵام دواى ئه‌وه کۆمپانیاى گنه‌ڵ ئینێرجى تورکى له ١٤ى گرێبه‌ستى هه‌رێمى کوردستان ناوى هه‌یه و بووه به یه‌که‌مى بێ ڕکابه‌ر. به‌ڕێوه‌به‌رى ڕێکخراوى دۆر بۆ زانیارى نه‌وتى کوردستان، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌کاته‌وه، تیمى ڕێکخراوى دۆر بۆ زانیارى نه‌وتى کوردستان که له ساڵى ٢٠١٤ وه ٢٦ ڕاپۆرتیان له‌بوارى نه‌وت و غازى سروشتى بڵاوکردووه‌ته‌وه، ئاماده‌ن وه‌کو پاشکۆى وربینکردن ئاسانکارى و هاوکارى پێشکه‌شى دیوانى چاودێرى دارایى بکه‌ن.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر رایگه‌یاند، تاقیکردنه‌وه‌کانى خولى دوه‌مى پۆله ناکۆتاکان له 4 بنه‌ڕه‌تى تا 11 ى ئاماده‌یى و قۆناغى ناکۆتایى خوێندنى پیشه‌یى و ئیسلامى بۆ ڕۆژى 16ى ئاب دواخرا. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ى ئابى 2020 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر رایگه‌یاند:" به‌پێى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له خاڵى یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ى خولى دووه‌مى پۆله ناکۆتاکان له 4 بنه‌ڕه‌تى تا 11ى ئاماده‌یى و قۆناغى ناکۆتایى خوێندنى پیشه‌یى و ئیسلامى که بڕیاربو له واده‌ى خۆى جێبه‌جێ بکرێت له به‌روارى 2020/8/9، له‌هه‌مانکاتدا ده‌سه‌ڵات درا به به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى پارێزگاکان بۆ به‌ڕێوه‌بردن و کۆتاییهێنان به تاقیکردنه‌وه‌کان به‌ڕه‌چاوکردنى ڕه‌شى ته‌ندروستی." هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه که دواى تاوتوێکردن و هه‌ڵسه‌نگاندنى ڕه‌وشى ته‌ندروستى و ڕاى پارێزگا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر و په‌روه‌رده‌ى قه‌زاکان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى سه‌رپه‌رشیکردن به‌مه‌به‌ستى ڕه‌چاوکردنى ڕه‌وشى ته‌ندروستى "بڕیارماندا تاقیکردنه‌وه‌کانى خولى دووه‌مى پۆله ناکۆتاکان له 4 بنه‌ڕه‌تى تا 11 ى ئاماده‌یى و قۆناغى ناکۆتایى خوێندنى پیشه‌یى و ئیسلامى دوابخرێت بۆ ڕۆژى یه‌کشه‌ممه به‌روارى 2020/8/16 یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
هاوڵاتى سه‌رۆک کۆمارى فه‌ره‌نسا وه‌ک یه‌که‌م سه‌رۆکى وڵاتانى جیهان دواى ته‌قینه‌وه گه‌وره‌که‌ى به‌یروت خۆى گه‌یانده ئه‌و وڵاته. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ى ئابى 2020 کۆشکى ئلیزێ ڕایگه‌یاند: پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ئیمانوێل ماکرۆن گه‌یشته به‌یروتى پایته‌ختى لوبنان و بڕیاره له‌گه‌ڵ هه‌موو کاربه‌ده‌ستانى سیاسى ئه‌و وڵاته له‌وانه له‌وانه" میشل عه‌ون سه‌رۆک کۆمارى لوبنان و حه‌سه‌ن دیاب سه‌رۆک وه‌زیرانى لوبنان کۆببێته‌وه". فه‌ره‌نسا دوێنێ دوو فڕۆکه‌ى بارهه‌ڵگر هاوکاریى پزیشکیى ڕه‌وانه‌ى به‌یروت کرد و بڕیاره نه‌خۆشخانه‌یه‌کى کاتى که تواناى پێشوازیى له 500 بریندارى هه‌یه له به‌یروت دروست بکات.
هاوڵاتى پڕۆژه‌ى پاڵاوتنى ئاوى قورس و دابینکردنى ئاوى خواردنه‌وه ده‌ستیپێکرد و پارێزگارى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند که تێچووى پڕۆژه‌که 300 ملیۆن دۆلاره. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ى ئابى 2020 له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا، فه‌رسه‌ت سۆفى پارێزگارى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، له پارێزگاى هه‌ولێر پڕۆژه‌ى دابینکردنى ئاوى خواردنه‌وه، به تێچووى 300 ملیۆن دۆلار جێبه‌جێ ده‌کرێت، که جگه له هه‌ولێر ئاوى پاک ده‌گه‌یه‌نێته قه‌زاى ڕه‌واندز و گونده‌کانى ده‌وروبه‌ری. فه‌رسه‌ت سۆفى راشیگه‌یاند که ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ى ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه کۆتایى به کێشه‌ى که‌مئاوى بهێنن له ناوچه‌که، وتیشى:" له ناو شارى هه‌ولێریش 24 بیر لێده‌ده‌ین بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى که‌مى ئاوى پاک." پارێزگارى هه‌ولێر باسى سه‌رچاوه‌ى گوژمه‌ى پڕۆژه‌که‌ى کرد که له ڕێگه‌ى قه‌رزى یابانییه‌وه 300 ملیۆن دۆلاریان بۆ جێبه‌جێکردن و به‌گه‌ڕخستنى پرۆژه‌که دابین کردووه. فه‌رسه‌ت سۆفى له 5ى ته‌مموزدا ڕایگه‌یاند، بڕى 150ملیۆن دیناریان بۆ چاکسازى له ئاوى هه‌ولێردا دابین کردووه، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى کاره‌باش به‌ڵێنیداوه کاره‌باى پێویست بۆ بیره‌کان دابین بکات.
ئارا ئیبراهیم گفتوگۆ‌و دانوساندن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق گه‌یشتووه‌ته خاڵى کۆتایى یه‌کجارى به"رێککه‌وتن یان شکستهێنان"، سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له‌سه‌رۆکایه‌تى کۆمار بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد که"کازمى ته‌نها 250 ملیار یدنارى مانگانه ده‌نێرێت له‌به‌رانبه‌ر رێککه‌وتن له‌سه‌ر نیوه‌ى داهاتى خاڵه گومرگییه‌کان، به‌ڵام به‌رهه‌م ساڵح پێى کردووه‌ته 300 ملیار دینار". سه‌ردانى شه‌ش جارى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و بۆ گفتوگۆ‌و لێکتێگه‌یشت و رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق گه‌یشتووه‌ته خاڵى کۆتایى له‌ئێستادا به‌غدا چاوه‌ڕێى هه‌ولێر ده‌کات بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر پێشنیاره‌کانى. به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له دوو سه‌رچاوه ده‌ستى که‌وتووه یه‌کیان له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و ئه‌وى دیکه له سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق که پێشنیازه‌کانى به‌غدا وه‌ڵامى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى ده‌وێت. سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى:" به‌رهه‌ک ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌یه‌که‌م رۆژى ده‌ستبه‌کاربوونى مسته‌فا کازمییه‌وه تا ئێستا له‌هه‌وڵه‌کانى به‌رده‌وام بووه بۆ گه‌یشتن به‌رێککه‌وتن و رۆژانه نوێنه‌رانى حکومه‌تى هه‌رێم و به‌رپرسه‌کانیان په‌یوه‌ندى ته‌له‌فونیان له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامداوه". هه‌روه‌ها وتیشى:" به‌غدا کۆتا پێشنیارى داوه‌ته حکومه‌تى هه‌رێم که رێککه‌وتنه له‌سه‌ر خاڵه گومرگییه‌کانى هه‌رێم که نیوه‌ى داهاته‌که‌ى بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غداو حکومه‌تى عێراق فه‌رمانبه‌رى ژمێریارى و کارگێرى ره‌وانه‌ى خاڵه سنورییه‌کان بکات، به‌ڵام تائێستا پارتى یه‌کلانه‌بۆته‌وه". هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که" تا ئێستا پارتى له‌گه‌ڵئه‌وه‌دا نییه که تیمى فه‌رمانبه‌رى حکومه‌تى عێراقى بچێته خاڵه گومرگییه‌کان". ده‌رباره‌ى ورده‌کارى گفتوگۆکانى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق، سه‌رچاوه‌که‌ى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که "مسته‌فا کازمى سه‌ره‌تا رازى بووه به‌وه‌ى که مانگانه ته‌نها 250 ملیار دینار ره‌وانه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم بکرێت له‌به‌رانبه‌ر نیوه‌ى داهاته‌کانى خاڵه گومرگییه‌کان، به‌ڵام به‌هه‌وڵه‌کانى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار کراوه‌ته 300 ملیار دینارى مانگانه، به‌ڵام هێشتا حکومه‌تى هه‌رێم یه‌کلاینه‌بۆته‌وه‌و په‌رله‌مانتارانى کورد له‌به‌غداو وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمیش چاوه‌ڕى بڕیارى پارتى ده‌کات". له‌لایه‌کى دیکه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له تیمى یه‌کێتى له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم له‌به‌ر هه‌ستیارى دۆخه‌که نه‌یویست ناوى بهێندرێت بۆ هاوڵاتى وتى:" ئێمه چاوه‌ڕێى بڕیارى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمین بۆ سه‌ردانى به‌غداو واژۆکردنى رێککه‌وتنه‌که". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه به‌غدا بۆ هه‌موو ئه‌و ده‌روازه سنورییانه‌ى هه‌رێم که فه‌رمین و فیدڕاڵین به‌رپرس و فه‌رمانبه‌رى ژمێریارى و ئیدارى و پۆلیسى پاراستنى تیمى حکومه‌تى عێراقیشیان له‌گه‌ڵدا ده‌بێت، وتیشى:" هه‌وڵ هه‌یه‌و ئیشه‌ڵا رێککه‌وتنه‌که ده‌کرێت، با چاوه‌ڕێى هه‌فته‌ى داهاتوو بین بۆ یه‌کلابونه‌وه".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لوبنان رایگه‌یاند 137 که‌س له دوو ته‌قینه‌وه‌که‌ی به‌یروت گیانیان له‌ده‌ست داوه و پێنج هه‌زار که‌سیش برینداربوون. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ى ئابى 2020 ره‌زا موسه‌وی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لوبنان به سکاى نیوزى رایگه‌یاند "به‌پێی نوێترین ئامار، زیاتر له 137 که‌س له کاره‌ساته‌که‌ی به‌نده‌ری به‌یروت کوژراون زیاتر له پێنج هه‌زاریش بریندار بوون". وته‌بێژه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لوبنان راشیگه‌یاند که ئه‌مه ئاماری کۆتایى نییه و هێشتا ده‌یان که‌س بێسه‌روشوێنن. ئێواره‌ى سێشه‌ممه 4ی ئابی 2020 دوو ته‌قینه‌وه له به‌نده‌رى به‌یروتى پایته‌ختى لوبنان روویدا و ئه‌وه‌نده به‌هێز بوو پارێزگارى به‌یروت به ده‌م گریانه‌وه رووداوه‌که‌ى به هاوشێوه‌ى ته‌قینه‌وه ئه‌تۆمییه‌که‌ى هێرۆشیما و ناکازاکى ژاپۆن وه‌سفکرد. مه‌روان عه‌بود، پارێزگارى به‌یروت، پێشتر رایگه‌یاندبوو که زیانه‌کانى ته‌قینه‌وه‌که له‌نێوان 10 بۆ 15 ملیار دۆلاردایه وتیشى:" ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى نه‌یه‌ته سه‌ر خه‌ت، لوبنان روبه‌رووى قه‌یرانێکى گه‌وره ده‌بێته‌وه". به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌که‌وه نزیکه‌ى 300 هه‌زارکه‌سى دانیشتووى به‌یروت ماڵ‌و حاڵیان لێ تێکچووه‌و به‌شێکى زۆریان له خێمه‌دا رۆژده‌که‌نه‌وه.