ئارا ئیبراهیم په‌رله‌مانتارێکى کورد له‌لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:" حکومه‌تى هه‌رێم بیانوو ده‌گرێت که ده‌زانێت نه‌وت گه‌یشتووه‌ته 45 دۆلار"، ده‌شڵێت:" ئه‌گه‌ر نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بکه‌ن هه‌موو مه‌له‌فى گه‌نده‌ڵییه‌کانیان ئاشکرا ده‌بێت، بۆیه ئاماده نین ته‌سلیمى بکه‌ن". دوێنێ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له به‌یاننامه‌یه‌کدا ره‌خنه‌ى توندى له حکومه‌تى عێراقى گرت که ماوه‌ى سێ مانگه هیچ بڕه موچه‌یه‌کى بۆ هه‌رێم نه‌ناردووه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هه‌موو مه‌رجه‌کانى به‌غداى قبوڵکردووه، به‌ڵام وه‌زاره‌تى دارایى عێراق له به‌یانێکدا باسى ئه‌وه‌ى کردووه که‌عێراق ده‌یه‌وێت مادده‌ى 114ى ده‌ستور تایبه‌ت به ده‌روازه سنورییه‌کان جێبه‌جێ بکرێت، به‌ڵام حکومه‌تى هه‌رێم نه‌رمى ته‌واویان نه‌نواندووه. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى دارایى عێراق جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه که هه‌زاران موچه‌خۆرى هه‌رێم واۆیان کۆکردووه‌ته‌وه که موچه‌کانیان له‌رێگه‌ى به‌غداوه بێت. ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" سه‌قفى داواکارى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌بووه که موچه‌ى یه‌ک ملیۆن و 255 هه‌زار که‌س له‌به‌غداوه بێت زائیده‌ن بودجه‌یه‌ک بۆ وه‌به‌رهێنان، به‌غداش سه‌قفى داواکارییه‌کانى به‌رزبووه‌و بۆیه تا ئێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌نجام". ناوبراو وتیشى:" حکومه‌تى هه‌رێم که ده‌زانێت نرخى نه‌وت گه‌یشتووه‌ته 45 دۆلار موماته‌ڵه ده‌کات، واتا ئاماده‌نین نه‌وت ته‌سلیمى به‌غدا بکه‌ن، چونکه هه‌موو مه‌له‌فه‌کانى گه‌نده‌ڵیان ئاشکرا ده‌بێت، قوربانى به‌خه‌ڵک ده‌ده‌ن، له‌پێناو به‌رده‌وامى گه‌نده‌ڵییه‌کانیان". ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى کۆمه‌ڵ له‌لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌روو ناتوانن بڵێن گفتوگۆکان به "بنبه‌ست"گه‌یشتووه، به‌ڵام "ئێمه پێشتر باسى ئه‌وه‌مان ده‌کرد ئه‌و وه‌فده‌ى حکومه‌تى هه‌رێم که ده‌چێته به‌غدا وه‌فدى دانوساندن نییه، ئێستاش قسه‌ى ئێمه راست ده‌رچوو که ئه‌و وه‌فده نه‌یانتوانیووه له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌نه رێککه‌وتن".
ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە راگەیەنرا و خوێندکاران بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان ئێستا دەتوانن سەردانی بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان کلیک لێرە بکەن . هەروەها دەتوانن لەڕێگەی ئەم لینکەوە پەڕەی سۆمای تاقیکردنەوەکانتان ببینن. ئەمساڵ زیاتر لە 144 هەزار قوتابی مافی بەشداریکردنی تاقیکردنەوەکانیان هەبووە و بەسەر دوو هەزار و 307 هۆڵ دابەشکران.
هاوڵاتى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان وه‌ڵامى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکردنى یه‌کگرتووى دایه‌وه‌و رایگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نه‌که ناواقیعیانه باسى له دۆخى هه‌نووکه‌یى هه‌رێمى کوردستان و پرسى مووچه‌و کۆرۆناى کردوو". جوتیار عادل، وته‌بێژى فه‌رمى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا رایگه‌یاند:" حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان خوازیاره به هاوکاریى هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێم، ئه‌م دۆخه سه‌خته‌ى ته‌ندروستى و دارایى و لێکه‌وته سیاسییه‌کانى تێپه‌ڕێنێت" هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:"ئه‌رکێکى نیشتیمانیى سه‌رشانى هه‌موو لایه‌کمانه که دۆخى ته‌ندروستیى هاووڵاتیان و بژێوى و ژیانیان، که ده‌ره‌نجامى دۆخێکى نه‌خوازراون، نه‌کرێت به که‌ره‌سته‌ى موزایه‌داتى سیاسی". وته‌بێژه‌که‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى وتووه: "ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى جێبه‌جێکردنى یه‌کگرتووى ئیسلامی، په‌یوه‌ست به کێشه و قه‌یرانه هه‌نوکه‌ییه‌کان، به شێوه‌یه‌کى ناواقعیانه کۆمه‌ڵێک تۆمه‌تى بێ بنه‌مایان ئاڕاسته‌ى حکومه‌تى هه‌رێم کردووه.... ئێستاش که په‌تایه‌که ته‌شه‌نه‌ى کردووه، هه‌ر ئه‌و هێز و لایه‌نانه ده‌که‌ونه وێزه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم". له باره‌ى ڕه‌وشى دارایی‌ش وته‌بێژه‌که‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت: "کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌ت هه‌موو هه‌وڵێکى له‌گه‌ڵ به‌غدا داوه تا به رێکه‌وتنێکى شایسته و ده‌ستوورى بگه‌ین، به‌ڵام تا ئێستاش به‌غدا خۆى له گه‌یشتن به رێکه‌وتنى کۆتایى ده‌دزێته‌وه، زۆرێک له هێزه‌کانى ناوخۆش به‌رده‌وام، به‌غدا هان ده‌ده‌ن که له‌گه‌ڵ هه‌رێم به رێکه‌وتن نه‌گه‌ن، تا دۆخى ناوخۆى هه‌رێم ئاڵۆزتر ببێت و ئه‌و هێزانه سوود له‌و ئاڵۆزییانه وه‌رگرن، ئه‌مه‌ش یارى کردنه به ژیان و گوزه‌رانى هاووڵاتیانى هه‌رێم" ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 12-8-2020، یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان له‌باره‌ى بارودۆخى ته‌ندروستى و بژێوى هاوڵاتیان و کاسبکاران و فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌و داواى چاره‌سه‌رى به په‌له‌و ڕێشه‌یى ده‌کات بۆ کێشه که‌ڵه‌که‌بووه‌کانى هه‌رێم. ده‌قى په‌یامه‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى سیاسى یه‌کگرتوو ڕاگه‌یه‌ندراوى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکردنى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان له‌باره‌ى بارودۆخى ته‌ندروستى و بژێوى هاوڵاتیان و کاسبکاران و فه‌رمانبه‌ران وموچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان .. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ى ئابى 2020، ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکردنى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان به سه‌رپه‌رشتى سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هادینک ئه‌میندارى گشتى یه‌کگرتوو کۆبوونه‌وه‌ى خۆى له رێگه‌ى ڤیدیۆ کۆنفرانسه‌وه ئه‌نجامدا. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا وێڕاى تاوتوێى دۆخى ته‌ندروستى و سیاسى و ئابوورى هه‌رێم و عیراق و ناوچه‌که به گشتى و قه‌یرانه که‌ڵه‌که‌بووه‌کانى هه‌رێمى کوردستان به تایبه‌تی. کۆبوونه‌وه له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێک هه‌ڵوێسته‌ى کرد به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه: 1- دۆخى ته‌ندروستى هه‌رێم و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى په‌تاى کۆڕۆنا له حاڵه‌تى که‌مته‌رخه‌مى خۆپارێزى و که‌مى که‌رسته‌ى چاره‌سه‌ر و شڵه‌ژاوى ئیداره‌دانى دۆخه‌که به‌تایبه‌ت له هه‌ولێرى پایته‌خت جێگاى داخه و ناکرێ حکومه‌تى هه‌رێم به‌م شێوه‌یه ده‌سته‌وه‌ستان و بێ باک بێ له به‌رامبه‌ر گیانى هاوڵاتیاندا. 2- دۆخى بژێوى فه‌رمانبه‌ران و که‌مى و دواکه‌وتنى موچه و قوفڵ بوونى جوڵه‌ى بازاێ و بێ باکى و بێ به‌رنامه‌یى حکومه‌ت له ئاستێکدایه که ته‌قینه‌وه‌ى رق و خه‌م و بێ چاره‌یى جه‌ماوه‌رى برسى و گه‌نجى بێ هیوا گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه له‌سه‌ر هه‌رێم و ناکرێ ده‌سه‌ڵات و نوخبه‌ى سیاسى وڵات له ئاستى دا بێ ته‌گبیر و چاره‌سه‌ر بن. 3- پشتگوێ خستنى چاکسازى گشتگیر بۆ ره‌گ و ریشه‌ى گه‌نده‌ڵى و ناشه‌فافیه‌ت له داهاتى نه‌وت و ده‌روازه سنوریه‌کان و خۆخه‌ریککردن و خه‌ڵک خافڵاندن به هه‌ندێ شتى لاوه‌کى یه‌وه یان نیشانه‌ى نه‌بوونى ئیراده‌ى راسته‌قینه‌یه یان نیشانه‌ى نه‌توانین و ده‌ره‌قه‌تنه‌هاتنه که هه‌ردوکیان ئه‌خوازێ حزبه‌کانى ده‌سه‌ڵات له‌سه‌رى بووه‌ستن و به‌خۆیاندا بچنه‌وه و بڕیارى جدى له‌سه‌ر بده‌ن. 4- ده‌ستى ده‌ستى کردن به یه‌کترى له هه‌رێم و سارد و سڕى مامه‌ڵه‌ى کێشه‌کانى هه‌ولێر و به‌غدا له حاڵه‌تى ئێستادا هیچ پاساوێکى ئه‌خڵاقى و نیشتمانى نیه و ئه‌بێ ئه‌حکامى له ناکاو و ئیسعافى په‌یره‌و بکرێ و هه‌ل و مه‌رجه‌که له‌وه زیاتر هه‌ڵناگرێ. 5- ئێمه له یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان که هه‌میشه له‌گه‌ڵ پاراستنى یه‌کریزیى و ئاشته‌وایى نیشتمانى و سه‌قامگیرى سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى گه‌له‌که‌مانداین و له‌گه‌ڵ خواستى ره‌واى هاوڵاتیان داین، ئه‌مڕۆ هه‌ست به مه‌ترسى په‌رچه‌کردارى ته‌قینه‌وه‌یه‌کى حساب بۆ نه‌کراو ئه‌که‌ین له‌م بێ متمانه‌یى و بێ وه‌زعیه‌ى کۆمه‌ڵگه و برسیکردن و فشار و سته‌مه‌ى له هاوڵاتى ئه‌کرێ و له‌م بێ منه‌تى و بێ باکى و ناکاراییه‌ى ده‌سه‌ڵاتدا.. بۆیه پێویسته به بڕیارى مه‌حکه‌م و به ئیراده‌ى به‌هێزه‌وه حکومه‌ت و هێزه‌کانى ده‌سه‌ڵات رووبه‌رووى دۆخه‌که ببنه‌وه تا کار له‌کار نه‌ترازاوه و که‌شتى ده‌یان ساڵه‌ى خه‌بات و خوێن و ره‌نجى میلله‌ته‌که‌مان به هه‌موو سه‌رنشینه‌کانیه‌وه نغرۆ نه‌بووه. به‌هیواى بیستن و بڕیارى به‌رپرسانه‌وه. ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکردنی یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان 12/8/2020
هاوڵاتى وه‌زره‌تى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌نجامى تاقیکردنه‌وه‌کانى 12ى ئاماده‌یى و لیستى خوێندکاره یه‌که‌مه‌کانى راگه‌یاند. ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه 12ى ئاب، ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند که 144 هه‌زار و 142 خوێندکاران و قوتابى به‌شدارییان له تاقیکردنه‌وه‌کاندا کردوه و ئه‌وان ده‌توانن له کاتژمێر 9ى ئه‌مشه‌وه‌وه ئه‌نجامه‌کانیان له‌رێگه‌ى لینکێکى تایبه‌ته‌وه وه‌ربگرنه‌وه و له کاتژمێر 12ى ئه‌مشه‌ویشه‌وه په‌ڕه‌ى سۆماکانیان ببینه‌وه بۆ تۆمارکردنى هه‌ر په‌ڵپێک که هه‌یانه. لسیتى یه‌که‌مه‌کانى سه‌ر ئاستى هه‌رێمى کوردستان: 1- ڤانیا شێرکۆ حه‌سه‌ن فه‌ره‌ج – هه‌ڵه‌بجه - زانستى – کۆى گشتى نمره: 700 تێکڕا: 100 2- له‌نیا فه‌لاح حه‌سه‌ن مه‌حموود – هه‌ڵه‌بجه - زانستى - کۆى گشتى نمره: 700 تێکڕا: 100 3- حه‌سه‌ن ئامانج بورهان محه‌مه‌ره‌شید - هه‌ولێر – زانستى - کۆى گشتى نمره: 700 تێکڕا: 100 4- ده‌ریا سلێمان عه‌لى تاهیر – دهۆک – زانستى - کۆى گشتى نمره: 700 تێکڕا: 100 5- سارا به‌ردخان محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر – وێژه‌یى - کۆى گشتى نمره: 690 تێکڕا: 98.57 6- ده‌رباز ئیسماعیل حوسێن عه‌لى – سلێمانى – وێژه‌یى - کۆى گشتى نمره: 690 تێکڕا: 98.57 7- مینا زاهیر مسته‌فا خه‌لیل – سلێمانى – خوێندنى ئیسلامى - کۆى گشتى نمره: 874 تێکڕا: 97.11 8- حه‌سیبه جه‌مال عومه‌ر ره‌مه‌زان – هه‌ولێر – ئاماده‌یى پیشه‌یى کشتوکاڵ - کۆى گشتى نمره: 827 تێکڕا: 91.89 9- زه‌ینه‌ب عه‌بدولکه‌ریم ئه‌حمه‌د سه‌عید – سلێمانى - ئاماده‌یى پیشه‌یى گه‌شتوگوزار - کۆى گشتى نمره: 760 تێکڕا: 95 10- میر ره‌حیم که‌ریم حه‌مه ساڵح – سلێمانى - ئاماده‌یى پیشه‌سازى - کۆى گشتى نمره: 750 تێکڕا: 93.75 11- له‌نجه هیدایه‌ت عه‌بدولره‌حمان عوسمان – سلێمانى - ئاماده‌یى بازرگانى - کۆى گشتى نمره: 629 تێکڕا: 89.86
هاوڵاتى وه‌زیرى دارایى و ئابوورى واژۆى له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاودێرى گومرگى له ده‌روازه سنوریه‌کان کرد. ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 12ى ئابى 2020وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، که له پێناو چاکسازى زیاتر له ده‌روازه سنووریه‌کان و به‌رزکردنه‌وه‌ى شه‌فافیه‌ت له کارى گومرگیدا، ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى و ئابووری، بڕیارى کردنه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاودێرى گومرگى واژۆ کرد.
