هاوڵاتى ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند که" ژماره‌یه‌ک تیرۆریستمان له سنورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیر کردووه که پلانیان هه‌بووه حه‌شارگه‌یه‌ک دروستبکه‌ن و په‌یوه‌ندى نهێنى له‌گه‌ڵ داعش دروستبکه‌ن". ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوى ئاسایشى سلێمانی: له‌سه‌ر بنه‌ماى زانیارى و چاودێرى به‌رده‌وام و وردى ئاسایشى ھه‌رێمى کوردستان ، ھێزه‌کانى ئۆپراسیۆنى ئاسایشى سلێمانى ، سه‌ربه‌ده‌زگاى ئاسایشى ھه‌رێم ، زانیارى به‌ده‌ستده‌ھێن له‌سه‌ر چه‌ند تیرۆریستێکى داعش ، که له‌سنورى چه‌مچه‌ماڵ ، به‌ناوى کارکردن و کرێکارى و ناسنامه‌ى ساخته‌وه خۆیان حه‌شارداوه و له‌چه‌ند کێڵگه‌یه‌کدا کارى باخداریده‌که‌ن. دواى چاودێرى و به‌دواداچوونى ورد زانیارى و به‌ڵگه‌ى دروست به‌ده‌ست ھاتن و پاش ره‌زامه‌ندى دادوه‌ر ، به بڕیارى سه‌رۆکى ده‌زگاى ئاسایشى ھه‌رێم ، ھێزه‌کانى ئۆپراسیۆنى ئاسایشى سلێمانى به‌ھاوکارى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاسایشى رۆژئاواى سلێمانى ھه‌ڵمه‌تى ده‌ستگیرکردنى تیرۆریستانیان له‌سنورى چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستپێکردوو ، له‌چه‌ند ئۆپراسۆنێکدا رۆژى ٤ /٨ تیرۆریستانى تاوانبار (ج .م ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ و تیرۆریست ئ .ھ ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ ده‌ستگیرکرا که ھه‌ردووکیان خه‌ڵکى فه‌لوجه‌ن ) که له‌کاتى ده‌ستگیرکردنى تیرۆریست ( م.ھ ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ ) له‌ده‌ست ھێزه‌کانى ئاسایش ھه‌ڵدێت و دواتر به بریندارى ده‌ستگیرکرا ، که ساڵى ٢٠١٤ به‌یعه‌تیان داوه به‌داعش و چه‌کدار بوونه و به‌شداربوونه له‌چه‌ندین تاوانى ده‌رحه‌ق به مرۆڤایه‌تی. ھه‌ر له‌میانى به‌رده‌وامى لێکۆڵینه‌وه‌کان په‌یوه‌ست به‌و دۆسێیه ھێزه‌کانى ئاسایش رۆژى ٥/ ٨ له دوو ئۆپراسێۆنى جیادا سێ تیرۆستى تریان له‌سنورى به‌رده‌قاره‌مان و ناو شارى چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیرکرد که په‌یوه‌ندیان به‌ھه‌مان گروپه‌وه ھه‌بووه و ھه‌ریه‌ک له تاوانباران ع . م ته‌مه‌نن ٣١ ساڵ و ع . ع ته‌مه‌نى ٢٢ ساڵ که خه‌ڵکى مه‌حمودییه‌ن دواى ھه‌ڵھاتنى ده‌ستگیکرا ھه‌مان ئێواره‌ش له‌ناو شارى چه‌مچه‌ماڵ تیرۆریست ع . د ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ خه‌ڵکى به‌غدا ده‌ستگیراکران که لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌و رووبه‌رووى یاسا‌و دادگاکرانه‌وه . به‌پێى زانیارییه به‌ده‌ستھاتووه‌کان تیرۆریسته ده‌ستگیرکراوه‌کان له خواروى عێراق وه ھه‌ڵھاتوون و مه‌رامیان بووه له سنورى چه‌مچه‌ماڵ حه‌شارگه‌یه‌ک دروستبکه‌ن و رێگایه‌کى په‌یوه‌ندى دروستبکه‌ن له گه‌ڵ چه‌ند شانه‌یه‌کى نھێنى تیرۆرستانى داعش بۆ رێکخستنه‌وه‌و جێبه‌جێکردنى مه‌رامه‌کانیان به‌ڵام پێش ده‌ستبه‌کاربوونیان پیلانه‌که‌یان ئاشکراکراو ده‌ستگیرکران. له‌ماوه‌ى رابردوودا ھێزه‌کانى ده‌زگاى ئاسایشى ھه‌رێم چه‌ندین تیرۆریستى دیکه‌یان له‌سنورى سلێمانى و گه‌رمیان و شاروشارۆچکه‌کانى ھه‌رێم ده‌ستگیرکردووه و له‌به‌ر سه‌لامه‌تى لێکۆڵینه‌وه‌و ئارامى و ئاسایشى ھاووڵاتیان زانیارییه‌کان پارێزراون و ھێڵراونه‌ته‌وه و دۆسێکانیان له لێکۆڵینه‌وه‌دان و له‌داھاتوودا زانیارى وردیان له‌باره‌وه ده‌خرێته‌ڕوو .وه‌ک ھه‌میشه‌ش ته‌ئکیدده‌که‌ینه‌وه. ته‌واوى ھێزه‌کانمان شه‌ونخونن بۆ پاراستنى ئۆقره‌یى و سه‌روماڵى ھاووڵاتیان و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى ھه‌ر پیلانێک که ژیان له کۆمه‌ڵانى خه‌ڵک تێکبدات
هاوڵاتى حسان دیاب سه‌رۆک وه‌زیرانى لوبنان له‌میانى پێشکه‌شکردنى وتارێکدا داواى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت و رزگارى نیشتیمانى وڵاته‌که‌ى کرد. ئه‌مڕۆ خۆپیشانده‌رانى لوبنان بیناى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌یان کۆنتڕۆڵ کردووه و گرژى و ئاڵۆزییه‌کان زیادیان کردووه‌و هێزه ئه‌منییه‌کانیش به گازى فرمێسک رێژ رووبه‌رووى خۆپیشانده‌ران ده‌بنه‌وه. له‌میانه‌ى وتاره‌که‌یدا بۆ گه‌لى لوبنان، حسان دیاب سه‌رۆک وه‌زیرانى لوبنان داواى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌و رزگارى نیشتمانى کرد له‌ماوه‌یه‌کى کورت‌دا تا کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ببن. خۆپیشانده‌ران توره‌ییان گه‌یشتۆته لوتکه به‌تایبه‌ت دواى ته‌قینه‌وه‌که‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو که 158 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و زیاتر له پێنج هه‌زار که‌سیش برینداربوون. خۆپیشانده‌رانى لوبنان له تۆرى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک داواى روخانى حکومه‌ت و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌که‌ن.
