ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید: نه‌وت به‌رزبووه‌ته‌وه‌و حکومه‌تى هه‌رێم بیانوو ده‌گرێت
"نه‌وت ته‌سلیمى به‌غدا ناکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو مه‌له‌فه‌کانیان ئاشکرا نه‌بێت"

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
په‌رله‌مانتارێکى کورد له‌لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:" حکومه‌تى هه‌رێم بیانوو ده‌گرێت که ده‌زانێت نه‌وت گه‌یشتووه‌ته 45 دۆلار"، ده‌شڵێت:" ئه‌گه‌ر نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بکه‌ن هه‌موو مه‌له‌فى گه‌نده‌ڵییه‌کانیان ئاشکرا ده‌بێت، بۆیه ئاماده نین ته‌سلیمى بکه‌ن".
دوێنێ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له به‌یاننامه‌یه‌کدا ره‌خنه‌ى توندى له حکومه‌تى عێراقى گرت که ماوه‌ى سێ مانگه هیچ بڕه موچه‌یه‌کى بۆ هه‌رێم نه‌ناردووه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هه‌موو مه‌رجه‌کانى به‌غداى قبوڵکردووه، به‌ڵام وه‌زاره‌تى دارایى عێراق له به‌یانێکدا باسى ئه‌وه‌ى کردووه که‌عێراق ده‌یه‌وێت مادده‌ى 114ى ده‌ستور تایبه‌ت به ده‌روازه سنورییه‌کان جێبه‌جێ بکرێت، به‌ڵام حکومه‌تى هه‌رێم نه‌رمى ته‌واویان نه‌نواندووه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى دارایى عێراق جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه که هه‌زاران موچه‌خۆرى هه‌رێم واۆیان کۆکردووه‌ته‌وه که موچه‌کانیان له‌رێگه‌ى به‌غداوه بێت.
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" سه‌قفى داواکارى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌بووه که موچه‌ى یه‌ک ملیۆن و 255 هه‌زار که‌س له‌به‌غداوه بێت زائیده‌ن بودجه‌یه‌ک بۆ وه‌به‌رهێنان، به‌غداش سه‌قفى داواکارییه‌کانى به‌رزبووه‌و بۆیه تا ئێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌نجام".
ناوبراو وتیشى:" حکومه‌تى هه‌رێم که ده‌زانێت نرخى نه‌وت گه‌یشتووه‌ته 45 دۆلار موماته‌ڵه ده‌کات، واتا ئاماده‌نین نه‌وت ته‌سلیمى به‌غدا بکه‌ن، چونکه هه‌موو مه‌له‌فه‌کانى گه‌نده‌ڵیان ئاشکرا ده‌بێت، قوربانى به‌خه‌ڵک ده‌ده‌ن، له‌پێناو به‌رده‌وامى گه‌نده‌ڵییه‌کانیان".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى کۆمه‌ڵ له‌لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌روو ناتوانن بڵێن گفتوگۆکان به "بنبه‌ست"گه‌یشتووه، به‌ڵام "ئێمه پێشتر باسى ئه‌وه‌مان ده‌کرد ئه‌و وه‌فده‌ى حکومه‌تى هه‌رێم که ده‌چێته به‌غدا وه‌فدى دانوساندن نییه، ئێستاش قسه‌ى ئێمه راست ده‌رچوو که ئه‌و وه‌فده نه‌یانتوانیووه له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌نه رێککه‌وتن".
