ئارا ئیبراهیم وته‌بێژى سه‌رۆک کۆمارى عێراق ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که نێوه‌ندگیرى و هه‌وڵه‌کانى به‌رهه‌م ساڵح بۆ ئه‌وه‌یه حکومه‌تى هه‌ردوولا بگه‌نه رێککه‌وتن. حه‌سه‌ن جیهاد، وته‌بێژى سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" هه‌وڵه‌کانى کاک دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمار بۆ ئه‌وه‌یه حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق له‌م یه‌ک دوو هه‌فته‌یه‌دا بگه‌نه رێککه‌وتن". ناوبراو ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که "سه‌رۆک کۆمار له‌گه‌ڵ شه‌فافیه‌تى دۆسیه‌ى نه‌وت و ده‌روازه سنورییه‌کاندایه‌و ئه‌و گرژیانه‌ى له‌به‌یاننامه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق و هه‌رێم بڵاوکرایه‌وه جێگه‌ى سه‌رسورمان بوو". وته‌بێژى سه‌رۆک کۆمار جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که "دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌کى خستۆته‌گه‌ر بۆ نێوه‌ندگیریه‌ى ده‌یکات و پێویسته رێکبکه‌ون". حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه وه‌فدى هه‌رێمیش سه‌ردانى به‌غدا ده‌که‌نه‌وه بۆ گفتوگۆ‌و گه‌یشتن به‌رێککه‌وتن و هه‌موو هه‌وڵه‌کانیش له‌و پێناوه‌دا ئه‌نجام دراون.
هاوڵاتى چالاکى مه‌ده‌نى ته‌حسین عه‌لى خه‌فاجى چالاکى دیارى خۆپیشاندانه‌کانى به‌سره‌یان تیرۆر کرد، ئه‌وه‌ش دواى 40 ڕۆژى ڕێک دێت له تیرۆرکردنى ڕۆژنامه‌نوس هیشام هاشمى له ناوه‌ڕاستى به‌غدا. میدیاکانى عێراق بڵاویانکرده‌وه که دوێنێ ژماره‌یه‌ک چه‌کدارى نه‌ناسراو به ده‌مانچه‌ى بێده‌نگ چوونه سه‌ر شوێنى کاره‌که‌ى ته‌حسین خه‌فاجی له بازار و 20 گولـله‌یان به چه‌کى بێده‌نگ پێوه‌نا و ده‌ستبه‌جێ گیانیله‌ده‌ستدا. خه‌فاجى باوکى چوار منداڵه و کۆمپانیاى بوارى ئینته‌رنێتى هه‌بووه له به‌سره، دواى تیرۆرکردنیشی، ده‌ستبه‌جێ نوسینگه‌که‌یان ئاگر تێبه‌رداوه و هاوڵاتییه‌کى دیکه‌ى نزیک ڕووداوه‌که‌ش برینداربووه. تیرۆرکردنى ئه‌و چالاکوانه مه‌ده‌نییه‌ى به‌سره، له دواى 40 ڕۆژ له تیرۆرکردنى ڕۆژنامه‌نوس و پسپۆڕى بوارى گروپه تیرۆریستییه‌کان هیشام هاشمى دێت له ناوه‌ڕاستى به‌غدا که تا ئێستا هیچ که‌س و لایه‌نێک له‌سه‌رى ده‌ستگیر نه‌کراوه.
هاوڵاتى دواى ده‌رکردنى چه‌ند بڕیارێک بۆ ده‌روازه سنوورییه‌کان و کۆنتڕۆڵ کردنیان له‌لایه‌ن مسته‌فا کازمییه‌وه، ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌کانیش ئاشکراى ده‌کات، که داهاتى یه‌ک ڕۆژى دوو ده‌روازه گه‌یشتۆته سه‌رووى چوار ملیار دینار و زۆر زیادى کردووه. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ى ئابى 2020 ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌کانی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات، :"داهاتی ڕۆژی 13ی ئه‌م مانگه له به‌نده‌ری ئوم قه‌سر له پارێزگای به‌سره 2 ملیار و 126 ملیۆن دینار بووه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" داهاتى ده‌روازه‌ى سنوورى تڕێبڵ له پارێزگاى ئه‌نبار ته‌نها له ڕۆژى 14ى مانگ گه‌یشتۆته 2 ملیار و 384 ملیۆن و 794 هه‌زار دینارى عێراقى". هاوکات، ئاشکراشى کردووه که" زیادبوونى ئه‌و داهاته به‌هۆى سه‌پاندنى باجى گومرگى له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕى بازرگانیه به‌پێى ڕێکاره یاساییه‌کان و رێگرتن بووه له قاچاغچێتى". جه‌ختیشى کردۆته‌وه، که زیادبوونى داهات به‌هۆى بالاده‌ستى و ده‌ستکراوه‌یى ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌کانه، که هه‌ڵده‌ستن به ئه‌رکى خۆیان به‌شێوه‌ى هونه‌رى و سه‌ربه‌خۆ به‌پێى ڕێکاره یاساییه‌کان و بنه‌ماکانى چاودێرى و وردبینی. مسته‌فا کازمى تا کۆتایى مانگى ته‌موز چه‌ندین هێزى سه‌ربازى و دژه‌تیرۆرى ره‌وانه‌ى ده‌روازه سنورییه‌کان کردووه بۆ رێگرتن له گه‌نده‌ڵى و قاچاغچێتى له ده‌رلاوازه‌کان تا داهاته‌که‌ى بگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى ده‌وڵه‌ت. ڕوونیشى کردۆته‌وه، که ئه‌و کارانه به‌پێى ڕاسپارده‌ى سه‌رۆک وه‌زیران جێبه‌جێ ده‌که‌ن له‌پێناو به‌هێزکردن و زیادکردنى سه‌رچاوه‌کانى داهاتى ده‌وڵه‌ت.
هاوڵاتى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى تۆمارکردنى خانووبه‌ره‌ى یه‌که‌مى سلێمانى له‌راگه‌یه‌نراوێکدا هاوڵاتییان ئاگادار ده‌کاته‌وه، شێوازى راییکردنى مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتییان گۆڕانکاریى به‌سه‌ردا هاتووه‌و دۆسییه‌کان به‌سه‌ر رۆژانى هه‌فته‌دا دابه‌شکراون. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ى ئابى 2020 به‌رێوه‌به‌رایه‌تى تۆمارکردنى خانووبه‌ره‌ى یه‌که‌مى سلێمانى له‌راگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه "هاوڵاتیانى خۆشه‌ویست له پێناو پاراستن و سه‌لامه‌تى ته‌ندروستى هاوڵاتیان له په‌تاى کۆرۆنا و جێ به‌جێکردنى ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌کان و که‌م کردنه‌وه‌ى قه‌ره‌باڵغى و به‌ریه‌ککه‌وتنى هاوڵاتیان بڕیارماندا که‌له ڕۆژى یه‌ک شه‌ممه به‌روارى ١٦/٨/٢٠٢٠ کارکردن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان به‌م شێوازه ده‌بێت: ١_دوسیه‌ى زه‌رگه‌ته که که‌رته‌کانى (٢ زه‌رگه‌ته ، ٣ بۆگه‌نه ،١١ به‌کره‌جۆ ، کانیسکان ،چوارباخ ، جوله‌کان ) ده‌گرێته‌وه .ڕۆژانى یه‌ک شممه و سێ شه‌ممه ١٦/٨/ ٢٠٢٠و١٨/٨/٢٠٢٠ کاریان بۆ ده‌کرێت ٢_دۆسیه‌ى ئابلاخ که که‌رته‌کانى ( ٨ ابلاخ ، ٧ یٔاوباره ، ١٠ قلیاسانى خواروو ، ٩ قلیاسانى ژوروو ) . .ڕۆژانى یه‌ک شممه‌و سێ شه‌ممه‌١٦/٨/ ٢٠٢٠و١٨/٨/٢٠٢٠ کاریان بۆ ده‌کرێت ٣_دۆسیه‌ى کانى سپیکه که که‌رته‌کانى (٣٥ کانى سپیکه، ١٩ قوله‌ره‌یسى ، ٣٧ خێوه‌ته ). ڕۆژانى دووشممه‌و چوارشممه به‌روارى ١٧/٨/٢٠٢٠و١٩/٨/٢٠٢٠ کاریان بۆ ده‌کرێت ٤_دۆسیه‌ى باوه‌مرده که که‌رته‌کانى (٢٠ باوه‌مرده ،١٥ که‌نده‌که‌وه ،١٦ که‌ڵه‌وانان ،٤٩ چه‌قژ ، ٤٨ درۆزنه +لادێکان کشتوکاڵى ). ده‌گرێته‌وه ڕۆژانی دووشممه‌و چوارشممه به‌روارى ١٧/٨/٢٠٢٠و١٩/٨/٢٠٢٠ کاریان بۆ ده‌کرێت . بۆ زانیارى هاوڵاتیانى خۆشه‌ویست تا کاتێکى نادیار شێوازى ده‌وام له به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان به‌م شێوازه ده‌بێ.
