"پێویسته په‌که‌که‌و تورکیا شه‌رى خۆیان ببنه ده‌ره‌وه‌ى عێراق"
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان داوا له په‌که‌که و تورکیا ده‌کات "شه‌ڕ و ململانێى خۆیان ببه‌نه‌وه ده‌ره‌وه‌ى خاکى هه‌رێمى کوردستان وعێراق".
وه‌زاره‌تى ناوخۆ راگه‌یه‌ندراوێکى ده‌رباره‌ى بۆردومانه‌که‌ى دوێنێى سیده‌کان بڵاوکرده‌وه که ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
کاتژمێر 2:45 پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مرۆ، سێ شه‌ممه، رێکه‌وتى 11/8/2020 له ناوچه‌ى برادۆست کاتێک هێزه‌کانى پاسه‌وانى سنوورى سه‌ر به حکومه‌تى فیدڕاڵى خه‌ریکى پڕکردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه بوون که له خاڵه سنووریه‌کان دروستبووه به مه‌به‌ستى دوورخستنى هه‌ڕه‌شه‌ى شه‌ێ له دانیشتووانى ناوچه‌که، له لایه‌ن فرۆکه‌یه‌کى له‌شکرى تورکیاوه ئوتۆمبیلێکى هێزه‌که‌ى پاسه‌وانى سنوور ده‌کرێته ئامانج وبه‌داخه‌وه دوو ئه‌فسه‌رى هێزه‌که شه‌هید ده‌بن به ناوه‌کانى (عمید/ محه‌مه‌د ڕه‌شید سلێمان، فه‌رمانده‌ى لیواى دووى پاسه‌وانیى سنوور) و(عقید/ زوبێر حالى تاجه‌دین ، فه‌رمانده‌ى فه‌وجى سێى لیواى دووى پاسه‌وانیى سنوور). هه‌روه‌ها (عقید/ حیسامه‌دین عه‌بدولڕه‌حمان حه‌سه‌ن ) بریندار ده‌بێت.
لێره‌دا دوپاتى ده‌که‌ینه‌وه که پێویسته PKK و تورکیا شه‌ێ و ململانێکانى خۆیان ببه‌نه‌وه ده‌ره‌وه‌ى خاکى هه‌رێمى کوردستان وعیراق وچیتر خه‌ڵکى ئێمه نه‌که‌نه قوربانیى ئه‌و ململانێیه.
به‌م بۆنه خه‌مناکه‌وه ، پرسه وسه‌ره‌خۆشى خۆمان ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیده‌کان ده‌که‌ین وله خواى گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه که به به‌هشتى خۆى شادیان بکات و ھیواى چاکبوونه‌وه‌ى خێراش بۆ برینداره‌کان ده‌خوازین وخه‌ڵکى خۆمان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان وه‌ک هه‌میشه هه‌موو توانا و هه‌وڵه‌کانى خۆى ده‌خاته گه‌ێ بۆ دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌م ململانێیه له هه‌رێمى کوردستان.
وه‌زاره‌تى ناوخۆ
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان