زیانى ته‌قینه‌وه‌که‌ى به‌یروت به 15 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت
پارێزگارى به‌یروت:کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى نه‌یه‌ته سه‌ر خه‌ت روبه‌رووى قه‌یرانى گه‌وره ده‌بینه‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
تا دێت ژماره‌ى قوربانییه‌کانى ته‌قینه‌وه‌که‌ى دوێنێى لوبنان زیاتر ده‌بێت و پارێ.گارى لوبنانیش ئه‌مشه‌و رایگه‌یاند که زیانه‌کان له‌نێوان 10 بۆ 15 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.
ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه 5ى ئابى 2020 مه‌روان عه‌بود، پارێزگارى به‌یروت، له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵى "ئه‌لحه‌ده‌س" رایگه‌یاند: کۆى گشتى ئه‌و زیانانه‌ى له ته‌قینه‌وه گه‌وره‌که‌ى دوێنێى به‌یروت که‌وتونه‌ته‌وه له‌نێوان 10 بۆ 15 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى نه‌یه‌ته سه‌ر خه‌ت ئه‌وا لوبنان روبه‌ڕوبه‌ڕوى قه‌یران ده‌بێته‌وه".
هاوکات، ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد که تا ئێستا 135 که‌س ڤیانیان له‌ده‌ستداوه‌و نزیکه‌ى 70 که‌سى دیکه بێسه‌روشوێنن و نزیکه‌ى پێنج هه‌زار که‌سیش برینداربوون.
دوێنێ سه‌رله‌ئێواره ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له نزیک به‌نده‌ره‌کانى به‌ریت روویداو به‌وهۆیه‌وه هه‌زاران که‌س بوونه‌ته قوربانى و حکومه‌تى لوبنانیش بڕیاریداوه هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ى تووشى زیان بوون قه‌ره‌بوو بکرێنه‌وه‌و لیژنه‌یه‌کى باڵاى بۆ پێکهێندراوه.
تا ئێستا به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌که‌وه سه‌دان هه‌زار که‌س ماڵه‌کانیان وێران بووه‌و به‌شێکى زۆریان له خێمه‌دا نێشته‌جێکراون.