هاوڵاتى مه‌سرور بارزانى به‌بۆنه‌ى 74 به‌بۆنه‌ى هه‌فتاو چواره‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى پارتى و له‌دایکبونى مه‌سعود بارزانى پیرۆزبایى ده‌کات و ده‌شڵێت:" پارتى و بارزانى بوون به ڕه‌مزى داکۆکیکردن له مافه ڕه‌واکانى خه‌ڵکى کوردستان، هه‌ر بۆیه‌ش په‌لامارى دوژمنان پێش هه‌موو لایه‌ک بۆ سه‌ر پارتییه ". ده‌قى په‌یامى مه‌سرور بارزانى: پیروزبایى هه‌فتاو چواره‌مین سالیادى دامه‌زراندنى پارتى دیموکراتى کوردستان و له دایکبوونى ڕێبه‌رى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتیمانیمان جه‌نابى سه‌رۆک بارزانى له هه‌موو کوردستانییه‌کى تێکۆشه‌ر و دڵسۆز و به تایبه‌تى هه‌موو لایه‌نگر و ئه‌ندام و سه‌رکردایه‌تى پارتى ده‌که‌م. دامه‌زراندنى پارتى وه‌ک گه‌وره‌ترین و سه‌رده‌میانه‌ترین حزبى دیموکرات و جه‌ماوه‌ری، له فراوانترین پانتایى جوگرافى له سه‌رتاسه‌رى کوردستان، وه‌رچه‌رخانێک بوو له خه‌باتى ڕزگاریخوازى گه‌له‌که‌ماندا، که هه‌مو ئازادیخوازێکى له ژێر چه‌تر و ڕێبه‌رایێتى باوکى نه‌ته‌وه‌ییمان بارزانى نه‌مر کۆ کرده‌وه و روحى به‌رگریکردن و خۆڕ‌اگرى له ناخى هه‌مو نیشتمانپه‌روه‌رێکدا زیندوو کرده‌وه. به درێژایى مێژووى پێ سه‌روه‌ریى ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى زوڵم و سته‌م و پاراستنى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یى گه‌له‌که‌مان، پارتى خاوه‌نى سه‌دان داستان و سه‌رکه‌وتنه و چه‌ندین ده‌ستکه‌وتى مێژوویى بۆ گه‌لى کوردستان به ده‌ستهێناوه و قه‌ڵایه‌کى پۆڵایین بووه بۆ هه‌موو خه‌ڵکى کوردستان له هه‌موو پارچه‌کاندا و هه‌موو ئازادیخوازێک له سه‌رتاسه‌رى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا. پارتى و بارزانى بوون به ڕه‌مزى داکۆکیکردن له مافه ڕه‌واکانى خه‌ڵکى کوردستان . هه‌ر بۆیه‌ش په‌لامارى دوژمنان پێش هه‌موو لایه‌ک بۆ سه‌ر پارتییه. بڕواى نه‌گۆڕى پارتى له خه‌باتى به‌رده‌وام و خۆنه‌چه‌ماندن، واى کرد له گه‌ڵ لایه‌ن و پارته تێکوشه‌ره‌کانى دیکه، کیانى کوردستانى بێته سه‌رنه‌خشه‌ى سیاسه‌تى جیهانی. سه‌رۆک بارزانى وه‌ک ڕابه‌رێکى نیشتیمانی، چ له به‌ره‌کانى شه‌ێ دژى دوژمنان و تیرۆریستان و چ له سه‌ر ئاستى دیپلوماسیى جیهانی، ئیراده‌ى گه‌لى کوردستانى سه‌رخست و پێکه‌وه‌ژیانى گه‌لانى له کوردستان زیاتر به‌رجه‌سته کرد و ئومێد و بڕوا به‌خۆبوونى گه‌له‌که‌مانى به مافه ڕه‌واکانى زیندوو کرده‌وه. ئه‌مڕۆ له کاتێکدا ئه‌م یاده ده‌که‌ینه‌وه که ھه‌رێمه‌که‌مان و ناوچه‌که، گیرۆده‌ى قه‌یرانى سه‌ختى ته‌ندروستى و ئابوورى بووه‌ته‌وه، باشترین ڕێکار بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه، به‌ر له ھه‌ر شتێک یه‌کڕیزى و ته‌بایى ناوخۆى کوردستانه، هیوادارم گشت لایه‌کـ، به‌رپرسیارانه تواناکانمان یه‌ک بخه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ک ھه‌میشه، به سه‌ر کۆسپ وسه‌ختییه‌کان زاڵ بین و هه‌موو کێشه‌کانى ده‌ڤه‌ره‌که‌ش له ڕێگه‌ى ئاشتى و گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر بکه‌ین. له‌م بۆنه‌یه‌دا به تایبه‌تى پیرۆزبایى له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌ھیدان و که‌سوکارى ئه‌نفالکراوان و کیمباران و زیندانییانى سیاسیى گه‌له‌که‌مان ده‌که‌م. ئه‌م یاده پیروزه پایه‌دار بێت و هیواى ته‌مه‌ندرێژى بۆ جه‌نابى سه‌رۆک بارزانى ده‌خوازم و ئومێده‌وارم له ژێر ڕێبه‌رایه‌تى ئه‌ودا، گه‌له‌که‌مان به هه‌موو ئاواته‌کانى بگات.