هاوڵاتى خۆپیشاندانى گه‌وره له به‌یروت به‌رده‌وامه و ده‌یانه‌وێت بینا فه‌رمیه‌کانى وه‌زاره‌ته‌کان بگرن و توانیان کۆنترۆڵى بیناى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه بکه‌ن. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8ى ئابى 2020 ئه‌و خۆپیشاندانه که به‌هه‌زاره‌ها هاوڵاتى ئه‌و وڵاته به‌شدارن تیایدا کرد له ناوه‌ڕاستى به‌یرووتدا وێنه‌ى گه‌وره‌ى حه‌سه‌ن نه‌سروڵا و سه‌رۆکى په‌رله‌مانیان وه‌ک " له سێداره‌دان " هه‌ڵواسی. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک خۆپیشانده‌ر به‌ره‌و بیناى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى لوبنان رۆشتن و کۆنترۆڵیان کرد‌و رایانگه‌یاند " ده‌یکه‌ینه ناوه‌ندى شۆڕشه‌که‌مان". هاوکات ژماره‌یه‌کى تریان له نزیک بینایه‌ى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌کاندا رووبه‌ڕووى یه‌کبوونه‌وه‌و تا ئێستا پێکدادان به‌رده‌وامه‌و دووکه‌ڵ له چه‌ندان شه‌قامى گشتى شاره‌که به‌رزده‌بێته‌وه‌و خۆپیشانده‌ران چه‌ند بینایه‌ى حکومى و ئۆتۆمبیلیان سوتاند. دواى ته‌قه‌ینه‌وه‌ى به‌نده‌رى به‌یروت دێت که 158 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا زیاتر له پێنج هه‌زار که‌س برینداربوون و زیانه مادیى 10 بۆ 15 ملیار دۆلار له ده‌زگاکانى ناوبه‌نده‌ره‌که‌و ماڵى هاوڵاتیان و دوکان و بازاڕه‌کانیان که‌وتووه.
ئارا ئیبراهیم بڕیاره رۆژى سێشه‌ممه 11ى ئاب ده‌ست به‌دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى ئازارى ئه‌مساڵ بکرێت، تا ئێستا روون نییه حکومه‌ت به‌هه‌مان شێوه‌ى مانگى شوبات موچه‌ى مانگى ئازار له‌سه‌دا 21 % ده‌بڕێت یاخود نا. به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له حکومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى دارایى ده‌ستى که‌وتووه، رۆژى سێشه‌ممه 11ى ئاب موچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابه‌شده‌کرێت. هه‌روه‌ها بڕیاره رۆژى پێنجشه‌ممه 13ى ئاب وه‌زاره‌تى ناوخۆ موچه وه‌ربگرێت. هاوکات، رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى ئاینده که ده‌کاته 16ى ئاب موچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دابه‌شبکرێت. به‌دوایدا وه‌زاره‌ته‌کانى دارایى و ئابوورى و که‌سوکارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان موچه وه‌رده‌گرن. حکومه‌تى هه‌رێم له‌ماوه‌ى هه‌شت مانگى ئه‌مساڵدا ته‌نها دوو موچه‌ى دابه‌شکردووه‌و موچه‌ى مانگى شوبات به لێبڕینى له‌سه‌دا 21 به‌کۆى گشتى دابه‌شکراو تا ئێستا روون نییه حکومه‌ت به‌هه‌مان شێوه موچه‌ى مانگى ئازار له‌سه‌دا 21 % ده‌بڕێت یاخود نا.
