سه‌رکرده‌یه‌کى حزبوڵاى لوبنانى و کچه‌که‌ى له‌تاران کوژران

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
میدیاکانی ئێران رایانگه‌یاند له نزیک ماڵه‌که‌ی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس جێگری پێشووی سه‌رۆکی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی عێراق له تارانی پایته‌ختی ئێران، سه‌رکرده‌یه‌کی حزبوڵای لوبنانی و کچه‌که‌ی کوژران.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8ى ئابى 2020 ئاژانسی "فارس"ی ئێرانی له زاری سه‌رچاوه تایبه‌ته‌کانیه‌وه بڵاویکرده‌وه که هاوڵاتییه‌کی لوبنانی و کچه‌که‌ی له شه‌قامی پاسدارانی باکووری رۆژهه‌ڵاتی تارانی پایته‌ختی ئێران کوژران.
هه‌روه‌ها ئه‌وه روونکراوه‌ته‌وه که ژماره‌یه‌ک چه‌کداری نه‌ناسراو له شه‌قامی پاسداران ته‌قه‌یان له مریه‌م داودی و حه‌بیب داودی باوکی کردووه.
هاوکات، چه‌کداره‌کان که ماتۆڕسکلێکیان پێبووه پێنج فیشه‌کیان ناوه به حه‌بیب داودی و کچه‌که‌یه‌وه و چوار فیشه‌کیان به‌رکه‌وتووه و فیشه‌که‌که‌ی تر به‌ر ئۆتۆمبێلێک که‌وتووه.