هاوڵاتى پارێزه‌ران و خانه‌واده‌ى ئۆجالان و گیراوانى دیکه‌ى زیندانى دوورگه‌ى ئیمرالى بۆ ئه‌وه‌ى بچنه ئیمرالى داواکاریى دیداریان ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى دادى حکومه‌تى تورکیا کرده‌وه. ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاژانسى هاوار نیوز بڵاوى کرده‌وه، دوێنێ هه‌ینى محه‌مه‌د ئۆجه‌لان براى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) و پارێزه‌رانی، له‌گه‌ڵ به‌شێک له خێزانى ده‌ستگیرکراوانى دیکه، به مه‌به‌ستى دیدارى ئیمرالى سه‌ردانى وه‌زاره‌تى دادى حکومه‌تى تورکیایان کرد، به‌ڵام چاوه‌رێى وه‌ڵامى وه‌زاره‌تى داد ده‌که‌ن. له 7ى ئابى ساڵى رابردوه‌وه رێگه به پارێزه‌ره‌کانى ئۆجه‌لان نه‌دراوه بچنه ئیمراڵى و چاویان به بریکاره‌که‌یان بکه‌وێت. عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له‌ساڵى 1998، له‌ژێر فشارى حکومه‌تى سوریادا ئه‌و وڵاته‌ى جێهێشت‌و دواتر له شوباتى 1999 له وڵاتى کینیا له‌لایه‌ن ده‌زگاى سیخورى تورکیاوه رفێنرا‌و. دادگاى تورکیا ساڵى 2002 حوکمى له‌سێداره‌دانى بۆ ئۆجه‌لان ده‌رکرد، به‌ڵام دواتر حوکمه گۆڕدرا بۆ زیندانى هه‌تاهه‌تایی.
هاوڵاتى فرسه‌ت سۆفى پارێزگارى هه‌ولێر رایگه‌یاند:" رۆژ به‌رۆژ ژماره‌ى تووشبوون به‌ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌سنووره‌که‌مان روو له‌زیادبوون ده‌کات" فرسه‌ت سۆفى راشیگه‌یاند، هیچ رێگه‌چاره‌یه‌کى پارێزراو له‌به‌رده‌میان نییه، جگه له‌وه‌ى هاووڵاتیانى هه‌ولێر خۆپارێزى بکه‌ن‌و پابه‌ندى رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان ببن. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" هاووڵاتیان وه‌ک پێویست خۆپارێزى له‌ڤایرۆسى کۆرۆنا ناکه‌ن". ماوه‌یه‌که ژماره‌ى تووشبوون به‌ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌شارى هه‌ولێر رووى له‌زیادبوون کردووه، به‌شێوه‌یه‌ک له‌ماوه‌ى 7 ئاب بۆ 14 ئاب، 63 که‌س به‌ڤایرۆسه‌که گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوڵاتى داواکارى گشتى لوبنان به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌که‌ى به‌یروتى پایته‌خته‌وه تۆمه‌ت ئاراسته‌ى 25 به‌رپرسى ئه‌و وڵاته کراوه که لێپرسراوى گه‌وره‌یان له‌نێودایه هه‌یه. میدیاکانى لوبنان بڵاویانکردوه‌ته‌وه، به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌که‌ى به‌یروت، که بووه هۆى گیانله‌ده‌ستدانى 177 که‌س و برینداربونى هه‌زاران و زیانى زیاتر له 15 ملیار دۆلار، غه‌سان حویدات داواکارى گشتى تۆمه‌تى ئاراسته‌ى 25 به‌رپرسى لوبنانى کردووه‌و تا ئێستا نزیکه‌ى بیست که‌سیان ده‌ستگیرکراون. ئاماژه به‌وه‌شکراوه که تۆمه‌تباران چه‌ندین به‌رپرسى باڵاى به‌نده‌رى به‌یروت و گومرگ و هێزه ئه‌منییه‌کانیان تێدایه، هه‌موشیان راده‌ستى دادگاى تاوانه‌کان ده‌کرێن بۆئه‌وه‌ى دادگایى بکرێن
هاوڵاتى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ى ئابى 2020، له گه‌ڕه‌کى تاسڵوجه‌ى شارى سلێمانى ته‌قه له "ئه‌نجومه‌نه ریشه" کراو فیشه‌ک به‌ر قاچى که‌وتووه. سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى راگه‌یاند:" نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌کى تاسڵوجه‌ى شارى سلێمانى ته‌قه له ئه‌نجومه‌نه ریشه کراوه و بریندار کراوه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" به وته‌ى خۆی، ته‌قه که‌ره‌کان نه‌ناسراون، له ناو ئۆتۆمبێلێکه‌وه ته‌قه‌یان لێکردووه و ئه‌ویش سکاڵاى تۆمار کردووه". له باره‌ى بارى ته‌ندروستییه‌وه، سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د وتی: "فیشه‌ک به‌ر قاچى که‌وتووه، ئێستا بارى ته‌ندروستى جێگیره و چاره‌سه‌رى بۆ کراوه".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی روسیا ده‌ستیکرد به پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی پێکوته‌ى “Sputnik V”ى تایبه‌ت به چاره‌سه‌رى کۆرۆنا. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ى ئابى 2020 میدیاکانى روسیا بڵاویانکرده‌وه پێکوته‌ى سه‌نته‌ری "گامالیا" ی زانستیی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه گواستراوه‌کانى روسیاوه گه‌شه‌ی پێدراوه و پێدانى پێکوته‌که به تووشبووان به دوو قۆناغ ده‌بێت و هه‌ر قۆناغێک بۆ یه‌کێکى تر سێ هه‌فته‌ى له‌نێوانیاندا ده‌بێت. میخائیل موراشکۆ، وه‌زیری ته‌ندروستی روسیا ڕایگه‌یاندبوو، به پێدانی پێکوته‌که به‌رگری له‌دژی کۆرۆنا له‌ناو جه‌سته‌ی توشبوواندا دروستده‌کات بۆ ماوه‌یه‌ک که ده‌گاته دوو ساڵ. سێشه‌ممه‌ى رابردوو ڤلادمێر پوتن، سه‌رۆکى ڕوسیا له کۆبونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌کانى حکومه‌ته‌که‌ى ڕایگه‌یاند، وڵاته‌که‌ى توانیویه‌تى یه‌که‌م پێکوته‌ى دژ به‌کۆرۆنا به‌رهه‌مبهێنێت. پێکوته‌که ناونراوه “Sputnik V”، ئه‌مه‌ش وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ هێزو و تواناى ڕوسیا که توانیویه‌تى له ساڵى 1957 یه‌که‌م مانگى ده‌ستکرد له جیهاندا به‌وناوه ڕه‌وانه‌ى بۆشاییه‌کانى ئاسمان بکات". ئه‌مریکا و ڕێکخراوى ته‌ندروستیى جیهانى لاى خۆیانه‌وه ڕایانگه‌یاند، ڕوسیا هیچ ورده‌کارییه‌کى ده‌رباره‌ى پێوه‌ره‌کانى سه‌لامه‌تى و چونێتى ئه‌نجامدانى ڕێکاره‌کانى تاقیکردنه‌وه‌کان ئاشکرا نه‌کردووه و مۆسکۆ ژیانى هاووڵاتیانى خۆى خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
هاوڵاتى به‌رێوه‌به‌رى گومرگى باشماخ ئاشکراى کرد:"مانگانه له‌هه‌ر ده‌روازه‌یه‌ک 15 بۆ 20 ملیۆن دۆلار قاچاخچیه‌تى ده‌کرێت". شاخه‌وان به‌کر، به‌ڕێوه‌به‌رى گومرگى ده‌روازه‌ى سنورى باشماخ له لێدوانێکى ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ میداى گۆڕان رایگه‌یاند:" کێشه‌ى ئێمه مه‌سه‌له‌ى قاچاخچیه‌تیه که له هه‌موو دونیادا هه‌یه، به‌ڵام ئێمه کێشه‌یه‌کى ترمان هه‌یه، که پێى ده‌وترێت قاچاخچیه‌تى رێکخراو، ئه‌مه‌ش به‌رپرسانى باڵاى ئه‌م وڵاته‌ى له پشته‌وه‌یه، نه‌ک ئێمه وه‌کو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى مه‌رزى باشماخ به‌ڵکو سه‌رووى ئێمه وه‌زاره‌تى دارایى و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و په‌رله‌مانیش گیریان به ده‌ستیانه‌وه خواردوه‌و ناتوانن کۆنترۆڵى بکه‌ن، ئه‌مانه که‌سانى باڵاده‌ستى ئه‌م وڵاته‌ن ناتوانرێت هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌کى یاساییان له‌گه‌ڵدا بکرێ". شاخه‌وان به‌کر وتیشی" به مه‌زه‌نده‌ى ئێمه مانگانه له هه‌ر ده‌روازه‌یه‌ک 15 بۆ 20 ملیۆن دۆلار به قاچاخچیه‌تى به هه‌ده‌ر ده‌ڕوات". هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند" ئێمه له‌ڕێى په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تى دارایى و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه راپۆرتمان به‌رزکردوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت له گفتوگۆ حزبیه‌کاندا زۆر به روونى باسى ئه‌م بابه‌تانه کراوه، به‌ڵام به داخه‌وه تائێستا نه‌کراوه و هیچ ده‌ستپیشخه‌رییه‌کیش نابینین، له هه‌ر ده‌روازه‌یه‌کدا 10 بۆ 15 کۆمپانیا هه‌ن و زۆربه‌یان حزبین و له ژێر ناوى جۆراوجۆردا پاره له خه‌ڵک وه‌رده‌گرن و ئه‌مانه قانونیان بۆ ده‌رکراوه و گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ حکومه‌ت هه‌یه، مانگانه چه‌ندین ملیۆن دۆلار ده‌چێت بۆ ئه‌م کۆمپانیایانه".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى دادى ئه‌مریکا رایگه‌یاند که"ده‌ستیان به‌سه‌ر چوار که‌شتیدا گرتووه که نه‌وتیان له ئێرانه‌وه بۆ ڤه‌نزوێلا ده‌گواسته‌وه". وه‌زاره‌تى دادى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، هێزه‌کانیان به یارمه‌تى هاوبه‌شه بیانییه‌کانیان ده‌ستیان به‌سه‌ر چوار که‌شتى نه‌وتدا گرتووه که له ئێرانه‌وه بۆ ڤه‌نزوێلا نێردراوه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه کردووه که ئێستا که‌شتییه‌کان لاى ئه‌مریکا ده‌ستبه‌سه‌رن که زیاتر له یه‌ک ملیۆن به‌رمیل نه‌وتیان هه‌ڵگرتووه که گه‌وره‌ترین بڕى نه‌وته له ئێرانه‌وه هه‌نارده کرابێت. پێشتر ئیداره‌که‌ى دۆناڵد تره‌مپ فه‌رمانێکى له دادگاى فیدراڵیى واشنتۆن وه‌رگرت بۆ ده‌ستبه‌سه‌رکردنى ئه‌و که‌شتییانه‌ى سزاکانى ئه‌مریکا له‌سه‌ر ئێران پێشێل ده‌که‌ن.