هاوڵاتى کاندیدى دیموکراته‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا که بڕیاره تشرینی دووه‌می داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، ژنێکى ره‌شپێستى به‌ڕه‌گه‌ز هیندیى وه‌کو جێگرى ده‌ستنیشانکرد. جۆ بایدن کاندیدى دیموکراته‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیى ئه‌مریکا، کامالا هێرس ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پیرانى وه‌ک جێگرى خۆى ده‌ستنیشانکرد. جۆ بایدن رایگه‌یاند که "شه‌ره‌فێکى گه‌وره‌یه که هاریسم وه‌کو جێگرى خۆم ده‌ستنیشانکرد" و به جه‌نگاوه‌رێکى چاونه‌ترس وه‌سفی کرد. رۆژى 3ى تشرینى دووه‌مى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تیى ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌بچێت که دیارترین و به‌هێزترین کاندیده‌کان بۆ به‌ده‌ستهێنانى پۆسته‌که جۆ بایدن و دۆناڵد تره‌مپن. کامالا هاریس ساڵى 1964 له کالیفۆڕنیا له‌دایکبووه و ته‌مه‌نى 55 ساڵه، پارێزه‌ره و له ساڵى 2017وه سیناتۆره، ئه‌ندامى پارتى دیموکراتى ئه‌مریکایه، دووه‌م ئافره‌تى ئه‌فریقى ئه‌مریکى و یه‌که‌م ئافره‌تى باشوورى ئاسیایه که له سیناتى ئه‌مریکا خزمه‌تى کردووه. له دواى مانگى ئایار و کوشتنى جۆرج فلۆید-ى ره‌شپێست له ویلایه‌تى مینیسۆتا، کامالا وه‌کو یه‌کێک له داکۆکیکاره به‌هێزه‌کان له‌دژى ره‌گه‌زپه‌رستى ده‌رکه‌وتووه.
رێبین ئه‌حمه‌د «ئێمە دیموکراسیی وەک شەمەندەفەرێک تەماشا دەکەین کەی پێویستمان پێی نەما لێی دادەبەزین.» رەجەب تەیب ئاردۆغان لەسادەترین پێناسەیدا فاشیزم بریتییە لەهەڵەی سیستماتیکی عەقڵ لەگەڵ کۆشتار. سیستەمە سیاسییە فاشیستەکان هەمیشە لەبۆچوونی ئەوی دیکە ترساون بەبێ رەچاوکردنی هاوشەکانیان لەئایین و نەتەوەو ئایدۆلۆژیا، ئەم ترسەش تەنها لەچوارچێوەی مەترسییدا نەماوەتەوە بەڵکو بەردەوام هەوڵی تێک‌شکاندن و سڕینەوەی ئەویتریان داوە نەوەک ببێتە ئەڵتەرناتیڤ و بەدیلی ئیقتیداریان. سەروەختی خۆی مۆسۆلینیی لەپەسن و وەسفی فاشیزمێکی تەمام عەیاردا تەرکیزی لەسەر ئەوە دەکرد کەدەبێ گەورەترین حەساسترین جومگەکانی ئابووریی «سێکتەری گشتیی و تایبەت» لەوڵاتدا کۆنترۆڵ بکرێت بۆ ئەوەی فاشیزم وەک ئایدلۆژیا نەرم نەرم و بەخێرایی حەرەکەت بکا. ئەم پێناسەیەی مۆسۆلینی کت و مت بۆ تورکیاکەی ئاردۆغان راستە. سێکتەرێکی نەک تەنها وەک ئابووریی بەڵکو میدیایی و سیاسیی و قەزائییش نەماوە ئەمڕۆ رژێمەکەی ئاردۆغان کۆنترۆڵی نەکردبێت. شتێکی حاشاهەڵنەگرە کەفاشیزمی تورکیی و جووڵانەوەی پانتورکیزم تەرکیز لەسەر سڕینەوەی ئەوی دیکە دەکات، جا ئەو ئەوەی دیکە کورد بێت یا عەرەب، لاز بێت یا چەرکەز، عەرەب بێت یا عەجەم بۆ فاشیسێکی نەژادیی جیاوازیی نییە. دژایەتی فاشیزمی تورکی لەڕابردووی کۆماری تورکیای نوێ‌دا بۆ کورد بەو حوکمە بووە کە لەدوای تورک گەورەترین نەتەوەی ئانادۆڵ و ناوچەکە کورد بووە. خۆ ئەگەر لەبری کورد عەرەب، فارس یا چەرکەز لە ئانادۆڵ بژیایە هەمان ئەو سڕینەوەو ئاسیمیلاسۆنە دژی ئەوانیش بەکار دەهات کە لەمێژوودا دژی کورد بەکارهاتووە. ئەوانیش تووشی هەمان جینۆسایدەکانی دەرسیم و زیلان و رۆبۆسکی دەبوونەوە. شێکی بەدیهییە کە مێژوی دروستبوونی تورکیای نوێ مێژوویەکە لەسەر سڕینەوەی ئەوی دیکە دروستبووە. ئاتاتوک جیاواز لە شای ئێران شوناسی کۆمارەکەی لەسەر بناغەی تورکبوون داڕشت و هیچ دەنگێکی ناتورک لەو وڵاتەدا رێگەی پێنەدرا بە ئەسپاییش تەعبیر لەخۆی بکات. وڵاتەکە بەناوی وڵاتی تورکان »کۆماری تورکیا» ناونرا. ئەم سڕینەوەیە بە جۆرێک بوو بەگەورەیی لە لاپاڵی ئامەدی قیبلەی نەتەوەیی کوردەکان بەگەورەیی مۆتۆی «Ne mutlu türküm diyene واتە چەندە خۆشحاڵم کە تورکم» هەڵواسرا. ئەمە لەکاتێکدایە رەزا شای ئێران هەر لەو تەوقیتەدا وڵاتی پێرشیای کە بەواتای وڵاتی فارسەکان دێت گۆڕی بۆ ئێران «ایران» واتە سەرزەمینی گەلانی ئاریایی. لەسەردەمی حوکمی عیسمەت ئینۆنودا ئەم فاشیزمە گەیشتە ترۆپکی خۆی. مێژووی نوێی سیاسیی تورکیا بەحوکمە مەدەنی و عورفیی و سەربازییەکانیەوە مێژوویەکی فاشیستیی نەتەوەیی بووە. بەهاتنە سەرکاری پارتی داد‌و گەشەپێدان ئومێدێک هەبوو بۆ ئەوەی گەلانی تورکیا لەم فاشیزمە سیاسییە نەتەوەییانە رزگاری ببێت. بەڵام لەوای ریفراندۆمی هەموراکردنەوەی دەستوری تورکیا‌و بەدیاریکراویش لەدوای رووداوەکانی گەندەڵی ئاردۆغان و وەزیرەکانی کە بەڕوداوەکانی 17-25ی کانونی یەکەم دەناسرێت تورکیا نەک هەرگەڕایەوە سەر مەعدەنە ئۆریجناڵەکەی، نەک دامەزراوە دەوڵەتییەکان گەڕانەوە سەر پیادەکردنی سیاسەتی ئاگرو ئاسن بەرامبەر نەتەوەکانی دیکە زیاد لەوەش مومارەسەکردنی فاشیزمی دینییشی هاتە سەرو ئەمجارە نەک هەر کورد بەڵکو نەیارە نەتەوەیی و دینییەکانی دیکەش دەکرانە ئامانج. ئاردۆغان ئەمجارە لەگەڵ پارتی رەگەزپەرستی تورکی مەهەپە رێککەوت لەسەر ئاستی ناوخۆ‌و لەدەرەوەش خۆی وەک خەلیفەی موسوڵمانان نمایش دەرکردو وەلائی دوونیای ئیسلامی سیاسیی بۆ خۆی رادەکێشا. سیاسەتی تورکیا تادەهات لەیەکێتیی ئەوروپا دوور دەکەوتەوەو زیاتر لەسیاسەتی ئەرگەنەکۆن کە بەپرۆ روسیا دەناسرا نزیک دەبووەوە. لێرەدا هەوڵدەدەم چەند فاکتێک بخەمەڕوو بۆ ئەوەی روون بێتەوە کەفاشیزمەکەی رژێمەکەی ئاردۆغان و خێزانەکە بەتەنها دژی کورد نییە بەڵکو دژی هەموو دەنگێکە لەدەرەوەی خێزانەکەی خۆی. فەتحوڵا گولەن لەهاوپەیمانەوە بۆ سەرۆکی رێکخرواوی تیرۆریستیی فەتۆ لەدوای کودەتا شکستخواردووەکەی تەمموزی 2016 ئاردۆغان راستەوخۆ پەنجەی تۆمەتی بۆ فەتحوڵا گولەنی رێبەری بزوتنەوەی خزمەت راکێشا. بزوتنەوەکەی گولەن رۆڵی سەرەکی هەبوو لەئامادەکردنی زەمینەی گونجاوی بیرۆکراسیی بۆ چەسپاندنی پایەکڵنی حوکمی داد‌و گەشەپێدان لەسەرەتای ساڵانی 2003دا. مانگی هەنگوینی خزمەت و ئاک‌پارتی تا کۆتایی 2012 بەردەوام بوو . ئاردۆغان لەفراوانبووونی نفوزی گولەن نیگەران بوو لەنێو دامەزراوە فەرمییەکاندا. رۆژنامەی تەرەفی تورکیی لەساڵی 2006 ئەوەی بڵاوکردەوە کەپیلانێک هەیە بۆ کۆتایی هێنان بەجوڵانەوەی خزمەت. رۆژنامەکە بەڵگەنامەیەکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی تورکیای بڵاوکردبووەوە کەتێیدا ئاردۆغان و عەبدوڵا گولیش ئیمزایان لەسەر کردبوو بۆ کۆتاییهێنان بەو جوڵانەوەیە وەک سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار. ئاردۆغان توانی لەساڵی 2016دا گولەن و جوڵانەوەکەی بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ کودەتا تۆمەتبار بکات و رێکخراوەکەش بکاتە رێکخراوێکی تیرۆریستیی «فەتۆ». لەدوایین رۆژەکانی مانگی تەمموزی 2016 هەڵمەتی رەشبگیریی ئەندامان و لایەنگرانی بزووتنەوەکە دەستی پێ‌کرد، بەجۆرێک ئەو بزوتنەوەیەی تێکشکاند کە مانەندو مەسیلی نەبووە