هاوڵاتى گه‌ریلاکانى هه‌په‌گه، باڵى سه‌ربازى پارتى کرێکارانى کوردستان له ناوچه‌ى حه‌فتانین سه‌ربازانى تورکیان گه‌مارۆ داوه و شه‌ڕێکى قورس له‌و ناوچه‌یه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8ى ئابى 2020 میدیاى رۆژنیوز نزیک له پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) بڵاویکرده‌وه که گه‌ریلاکانی پاراستنى گه‌ل- هه‌په‌گه، له‌ناوچه‌ى حه‌فتانین ده‌یان سه‌ربازى تورکیایان گه‌مارۆداوه‌و سوپاى تورکیاش به فڕۆکه‌ى جه‌نگى و هێلیکۆپته‌ر هه‌وڵى ڕزگارکردنى سه‌ربازه‌کانى ده‌دات، به‌ڵام " تا ئێستا زیاتر له 10 سه‌ربازیان کوژراون". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه دراوه که له ناوچه‌ى پیربولاى حه‌فتانین، گروپێک له سه‌ربازانى سوپاى داگیرکه‌رى تورکیان گه‌مارۆ داوه و شه‌ڕێکى قورس له‌و ناوچه‌یه ڕووده‌دات و تا ئێستاش به‌رده‌وامه. له ڕۆژى 15ى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ، هێرشێکى نوێ بۆ سه‌ر حه‌فتانیان له ڕێگه‌ى زه‌مین و ئاسمانه‌وه له‌لایه‌ن سوپاى تورکیاوه ده‌ستپێکردووه، له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا گه‌ریلاکانى هه‌په‌گه، له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى (جه‌نگى هه‌فتانین) دا، به‌رخۆدان ده‌که‌ن.
ئارا ئیبراهیم وته‌بێژ و به‌ڕێوه‌به‌رى کۆنتڕۆڵى کاره‌با له‌وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه به‌وه ده‌دات که له‌ماوه‌ى ساڵێکى کابینه‌ى نۆیه‌مدا 800 مێگاوات به‌رهه‌مى کاره‌با زیادى کردووه‌و ده‌شڵێت:" له‌سه‌دا 25ى کاره‌باى به‌رهه‌مهاتوو به‌فیڕۆ ده‌چێت و له‌ئێستادا خه‌ریکى چاکسازى و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و کاره‌بایه‌ین". ئومێد ئه‌حمه‌د وته‌بێژ و به‌ڕێوه‌به‌رى کۆنتڕۆڵى کاره‌با له‌وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت:" له‌ئێستادا زیاتر له سێ هه‌زارو 500 مێگاوات کاره‌با له‌هه‌رێمى کوردستاندا به‌رهه‌م هێندراوه و ته‌نها له‌ماوه‌ى ساڵێکى کابینه‌ى نۆیه‌مدا 800 مێگاوات به‌رهه‌مى کاره‌با زیادى کردووه، واتا رۆژانه چوار کاتژمێر کاره‌با زیادى کردووه". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، له‌کۆى به‌رهه‌مى کاره‌با له‌سه‌دا 25% له‌هه‌رێمى کوردستاندا به فیڕۆ ده‌روات و ته‌جاوزات بۆ سه‌ر کاره‌با هه‌یه، وتیشى:" له‌ئێستادا خه‌ریکى چاکسازى وپڕۆژه‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى کاره‌باى به‌رهه‌مهاتووین، چونکه گه‌رانه‌وه‌ى ئه‌وه زۆر له‌وه باشتره که به‌رهه‌مى کاره‌با زیاد بکه‌یت، له‌رووى ئابووریشه‌وه قازانج به حکومه‌تى هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێت". ده‌رباره‌ى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى کاره‌با که ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8ى ئاب رایگه‌یاندبوو که حکومه‌تى هه‌رێم کاره‌با ده‌دات به حکومه‌تى عێراق، ئومێد ئه‌حمه‌د باسى له‌وه‌کرد که دۆخى کاره‌باى عێراق خراپه‌و له‌هه‌موو لایه‌که‌وه هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى کاره‌با ده‌ده‌ن، وه‌زاره‌تى کاره‌باى عێراق ئه‌وه‌ى راگه‌یاندووه که کاره‌با له‌حکومه‌تى هه‌رێم وه‌رده‌گرێت، وتیشى:" ئێمه کۆمه‌ڵێک ویستگه‌ى کاره‌بامان هه‌یه که هى که‌رتى تایبه‌ته و پێویستیان به سوته‌مه‌نییه بۆ کارکردنیان، بڕیاره حکومه‌تى عێراق هه‌ندێ سوته‌مه‌نى دابین بکات ره‌نگه 400 مێگاواتێک کاره‌بایان بوێت". ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى پێدانى سوته‌مه‌نى و گازوایل له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌و پێدانى کاره‌با چ قازانجێکى بۆ حکومه‌تى هه‌رێم تێدایه، وته‌بێژو به‌ڕێوه‌به‌رى کۆنتڕۆڵى کاره‌باى هه‌رێم ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه له‌رووى هونه‌ییه‌وه قازانج ده‌که‌ن و هه‌ندێک کێشه‌ى دابینکردنى کاره‌با چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن، به‌ڵام جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که "نابێت پێدانى کاره‌با به حکومه‌تى عێراق کاریگه‌رى له‌سه‌ر کاره‌باى نیشتمانى هه‌رێمى کوردستان دروست بکات".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا، گرێبه‌ستى نه‌وتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى خۆسه‌ر و ئه‌مه‌ریکا به‌پێشێلکارى سیستماتیک ناوده‌بات. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8ى ئابى 2020 وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى روسیا له به‌یاننامه‌یه‌کدا گرێیبه‌ستى نه‌وتى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌ر له رۆژئاڤا و کۆمپانیاى ده‌لتا کرێسینیت ئینێرجیى ئه‌مریکى به پێشێلکارییه‌کى سیسته‌ماتیکى یاساى نێوده‌وڵه‌تى ناوده‌بات و ئه‌وه ده‌خه‌نه‌روو که" ئه‌مریکا سیاسه‌تى به‌هێزکردنى کورد له‌سه‌ر حسابى گرووپه ئیتنى و ئایینییه‌کانى دیکه په‌یڕه‌وده‌کات". وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا راشیگه‌یاند:" ئه‌مریکا رێز له بڕیاره‌کانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان تایبه‌ت به سه‌روه‌ری، سه‌ربه‌خۆیى و یه‌کپارچه‌یى سووریا ناگرێت". وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا، ئه‌مریکا تۆمه‌تبارده‌کات به به‌شداریکردن له "دزیکردن و بازرگانیکردنى نایاسایى به سامانه سرووشتییه‌کانى سووریا". به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆشه‌ر له رۆژئاڤا له مانگى رابردوو رێکه‌وتنێکى نه‌وتى له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى ده‌لتا کرێسینیت ئینێرجیى واژۆ کردووه‌و بڕیاره پاڵاوگه‌یه‌کى نه‌وتیش دروست بکرێت، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى تورکیا‌و روسیا‌و حکومه‌تى سوریاى لێکه‌وتووه‌ته‌وه.
هاوڵاتى سه‌رۆک کۆمارى تورکیا رایگه‌یاند، به‌هۆى ئه‌وه‌ى یۆنان پابه‌ند نه‌بووه به په‌یماننامه‌کان له‌باره‌ى ده‌رهێنانى وزه له ده‌ریاى ناوه‌ڕاست، ئه‌نقه‌ره پڕۆسه‌ى گه‌ڕان و روپێوى له‌و ناوچه‌یه ده‌ستپێده‌کاته‌وه. ئه‌مڕۆ 8ى ئابى 2020 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیا له‌میانه‌ى وتارێکدا له مزگه‌وتى ئایاسۆفیا رایگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره پڕۆسه‌ى گه‌ڕان و روپێوى له ده‌ریاى ناوه‌ڕاست ده‌ستپێکردوه‌ته‌وه، له‌وبڕوایه‌دا نییه وڵاته‌که‌ى ناچاربێت به ئه‌نجامدانى دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ى که مافیان نییه له‌سنوره ئاوییه‌کانى وڵاته‌که‌یدا. ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، له ئێستادا که‌شتى "سێزمی" نێردراوه بۆ ده‌ریاى ناوه‌ڕاست بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌رکه‌کانى خۆى به روپێویکردنى ئه‌و ناوچه‌یه جێبه‌جێبکات. سه‌باره‌ت به رێککه‌وتنى نێوان یۆنان و میسر له‌باره‌ى به‌شکردنى ناوچه‌ى ئابورى له ده‌ریاى ناوه‌ڕاست له نێوانیاندا ئه‌ردۆغان ئه‌و رێککه‌وتننامه‌یه‌ى به"پوچه‌ڵ" وه‌سف کرد‌و وتى" تورکیا سوره له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنى پاداشتنامه‌ى لێکتێگه‌یشتن که له‌نێوان ئه‌نقه‌ره و حکومه‌تى ویفاق واژۆکراوه". کیریاکۆس میتسۆتاکیس، سه‌رۆک وه‌زیرانى یۆنان رایگه‌یاند، وڵاته‌که‌ى ئاماده‌کارى ده‌کات بۆ پێشکه‌شکردنى سکاڵا له دژى تورکیا له‌باره‌ى سنوره ئاوییه‌کانى نێوانیان له دادگاى دادى نێوده‌وڵه‌تى که بنکه‌که‌ى له شارى لاهایه.
هاوڵاتى وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ وەزیرانی نەوتی سعودیە، ئیمارات، کوەیت، بەحرەین و عومان لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی گفتوگۆیان کردوە و سەرجەمیان رێککەوتون لەسەر پابەندبون بە رێککەوتنی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت "ئۆپێک +" بۆ کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ بازارەکانی جیهان، بە ئامانجی گەڕانەوەی هاوسەنگی بۆ نرخی نەوت. وەزیرانی نەوتی سعودیە، ئیمارات، کوەیت، بەحرەین، عومان و عێراق لە راگەیەنراوێکدا باسیان لەوەکردوە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی هاوبەشدا باسی دۆخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، دۆخی دارایی جیهانی و داخوازی لەسەر نەوت و دواین هەوڵ و ئاماژەکان بۆ گەڕانەوەی هاوسەنگی بۆ نرخی نەوت لە جیهان کراوە. ئەوەش هاتوە، لە کۆبونەوەکەدا ژمارەیەک ئاماژەی باشتربونی دۆخی دارایی جیهان خراوەتەبەر باس و بە پێویستیش زانراوە هەمو وڵاتان دەست بکەن بە کرانەوە و بوژانەوەی کەرتی ئابوری بە رێگایەکی پارێزارو، عێراق و وڵاتانی کەنداویش جەخت لەپابەندبون بە رێککەوتنی ئۆپیک پڵەس دەکەنەوە و رۆڵی بەغداش لە هەماهەنگی فراوانی بۆ گەڕانەوەی هاوسەنگی نرخی نەوت بەرزدەنرخێنن. بەپێی رێککەوتننامەی رێکخراوی "ئۆپێک+"، عێراق پابەندکراوە بە کەمکردنەوەی 1.06 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ هاوسەنگکردنی بازاڕەکانی نەوت. پەیوەست بەم بابەتەش پێشوتر هەردو وەزارەتی نەوت و کلتوری عێراق بڵاویکردەوە، بە بۆنەی 60مین ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)، لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا عێراق میوانداری کۆبونەوەیەکی فراوانی رێکخراوەکە لە بەغدا دەکات
هاوڵاتى میدیاکانی ئێران رایانگه‌یاند له نزیک ماڵه‌که‌ی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس جێگری پێشووی سه‌رۆکی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی عێراق له تارانی پایته‌ختی ئێران، سه‌رکرده‌یه‌کی حزبوڵای لوبنانی و کچه‌که‌ی کوژران. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8ى ئابى 2020 ئاژانسی "فارس"ی ئێرانی له زاری سه‌رچاوه تایبه‌ته‌کانیه‌وه بڵاویکرده‌وه که هاوڵاتییه‌کی لوبنانی و کچه‌که‌ی له شه‌قامی پاسدارانی باکووری رۆژهه‌ڵاتی تارانی پایته‌ختی ئێران کوژران. هه‌روه‌ها ئه‌وه روونکراوه‌ته‌وه که ژماره‌یه‌ک چه‌کداری نه‌ناسراو له شه‌قامی پاسداران ته‌قه‌یان له مریه‌م داودی و حه‌بیب داودی باوکی کردووه. هاوکات، چه‌کداره‌کان که ماتۆڕسکلێکیان پێبووه پێنج فیشه‌کیان ناوه به حه‌بیب داودی و کچه‌که‌یه‌وه و چوار فیشه‌کیان به‌رکه‌وتووه و فیشه‌که‌که‌ی تر به‌ر ئۆتۆمبێلێک که‌وتووه.
هاوڵاتى دواى ئه‌وه‌ى لیژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچونى روداوى رۆژى 7/30ى نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى هه‌ولێر ئه‌نجامى لێکۆڵینه‌وه‌کانى راگه‌یاند، جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌ى ته‌ندروستى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ئه‌نجامه‌که ره‌تده‌کاته‌وه. عه‌باس محه‌مه‌د سنجاوی، جیگرى سه‌رۆکى لیژنه‌ى ته‌ندروستى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌و ئه‌نجامه پێنج خاڵییه‌ى لیژنه‌ى تایبه‌ت به روداوه‌که‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى پێى گه‌یشتون ڕه‌تیده‌کاته‌وه. ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، "جارى یه‌که‌م نییه نه‌خۆش به‌هۆى که‌موکوڕى ئۆکسیجین ده‌بێته قوربانی، ته‌نها ئه‌مڕۆ و ته‌نها نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى نییه ئه‌وه‌ى تێدا ڕویدابێت". پێنج ساڵ پێش ئێستا کچێکى ته‌مه‌ن 21 ساڵ بوه قوربانى نه‌مانى ئۆکسیجین له به‌شێکى دیکه‌ى بڵاوکراوه‌که‌یدا عه‌باس سنجاوى نوسیویشیه‌تى "پێنج ساڵ پێش ئێستا کچێکى ته‌مه‌ن 21 ساڵ بوه قوربانى نه‌مانى ئۆکسیجین". له ڕۆژانى داهاتو قسه‌ى خۆمان ده‌بێت له کۆتاییشدا رایگه‌یاندوه، وه‌ک لیژنه‌ى ته‌ندروستى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگا به‌دواداچونى خۆمان کردوه و له ڕۆژانى داهاتو قسه‌ى خۆمان ده‌بێت. لیژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچونى روداوى رۆژى 7/30ى نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى هه‌ولێر له پێنج خاڵدا ده‌ره‌نجامى لێکۆڵینه‌وه‌کانیان بڵاوکرده‌وه، ئه‌نجامى لێکۆڵینه‌وه له روداوه‌که‌ى نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى هه‌ولێر راگه‌یه‌ندرا ئه‌مڕۆ هه‌ینی، لێژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونى ڕوداوى ڕۆژى 7/30ى نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى هه‌ولێر ئه‌نجامى لێکۆڵینه‌وه‌کانى راگه‌یاند. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که: ڕاگه‌یاندراوێک له لێژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونى ڕوداوى ڕۆژى 7/30ى نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى له‌هه‌ولێر دواى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر فه‌رمانى جه‌نابى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لێژنه‌یه‌کى لێکۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌ت به‌کێشه‌ى که‌مى ئۆکسجین له‌نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى له‌لایه‌ن پارێزگارى هه‌ولێر پێکه‌ێنرا، لێژنه‌که گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى خواره‌وه: یه‌که‌م/ له رۆژى ٢٠٢٠/٧/٣٠ به هۆى دواکه‌وتنى گه‌یشتنى ئۆکسجینى شل له لایه‌ن ئه‌و کارگه‌یه‌ى گرێبه‌ستى دابین کردنى ئۆکسجینى کردوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى بۆماوه‌یه‌ک ئۆکسجینى شل نه‌ماوه و ده‌ست به‌جێ ئه‌م بۆشاییه به ئۆکسجینى قه‌نینه پڕکراوه‌ته‌وه و هیچ نه‌خۆشێک له‌م ماوه‌یه‌دا کێشه‌ى نه‌بوونى ئۆکسجینى نه‌بووه، ئه‌وه‌ى ڕوویداوه به‌هۆى گواستنه‌وه‌ى قه‌نینه‌ى زۆر له لایه‌ن کارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌که بۆ ژووره‌کان که‌شێکى وه‌ها له‌لایه‌ن که‌س و کارى نه‌خۆشه‌کان دروست بووه که ئۆکسجین نه‌ماوه و ئه‌وه‌ش وایکردوه له‌م چه‌ند کاتژمێره‌دا خه‌ڵک