هاوڵاتى موراد قه‌ره‌یلان، ئه‌ندامى کۆماجڤاکێن کوردستان(که‌جه‌که) رایگه‌یاند:" له کوردستان شه‌رێکى مێژوویى رووده‌دات(شه‌رى حه‌فتانین) چاره‌نوسى کورد و گه‌لان یه‌کلایده‌کاته‌وه" و ده‌شڵێت:" هه‌ندێک له‌سه‌ربازانى دوژمن په‌نجه‌ى خۆیان، هه‌ندێکیان باڵى خۆیان ده‌شکێنن بۆ ئه‌وه‌ى له به‌ره‌ى شه‌ڕ بکشێنه‌وه". موراد قه‌ره‌یلان فه‌رمانده‌ى ناوه‌ندى پاڕاستنى گه‌ل- نه‌په‌گه و ئه‌ندامى کۆماجڤاکێن کوردستان(که‌جه‌که) به‌شدارى به‌رنامه‌ى تایبه‌تى ستێرک تى ڤى بوو و ڕایگه‌یاند له 36هه‌مین ساڵیادى هه‌ڵمه‌تى 15ى ته‌باخ (ئاب)ـدا قۆناغێکى گرنگیان ده‌ستپێکردووه و له کوردستان شه‌ڕێکى مێژوویى ڕووده‌دات، ئه‌و شه‌ڕه داهاتوو و چاره‌نووسى گه‌لى کورد و گه‌لانى ناوچه‌که یه‌کلایى ده‌کاته‌وه. قه‌ره‌یلان له سه‌ره‌تاى وته‌کانیداوتی: “١٥ى ته‌باخ سه‌ره‌تایه‌کى نوێیه، هه‌ڵمه‌تێکى مێژوویى هه‌بوونى گه‌لى کورد و تێکۆشانى ئازادییه، ئه‌وانه‌ى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یان به‌و شێوه‌یه مانادار کردووه و خاوه‌ن گه‌وره‌ترین ڕه‌نجن تیایدا، رێبه‌ر ئاپۆ و شه‌هیدانمانن، ئێمه دڵسۆزیى خۆمان جارێکی‌تر دووباره ده‌که‌ینه‌وه". موڕاد قه‌ره‌یلان ڕاشیگه‌یاند، گه‌ریلاکانى ئازادیى کوردستان له‌سه‌ر هێڵێک تێده‌کۆشن، که هه‌وڵ ده‌ده‌ن نوێنه‌ڕایه‌تیى رۆح و وره‌ى 15ى ته‌باخ بکه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش "ئه‌و شه‌ڕه، که ئه‌مڕۆ له هه‌فتانین ڕووده‌دات سه‌رنجى هه‌موان ڕاده‌کێشێت و ئه‌نجامى گرنگى خولقاندووه". هه‌روه‌ها موراد قه‌ره‌یلان جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که "ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک هه‌موو قورسایى خۆى خستووه‌ته سه‌ر هه‌فتانین، به‌ڵام سه‌رکه‌وتنى گه‌ریلا له ناو خه‌ڵک و میدیاکاندا بڵاوده‌بێته‌وه و دوژمنیش ئه‌وه ده‌بینێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش قورسایى ته‌کنیک و ته‌کنه‌لۆژیاى خۆی، هه‌واڵگرى و هێزه تایبه‌ته‌کانى خستووه‌ته سه‌ر هه‌فتانین، ده‌یه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنێت و گه‌ریلا له‌وى بکاته ده‌ره‌وه، به‌ڵام ناتوانێت". ئه‌و ئه‌ندامه‌ى کۆماجڤاکێن کوردستان، راشیگه‌یاند:" چاوه‌ڕێین شه‌ڕ له هه‌فتانین گه‌رمتر ببێت، بێگومان دوژمنیش ده‌یه‌وێت هه‌ندێک شتى پێچه‌وانه بکات ئه‌مڕۆ هێڵى پیربولا به چڕى بۆردومان کڕا، له‌به‌ر ئه‌وه له‌وێ زیانى زۆریان پێگه‌یشتووه، خولوسى ئاکار له‌گه‌ڵ چه‌ند جه‌نه‌ڕاڵێک و فه‌رمانده پله باڵاکاندا چووه بۆ ئه‌وێ، خواستیان وره به هێزه‌کانیان له‌وێ بده‌ن، ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ش هه‌یه پلانه‌که‌شیان بگۆڕن، چاوه‌ڕێ کڕاوه که هێرشه‌کانیان به ته‌کنه‌لۆژیاى جه‌نگى زیاتر بکه‌ن، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه (هێزه تایبه‌ت و ده‌سته‌بژێره‌کانیان) زۆر زیاتر بده‌نه پێش، به کورتى ئێمه چاوه‌ڕێین، که شه‌ڕ له هه‌فتانین زۆر گه‌رمتر ببێت. موڕاد قه‌ره‌یلان ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که" گه‌ریلاکانى هه‌فتانین گه‌ریلاکانى سه‌رده‌من، بێگومان ئه‌و تێکۆشانه ئه‌نجامى ده‌بێت، به‌ڵام له ئێستادا بۆ ئه‌م ساته ناتوانین بڵێین، هه‌ڤاڵانى هه‌فتانین به ته‌واوى بێ که‌موکوڕین، نا، هه‌ڤاڵان تا ئاستێک هێڵى گه‌ریلایى سه‌رده‌میان به‌جێهێناوه، به‌ڵام که‌موکوڕیش هه‌یه و ئێستا له‌سه‌ر ئه‌و که‌موکوڕییانه ڕاده‌وه‌ستن، ئێمه له‌و بڕوایه‌داین، ئه‌گه‌ر هه‌ڤاڵان که‌موکوڕێ له گۆڕێ نه‌هێڵێن، ئه‌وا که‌س ناتوانێت له به‌ڕامبه‌ر گه‌ریلادا ڕاوه‌ستێت". قه‌ره‌یلان ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که هه‌ندێک له‌سه‌ربازانى دوژمن په‌نجه‌ى خۆیان، هه‌ندێکیان باڵى خۆیان ده‌شکێنن بۆ ئه‌وه‌ى له به‌ره‌ى شه‌ڕ بکشێنه‌وه، چونکه "ترساون و نیگه‌ڕانن" فه‌رمانده‌کانیان به به‌رده‌وامى پێیان ده‌ڵێن، (ئێمه ئه‌م کاره ئه‌مڕۆ یان سبه‌ى ته‌واو ده‌که‌ین)، به‌ڵام ئه‌وه بووبه دوو مانگ و هه‌موو رۆژێک شه‌ڕ ڕووده‌دات و هه‌موو ڕۆژێک ده‌کوژرێن. هاوکات، قه‌ره‌یلان ورده‌کارى زیاترى خسته‌روو وتى:" ئه‌وان له‌سه‌ر شاخه‌کانن، به‌ڵام له‌و شوێنانه‌دا سه‌رچاوه‌ى ئاو نییه، ئاو له خواره‌وه‌یه، ئه‌وانیش ناتوانن بچنه خواره‌وه و له ژێره‌وه ئاو ببه‌ن بۆ سه‌ره‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ئاو به کۆپته‌ر له باکووره‌وه ده‌هێنن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گه‌ریلا جار جار گورز له کۆپته‌ره‌کان ده‌دات، کۆپته‌ره‌کانیش ناتوانن به به‌رده‌وامى به ئاسمانه‌وه بن و هاتوچۆ بکه‌ن، بۆ نمونه، ترس له به‌رچاو ده‌گرێت و هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ى بڕوات بۆ چالاکییه‌ک هاتوچۆ ده‌کات". " بۆ نمونه له‌و شه‌ڕه‌دا که ئێستا باسم کرد، گورز له دوو کۆپته‌رى کۆبڕا دڕا، بێگومان تاوه‌کو ئێستا گورز له ژماره‌یه‌کى زۆر کۆپته‌ر دراوه، ئه‌و کۆپته‌ڕانه‌ى گورزیان به‌رده‌که‌وێت خێڕا ده‌یان نیشێننه‌وه و به‌و شێویه رێگه له که‌وتنه خواره‌وه‌یان ده‌گرن، ڕه‌نگه به‌هۆى ئه‌و ڕێوشوێنانه‌وه ڕێگه له که‌وتنه‌خواره‌وه‌یان بگرن، به‌ڵام گورزیان به‌رده‌که‌وێت و هه‌ندێک له‌وانه‌ى له ناو کۆپته‌ره‌کاندان ده‌کوژرێن، به کورتی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌موو کات ناتوانن به کۆپته‌ر ئاو بگوێزنه‌وه، رۆژانه یه‌ک لیتر و نیو (1.5) به یه‌ک که‌سیان ده‌درێت، بێگومان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌وا گه‌رمه ئه‌و ئاوه به‌ش ناکات، هه‌روه‌ها خواردن به‌شیان ناکات، ئێستا له زۆرێک له ناوچه‌کاندا کێشه‌ى خواردنیشیان هه‌یه، یانى هه‌موو رۆژێک بۆ ئۆپه‌ڕاسیۆن فه‌رمانیان پێده‌که‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گه‌ریلا گورزیان لێده‌ده‌ن، ناتوانن له ناوچه‌که‌دا سه‌ربه‌ستانه بجوڵێنه‌وه و ئاویان ده‌ست بکه‌وێت"، موراد قه‌ره‌یلان وا ده‌ڵێت. ئه‌و ئه‌ندامه‌ى کۆماجڤاکێن کوردستان پێشیوابوو “نابێت که‌س به‌هۆى ئه‌و زانیارییانه‌وه خه‌مسارد و که‌مته‌رخه‌م بێت و دوژمن به بچووک سه‌یر بکات، چونکه له‌شه‌ڕداین". موڕاد قه‌ره‌یلان ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که" دوژمنمان شپرزه بووه، به بنبه‌ست گه‌یشتووه، ئه‌وه‌تا خولوسى ئاکار هات، دیاره ده‌یه‌وێت هێزه‌که‌ى بگۆڕێت، خواستویه‌تى خۆى دۆخه‌که ببینێت، هات و بینینیی، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه هه‌ندێک گۆڕانکارى بکه‌ن، به‌ڵام گه‌ریلاش به‌پێى ئه‌وه ئاماده‌کاریى خۆى ده‌کات، پێویسته گه‌ریلا ئاماده بێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌موو شێوازێکى هێرشى دوژمن، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه له چوارچێوه‌ى جددییه‌تێکى گه‌وره‌دا نزیک ده‌بینه‌وه و ده‌جوڵێینه‌وه".