لەمێژووی دوور‌و نزیکی تێکشکاندنی نەیارەکان لەو وڵاتەدا. لەڕێگەی دامەزراوەی ئەوقافی وڵاتەکەوە فەتوای گومڕابوونی بزوتنەوەکەی دەرکردو بانگەشەی ئەوەشی دەکرد گولەنی هاوپەیمانی دوێنێی ساختەچیی و دەجالێک زیاتر نییە. مەلاکانی ئەو وڵاتە هاواریان دەکرد کەژنەکانی نیک لەجوڵانەوەکەی گولەن سەبایاو ماڵ و موڵکەکانیشیان غەنیمەتن. لەسەر ئاستی دەرەوەش ئیسلامی سیاسیی و ئیخوانی جیهانی پشتگیریی ئەم هەوڵەی ئاردۆغانیان کرد. چەند رۆژێک لەدوای کودەتاکەی تەمموز ئاردۆغان (50) هەزار ئەندام و کەسی نزیکی لەگولەن بەبێ گەڕانەوە بۆ دادگا‌و زیندانیی کرد «(17) هەزارو (254) ژن و (780) منداڵی خوار تەمەن (10) ساڵ کە (19) منداڵیان شەش مانگ کەمتربوو تەمەنیان« لەماوەی کەمتر لەساڵێکدا زیاد لە (50) زیندانی نوێی دروستکردو لەیەکێک لەمیتینگەکانیشدا ساڵی 2017 ئاردۆغان وەعدی دروستکردنی (100) زیندانیی نوێی دیکەی دا بەجەماوەر. (33) هەزار مامۆستا، (24) هەزار پۆلیس و مونتەسیبی وەزارەتی ناوخۆ لەپۆلیس و پلەدار، (8) هەزار جەنەراڵی سوپای نزیک لەو جوڵانەوەیەی لەکارەکانیان دەرکرد. (6) هەزار پزیشکی لەکارەکانیان دوورخستۆتەوەو نیوەیانی دەستگیرکردووە، (5) هەزارو (230) مامۆستای زانکۆی دەرکردووە، تەنها (12) سەعات پاش کودەتاکە (4) هەزار دادوەرو داواکاری گشتیی لەکارەکانیان دوورخستەوە» لەنێویاندا دادوەر زەکەریا ئۆز هەبوو کە بۆ یەکەمجار مەسەلەی دەوڵەتی قووڵ ناسراو بە «ئەرگەنەکۆن»ی جوڵاند»، (3) هەزار کارمەندی سەرۆکایەتی وەزیرانی دوورخستەوە. وەک دامەزراوەش دەستی بەسەر زیاد لە (100) هۆلدینگ و کۆمپانیای گەورەیاندا گرت. گەورەترین بانکی بزوتنەوەکەی ئیفلاسی پێ‌کرد »بانک ئاسیا» (14) زانکۆ و نۆ نەخۆشخانەی فێرکاریی مۆدێرن و زیاد لەهەزار خوێندنگەو فێرخانەی کرد بەمەقەڕو مەڵبەند و لق و مەکۆی ئاک‌پارتی. زیاد لە (200) ئاکادیمی و رۆژنامەنووس و نووسەری پرۆخزمەتی بەبێ هۆیەکی دادوەری خستە زیندانەوە «لەنێویاندا نازڵی ئیڵیجاک و مومتازەر تورکۆنەو ئاڵپای شاهین و عەلی بوڵاچ هەن» . گۆڕستانی مردووەکانی خزمەتی جیاکردەوە و ناوی گۆڕستانی خائینانی لێناو هیچ مەلایەک بۆی نەبوو نوێژی مردوو لەسەر جەنازەی نەیارەکان بکات. ئاردۆغان و هاوڕێی نیوەڕێگای ئەحمەد داود ئۆغڵو داود ئۆغڵو (26)_هەمین سەرۆکوەزیرانی تورکیا‌و دووەمین سەرۆکی ئاکپارتیی و نزیکترینی نزیکەکانی ئارۆغان و خاوەنی بەرنامەو تێوری سیاسیی ئاکپارتیی و نووسەری کتێبی بەناوبانگی قوڵایی ستراتیژییە. هاوکات یەکێک بوو لەو مەقاشانەی ئاردۆغان بۆ لێدان لە عەبدوڵا گیول بەکاریدەهێنا لەکەمکردنەوەی فشارەکان لەگۆڕینی سیستمی پەرلەمانی بۆ سەرۆکایەتیی. روانینە سیاسییەکانی ئەم پیاوە لەدوو دەیەی رابردوودا ئاردۆغانی کردە رەقەم، بەتایبەتی لەمەسەلەی سفر کێشە لەگەڵ دەراوسێکان. ترسە سیاسییەکانی ئەم پیاوەو رێک و دروست نەوەستان لەپشت قەناعەتە سیاسیی و قانونییەکانیەوە کردییە پاروویەکی ئاسان بۆ ئاردۆغان ئەگەرچی لەڕووی کاریەری ئاکادیمییەوە مامۆستایەکی بەتوانای زانستی سیاسیی بوو بەڵام فریای نەکەوت. داود ئۆغڵو لەلیتەراتوری سیاسیی تورکیادا بە ئەندازیاری وێرانکاری سوریا‌و دەیەیەک شەڕی ناوخۆ‌و کاولبوونی وڵات و هاتنی داعش دەناسرێت و خۆشی دەڵێت زۆر شتی ژێر بەڕە هەیە سەبارەت بەداعش و سوریا دەبێت بیهێنمە سەر بەڕە. ئەو پێی وابوو لەهەفتەیەکدا ئەسەد دەڕوخێت و دەیگوت دەچین لەمزگەوتی ئەمەویی نوێژ دەکەین، بەڵام پێش بەشار ئەلئەسەد ئاردۆغان خودی خۆیی رووخاند و فریای ئەو نوێژە نەکەوت. داود ئۆغڵو ئەو پیاوەی کە وازی لەقەناعەتە سیاسییەکانی خۆی هێنا بۆ رازیکردنی ئاردۆغان بەڵام ئەو بێڕەحمانە لەکاراکتەرە سیاسییەکەی دەدات و دەیەوێت ورد‌و خاشی بکات.. ئەو دەمەی ئاردۆغان لە شەوێکدا (4) هەزار دادوەرو (50) هەزار مامۆستا و (6) هەزار پزیشک و نزیکی (22) هەزار پۆلیس و پلەداری پۆلیسی فەسڵ کرد، ئەو رۆژەی (14) زانکۆی پێشکەوتوو و شەش نەخۆشخانەی فێرکاریی پڕۆفێشناڵ و گەورەترین و پڕ تیراژترین رۆژنامەی تورکی و ئینگلیزی و (2) هەزار خوێندنگەو بانکێکی گەورەی داخست، ئەو رۆژەی سووری ئامەدو شرنا‌خ تەخت کران، دەیان تەرمی هەرزەکاری کور بۆگەنیان کرد‌و کەس نەیدەوێرا ئەسپەردەیان کات، ئەو رۆژەی قەتڵوعامی رۆبۆسکی روویدا، ئەو رۆژەی شوناس بۆ مەزڵوم دیاری‌کرا، ئەو رۆژەی تاهیر ئێلچی بەڕۆژی رووناک لەبازاڕی ئامەد تیرۆر کرا، ئەو رۆژەی ئاردۆغان دەیوت ماڵی نەیارەکان غەنیمەتەو ژنەکانیشیان سەبایا، ئەو رۆژە دەمیرتاش خرایە زیندان، ئەو رۆژەی ئاردۆغان وتی بەفەرمانی داود ئۆغڵو سیخۆکەی روسیا خراوەتە خوارەوەو من بێئاگابووم، ئەم پیاوە سەرۆکوەزیرانی وڵات بوو، نەک هەر بێدەنگ بوو پشتگیریشی لێدەکرد. هەموو ئەمانە نەبوونە ئەوەی شەفاعەت بۆ داود ئۆغڵو بکەن و نەکەوێتە بەر هێرشە هەڵگەڕاوەکانی ئاردۆغان. شەوی یەکی یەکی تەمموزی ئەمساڵ لەنیوەشەودا بەفەرمانێکی سەرۆکایەتی کۆمار ئاردۆغان زانکۆکەی «زانکۆی شەهیر»ی داخست و ئەمیش لە ڤیدیۆیەکی کورت‌دا لەگریان و کڕوزانەوە و بۆڵەبۆڵی سیاسیی زیاتر هیچی دیکەی پێنەکرا. هەر (10) رۆژ دوای ئەم رووداوەو لە (10)ی تەمموزدا دادگای ئیستانبوڵ سەلیم تەمورجی کە دەکاتە جێگری ئەحمەد داود ئۆغڵو لەحزبە نوێیەکەی داود ئۆغڵودا «پارتی داهاتوو» بەتۆمەتی تیرۆر تاوانبار کرد‌و ئیفادەی لێوەرگرت. پێناچێت ئاردۆغان بهێڵێت داود ئۆغڵو بەئازادی فرمێسکیش بۆ زانکۆ و ئەندامانی پارتەکەی بڕژێت، بەئەگەری زۆر خۆشی پارتە سیاسییەکەشی بەدەردەکەی دەمیرتاش و خراپتریش دەبات. ئەمە جگە لەوەی هەمان پلانی بۆ عەلی باباجان هەیە کە بەئەندازیاری ئابووری و هەستانەوەی تورکیا دەناسرێت. پێشتر ئاردۆغان لەدوای کودەتاکەی تەمموزی 2016 پڕۆفیسۆر مومتاز تورکۆنەی زیندانیی کردبوو و تائێستاش هەر زیندانییە، تورکۆنە لەبەهێزترین ئوستادەکانی یاسای دەستوریی لەتورکیا هەژماردەکرێت و کاتێک ئاک‌پارتی درایە دادگا لەساڵی 2006 بۆ مەسەلەی یارمەتیدانی رێکخراوێکی وەک دەنیز فەنەریی بۆ ئەکەپە بەرگرینامەیەکی (6) هەزار پەڕەی بۆ دانەخستنی پارتەکەی ئاردۆغان ئامادەکردو رزگاری کرد لەداخستن. ئەمڕۆ بۆ چوارەمین ساڵە پرۆفیسۆر مومتاز تورکۆنە ژیان لە زیندان بەسەر دەبات. ئاردۆغان و کاناڵ ئیستانبوڵ لەساڵی 2011 ئاردۆغان بڕیاریدا کەناڵێکی نوێ بەدرێژیی (٤٥) کم لەنێوان دەریای رەش و گەرووی مارمارای دروستبکات لەئیستانبوڵ. ئەم هەنگاوەی ئاردۆغان تووڕەیی زانایانی جیۆلۆجی و جورگرافیی بەدوای خوێدا هێناو پێیان وابوو دروستکردنی ئەو کەناڵە ئیستانبوڵ دەخاتە ژێر مەترسییەکی زۆر گەورەی بومەلەرزەو رووداوە سروشتییەکانی وەک لافاو، هاوکات ئاوی سوێر‌و شیرین لەئیستانبوڵ تێکەڵ دەبێت و ئیستانبوڵ کێشەی جیدیی ئاوی بۆ دروستدەبێت. پاش ماوەیەک