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ نرخى نه‌وت له بازاڕه‌کانى جیهان له سه‌رو 45 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت و به‌رده‌وامه له به‌رزبونه‌وه. به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ئابى 2020، نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت به 45 دۆلار و 55 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکى(ته‌کساس) له بازاڕه‌کانى جیهان به 42 دۆلار و 44 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت. هاوکات، یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک به 43 دۆلار‌و 16 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
هاوڵاتى تا دێت ژماره‌ى قوربانییه‌کانى ته‌قینه‌وه‌که‌ى دوێنێى لوبنان زیاتر ده‌بێت و پارێ.گارى لوبنانیش ئه‌مشه‌و رایگه‌یاند که زیانه‌کان له‌نێوان 10 بۆ 15 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت. ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه 5ى ئابى 2020 مه‌روان عه‌بود، پارێزگارى به‌یروت، له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵى "ئه‌لحه‌ده‌س" رایگه‌یاند: کۆى گشتى ئه‌و زیانانه‌ى له ته‌قینه‌وه گه‌وره‌که‌ى دوێنێى به‌یروت که‌وتونه‌ته‌وه له‌نێوان 10 بۆ 15 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى نه‌یه‌ته سه‌ر خه‌ت ئه‌وا لوبنان روبه‌ڕوبه‌ڕوى قه‌یران ده‌بێته‌وه". هاوکات، ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد که تا ئێستا 135 که‌س ڤیانیان له‌ده‌ستداوه‌و نزیکه‌ى 70 که‌سى دیکه بێسه‌روشوێنن و نزیکه‌ى پێنج هه‌زار که‌سیش برینداربوون. دوێنێ سه‌رله‌ئێواره ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له نزیک به‌نده‌ره‌کانى به‌ریت روویداو به‌وهۆیه‌وه هه‌زاران که‌س بوونه‌ته قوربانى و حکومه‌تى لوبنانیش بڕیاریداوه هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ى تووشى زیان بوون قه‌ره‌بوو بکرێنه‌وه‌و لیژنه‌یه‌کى باڵاى بۆ پێکهێندراوه. تا ئێستا به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌که‌وه سه‌دان هه‌زار که‌س ماڵه‌کانیان وێران بووه‌و به‌شێکى زۆریان له خێمه‌دا نێشته‌جێکراون.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند که به فه‌رمانى سه‌رۆکى حکومه‌ت بڕى یه‌ک ملیار دینار بۆ ته‌ندروستى پارێزگاى دھۆک ته‌رخانکرا. که‌مێک پێش ئێستا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له راگه‌یه‌نراوێکدا بڵاویکرده‌وه، به فه‌رمانى مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، بڕى یه‌ک ملیار دینار بۆ ته‌ندروستى و پارێزگاى دھۆک ته‌رخانکرا. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش روونکراوه‌ته‌وه که ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى بۆ که‌رتى ته‌ندروستى پارێزگاى دهۆک دابینکراوه، به‌شێکه له بودجه‌ى فریاکه‌وتنى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى کۆرۆنا که بۆ ده‌ڤه‌ر و پارێزگاکانى هه‌رێم ته‌رخانکراوه. دۆخى په‌تاى کۆرۆنا له پارێزگاى دهۆک زیادى کردووه‌و به‌پێى دواین ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم، 801 توشبووى کۆرۆنا له دهۆک تۆمارکراون، له نێویاندا شه‌ش گیانله‌ده‌ستدان هه‌یه و 419 توشبوویان چاکبونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه.
