بایدن بۆ سه‌رۆکایه‌تیى ئه‌مریکا ژنێکى ره‌شپێستى کرده جێگری
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کاندیدى دیموکراته‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا که بڕیاره تشرینی دووه‌می داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، ژنێکى ره‌شپێستى به‌ڕه‌گه‌ز هیندیى وه‌کو جێگرى ده‌ستنیشانکرد.
جۆ بایدن کاندیدى دیموکراته‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیى ئه‌مریکا، کامالا هێرس ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پیرانى وه‌ک جێگرى خۆى ده‌ستنیشانکرد.
جۆ بایدن رایگه‌یاند که "شه‌ره‌فێکى گه‌وره‌یه که هاریسم وه‌کو جێگرى خۆم ده‌ستنیشانکرد" و به جه‌نگاوه‌رێکى چاونه‌ترس وه‌سفی کرد.
رۆژى 3ى تشرینى دووه‌مى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تیى ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌بچێت که دیارترین و به‌هێزترین کاندیده‌کان بۆ به‌ده‌ستهێنانى پۆسته‌که جۆ بایدن و دۆناڵد تره‌مپن.
کامالا هاریس ساڵى 1964 له کالیفۆڕنیا له‌دایکبووه و ته‌مه‌نى 55 ساڵه، پارێزه‌ره و له ساڵى 2017وه سیناتۆره، ئه‌ندامى پارتى دیموکراتى ئه‌مریکایه، دووه‌م ئافره‌تى ئه‌فریقى ئه‌مریکى و یه‌که‌م ئافره‌تى باشوورى ئاسیایه که له سیناتى ئه‌مریکا خزمه‌تى کردووه.
له دواى مانگى ئایار و کوشتنى جۆرج فلۆید-ى ره‌شپێست له ویلایه‌تى مینیسۆتا، کامالا وه‌کو یه‌کێک له داکۆکیکاره به‌هێزه‌کان له‌دژى ره‌گه‌زپه‌رستى ده‌رکه‌وتووه.