بێدەنگیی لەبڕیارەکە سادق ئاڵبایراکی باوکی زاواکەی ئاردۆغان کەدەکاتە بەرات ئاڵبایراک و هاوکات وەزیری خەزێنەشە سێ دۆنم و نیو دۆنم زەوی و زاری لەناوچەی ئاڤجلەری ئیستانبوڵ دەکڕێت بە بەهایەکی رەمزیی. دواتر لەساڵی 2013 بەرات ئاڵبایراکی زاوای ئاردۆغان بەشی زۆری زەوییەکانی نزیک لەو کەناڵە لەجوتیاران و خاوەن موڵکەکان بەنرخێکی کەم دەکڕێت. ساڵی 2019و لەپاش بردنەوەی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو وەک سەرۆکی شارەوانییەکانی ئیستانبوڵ دیسان مەسەلەی کەناڵی ئیستانبوڵ کەوتەوە بەر باس. ئیمام ئۆغڵو دژایەتی خۆی بۆ پڕۆژەکە دەربڕی و مەترسییەکانی پشت کردنەوەی ئەو کەناڵەی نیشاندا لەگۆڕینی جوگرافیای ئاو‌و هەوای شارەکەو کێشەی تێکەڵبوونی ئاوی سوێر‌و شیرین، بەڵام ئاردۆغان سوور بوو لەسەر دروستکردنی ئەو کەناڵە. لەم رۆژانەدا باس لەوە دەکرێت کە هەردوو بەری کەناڵەکە فرۆشراوەتە شەیخە مووزەی ژنی حەمەد بن خەلیفەی ئەمیری پێشووی قەتەرو دایکی ئەمیری ئێستای ئەو وڵاتە تەمیم بن حەمەد بەبڕی (11) ملیارد یۆرۆ بۆ ئەوەی بیکاتە پڕۆژەی گەشتیاریی. ئەمە جگەلەوەی بەرات ئاڵبایراک و باوکی ئەتوانن ئەو زەویانەی کە کڕیویانن نزیک لە کەناڵەکە بەهەزاران قاتی نرخی خەمڵێندراوی خۆی بیفرۆشنەوەو وەبەرهێنانی تێدا بکەن. فرمێسکەکانی ئاردۆغان لەنێوان غەززەو ئۆیگورەکانی چیندا موسوڵمانە ئویگورەکانی چینی کۆمیونیستیی بەڕەچەڵەک تورکن و شانازی بەناسنامە ئیسلامیی و تورکییەکەی خۆیانەوە دەکەن. دەوڵەتە کۆمیونیستییەکەی چین بەئاگر و ئاسن نەیتوانیوە لەو ناسنامانە دایانبڕنێت. سەرەنجام ژی جین پینگی سەرۆکی پارتی کۆمیونیستیی ئەو وڵاتە بڕیاردەدات بیانخاتە کەمپە زۆرەملێکانەوەو یاسای عورفییان بەسەردا دەسەپێنێت. مناڵانی خوار پازدە ساڵییان لەخێزانەکانیان دادەبڕێنێت و دەیاننێرێتە کەرتەکانی هوبێی و رۆژئاوای ئەو وڵاتەو دەدرێنە دەست ماڵە چینییە کۆمیونیستییەکان بۆ ئەوەی تەبەنییان بکەن و لەناسنامەکانی خۆیان دایانبڕێنن و شوناسێکی کۆمیونیستییان بۆ دروستبکەن. ژنەکانیان لەمێردەکانیان بەزۆرەملێ جیادەکاتەوەو لەگەڵ پیاوێکی چینییدا پێکەوە هەر ژنەو ژوورێکی بۆ بەکرێ دەگیرێت و دەبێتە موڵکی ئەو پیاوە. پیاوەکانیش لەمەزراو کانەکانی خەڵوزدا کاریان پێدەکرێت و ئێوارانیش راپێچی زیندان و کەمپەکانیان دەکەن.. رۆژنامەکانی تەلەگراف و سایتی بی بی سی و کەناڵە جیاوازەکانی دۆیچە ڤێللەی ئەڵمانی چەندین راپۆرتیان لەبارەی مەزڵومییەتی ئەم ئۆیگورانەوە کردووەو هەموویان کۆکن لەسەر ئەوەی هەڵسوکەوتەکانی چین هیچ جیاوازی لەگەڵ هەڵسوکەوتی نازییەکانی ئەڵمانیا نییە کە لە سالزبۆرگ بەرامبەر جوولەکەکان دەیکرد لەکەمپە زۆرەملێکاندا. رۆژانە مایک پێنس و مایک پۆمپیۆ هۆشداریی زەردو سوور‌و مۆر دەدەن لەو زوڵمەی دەرحەق بەرامبەر ئەو گرووپە دەکرێت تەنها لەبەر جیاوازیی رەگەزو ئاینیی. زۆرێک لەو تورکە ئۆیگورانە کەهەڵهاتوون لەناوچەیەکی ئیستانبوڵ بەناوی «زەیتو بورنو» نیشتەجێن. ساڵانێکی زۆرە ئیستانبوڵ وەک پەناگەیەکی ئارام باوەشی بۆ کردوونەتەوە. لەگەڵ زۆربوونی فشارە مادییەکانی چین بۆ سەر دونیا‌و بەتایبەتییش تورکیاکەی ئاردۆغان کە بەقۆناغێکی مەترسیداری داڕووخانی ئابوورییدا تێدەپەرێت، چین داوا دەکات تورکیا ئەو تورکانەیان تەسلیم بکاتەوە و دیپۆرتیان بکاتەوە بۆ ئەوەی بەتەواوی دەنگیان کپ کات. ئاردۆغان کە رۆژ تا ئێوارە فرمێسک بۆ فەلەستین و غەززە و ئیخوانی میسر و ئەسما بالتاجی دەڕژێت، خۆی لەمان کردۆتە کەڕەی شەربەت چونکە چین وەک دونیای عەرەبیی خۆشباوەڕ نییەو چزووی هەیە. نەک هەرخۆی تێناگەیەنێت بەڵکو تەسلیمیشیان دەکاتەوە. بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی تەلەگراف و دۆیچە ڤێللی ئەڵمانیی ئاردۆغان نایەوێت راستەوخۆ تورکە ئۆیگورەکان تەسلیمی چین بکاتەوە، چونکە لەهەڵای راگەیاندن دەترسێت، ناچار لەڕێگای وڵاتی سێیەمەوە ئەم کارە دەکات. ئاردۆغان بەڕێککەوتن لەگەڵ چین بەزۆر ئەم پەناهەندانە رەوانەی وڵاتی تاجیکستان دەکات و لەوێشەوە تاجیکستان بەزۆر دەیاننێرێتەوە چین. ئاردۆغان و سۆشیال میدیا سەرەتای مانگی رابردوو ئاردۆغان لەپڕ لەشاشەوە دەرکەوت و گوتی: دوێنێ هەشتەمین نەوەم لە ئەسرای کچم لەدایکبوو، ناویان نا حەمزە ساڵح. زاواکەم کاک بەرات ئاڵبایراک بەخۆشیی بوونییەوە وێنەیەکی مناڵەکەی لەسۆشیال میدیا دانا. هەزاران کەس پیرۆزباییان لێکرد. بەڵام هەندێ کەسی بێ‌نامووسی بێ ئەخلاقی نائینسانی دڵڕەشی بێ حەیسیەتی بێ ئابڕووی سوکی ئاڵچاخ کۆمێنتی خراپ و جنێویان نووسیبوو لەژێر وێنەکەیا. ئەو جنێوانە لەگەڵ کرایتریاکانی ئێمەدا ناگونجێن. خێرا فەرمانم کرد بەدادگاو پۆلیس رێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ دەستنیشانکردن و دەستگیرکردنی ئەو سووکانە. حیسابی دانە بەدانەی ئەو کۆمێنتانەی لێوەردەگرینەوە. ئێستا دەزانن بۆچی دژی یوتیوب و نێتفلێکس و تویتەر ین؟ لەبەر ئەم هۆیانە، پڕۆژەیاسایەک دەبەینە پەرلەمان بۆ قەدەغەکردنی یەکجاریی ئەو تۆڕانەی سۆشیال میدیا. تورکیا کۆماری مۆز نییە ئەو کەسەی ئیدارە و عەدالەتی ئێمە پایەماڵ بکات، ئێمەش پایەماڵی دەکەین. بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی بیر گیون زیاد لە (11) کەس لەسەر کۆمێنت نووسین بۆ زاواکەی ئاردۆغان دەستگیرکراون چاودێران پێیان وایە ئاردۆغان شەڕێکی گەورەی بەدەستەوەیە لەکوردستانی عێراق، گرنگترین ئەداتی بەرەنگاربوونەوەو ئاشکراکردنی دۆڕان و لەدەستدان و شکان و دەستدرێژیی ئاردۆغان و سوپاکەی بۆ سەر کوردستانی عێراق سۆشیال میدیایە، رووداوەکانی چەند هەفتەی رابردوو سەلمێنەری ئەو باسەن، بۆیە بۆ پەردەپۆشکردنی یەکجاریی ئەو دەستدرێژیی و سکانداڵانە و دانەبەری گەلانی تورکیا وەک مێگەل قەدەغەکردنی سۆشیال میدیا بەتەواوەتی لەڕێگەی پڕۆژەیاسایەکی پەرلەمانییەوە. ئەوەی ئاردۆغان لەسەرکردەکانی پێش خۆی جیادەکاتەوە ئەوەیە سەرباری ئەوەی کەسایەتییەکی سەرڕێژی لەفاشیزمی تورکیی هەیە، بەفاشیزمی دینییش قانگ دراوە. ئەم فاشیزمە ناسیۆنالیستییە دینییەو بەتایبەتیش فاشیزمی ئیسلامیزم وایکردووە جیاواز لەسەرکردەکانی پێش خۆی تەنانەت رەحم بەنەتەوەکەی خۆشی نەکات، نەک هەر رەحمیان پێناکات، بەڵکو وای لێکردووە بردنەوە لەهەڵبژاردن وەک غەنیمەت و «حەقی شمشێر» تەماشا بکات. کۆی سیستمەکە بەگوێرەی حەزە شەخسیی و تەماعە سوڵتانییەکانی خۆی دابڕێژێتەوەو بکەوێتە دۆخێکی هیستریی وەهاوە کەخۆی وەک سوڵتانی حەوت جیهان تەماشا بکات. ئەم تێکەڵە مەترسیدارە لەفاشیزمی «نەژادیی-دینیی» دۆخێکی تورکیا‌و ناوچەکەی خستۆتە ژێرباری ئاگرو ئاسنێکی زۆر مەترسیدار. هەموو جوگرافیاکە بەموڵکی تاکە کەسێک دەزانێت و کەی بیەوێت پەلاماری کوێی بووێت دەیدات و بەدەردی حەلەبی سوریای دەبات.