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق داواى هه‌ڵوێست له هه‌ریه‌ک له ئیمارات و به‌حره‌ین ده‌کات دژى هێرشه‌کانى تورکیا بۆسه‌ر خاکى وڵاته‌که‌ی. به‌پێى راگه‌یه‌نراوێکى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له عه‌بدولـله‌تیف زه‌یانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌حریه‌ن و شێخ عه‌بدوڵا بن زاید وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیماراتى عه‌ره‌بى کردووه و داواى کردووه، که ئه‌و وڵاتانه، هه‌ڵوێستیان هه‌بێت بۆ پاڵپشتى ئاسایش و سه‌روه‌ریى عێراق و دوپاتیکردووه‌ته‌وه،که"پێویسته تورکیا پابه‌ند بێت به ڕاگرتنى هێرش و پێشێلکارییه‌کان و کشاندنه‌وه‌ى هێزه له‌سه‌ر خاکى عێراق" لاى خۆیانه‌وه وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى به‌حره‌ین و ئیمارات باسى ئه‌وه‌یان کردووه که هه‌ڵوێستى وڵاته‌کانیان پاڵپشتیکردنى ئاسایش و سه‌روه‌ریى عێراقه و سه‌رکۆنه‌ى ده‌ستدرێژیه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیایان کردووه و به پێویستیان زانیوه به په‌له هێرش و داگیرکاریه‌کانى له‌سه‌ر خاکى عێراق ڕابگیرێت. پێشتریش فوئاد حسێن په‌یوه‌ندیى به کۆمکارى عه‌ره‌بى و به‌شێک له وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بى کرد که پاڵپشتى عێراق بکه‌ن له به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانى تورکیا و فشار بۆ ڕاگرتنى ئه‌و هێرش و پێشێلکاریانه‌ى سوپاى تورکیا ده‌یانکاته سه‌ر ئاسایش و سه‌روه‌رى عێراق بکه‌ن.
هاوڵاتى جۆوبایدن کاندید بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مه‌ریکا، به‌ڵێن ده‌دات له‌گه‌ڵ ده‌رچوونى به سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان که‌نارگیر بکات. جۆوبایدن، کاندیدى دیموکراته‌کان بۆ پۆستى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا رایگه‌یاند:"ئه‌ردۆغان رێکخراوى داعشى دامه‌زراندووه، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانى ئه‌مه‌ریکا کار ده‌که‌ین بۆ که‌رناگیرى ئه‌ردۆغان و ره‌فتاره‌کانى له ناوچه‌ى ده‌ریاى ناوه‌ڕاس". هه‌روه‌ها نیگه‌رانى خۆى له بوونى 50 مووشکى سه‌ر ئه‌تۆمى ئه‌مه‌ریکا له‌و وڵاته پیشاندا. ئه‌و لێدوانانه‌ى بایدن له چوارچێوه‌ى چاوپێکه‌وتنێکى درێژدایه که له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى " نیۆرک تایمز " ى ئه‌مه‌ریکى ئه‌نجامى داوه. بایدن کاندیدى دیموکراته‌کان بۆ سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که پێویسته رێڕه‌وێکى تر‌ى سیاسه‌ت په‌یڕه‌و بکات به‌رامبه‌ر ئه‌ردۆغان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ڵێنیدا که پاڵپشتى ئۆپۆزسیۆنى تورکیا بکات.