خۆى ئۆکسجینى بردوه و قه‌ڵه‌باڵغیه‌کى زۆر له‌ناو نه‌خۆشخانه‌که دروست بووه. دووه‌م/ به‌داخه‌وه به‌شێکى ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن به ئامانج و بێ ئامانج ئه‌م دۆخه‌یان قۆستۆته‌وه و به‌بێ هیچ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک وایان پیشانداوه که له‌م رۆژه‌دا 18 که‌س له به‌ر بێ ئۆکسجینى مردوون، به‌ڵام به درێژایى ڕۆژى 7/30 چوار که‌س گیانیان له ده‌ست داوه و دواى لێکۆڵینه‌وه و به دواداچوونى ورد ده‌رکه‌وت ئه‌م نه‌خۆشانه که گیانیان له ده‌ست داوه ئۆکسجینیان لێنه‌بڕاوه و کێشه‌ى بێ ئۆکسجینیان نه‌بووه و پێش ئه‌و ڕووداوه دۆخى ته ندروستیان به ھۆى توندى نه خۆشیه‌که‌یان ناجێگیربووه. سێیه‌م/ سه‌باره‌ت به چاکنه‌کردنه‌وه‌ى کارگه‌ى ئۆکسجینى نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاری، به‌هۆى ئه‌وه‌ى سیسته‌مى دابه‌شکردنى ئۆکسجین گۆڕدرابوو نه‌خۆشخانه‌که پێویستى پێ نه‌بووه، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى ژماره‌ى نه‌خۆشه‌کانى کۆرۆنا له ماوه‌یه‌کى کورت زۆر زیادیکردوه و پێویستى له سه‌ر ئۆکسجین زیاتر بووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر له‌رێکه‌وتى ٢٠٢٠/٧/٤ گرێبه‌ستى له گه‌ڵ کۆمپانیا کردوه بۆ چاککردنه‌وه‌ى کارگه‌که و بڕیاره له‌ڕۆژى ٢٠٢٠/٨/١٠ ته‌واو ببێت و کارگه‌که ده‌ست به‌کارکردن بکاته‌وه. چواره‌م/ لێژنه‌که له ئه‌نجامى لێکۆڵینه‌وه گه‌یشته چه‌ند که‌م و کوریه‌کى کارگێرى و که‌مته‌رخه‌مى ده‌وامى فه‌رمانبه‌رانى نه‌خۆشخانه‌که و کێشه‌ى ئه‌منیه‌تى نه‌خۆشخانه‌که و که‌م و کورى له گرێبه‌ستى دابینکردنى ئۆکسجینى شل به‌دیکرد، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا به سه‌رپه‌رشتى جه‌نابى سه‌رۆکى حکومه‌ت بڕیاردرا ئیجرائاتى پێوست بکرێت بۆ ڕێگرتن له دوباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و جۆره ڕوداوانه و رێکارى به‌په‌له‌ش بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان بگیرێته‌به‌ر. پێنجه‌م/ له کاتێکدا نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى زۆر له‌قه‌باره‌ى خۆى زیاتر نه‌خۆشى لێ بووه، ئه‌مه‌ش هۆکارێکى تر‌ى سه‌ره‌کى دروست بوونى ئه‌و دۆخه بووه و نه‌توانراوه وه‌ک پێویست کۆنترۆڵى ڕه‌وشه‌که بکرێت، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش بڕیاردرا نه‌خۆشخانه‌ى ڕۆژئاوا ته‌رخان بکرێت بۆ نه‌خۆشه‌کانى کۆرۆنا وه‌ک به‌شێک له چاره‌سه‌رى ئه‌و لۆده زۆره‌ى له سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى دروست بووه. لێژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونى ڕوداوى ڕۆژى ٧/٣٠ى نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى له‌هه‌ولێر ٢٠٢٠/٨/٧
هاوڵاتى فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى تورکیا ده‌ڤه‌رى برادۆستیان له سنوورى تۆپبارانى چه‌ند گوندێکى سنوره‌که‌یان کرد و زیانى زۆر به ژینگه و کوێستانه‌کانى سنووره‌که که‌وتووه. به‌پێى زانیارییه‌کان، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 7ى ئابى 2020 له سنورى ده‌ڤه‌رى برادۆستى پارێزگاى هه‌ولێر، فڕۆکه جه‌نگیه‌کانى تورکیا بۆردوومانى گونده‌کانى شو گوندى هه‌لکێڕا و گه‌لى ڕه‌شى له سنوورى برادۆست کرد. به هۆى بۆردوومانه‌وه‌که‌وه زیان به‌ر ژینگه‌ى سنووره‌که که‌وتووه، ناحیه‌ى سیده‌کان له ڕووى ئیدارییه‌وه سه‌ر به شارۆچکه‌ى سۆرانه له سنوورى پارێزگاى ھه‌ولێر و 144 کیلۆمه‌تر له پایته‌خته‌وه دووره.
هاوڵاتى هاوسه‌رۆکى کۆنسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى که‌جه‌که، ده‌ڵێت:" پێویسته په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستان ڕاپۆرت له‌دژى پێشێلکاریه‌کانى سوپاى تورک ئاماده بکات و داواى چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى بکات"، دووپاتیشیده‌کاته‌وه که" به‌رخۆدانى هه‌فتانین کۆتایى نایه‌ت و گه‌ریلا ناکشێته‌وه". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 7ى ئابى 2020 له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵى ستێرک، جه‌میل بایک، هاوسه‌رۆکى کۆنسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى که‌جه‌که ئاامژه‌ى به‌وه‌کرد که ئه‌و ڕاپۆرته‌ى که ده‌رباره‌ى داگیرکارى ده‌وڵه‌تى تورکیا پێشکه‌شى په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستان کراوه و هۆشدارى ئه‌وه‌یدا که پێویسته "هیچ که‌س و لایه‌نێک ڕاپۆرت له دژى په‌که‌که ئاماده نه‌که‌ن و هه‌نگاوى له‌و چه‌شنه نه‌نێن". جه‌میل بایک ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که" په‌که‌که له هه‌فتانین ناکشێته‌وه و گه‌ریلا تا دوایین سات گه‌لى کورد و مرۆڤایه‌تى ده‌پارێزێت". هه‌روه‌ها بایک داواى له په‌رله‌مانتارانى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات که ئه‌رکى خۆیان به‌جێ بگه‌یه‌نن و دووپاتیده‌کاته‌وه که‌س ناتوانێت پێشیان پێ بگرێت، هه‌ربۆیه که"پێویسته له دژى تورکیا بڕیار بده‌ن که له باشوور بچێته ده‌ره‌وه". بایک دژى هه‌وڵدانى جاشایه‌تى له ده‌ڤه‌رى بادینان بانگ له گه‌لى کورد ده‌کات که هۆشیار بن و یه‌ک بگرن و دژى هێرشى چه‌په‌ڵى ده‌وڵه‌تى تورکیا ڕاوه‌ستن. هه‌روه‌ها وتیشى:"ئه‌وانه‌ى ئه‌مڕۆ له حه‌فتانین به‌رخودان ده‌که‌ن له‌سه‌ر هێڵى فه‌رمانده عه‌گیدن". ئه‌ندامى کۆنسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى که‌جه‌که ناڕه‌زایه‌تیى به‌رامبه‌ر به راگه‌یاندرا و لێدوانى حکومه‌تى باشوورى کوردستان نیشاندا که له هێرشه داگیرکه‌رییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک‌دا په‌که‌که‌ى تۆمه‌تبار کردووه.
کاوه ڕه‌ش بۆ یه‌که‌م جار 250 په‌نابه‌ر له‌یه‌ک ڕۆژدا دوێنێ پێنجشه‌ممه به‌ڕێگاى چه‌ناڵى ئینگلیزی‌دا، خۆیان گه‌یانده به‌ریتانیا و کۆرۆناش نه‌بووته‌وه هۆى وه‌ساندنى کۆچبه‌ران بۆ به‌ریتانیا و وڵاتانى ئه‌وروپا. دوێنێ دواى گه‌یشتنى 250 کۆچبه‌ر بۆ ناو به‌ریتانیا، (پرێتى پاتێڵ) وه‌زیرى ناوخۆ فه‌رمانى ده‌رکردووه به‌هێزى ده‌ریاى به‌ریتانیا، که‌ڕووبه‌ڕووى لێشاوى کۆچبه‌ران له‌ده‌ریادا ببنه‌وه‌و بیان گه‌ڕێننه‌وه بۆ فه‌ڕه‌نسا. فه‌رمانى ڕه‌سمى ده‌رکراوه بۆ هێزى ده‌ریایی، که‌پلان و نه‌خشه ئاماده بکه‌ن، تاهێزى ده‌ریایى له‌که‌ناڵى ئینگلزیدا بڵاو ببێته‌وه بۆ ڕێگرى له‌به‌لامى بچوکى کۆچبه‌رانى نایاساییله‌ده‌ریادا. ته‌نها ئه‌وانه‌ى ئه‌م ساڵ خۆیان گه‌یاندۆته به‌ریتانیا دوو به‌قه‌د ته‌واوى ژماره‌ى کۆچبه‌رانى ساڵى ٢٠١٩یه له ساڵى ڕابردوو هه‌زارو 850 کۆچبه‌ر به‌ڕێگاى به‌نده‌ره‌کانى به‌ریتانیا گه‌یشتون، له‌به‌رامبه‌دا ته‌نها له‌نیوه‌ى ئه‌م ساڵدا، نزیکه‌ى چوار هه‌زار کۆچبه‌ر په‌ڕیوونه‌ته‌وه. قه‌یرانى زۆربوونى لێشاوى کۆچبه‌ران، ده‌بێته ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ى که‌سى بۆ وه‌زیرى ناوخۆى به‌ریتانیا، له‌کاتێکدا له ئۆکتۆبه‌رى ڕابردوو په‌یمانى دابوو که‌فشارو پلانه‌کانى چێ بکاته‌وه بۆ که‌م کردنه‌وه‌ى ژماره‌ى کۆچبه‌رانى نایاسایی. ڕه‌نگه ئه‌و ژماره زۆره‌ى کۆچبه‌رانى نایاسایى ببێته فشارێک له‌سه‌رى له‌پۆسته‌که‌ى و دوور بخرێته‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌ده‌یلى مه‌یڵى به‌ریتانیانى ڕاگه‌یاند:" دواین فشار که‌ده‌بێ له‌لایه‌ن وه‌زیرى ناوخۆى