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌ڵێت هێزه ئه‌منییه‌کانى هه‌ولێر له په‌رله‌مانتار(عوسمان کانى کورده‌یى) دراوه‌و پاسه‌وانێکیشى له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌و ده‌شڵێت:" هێزه ئه‌منیه‌کان و وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و حکومه‌ت به‌رپرسیارن له‌و رووداوه". روپاک ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منییه‌کانى هه‌ولێر هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر مامۆستا(عوسمان کانى کورده‌یى) په‌رله‌مانتار، ته‌نها یاداشتێکیان هه‌بووه که بیگه‌یه‌نن، پاسه‌وانه‌کانیان رفاندوون دواتر به‌هه‌ولێکى زۆر ئازاد کراون و ئێستا یه‌کێکیان له‌نه‌خۆشخانه‌یه". ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه کۆمه‌ڵى ئیسلامى"بێده‌نگ" نابێت و "به‌رپرسیارێتى ئه‌و رووداوه قێزه‌ونه له‌ئه‌ستۆى هێزه ئه‌منییه‌کانى هه‌ولێرو وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و حکومه‌تى هه‌رێمدایه‌و پێویسته سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان بێته ده‌نگ که په‌رله‌مانتار حه‌سانه‌ى هه‌یه". دوا به‌دواى رووداوه‌که عوسمان کانى کورده‌یی، ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له په‌رله‌مان کوردستان رایگه‌یاند"هێزه ئه‌منیه‌کانى هه‌ولێر لێیانداوه و پاسه‌وانه‌که‌م و ژماره‌یه‌ک مامۆستاى ئاینى ده‌ستگیرکراون". عوسمان کانى کورده‌یی، ئه‌ندامى په‌رله‌مان کوردستان له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌و ڤایرۆسه بۆ سه‌لامه‌تى گیانى هاوڵاتیان و موسڵمانان مزگه‌وته‌کان داخران، ئێستا مزگه‌وته‌کان بۆ نوێژه‌کان کراونه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌کى زۆرى نوێژخوێنان داوا ده‌که‌ن مزگه‌وت بۆ خوتبه‌کانیش بکرێنه‌وه. ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ئه‌مڕۆ هه‌ندێک له مامۆستایانى ئاینى شارى هه‌ولێر گردبونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى داوا له وه‌زیرى ئه‌وقاف و کاروبارى ئاینى و پارێزگار و ئه‌وانه‌ى په‌یوه‌ندیدارن به‌و بابه‌ته، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و مامۆستا ئاینیانه به‌هۆى فشارى خه‌ڵک هاتن بۆ مزگه‌وتى سه‌وفا بۆ ئه‌وه‌ى گردبونه‌وه‌یه‌کى هێمنانه ئه‌نجام بده‌ن، که هیچ کامیان نه‌ک نه‌ک چه‌ک گۆچانیشیان پێ نیه، هێزێکى زۆرى ئاسایش و هێزه‌کانى ناوخۆ و دژه‌تیرۆر هه‌ڵیانکوتایه سه‌ریان. عوسمان کانى کورده‌یى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕو، "تا ئێستا پاسه‌وانه‌که‌م ده‌ستگیرکراوه و زۆریشیان له‌من داوه، خه‌ڵکى به هه‌ڵویستى شارى هه‌ولێر منیان ده‌رباز کرد، ئه‌گه‌رنا ئێستا منیش وه‌ک پاسه‌وانه‌که‌م شوێنم بزر ده‌بوو". عوسمان کانى کورده‌یى: ئه‌و ده‌سه‌ڵاته که داواى موچه ده‌که‌ى هه‌ر توڕه‌یه و داواى خوا ئه‌که‌ى هه‌ر توڕه‌یه رونیشیکرده‌وه، "به‌داخه‌وه بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته که داواى موچه ده‌که‌ى هه‌ر توڕه‌یه و داواى خوا ئه‌که‌ى هه‌ر توڕه‌یه، لێره‌وه داوا له سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و هه‌مو ئه‌وانه‌ى خۆیان به خه‌مخۆر و به‌رپرس ده‌زانن، داوا ده‌که‌ین ئه‌و مامۆستا ئاینیانه و پاسه‌وانه‌ى من که ده‌ستگیرکراون ئازاد بکرێن". جه‌ختى له‌وه‌ش کرده‌وه، "ئه‌و مامۆستا ئاینیانه‌ى له مزگه‌وت سه‌واف مابونه‌وه هه‌مویان ده‌ستگیرکراون، خۆشم سکاڵا له‌سه‌ر هێزه ئه‌منیه‌کانى هه‌ولێر تۆمار ده‌که‌م". بڕیاربو ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ک مامۆستاى ئاینى له مزگه‌وتى سه‌وافى شارى هه‌ولێر گردبونه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن بۆ داواکردنى کردنه‌وه‌ى مزگه‌وته‌کان بۆ وتارى نوێژى هه‌ینی، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کان رێگه به ئه‌نجامدانى ئه‌و گردبونه‌وه‌یه نه‌درا، دواتر ژماره‌یه‌ک مامۆستاى ئاینى بۆ گه‌یاندنى په‌یامه‌که‌یان یاداشتێکیان له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئاینى حکومه‌تى هه‌رێم خوێنده‌وه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق به دره‌نگانێکى شه‌و هه‌ڵوێستى وه‌زاره‌ته‌که‌ى له‌سه‌ر له‌شکرکێشى رۆژى ١١ى فڕۆکه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ى سیده‌کان راگه‌یاندو، سه‌ردانێکى وه‌زیرى به‌رگرى تورکیا که بڕیار بوو پێنج شه‌ممه سه‌ردانى عێراق بکات هه‌ڵوه‌شانده‌وه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ى ئابى 2020 له راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراقدا له‌شکرکێشى تورکیا ره‌تده‌کاته‌وه‌و مه‌حکوم ده‌کات، هه‌روه‌ها باڵوێزى تورکیا له به‌غدا بانگ ده‌که‌ن و نامه‌یه‌کى توندى دژى ئه‌و له‌شکرکێشیه پێده‌ده‌ن، تا "بیگه‌یه‌نێته سه‌رۆکایه‌تى وڵاته‌که‌ى". له راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌دا داوا له حکومه‌تى تورکیا و پارتى کرێکارانى کوردستان کراوه که خاکى عێراق نه‌که‌نه جێگاى یه‌کلاییکردنه‌وه‌ى ناکۆکیه‌کانى نێوانیان. رۆژى ١١ ى ئاب فڕۆکه‌کانى تورکیا بۆردومانى ناوچه‌ى سیده‌کانیان کرد‌و له ئه‌نجامدا دوو فه‌رمانده‌ى و چه‌ند پاسه‌وانێکى سنور که سه‌ر به‌عێراقن شه‌هیدبوون.
هاوڵاتی گرێبەستە نەوتيیەکەی رۆژئاوای کوردستان پشتیوانی ئیدارەی ترەمپ بەدەستهدەهێنێت و بەمەش ئیدارەی خۆسەری دەبێتە دەوڵەمەندترین ناوچەی سوریا سەرەڕای دەستکەوتە سیاسییەکانی ئەم گريبەستە بۆ رۆئاوای کوردستان. دوای ئاشکراکردنی گرێبەستیکی نەوتی ئیدارەی خۆسەری و کۆمپانیایەکی نەوتی ئەمریکی، جارێکی تر رۆژئاوای کوردستان بووە جێ سەرنجی میدیا جیهانی و ناوەندە سیاسییەکان، لەهەمانکاتدا هەریەکە لەسوریاو تورکیا‌و ئێران و روسیا دەژی ريکەوتنەکە وەستانەوە. بەپێی راپۆرتێکی کەناڵى سی ئێن ئێنى ئەمریکى، کە لەچەند سەرچاوەیەکەوە گواستوویەتیەوە، پێدەچێت ئەو گرێبەستە نهێنیە كە زیاتر لەساڵێك لەمەوبەر رەزامەندی لەسەر درابێ، بەڵام واژۆكردنی كەوتووەتەوە مانگی رابردووەوە. نەوتی رۆژئاوای کوردستان دەچێتە سەر نەخشەی جیهان لەگرێبەستەكەدا دەسەڵاتی بەرفراوان دراوەتە كۆمپانیای (دەلتا كریسنت ئینێرژی) ئەمریكی لەنیوەی زیاتری ئەو كێڵگانەی كە لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی سوریای دیموكراتتدایە كاری پێشخستن و گەڕان بكات. بۆ ماوەی (٢٥) ساڵ، بەوەش نەوتی ژير دەسەڵاتی هەسەدە دەچێتە سەر نەخشەی وزەی جیهانی. جەیمس كین، یەكێك لەدامەزرێنەری كۆمپانیاكەو باڵیۆزی پێشووتری ئەمریكا لەدانیمارك بە سی ئێن ئێنی رایگەیاندووە، بەپێی گرێبەستەکە لەسەرجەم لایەنەكانی پەرەپێدان و گواستنەوە و بازاڕكردن و كنەوپشكنین و پاڵاوتن هاوبەشی بكەن، ئەوەش لەپێناو دووبارە بونیادنانەوەی ژێرخانی ئەو ناوچەیەو هاریكاریكردنی خەڵكەكەی بۆ ئەوەی بەرهەمەكانیان بگاتە بازاڕە نێودەوڵەتیەكان. دوو هاوبەشی كین لەكۆمپانیاكە، جیمس ریس ئەفسەری خانەنشین لەهێزەكانی دەلتاو جۆن دوریر بەڕێوەبەری جێبەجێكاری نەوتە لەكۆمپانیاكەیان کەئەزموونی باشی كاركردنیان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە. سەرچاوەكان بە سی ئێن ئێن-یان وتووە، ئەو سێ هاوبەشە كۆمپانیایەكی نوێیان دامەزراندووەو تەنها ئامانجیان گرەنتیكردنی گرێبەست و رێكەوتنەكانە لەسوریاداو بەشێوەیەكی چڕ‌وپڕ لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەدا زیاتر لەساڵێك كاریان كردووە. باسیان لەوەش كردووە، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا مانگی نیسانی رابردوو بڕیارێكی تایبەتی بۆ بەخشین لەو سزایانە دەركردووە كەئەمریكا بەسەر سوریادا سەپاندویەتی بەمەبەستی دابڕینی ئەسەد، ئەمەش بۆئەوەی کۆمپانیای دەلتا کارەکانی نەچيتە چوارچێوەی سزاکانەوە. بەوتەی كەناڵەكە، پنتاگۆن بەفەرمی هەوڵیداوە خۆی لەو كارە بێدەنگ بكات، بەڵام سەرچاوەکان دەڵێن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەپشتەوەی ئەو رێكەوتنە نەوتییانەوە وەستاوە. سەرەتاى ئەم مانگە، سینەم محەمەد، نوێنەرى ئەنجومەنى سوریاى دیموکرات (مەسەدە) باڵی سیاسی (هەسەدە) لە ئەمریکا واژۆکردنى رێککەوتنەکەى پشتڕاستکردەوە. ئەمریکا رەزامەندى دەربڕیوە لەسەر دروستکردنی دوو پاڵاوگە بۆ ئیدارەى رۆژئاواى کوردستان بەمەبەستى دابینکردنى 20%ى پێداویستى ناوخۆیی ناوچەکە لە بەرهەمەکانى نەوت، بەڵام بەهۆى بڵاوبوونەوەى کۆرۆناوە نەتوانراوە پاڵاوگەکان رادەستبکرێت. پێشتر لیندزى گراهام سیناتۆرى نزیک لەدۆناڵد ترەمپ لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ مەزڵوم عەبدى (مەزڵوم کۆبانی) فەرماندەى هێزەکانى سوریاى دیموکرات جەختى لەسەر رێککەوتنەکە کردبووەوە. لەچەند رۆژى رابردووش‌دا مایک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لەبەردەم لیژنەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى ئەنجومەنى پیرانى ئەمریکا جەختیکردەوە کە رێککەوتنەکە لەقۆناغى جێبەجێکردندایە. لەدواى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لەسوریا، دۆناڵد ترەمپ و ئیدارەکەى چەند جارێک جەختیانکردەوە کە بەشێک لەهێزەکانیان بۆ پاراستنى کێڵگە نەوتییەکانى باکورو رۆژئاواى سوریا دەمێننەوەو رێگە نادەن ئەو کێڵگانە بکەوێتە دەست داعش و گروپە چەکدارەکان. "رێککەوتنی نەوتی نێوان هەسەدە و کۆمپانیایەکی ئەمریکی، هەنگاوێکە بەرەو فیدڕاڵی" شارەزایەکی تورک رایدەگەیەنێت، رێککەوتنی نەوتی لەنێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و کۆمپانیایەکی ئەمریکی جۆرێکە لە داننان بەئیدارەی خۆسەری کەپارتی یەکێتی دیموکرات (PYD) بەڕێوەی دەبات، هەروەها هەنگاوێکیشە