هاوڵاتى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه)ى باڵى سه‌ربازى (په‌که‌که) رایه‌گه‌یاند که له تۆڵه‌ى ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى به بۆردومانى تورکیا له 26ى مانگى ڕابردوو له بامه‌ڕنێ شه‌هید کران، پێنج سه‌ربازى تورکیان کوشتووه. ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هه‌په‌گه له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، "له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى شۆڕشگێڕى جه‌نگى هه‌فتانیندا هێزه‌کانمان 4ى ئه‌م مانگه (ئاب) له‌دژى سه‌ربازانى دوژمن له‌سه‌ر گردى شه‌هید ئادارى چالاکیان ئه‌نجامدا و له ئه‌نجامدا سه‌ربازێک کوژرا". هه‌روه‌ها باسى ئه‌وه‌شیان کردووه که" هێزه‌کانمان له خانتوور له‌دژى داگیرکه‌ران، که له‌سه‌ر گردى شه‌هید به‌رخۆدان جێگیر ببوون چالاکیان ئه‌نجامدا، له دوو قۆڵه‌وه له سه‌نگه‌ر و په‌ناگاکانى دوژمن درا و له ئه‌نجامدا دوو سه‌نگه‌ر ڕووخێنران و چه‌کێکى ئه‌ی4ى قورسیش تێکشکێنرا چوار سه‌رباز کوژرا". هه‌په‌گه ئه‌وه‌شى راگه‌یاندووه که چالاکییه‌کانیان له تۆڵه‌ى ئه‌و مه‌ده‌نیانه ئه‌نجامدرا، که 26ى ته‌مموز له بامه‌رنێ شه‌هیدکران له‌لایه‌ن فڕۆکه‌کانى تورکیاوه.
هاوڵاتى ته‌ندروستى سلێمانى رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 34 توشبوى کۆرۆنا داخڵى نه‌خۆشخانه‌کان کراون و هه‌شت توشبوش نه‌خۆشخانه‌کانیان جێهێشتوه‌و دو توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌راود به چه‌ند رۆژى رابردوو ژماره‌که که‌مى کرددووه. به‌پێى ئامارى رۆژانه‌ى کۆرۆنا که له‌لایه‌ن یاد نه‌قشبه‌ندی، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانییه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه‌و وێنه‌یه‌کى ده‌ست بۆ (هاوڵاتى) نێردراوه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 34 توشبوى کۆرۆنا داخڵى نه‌خۆشخانه‌کانى تایبه‌ت به کۆرۆنا له شاره‌که کراون. به‌پێى ئاماره‌که ئه‌مڕۆ هه‌شت توشبوى کۆرۆنا نه‌خۆشخانه‌کانیان جێهێشتوه‌و ته‌نها دوو توشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئاماره‌که ئه‌وه‌ى خستۆته‌ڕو که له ئێستادا 135 توشبوى کۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌کانى سلێمانى ماون.
هاوڵاتى سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌یشته وه‌زاره‌تی ناوخۆ و رایگه‌یاند، لێپرسینه‌وه له‌سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منیانه ده‌كه‌ن، كه كه‌مته‌رخه‌م بون و سه‌رپێچیان كردوه. مستەفا كازمی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی كردوه و رایگه‌یاند "سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌مته‌رخه‌م بون و سه‌رپێچی یاسا و رێنماییه‌كانیان كردوه، هه‌روه‌ها توندوتیژیان به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان ئه‌نجامداوه و پابه‌ندی رێكاره‌كانی مافی مرۆڤ نه‌بون لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت". كازمی ئاماژەی بەوەشکردوە، ده‌بێت پردی متمانه‌ی نێوان پیاوانی ئاسایش و هاوڵاتیان به‌هێز بكرێت و رێگه نه‌درێت هیچ روداوێك روبدات، به پێچه‌وانه‌وه سزای یاسایی ده‌درێن. سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌گه‌ڵ به‌شێك له ئه‌فسه‌رانی ئه‌و وه‌زاره‌ته كۆبوه‌ته‌وه و داوایكردوه، به‌گوێره‌ی یاسا و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ ده‌بێت هێزه ئه‌منیه‌كان هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان بكه‌ن و نابێت به‌هیچ جۆرێك په‌نا بۆ توندوتیژی و به‌كارهێنانی هێز ببه‌ن.