به‌ریتانیاوه بکرێت، ئه‌وه‌یه که‌فشار بخاته سه‌ر فه‌ڕه‌نسا وه‌ک چاره‌سه‌رى ڕاسته‌قینه که‌ئه‌و کۆچبه‌رانه بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ فه‌ڕه‌نسا که‌تێک به‌ڕێگاى ده‌ریادا ده‌گه‌نه به‌ریتانیا. به‌پێى ڕاپرسیه‌ک که‌له‌به‌ریتانیایه ئه‌نجام دراوه، زیاتر له‌نیوه‌ى ئینگلیزه‌کانى ئه‌و ووڵاته، وابیر ده‌که‌نه‌وه که‌هێشتا ژماره‌ى کۆچبه‌ران له‌ووڵاته‌که‌یان زۆر به‌رزه، له‌کاتێکدا پارتى پارێزگارانى ده‌سه‌ڵاتدارى ئه‌و ووڵاته، له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆک وه‌زیرانى ده‌یڤید کامیرۆنه‌وه، به‌ڵێن ده‌دات که‌ژماره‌ى کۆچبه‌رانى نایاسایى بهێنێته خواره‌وه. به‌پێى ڕاپرسیه‌که‌ى سایتى (تیک تانک)ئه‌گه‌ر ژماره‌که هه‌ر له‌به‌رزبونه‌وه‌دا بێت، له‌هه‌ڵبژاردنى داهاتودا ده‌نگده‌رانى کۆنسه‌رڤاتیڤ پشت له سه‌رۆک وه‌زیرانى ئێستا، بۆریس جۆنسن ده‌که‌ن. به‌پێى توژینه‌وه‌و ڕاپرسیه‌کانى ده‌زگاى چاودێرى په‌نابه‌ران تیک تانک، له‌سه‌دا په‌نجاو چوارى خه‌ڵکى ئه‌و ووڵاته، پێیان وایه له‌ماوه‌ى یه‌ک ده‌یه‌ى ڕابردوودا، ژماره‌ى کۆچبه‌ران زۆر هه‌ڵکشاوه، له‌ووڵاته‌که‌یان. ته‌نها له‌سه‌دا پێنجى خه‌ڵکى پێیان وایه ڕێژه‌ى کۆچبه‌ران هێشتا له‌خواره‌وه‌یه‌و نزمه، له‌کاتێکدا له‌هه‌ر ده که‌سێک، شه‌ش که‌س، بڕوایان وایه حکومه‌ت سیاسه‌تێکى خراپ به‌ڕێوه‌بردنى له‌باره‌ى کۆچبه‌رانه‌وه هه‌یه. به‌پێى شیکردنه‌وه‌کان ده‌رى ده‌خات، که‌ترس و کاریگه‌رى قه‌یرانى کۆچبه‌ران له‌به‌ریتانیا، له‌سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى تۆنى بلێره‌وه سه‌رى هه‌ڵداوه، کاتێک ده‌رگاکانى بۆ هه‌زاران کۆچبه‌رى ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ى یه‌کێتى ئه‌وروپا واڵاکرد. هه‌ر ئه‌و ترسه‌ش بوو که‌له‌ساڵى ٢٠١٠، کاتێک ده‌یڤید کامیرۆن ده‌سه‌ڵاتى گرته ده‌ست، به‌ڵێنى دا که‌ڕێژه‌و ژماره‌ى کۆچبه‌ران که‌م بکاته‌وه تاوه‌ک ساڵى نه‌وه‌ده‌کا، بێته خوارێ. دواجاریش هه‌ر به‌هۆکارى کۆچبه‌ران بڕیارى ڕاپڕسى (برێکزێت)ى ده‌رکرد، له‌ساڵى ٢٠١٦. خانمه پرێتى پاتێڵ وه‌زیرى ناوخۆ، به‌ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى ووڵاته‌که‌ى ڕاگه‌یاندووه، که‌ئه‌و ئامۆژگارى یاسایى به‌ده‌ست هێناوه، که‌به‌پێى یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌کانى پاراستنى که‌ناره ئاوییه‌کان، هێزى ده‌ریایى ده‌جوڵێنێت و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یاسا شکێنانى سنورى ئاوى ووڵاته‌که‌ى ده‌کات. هاوکات به‌ریتانیا ڕه‌چاوى بارى له‌ناکاوى کردووه، به‌وه‌ى له‌ڕێگاى هێزى ده‌ریایى و به‌له‌مى بچوکى سه‌ربازه مارێنزه‌کانیه‌وه، ڕێچکه‌ى به‌له‌مى کۆچبه‌ران دابخه‌ن له‌ده‌ریادا. "هێزى ده‌ریایى ڕێیان پێدراوه‌وده‌توانن جۆره تۆرێک به‌کار بهێنن که‌وه‌ک شه‌به‌که بڵاو ده‌بێته‌وه‌و سه‌رئاو ده‌که‌وێت، یاخود ستونى ده‌ریایى له سه‌رئاوکه‌وتو بۆ ڕێگرى له‌به‌لامى بچوک، که‌نه‌توانێت تێپه‌ێ ببێت به‌کاربهێنن". سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌ڵێت، هه‌ردوو جۆره‌که له‌مانگى مایس و جون، له‌لایه‌ن هێزى ده‌ریایى و که‌شیتوانى سنورپارێزه‌وه مه‌شقى له‌سه‌ر کراوه. حکومه‌تى به‌ریتانیا ده‌ڵێت، هه‌موو بژارده‌کان ڕه‌چاو ده‌کرێن، وه‌زیرى ناوخۆ زۆر نیگه‌رانه له‌و ژماره‌ى ڕۆژانه سنور ده‌به‌زێنن که‌٢٥٠کۆچبه‌ر له‌ڕۆژێکدا ئێجگار زۆره. وه‌زیرى ناوخۆ ده‌ڵێت:"به‌رده‌وام ڕێنمایى له‌وه‌زاره‌تى به‌رگرى ووڵاته‌که‌ى وه‌رده‌گرێت و هه‌م ئاهه‌نگى ده‌کات، له‌به‌ره‌و پێش چونه‌کان". هه‌روه‌ها باسى ئه‌وه‌شى کردووه که گفتوگۆى له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌ڕه‌نسیه‌که‌ى ئه‌نجامداوه بۆ چاره‌سه‌رى پرسى زۆربونى کۆچبه‌ران له‌فه‌ڕه‌نساوه بۆ به‌ریتانیا.