بەرەو دامەزراندنی ناوچەیەکی فیدڕاڵی لەباکوری سوریادا. مەسعود حەقی جاشیان، پڕۆفیسۆری بەشی مافەکانی مرۆڤ لەزانکۆی "یەدیتەپە"ی تورکیا وتی "هەرچەندە رێککەوتنەکە جۆرێکە لە پێشێلکاری یاسای نێودەوڵەتی، بەڵام واشنتن دەخوازێت بەو رێککەوتنە پێگەی هەسەدە بە‌هێزتر بکات و وەک لایەنی یاسایی بەشداری پێ‌بکات لە کۆبوونەوەکانی لیژنەی نووسینەوی دەستوری سوریا کەبڕیارە کۆتایی ئەم مانگە لە جنێف دەستپێبکاتەوە". ئاماژەی بەوەشکردوە، لە رێگەی رێککەوتنە نەوتییەکە ئیدارەی خۆسەری کە پارتی یەکێتی دیموکرات (PYD) و باڵی سەربازیی ئەو پارتە (YPG) بەڕێوەی دەبات ساڵانە ملیاران دۆلاریان دەستدەکەوێت. ئەو شارەزا تورکییە روونیشیکردەوە، رێگای یەکەمی هەناردەی نەوت کەئەمریکا لەناوچەکدا سەرپەرشتی دەکات هێڵی (کەرکوک- جەیهانە)ە کە دەبێتە فشار لەسەر ئەنقەرە و "تورکیاش بەهیچ شێوەیەک فشار قبوڵ ناکات"، رێگای دووەمیش هێڵی گواستنەوەی نەوتی حیفایە لە رێگەی ئوردنەوە. شوێنی کێڵگەکانی سوریا بەپێی پارێزگاکانی ئەو وڵاتە دێرەزوور: خاوەنی گەورەترین کێڵگەی بەرهەمهێنانی نەوتی سوریایە کەکێڵگەی عەمەرە، ئەو کێڵگەیە (15) کیلۆمەتر لە رۆژهە‌ڵاتی شارۆچکەی بەسیرە دوورە، لە 22ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2017ەوە لەدەستی هەسەدەدایە. لەدوای کیڵگەی عەمەر، کێڵگەی تنک، دووەم گەورەترین کێڵگەیە لەسوریا، کەوتووەتە بیابانی شەعیتار لەپارێزگای دێرەزوور، لەژێر کۆنتڕۆڵی هەسەدەدایە. جگە لەو دوو کێڵگە گەورەیەی نەوت، چەند کێڵگەیەکی نەوتی بچووکتر کەوتوونەتە سنووری ئەو پارێزگایە لەوانە: کێڵگەکانی وەرد، تەیم، جفرە، کونیکو. هەروەها بۆرییەکی نەوت بەناوی (تی 2) کەوتووەتە سەر رێگای عێراق و سوریا. رەقە: لەسنووری پارێزگای رەقەدا چەند کێڵگەیەکی نەوتی بچووک هەیە کەئەوانیش لەژێر دەستی شەڕڤاناندان. حەسەکە: لەسنووری حەسەکە، کێڵگەی رمێلان هەیە کەدەکەوێتە باکووری رۆژهە‌ڵاتی سوریا‌و لەژێر دەستی شەڕڤاناندایە، کێڵگەی رمێلان هەزارو (322) بیرە نەوتی تێدایە. جگە لەوەش چەند کێڵگەیەک لەناوچەکانی شەدادی و جەبسەو هۆل هەیە، لەنزیک ناوچەکانی مەرکەدە و تشرینی کەبیبە کەدەکەونە باشووری حەسەکەوە. حەمز لەڕۆژهەڵاتی سوریا: کێڵگەی شاعر کەوتووەتە رۆژهە‌ڵاتی پارێزگای حەمس و لەژێر کۆنتڕۆڵی سوپای سوریادایە. تەدمور: شاری تەدمور کەدەکەوێتە بیابانی شام لەناوەڕاستی سوریا، چەند کێڵگە نەوتێک لەخۆدەگرێت، لەوانە : جەحار، مەهر، جزل، ئەم کێڵگە نەوتانە لەمانگی ئازاری ساڵی 2017ەوە لە ژێر دەستی هێزێکی روسیدان. ئەوەش دوای ئەوەی رێکخراوی داعش لەو ناوچانە پاشەکشەیکرد. ئەمریکاو روسیا ململانێي لەسەر نەوتی سوریا ئەمریکا دوای ئەوەی لەمانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، بەشێکی زۆری هێزەکانی لەسوریا کشاندەوە، نزیکەی (500) راوێژکاری سەربازیی لەو وڵاتە هێشتەوە بۆ ئەوەی چاودێری کێڵگە نەوتییەکان بکەن، مارک ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمریکاش پێشتر جەختی لەوەکردووەتەوە، مانەوەی هێزەکانیان بۆ ئەوەیە کێڵگە نەوتییەکان نەکەونە دەست هێزەکانی سوریا‌و روسیا. جۆناسان هۆفمان وتەبێژی پێنتاگۆن رایگەیاندبوو “داهاتی نەوتی کێڵگەکانی باکووری سوریا بۆ ئەمریکا نیەو هەر داهاتێک هەبێت بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات بووە“. جیاواز لەوتەکانی وەزیری بەرگری ئەمریکا کەگوزارشت بوو بۆ پاڵپشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەپاراستنی کێڵگە نەوتییەکاندا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەمیانی وتارێکیدا کە لە 23ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو لەشیکاگۆ پێشکەشیکرد وتی: “چاوەڕوان دەکەین ئەمریکا بەبڕی ملیۆنان دۆلار مانگانە قازانج لەداهاتی نەوتی سوریا بکات، لەکاتێکدا هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە ماونەتەوە بۆ پاراستنی ئەمنیەتی سوریا“. ترەمپ وتبووی: “نەوتەکە دەبەین، ئەمەتان بیربێت، دەمانەوێت بەبڕی (45) ملیۆن دۆلار مانگانە قازانجی لێبکەین“. ئەم وتانەی ترەمپ کاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەدوای خۆیداهێنا، بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا ترەمپی بە “دزینی نەوت”ی وڵاتەکەی تۆمەتبارکرد و ئەمریکای بە “وڵاتێکی چەتەئاسا” وەسفکرد. لەبەرامبەریشدا روسیا چەندین ساڵە پاڵپشتی حکومەتی سوریا دەکات لەهەوڵەکانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی کێڵگە نەوتییەکان و دەرهێنانی لەژێردەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات‌دا، ئەوەش بەگوێرەی رێککەوتنێکی نێوان مۆسکۆو دیمەشق کەساڵی 2018 واژوویان لەسەر کردووە و تیایدا دەسەڵات دراوەتە روسیا کەکەرتی نەوت و گازی سوریا ببووژێنێتەوە. ئەمریکا پيگەی خۆی قایمدەکات هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کەئەمریکا نوێنەرایەتی دەکات، چەند مانگيکە پسپۆڕ‌و ئەندازیارانی هێناوەتە فڕۆکەخانەی شەدادیە بۆ دروستکردنی بنکەیەکی گەورەی سەربازیی لەناوچەکەدا. شەدادی هەڵکەوتەیەکی جوگرافیی گرنگی هەیە، حەسەکە و دێرزۆر پێکەوە دەبەستێتەوە، جیا لەوەی لە سنووری نێوان عێراق و سووریاوە نزیکە. شاری شەدادی کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی هەسەدەدایە، کە پێکهێنەری سەرەکی ئەو هێزە "یەکینەکانی پاراستنی گەل"ە، بەدرێژایی (60) کیلۆمەتر لەسەر رێگەی سەرەکی نێوان حەسەکەو دێرەزۆری لەژێردەستدایە. ئەو ناوچەیە کە سەرجەمی دانیشتووانەکەی عەرەبن، چەندین بیری نەوت و غازی تێدایە، دیارترینیان جەبسە کەنزیکەی (500) بیرە نەوتی لێیەو بەدووەم گەورەترین کێڵگەی نەوت دادەنرێت لەپارێزگای حەسەکەدا دوای کێڵگەکانی رمێلان. لەڕووی جوگرافییەوە شەدادی بایەخی گەورەی هەیە، حەسەکەی ئەوپەڕی رۆژهە‌ڵاتی سووریا بە دێرەزۆر لەڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەوە دەبەستێتەوە، تەنیا (40) کیلۆمەتر لەسنووری نێوان عێراق و سووریاوە دوورە. جیا لە نەوت، شەدادی زەوییەکی بەپیتی بۆ کشتوکاڵە بنچینەییەکانی وەک لۆکە، گەنم و جۆو گەنمەشامی هەیە، رووباری خابووری بەناودا دەڕوات کە لەباشووری رۆژهە‌ڵاتی تورکیاوە هەڵدەقوڵێت و لەناوچەی سەرێ کانیدا، سنووری نێوان تورکیا و سووریا دەبڕێت. لەماوەیەکی کەمدا، ناوچەکە چەندین گۆڕانکاری سەربازیی و سیاسیی گەورەی بەخۆوە بینی، سەرەتای ساڵی 2013، گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکان و بەرەی نوسڕەی جاران کۆنترۆڵیان کرد پاش چوونە دەرەوەی هێزەکانی حکومەتی سووریا. بەڵام مانەوەی ئەو هێزانە لەشارەکەدا زۆری نەخایاند، چونکە لە ئایاری 2014دا لەلایەن داعشەوە کۆنترۆڵکراو بووە شوێنێکی گرنگی ئەو رێکخراوە، بەتایبەت کە رێگەیەکی ئاسانی هاموشۆی هێزەکانی رێکخراوەکە بوو بۆ شاری مووسڵ لەعێراق، جیا لەوەی کەبیرە نەوتەکانی ناوچەکە، باشترین سەرچاوەی داهاتی داعش بوون. داعش لەشەدادیدا بەرگرییەکی زۆری کرد، بەڵام بەهۆی بۆردوومانی بەردەوامی فڕۆکەکانی هاوپەیمانانەوە ناچار بوو پاشەکشەی لێبکات و ئەوە ئاسانکاری بۆ هەسەدە کرد بۆ کۆنترۆڵکردنی، لەوکاتەوە شەدادی پێگەیەکی گرنگی هەسەدەو هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە. لە دووساڵی رابردوودا، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەئەوپەڕی باکووری رۆژهە‌ڵاتی سووریای دەوڵەمەند بەنەوت، زۆر چالاک بووە. چەندین بنکەی سەربازیی و خاڵی جێگیری مانەوەی لەو ناوچەیەدا کردووەتەوە، بەتایبەت لەپارێزگای حەسەکەو دەوروبەری دێرەزۆر لەڕۆژهەڵاتی رووباری فورات. ئەمریکا ١٣٢٢ بیرەنەوت و ٢٥ بیری غاز دەپارێزێت هێزەکانی ئەمریکا چەندین بنکەی سەربازییان لەپارێزگای حەسەکەدا کردووەتەوە، دیارترینیان بنکەیەکی گەورە لەفڕۆکەخانەی رمێلان (85 کیلۆمەتر لەڕۆژهەڵاتی قامیشلۆ)، ئەم بنکەیە پارێزگاری لەکێڵگە نەوتییەکانی رمیڵان دەکات کە هەزارو (322) بیرە نەوت دەگرێتەوە. جیا لە (25) بیری غاز لەسوێدیە لەنزیک رمێلان. ئەمریکییەکان جیا لەوە لە تەل بەیدەر لەباکووری حەسەکە بەدوورایی (40) کیلۆمەتر، بنکەیەکی سەربازییان دامەزراندووە کە سەرچاوەکان دەڵێن "گەورەو قایمە"، جیا لەبنکەیەک لەناو شاری حەسەکە. دانەیەکی دیکەش لەنزیک گوندی روباریا لەناوچەی مالکییەی باکووری رۆژهە‌ڵاتی حەسەکە، کەفڕۆکەخانەیەکی تایبەت بەفڕۆکە بارهەڵگرەکانی ئەمریکا لە خۆدەگرێت. هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیش دوو بنکەی لەدەوروبەری دێرەزۆر لەنزیک کێڵگە نەوتییەکانی عومەرو کۆنیکۆ هەیە، جیا لەچەندین خاڵی پشکنین لەپارێزگای رەققە، کەدیارترینیان لە شارۆچکەی جەزرەیە لەنزیک رەققە. لەبەرامبەر هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا بەسەرۆکایەتی ئەمریکا، رووسیا هەوڵیداوە نەبوونی خۆی لەناوچەی رۆژهە‌ڵاتی فورات، لەڕێگەی کردنەوەی چەند بنکەیەکەوە قەرەبوو بکاتەوە، پاش ئەو رێککەوتنەی لەتشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا لەگەڵ هەسەدە کردی، بۆ رێگرتن لەهاتنە ناوەوەی زیاتری هێزەکانی تورکیا کەهەر قەوارەیەکی کوردی لەسەر سنوورەکانی رەتدەکاتەوە. لەناوەڕاستی تشرینی یەکەمی رابردوودا، وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، سیستمی بەرگریی ئاسمانی و فڕۆکەی جەنگی لەبنکەی حمێمیمەوە لەلازقیە، بۆ فڕۆکەخانەی قامیشلۆ لەحەسەکە گواستووەتەوە. جیا لەو بنکەیە، هێزەکانی رووسیا خاڵێکی پشکنینیان لەشاری عامودا لەدووری (30) کیلۆمەتر لەقامیشلۆ داناوە. هێزەکانی رووسیا لەناوچەی عەین عیسا لەدەوروبەری رەققە، خاڵێکی جێگیریان داناوە لەنزیک فڕۆکەخانەی تەبەقەی سەربازی لەڕۆژهەڵاتی فورات. هێزە رووسییەکان هەروەها لەدەوروبەری کۆبانێش هەن. ئەوان چوونە شوێنی هێزە ئەمریکییەکان لەکۆتایی ساڵی رابردوودا. هاوکات هێزەکانی تورکیا، بەهەمانشێوە هەوڵی پتەوکردنی خۆیان لەسەر رووبەرە جیاوازەکانی سووریا دەدەن لەهەمان ناوچەدا. تورکیا کە خاوەنی سنوورێکی (100) کیلۆمەترییە بەپانایی (30) کیلۆمەتر هاتووەتە ناو سووریاوە. سنووری هێزەکانی تورکیا لە ترپە سپییەوە دەستپێدەکات تا سەرێ کانی. سەرچاوە ناوخۆییەکان ئاشکرایانکردووە، تورکیا سەرقاڵی هەڵکەندنی تونێلە لەبنکەیەکی سەربازیی لەدەوروبەری تەلتەمر. روونیانکردەوە پارچە کۆنکرێتی گەورەو تونێل هەڵکەندن لەگوندی عەرێشەوە دەستپێدەکات تاگوندی داودیە. بەپێی سەرچاوەکان تورکیا لەو ناوچەیەدا بنکەیەکی سەربازیی گەورەی هەیە، کە تانک و چەکی پێشکەوتوو و ئامێرەکانی چاودێری و وێنەگرتن لەخۆدەگرێت، ئەمە جیا لەشوێنی نیشتنەوەی هێلیکۆپتەر. سوپای تورکیا چەندین خاڵی پشکنین و چاودێری لەو ناوچانەدا داناوە کە لەژێر دەستیدان. گرنگی نەوتەکە بۆئەمریکا چیە؟ پێشتریش سوریا بەرهەمهێنێکی گەورەی نەوت نەبووە لەئاستی نێودەوڵەتیدا، تەنها (٣٨٥) هەزار بەرمیل بەرهەمی نەوتی خاوی رۆژانەی هەبووە یاخود لەسەدا (٠.٥%)ی بەرهەمی نەوتی جیهانی لەساڵی ٢٠١٠دا، ئەمەش بەپێی راپۆرتێکی کۆمپانیای نەوتی بەریتانی بۆ پێداچوونەوەی وزەی جیهان. کاتی دەرچوونی ئەو ئامارە ساڵیک پێش جەنگە ناوخۆییە رووخێنەرەکەی وڵاتەکە بوو، کەزۆربەی سەرچاوەکانی لەناوبرد لەناویشیاندا نەوت. هەرچەندە لەڕووی یەدەگەوە وڵاتەکە تاڕادەیەک ئاستی باشترە. بەپێی راپۆرتێکی جۆرناڵی نەوت و غاز، سوریا تا ١ی کانونی دووەمی ٢٠١٠ دوو ملیار‌و (٥٠٠) ملیۆن بەرمیل یەدەگی نەوتی هەبووە. هەروەها سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ساڵی ٢٠١٠ پێشبینی ئەوەی کرد کەفرۆشتنی نەوت سێ ملیار‌و (٢٠٠) ملیۆن دۆلاری بۆ حکومەتی سوریا تەرخانکردووەو لەسەدا (٢٥%)ی داهاتی وڵاتەکەی پێکدەهێنا. سەرچاوەی سەرەکی نەوتی وڵاتەکە دەکەوێتە پارێزگای دێرەزوور لەڕۆژهەڵات. ئەمە ئەو شوێنەیە کەواشنتن سەربازو کاروانی ئۆتومبیلی نوێی بۆ دەنێرێت. هەروەها پارێزگای حەسەکە شوێنی چندین پێگەی بەرهەمهێنانی نەوتەکە لەنیوانیاندا رمێلان بەگەورەترینیان دادەنرێت. هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەڕێی چەند زنجیرە جەنگێکەوە کێڵگە نەوتییەکانی لەژێر دەستی داعش دەرهێنا. ئەو جەنگانە زۆربەی توانستی بەرهەمهێنانی نەوتیان وێرانکرد. ژیرخانەکە وێرانبووە، زیاتر لەسەدا (٧٥%)ی بیرە نەوتەکان ئامادەنین بۆ بەرهەمهێنانی رێکوپێک. سەرەڕای ئەو وێرانکارییەش، داهاتی نەوت بووەتە کۆڵەکەی سەرەکی ئیدارەی سەربەخۆی باکوری رۆژهە‌ڵاتی سوریا، کە بودجە تەرخاندەکات بۆ (١٤٠) هەزار شەڕکەری هەسەدەو بەخێوکردنی دەیان هەزار دیلی داعش و کەسوکاریان لەچەندین بەندیخانە و کەمپی ژێر دەسەڵاتی هەسەدەدان. بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا دەڵێن دەیانەوێت ئەو نەوتە بپارێزن تادەرفەتێک دروستنەبێت بۆ خەلافەتی ئیسلامی تا کێڵگەکان بگرنەوەو بەکاری بهێنن بەمەبەستی تەرخانکردنی بودجە بۆ هەستناوەیان. پاساوێکی تر بۆ هەبوونی ئەمریکا لەناوچەکە ئەوەیە کەهێزەکانی سوریا‌و روسیا دووربخاتەوە لەدەستبەسەرداگرتنی کێڵگە نەوتییەکان، هەفتەی رابردوو. پاڵپشتی سیاسیی گرێبەستە نەوتیەکە بەگوێرەی رێککەوتنەکە کۆمپانیا ئەمریکییەکە توانای بەرهەمهێنانی لەکێڵگە نەوتییەکانی رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەردا زیاددەکات و نەوتەکەش دەفرۆشێت. یەکێک لەو خاڵانەی کە تایبەتمەندییەک دەداتە رێککەوتنەکە بریتییە لەئاگاداربوونی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ و ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرێس و هاندان و پاڵپشتیکردن لێی لەلایەن واشنتنەوە. رۆژی 29ی مانگی رابردوو لیندزی گراهام، سیناتۆری ناسراوی کۆمارییەکان و کەسایەتیی نزیک لە دۆناڵد ترەمپ لەو بارەوە لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) قسەیکرد. مەزڵووم عەبدی وردەکاریی لەبارەی رێککەوتنەکەوە بە گراهام راگەیاند و داوای لێکرد سەرۆکی ئەمریکاش لەو وردەکارییە ئاگاداربکاتەوە. لیندزی گراهام، سیناتۆری کۆمارییەکان گوتی: “لەگەڵ ژەنەڕاڵ مەزڵووم لە هەسەدە قسەمکرد. وادیارە ئەوان بەمەبەستی پەرەدان بەبیرە نەوتەکان لەباکووری رۆژهە‌ڵاتی سووریا رێککەوتنیان لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکی واژۆکردووە“. لیندزی گراهام لەبارەی رێککەوتنەکەوە ئاماژەی بەوە دا، “ئەوە بۆ یارمەتیدانی هەموو کەس لەباکووری رۆژهە‌ڵاتی سووریا رێگەیەکی باش دەبێت “. ئەو بابەتە رۆژی 30ـی مانگی رابردووش لەکۆنگرێس تاووتوێکرا، ئەوەش کاتێک مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبەردەم لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی وڵاتەکەی قسەیکرد. مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوە کرد: “واژۆکردنی رێککەوتنەکە کەمێک لەوە زیاتری پێچوو کەئومێدمان دەکرد، بەڵام ئێستا لەقۆناغی جیبەجێکردندایە و دەکرێت زۆر باشیش بێت“. ئەمریکا تەنیا پاڵپشتی لە رێککەوتنی نێوان کۆمپانیاکە و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ناکات، بەڵکو خۆیشی هەندێک هەنگاو دەنێت، لەوانەش دابینکردنی دوو پاڵاوگە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر. پێش دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆی سووریا لەساڵی 2011دا حکومەتی سووریا نزیکەی (380) هەزار بەرمیلی لە رۆژێکدا بەرهەمدەهێنا. بەشی زۆری نەوتی ئەو وڵاتە لەناوچەی رمێلان لە رۆژئاوای کوردستان و دێرەزووری ژێردەستی بەرێوەبەرایەتیی خۆسەردایە. بەرپرسانی ئەمریکاش چەندینجار رایانگەیاندووە، سوپای وڵاتەکەیان لەنزیک کێڵگە نەوتییەکانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەبن و رێگەنادەن ئەو بیرە نەوتانە بکەونەوە دەستی داعش یان ئەسەد یان هێزی دیکە.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان داوا له په‌که‌که و تورکیا ده‌کات "شه‌ڕ و ململانێى خۆیان ببه‌نه‌وه ده‌ره‌وه‌ى خاکى هه‌رێمى کوردستان وعێراق". وه‌زاره‌تى ناوخۆ راگه‌یه‌ندراوێکى ده‌رباره‌ى بۆردومانه‌که‌ى دوێنێى سیده‌کان بڵاوکرده‌وه که ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تی: کاتژمێر 2:45 پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مرۆ، سێ شه‌ممه، رێکه‌وتى 11/8/2020 له ناوچه‌ى برادۆست کاتێک هێزه‌کانى پاسه‌وانى سنوورى سه‌ر به حکومه‌تى فیدڕاڵى خه‌ریکى پڕکردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه بوون که له خاڵه سنووریه‌کان دروستبووه به مه‌به‌ستى دوورخستنى هه‌ڕه‌شه‌ى شه‌ێ له دانیشتووانى ناوچه‌که، له لایه‌ن فرۆکه‌یه‌کى له‌شکرى تورکیاوه ئوتۆمبیلێکى هێزه‌که‌ى پاسه‌وانى سنوور ده‌کرێته ئامانج وبه‌داخه‌وه دوو ئه‌فسه‌رى هێزه‌که شه‌هید ده‌بن به ناوه‌کانى (عمید/ محه‌مه‌د ڕه‌شید سلێمان، فه‌رمانده‌ى لیواى دووى پاسه‌وانیى سنوور) و(عقید/ زوبێر حالى تاجه‌دین ، فه‌رمانده‌ى فه‌وجى سێى لیواى دووى پاسه‌وانیى سنوور). هه‌روه‌ها (عقید/ حیسامه‌دین عه‌بدولڕه‌حمان حه‌سه‌ن ) بریندار ده‌بێت. لێره‌دا دوپاتى ده‌که‌ینه‌وه که پێویسته PKK و تورکیا شه‌ێ و ململانێکانى خۆیان ببه‌نه‌وه ده‌ره‌وه‌ى خاکى هه‌رێمى کوردستان وعیراق وچیتر خه‌ڵکى ئێمه نه‌که‌نه قوربانیى ئه‌و ململانێیه. به‌م بۆنه خه‌مناکه‌وه ، پرسه وسه‌ره‌خۆشى خۆمان ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیده‌کان ده‌که‌ین وله خواى گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه که به به‌هشتى خۆى شادیان بکات و ھیواى چاکبوونه‌وه‌ى خێراش بۆ برینداره‌کان ده‌خوازین وخه‌ڵکى خۆمان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان وه‌ک هه‌میشه هه‌موو توانا و هه‌وڵه‌کانى خۆى ده‌خاته گه‌ێ بۆ دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌م ململانێیه له هه‌رێمى کوردستان. وه‌زاره‌تى ناوخۆ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان
هاوڵاتى وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌کداره‌کان داوا له ئه‌نقه‌ره ده‌کات روونکردنه‌وه بدات له‌سه‌ر هێرشه‌که‌ى دوێنێى سیده‌کان و جه‌خت ده‌کاته‌وه که "خوێنى عێراقییه‌کان به نرخه و رێناده‌ین به هه‌ده‌ر بڕوات". یه‌حیا ره‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌کداره‌کانى عێراق رایگه‌یاند:" به ئامانجگرتنى کۆمه‌ڵێک له جه‌نگاوه‌ره ئازاکانمان له‌لایه‌ن تورکیاوه به توندى ئیدانه ده‌که‌ین، ئه‌و ده‌ستدرێژییه تاوانکارییه بووه هۆى شه‌هیدبوونى فه‌رمانده‌ى لیواى دوو له ناوچه‌ى یه‌که‌مى فه‌رمانده‌یى هێزه‌کانى پاراستنى سنوور و فه‌رمانده‌ى فه‌وجى سێ و برینداربوونى فه‌رمانده‌ى فه‌وجى یه‌که‌م و ئه‌فسه‌رێکى هه‌واڵگرى و دوو سه‌رباز". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئه‌و گروپه‌ى هێزه‌کانى پاسه‌وانى سنوور له نێو خاکى عێراق و له دوورى چوار کیلۆمه‌تر له سنووره‌کانى تورکیا بوون کاتێک کراونه‌ته ئامانج. هاوکات باسى له‌وه‌شکرد که ئه‌و تاوانه ئیدانه‌کراوه ده‌خوازن که هێزه‌کانى تورکیا ورده‌کارى تاوانه‌که بخه‌نه‌ڕوو و ئه‌وانه‌ش سزا بدات که تێوه‌گلاون، وتیشى:" پێشتر هۆشداریکانداوه له ده‌ستدرێژییه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر خاکى عێراق و خوێنى عێراقییه‌کانیش به نرخه و رێناده‌ین به هه‌ده‌ر بڕوات". هیشام داود راوێژکارى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاندبوو که له ماوه‌ى چه‌ند کاتژمێرى داهاتوودا حکومه‌ت هه‌ڵوێستى له‌سه‌ر هێرشه‌که‌ى تورکیا ده‌بێت و "ته‌نیا به ئیدانه‌کردنى تاوانه‌که‌ش ناوه‌ستێت".
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ یه‌کێتى و پارتى له هاوینه هه‌وارى دوکان کۆبونه‌وه، له راگه‌یه‌ندراوێکیشدا به شه‌ش خاڵ ناوه‌رۆکى کۆبونه‌وه‌که‌یان بۆ رایگشتى ئاشکراکرد که یه‌کێک له خاڵه‌کان ئه‌وه‌یه شه‌رى راگه‌یاندن رابگرن. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى کۆبونه‌وه‌که که وێنه‌یه‌کى بۆ (هاوڵاتى) نێردراوه، تێیدا هاتووه" بڕیاردراوه کۆبوونه‌وه‌ى مه‌کته‌بى سیاسى نێوان هه‌ردوولا به‌زووترین کات ئه‌نجام بدرێت، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا کۆکبون له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنى ناوه‌رۆکى رێککه‌وتنى سیاسى نێوان پارتى و یه‌کێتى که له 4ى ئادارى 2019 واژۆ کراوه و له هه‌موو رویه‌که‌وه به‌گشتی و به‌تایبه‌تى له بابه‌تى په‌رله‌مان و حکومه‌ت، به‌شێوه‌یه‌ک که هاوکارى حکومه‌ت و ئۆرگانه‌کانى بێت بۆ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و دۆخه ته‌ندروستییه‌ى که په‌تاى کۆرۆنا دروستى کردووه و هه‌روه‌ها بارى ئابوورى و گوزه‌رانى هاوڵاتیان و باشترکردنی". ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که: راگه‌یاندراوى کۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى نێوان پارتى دیموکراتى کوردستان و یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان رۆژى سێ شه‌ممه، رێکه‌وتى 11ى یٔابى 2020، شاندى تایبه‌تى گفتوگۆى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان له شارى دوکان کۆبوونه‌وه و چه‌ند ته‌وه‌رێکى په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ردوولایان خسته به‌رباس و گفتوگۆ و بڕیارى پێویستیان له باره‌وه وه‌رگیرا. یه‌که‌م/ هه‌ردوولا کۆکبوین له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنى ناوه‌رۆکى رێککه‌وتنى سیاسى نێوان پارتى و یه‌کێتى که له 4ى یٔادارى 2019 یٔیمزاکراوه و له هه‌موو روێکه‌وه به‌گشتی و به‌تایبه‌تى له بابه‌تى په‌رله‌مان و حکومه‌ت، به‌شێوه‌یه‌ک که هاوکارى حکومه‌ت و یٔۆرگانه‌کانى بێت بۆ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر یٔه‌و دۆخه ته‌ندروستیه‌ى که په‌تاى کۆڕۆنا دروستى کردووه و هه‌روه‌ها بارى یٔابوورى و گوزه‌رانى هاوڵاتیان و باشترکردنی. دووه‌م/ هه‌ردوولا کۆک بووین له پشتیوانیکردنى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆحوکمڕانى له سه‌رتاسه‌رى کوردستان، بۆ یٔه‌مه‌ش به په‌سه‌ند زانرا رێککه‌وتنى یٔیدارى نێوان هه‌ردوولا جێبه‌جێبکرێت و هه‌روه‌ها له هه‌ر شوێنێک گرفتێک بێته پێش به ته‌فاهوم و هاوکارى نێوان هه‌ردوولا به ڕه‌چاوکردنى لایه‌نه به‌شداره‌کانى دیکه له حکومه‌ت چاره‌سه‌رى بۆ بدۆزرێتته‌وه و هه‌روه‌ها شۆڕکردنه‌وه‌ى بۆ ته‌واوى ده‌ڤه‌ره‌کان له یٔاینده‌دا. سێیه‌م/ راگه‌یاندنى هه‌ردوولا خۆیان به‌دوربگرن له شێوازى نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ى گرژ و زبر له‌هه‌موو جۆره که‌ناڵه‌کانى راگه‌یاندن. چواره‌م/ هه‌ردوولا کۆکبووین له په‌له‌کردن بۆ جێبه‌جێکردنى بڕگى یٔه‌لف له خاڵى شه‌شه‌مى رێککه‌وتنى سیاسى نێوان هه‌ردوولا، بۆ یٔه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ی تایبه‌ت و پسۆێ له هه‌ردوولا پێکدێت بۆ یارمه‌تیدانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و زیاتر خزمه‌تکردنى هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان. پێنجه‌م/ سه‌باره‌ت به یاساى هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌ختى یٔه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێڕاق، بۆ هاوهه‌ڵوێستى هه‌ردوولا کۆکبووین که ده‌زگاکانى هه‌ڵبژاردنى پارتى دیموکراتى کوردستان و یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان به هاوبه‌شى و به راوێژ له‌گه‌ڵ تیمى هه‌ردوولا له حکومه‌ت و یٔه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دیراسه‌ى بابه‌ته‌که بکه‌ن و پێشنیارى گونجاو بده‌نه هه‌ردوو مه‌کته‌بى سیاسی. شه‌شه‌م/ بۆ سودوه‌رگرتن له‌کات و زوتر جێبه‌جێکردنى بڕیاره‌کان، بڕیاردرا کۆبوونه‌وه‌ى فراوانى هه‌ردوو مه‌کته‌بى سیاسى له داهاتوویه‌کى نزیکدا له سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان له هه‌ولێر یٔه‌نجامبدرێت. یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان پارتى دیموکراتى کوردستان
هاوڵاتى وته‌بێژى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار بۆردومانى تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ى سیده‌کان ئیدانه ده‌کات و داواى داواى ده‌ستبه‌جێى وه‌ستاندنى هێرشه‌کانى تورکیا ده‌کات. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ى ئابى 2020 سه‌رۆکایه‌تى کۆمار ئیدانه‌ى بۆردومانى فرۆکه‌کانى تورکیاى ده‌کات، بۆ سه‌ر ناوچه‌ى سیده‌کان له هه‌رێمى کوردستان. وته‌بێژى سه‌رۆایه‌تى کۆمار له به‌یاننامه‌یه‌کدا که کۆپییه‌کى بۆ (هاوڵاتى) نێردراوه سه‌رۆک کۆمارى عێراق جه‌ختده‌کاته‌وه" له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که پێشلکارییه سه‌ربازییه به‌رده‌وامه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر خاکى عێراق به پێشێلکارییه‌کى مه‌ترسیدار داده‌نرێت بۆ سه‌روه‌رى عێراق، داواشیکرد ته‌واوى پرۆسه سه‌ربازییه‌کان بوه‌ستێنرێت که زیان به په‌یوه‌ندى نیازپاکى و دراوسێیه‌تى ده‌گه‌یه‌نێت". ده‌قى به‌یاننامه‌که‌یه: به‌توندى ئیدانه‌ى ئه‌و پیشێلکاریانه ده‌که‌ین که تورکیا له رێگه‌ى فرۆکه‌کانییه‌وه ناوچه‌ى سیده‌کانى له هه‌رێمى کوردستان بۆردومان کردووه، ئه‌و پێشلکارییه سه‌ربازییه به‌رده‌وامانه‌ى تورکیا بۆ سه‌ر خاکى عێراق به پێشێلکارییه‌کى مه‌ترسیدار داده‌نرێت بۆ سه‌ر خاکى عێراق و سه‌رپێچیه‌کى روون و ئاشکراشه بۆ یاسا و ڕێککه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و په‌یوه‌ندى نیازپاکى دراوسێیه‌تی، ئێمه ئه‌م ره‌فتاره دوژمنکارانه سه‌رزه‌نشت ده‌که‌ین، که بووه هۆى شه‌هیدکردنى ژماره‌یه‌ک هاووڵاتى بێ‌تاوان و ئه‌فسه‌ران له هێزه‌کانى پاسه‌وانى سنوور، ھاوکات داواى ده‌ست به‌جێ راگرتنى ئه‌و ده‌ستدرێژیانه و دیالۆگ و گفتوگۆ و لێکتێگه‌یشتن ده‌که‌ین، بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه سنوورییه‌کانى نێوان هه‌ردوو وڵاتى دراوسێ و دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌ى ئاشتیانه که ببێته مایه‌ى ئاسایش و سه‌قامگیرى ناوچه‌که. شه‌هیدان به‌ر ره‌حمه‌تى یه‌زدان بکه‌ون و ئارامى و سه‌بوریش بۆ که‌س و کاریان و هیواى زوو چاکبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌کان ده‌خوازین. وته‌بێژى فه‌رمى سه‌رۆک کۆمار به‌غداد 11 ئابى 2020
هاوڵاتى شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق رایگه‌یاند که" دوو ئه‌فسه‌رو سه‌ربازێکى پاسه‌وانى سنور به‌هۆى بۆردومانه‌کانى تورکیاوه ئه‌مڕۆ به‌فرۆکه‌ى بێ فراکه‌وان شه‌هیدبوون". ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ى ئابى 2020 له‌ڕونکردنه‌وه‌یه‌کدا شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق رایگه‌یاند:"سوپای تورکیا له‌رێگه‌ى فڕۆکه‌یه‌کى بێفڕۆکه‌وانه‌وه ئۆتۆمبێلێکى سه‌ربازیمانى له‌ناوچه‌ى سیده‌کان کردۆته ئامانج." هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" له‌بۆردومانه‌که‌دا فه‌رمانده‌ى لیواى 2ى پاسه‌وانى سنور‌و فه‌رمانده‌ى فه‌وجى 3ى پاسه‌وانى سنور‌و شۆفێره‌که‌یان شه‌هیدبون". ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له‌ناوچه‌ى بێرمى دیندارانى ده‌ڤه‌رى برادۆست، فڕۆکه‌جه‌نگییه‌کانی سوپای تورکیا بۆردومانى ئۆتۆمبێلێکى هێزه‌کانى پاسه‌وانى سنورى عێراقیان کرد که ئه‌مڕۆ چوبونه ئه‌و ناوچه‌یه. ئه‌و یه‌که‌یه‌ى پاسه‌وانى سنور ویستویانه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ گه‌ریلاکانی پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) بکه‌ن‌و داوایان لێبکه‌ن له‌ناوچه‌که دور بکه‌ونه‌وه، له‌میانى ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا فڕۆکه‌کانى تورکیا بۆردومانى کردوون. پێشتر ئیحسان چه‌له‌بی، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سیده‌کان رایگه‌یاند، کاژێر 3:45ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، چه‌ند فڕۆکه‌یه‌کى بێفڕۆکه‌وان له‌ناوچه‌ى برادۆست، ئۆتۆمبێلێکى پاسه‌وانى سنورى عێراقیان کردۆته ئامانج‌و له‌ئه‌نجامدا چه‌ند پاسه‌وانێکى سنور کوژراون که عه‌میدێک‌و عه‌قیدێکى کوردیان تێدایه. ئه‌و دوو ئه‌فسه‌ره‌ی ئه‌مرۆ شه‌هیدبون عه‌مید زوبێر حالی، فه‌رمانده‌ى فه‌وجى 3ى پاسه‌وانى سنور‌و محه‌مه‌د ره‌شید، فه‌رمانده‌ى لیواى 2ى پاسه‌وانى سنورن‌و کوردن.