داواى ده‌ستبه‌جێى وه‌ستاندنى هێرشه‌کانى تورکیا ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار بۆردومانى تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ى سیده‌کان ئیدانه ده‌کات و داواى داواى ده‌ستبه‌جێى وه‌ستاندنى هێرشه‌کانى تورکیا ده‌کات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ى ئابى 2020 سه‌رۆکایه‌تى کۆمار ئیدانه‌ى بۆردومانى فرۆکه‌کانى تورکیاى ده‌کات، بۆ سه‌ر ناوچه‌ى سیده‌کان له هه‌رێمى کوردستان.
وته‌بێژى سه‌رۆایه‌تى کۆمار له به‌یاننامه‌یه‌کدا که کۆپییه‌کى بۆ (هاوڵاتى) نێردراوه سه‌رۆک کۆمارى عێراق جه‌ختده‌کاته‌وه" له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که پێشلکارییه سه‌ربازییه به‌رده‌وامه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر خاکى عێراق به پێشێلکارییه‌کى مه‌ترسیدار داده‌نرێت بۆ سه‌روه‌رى عێراق، داواشیکرد ته‌واوى پرۆسه سه‌ربازییه‌کان بوه‌ستێنرێت که زیان به په‌یوه‌ندى نیازپاکى و دراوسێیه‌تى ده‌گه‌یه‌نێت".
ده‌قى به‌یاننامه‌که‌یه:
به‌توندى ئیدانه‌ى ئه‌و پیشێلکاریانه ده‌که‌ین که تورکیا له رێگه‌ى فرۆکه‌کانییه‌وه ناوچه‌ى سیده‌کانى له هه‌رێمى کوردستان بۆردومان کردووه، ئه‌و پێشلکارییه سه‌ربازییه به‌رده‌وامانه‌ى تورکیا بۆ سه‌ر خاکى عێراق به پێشێلکارییه‌کى مه‌ترسیدار داده‌نرێت بۆ سه‌ر خاکى عێراق و سه‌رپێچیه‌کى روون و ئاشکراشه بۆ یاسا و ڕێککه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و په‌یوه‌ندى نیازپاکى دراوسێیه‌تی، ئێمه ئه‌م ره‌فتاره دوژمنکارانه سه‌رزه‌نشت ده‌که‌ین، که بووه هۆى شه‌هیدکردنى ژماره‌یه‌ک هاووڵاتى بێ‌تاوان و ئه‌فسه‌ران له هێزه‌کانى پاسه‌وانى سنوور، ھاوکات داواى ده‌ست به‌جێ راگرتنى ئه‌و ده‌ستدرێژیانه و دیالۆگ و گفتوگۆ و لێکتێگه‌یشتن ده‌که‌ین، بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه سنوورییه‌کانى نێوان هه‌ردوو وڵاتى دراوسێ و دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌ى ئاشتیانه که ببێته مایه‌ى ئاسایش و سه‌قامگیرى ناوچه‌که.
شه‌هیدان به‌ر ره‌حمه‌تى یه‌زدان بکه‌ون و ئارامى و سه‌بوریش بۆ که‌س و کاریان و هیواى زوو چاکبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌کان ده‌خوازین.
وته‌بێژى فه‌رمى سه‌رۆک کۆمار
به‌غداد 11 ئابى 2020