هاوڵاتى پارێزگاری به‌یروت رایگه‌یاند قه‌باره‌ی زیانه‌كانی دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێ به 3- 5 ملیار دۆلار و زیاتر ده‌خه‌مڵێنرێت. مه‌روان عه‌بود پارێزگاری به‌یروت ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 5ئابى 2020، رایگه‌یاند" قه‌باره‌ی زیانه‌كانی دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێ به 3- 5 ملیار دۆلار و زیاتر ده‌خه‌مڵێنرێت". وتیشى "10 فه‌رمانبه‌ری تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی به‌یروت گیانیان له‌ده‌ست داوه و سه‌دان خێزانیش بێ ماڵوحاڵ بوون". پارێزگاری به‌یروت باسی له‌وه‌شكرد كه نیوه‌ی شه‌قامه‌كانی شاره‌كه وێرانبوون و سه‌دان هه‌زار له دانیشتوان ناتوانن به‌ر له دوو بۆ سێ مانگ بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان. مه‌روان عه‌بود پێیوایه كه ده‌ستبه‌سه‌داگرتنی ئه‌و ماده‌یه وه‌ك بۆمبی ئه‌تۆمی وایه و به بڕیاری دادگا بووه و نیوه‌ی لوبنانیان كرده قوربانی له‌پێناوی. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆی ماده‌ی نیتراتی ئامۆنیاوه بووه كه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و له گه‌نجینه‌كانی به‌نده‌ری به‌یروت هه‌ڵگیراوه. ئێوارەی دوێنێ سێشه‌ممه دوو تەقینەوە لە بەندەری بەیروتی پایتەختی لوبنان روویدا و بە گوێره‌ی ئاماره‌كان تا ئێستا زیاتر له 100 كه‌س كوژراون و زیاتر له چوار هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.
هاوڵاتى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند به‌رنامه‌یه‌کیان داناوه بۆ چۆنیه‌تى ده‌ستپێکى ساڵى نوێى خوێندنى (2020 ـ 2021). ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5ى ئابى 2020 ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا له هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند: "سه‌باره‌ت به ده‌ستپێکى ساڵى نوێى خویندن، دوێنێ کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زاره‌تمان هه‌بوو و ئاماژه‌مان به چه‌ند خاڵێک کردووه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند وه‌زاره‌ته‌که‌یان خه‌ریکى دوایین خاڵه‌کانى به‌رنامه‌یه‌که که ده‌یه‌وێت پێشکه‌شى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى بکات که تایبه‌ته به چۆنیه‌تى ده‌ستپێکى ساڵى نوێى خوێندنى (2020 ـ 2021). هاوکات ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ساڵى خوێندنى (2020ـ2021) به هه‌مان شێوه‌ى خوێندنى ئه‌مساڵ (2019ـ2020)، ره‌هه‌ندى ته‌ندروستیی تێدایه‌و پێویستیان به هه‌ڵسه‌نگاندنى ته‌ندروستییه، وتیشى:"پێویستمان به راوێژ و راوه‌رگرتن و فه‌رمان ده‌رپێکردن ده‌بێت ده‌خرێته به‌رنامه‌ی کاری یه‌کێک له کۆبوونه‌وه‌کانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران".