وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى لوبنان: 5 هه‌زارو 137 که‌س له‌ته‌قینه‌وه‌که‌دا بونه‌ته قوربانى

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لوبنان رایگه‌یاند 137 که‌س له دوو ته‌قینه‌وه‌که‌ی به‌یروت گیانیان له‌ده‌ست داوه و پێنج هه‌زار که‌سیش برینداربوون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ى ئابى 2020 ره‌زا موسه‌وی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لوبنان به سکاى نیوزى رایگه‌یاند "به‌پێی نوێترین ئامار، زیاتر له 137 که‌س له کاره‌ساته‌که‌ی به‌نده‌ری به‌یروت کوژراون زیاتر له پێنج هه‌زاریش بریندار بوون".
وته‌بێژه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لوبنان راشیگه‌یاند که ئه‌مه ئاماری کۆتایى نییه و هێشتا ده‌یان که‌س بێسه‌روشوێنن.
ئێواره‌ى سێشه‌ممه 4ی ئابی 2020 دوو ته‌قینه‌وه له به‌نده‌رى به‌یروتى پایته‌ختى لوبنان روویدا و ئه‌وه‌نده به‌هێز بوو پارێزگارى به‌یروت به ده‌م گریانه‌وه رووداوه‌که‌ى به هاوشێوه‌ى ته‌قینه‌وه ئه‌تۆمییه‌که‌ى هێرۆشیما و ناکازاکى ژاپۆن وه‌سفکرد. مه‌روان عه‌بود، پارێزگارى به‌یروت، پێشتر رایگه‌یاندبوو که زیانه‌کانى ته‌قینه‌وه‌که له‌نێوان 10 بۆ 15 ملیار دۆلاردایه وتیشى:" ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى نه‌یه‌ته سه‌ر خه‌ت، لوبنان روبه‌رووى قه‌یرانێکى گه‌وره ده‌بێته‌وه".
به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌که‌وه نزیکه‌ى 300 هه‌زارکه‌سى دانیشتووى به‌یروت ماڵ‌و حاڵیان لێ تێکچووه‌و به‌شێکى زۆریان له خێمه‌دا رۆژده‌که‌نه‌وه.

