زیانه‌كانی دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی لوبنان 5 ملیار دۆلاره

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزگاری به‌یروت رایگه‌یاند قه‌باره‌ی زیانه‌كانی دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێ به 3- 5 ملیار دۆلار و زیاتر ده‌خه‌مڵێنرێت.
مه‌روان عه‌بود پارێزگاری به‌یروت ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 5ئابى 2020، رایگه‌یاند" قه‌باره‌ی زیانه‌كانی دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێ به 3- 5 ملیار دۆلار و زیاتر ده‌خه‌مڵێنرێت".
وتیشى "10 فه‌رمانبه‌ری تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی به‌یروت گیانیان له‌ده‌ست داوه و سه‌دان خێزانیش بێ ماڵوحاڵ بوون".
پارێزگاری به‌یروت باسی له‌وه‌شكرد كه نیوه‌ی شه‌قامه‌كانی شاره‌كه وێرانبوون و سه‌دان هه‌زار له دانیشتوان ناتوانن به‌ر له دوو بۆ سێ مانگ بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان.
مه‌روان عه‌بود پێیوایه كه ده‌ستبه‌سه‌داگرتنی ئه‌و ماده‌یه وه‌ك بۆمبی ئه‌تۆمی وایه و به بڕیاری دادگا بووه و نیوه‌ی لوبنانیان كرده قوربانی له‌پێناوی.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆی ماده‌ی نیتراتی ئامۆنیاوه بووه كه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و له گه‌نجینه‌كانی به‌نده‌ری به‌یروت هه‌ڵگیراوه.
ئێوارەی دوێنێ سێشه‌ممه دوو تەقینەوە لە بەندەری بەیروتی پایتەختی لوبنان روویدا و بە گوێره‌ی ئاماره‌كان تا ئێستا زیاتر له 100 كه‌س كوژراون و زیاتر له چوار هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.
