ئه‌مریکا ده‌ستى به‌سه‌ر چوار که‌شتى نه‌وتى ئێران‌دا گرت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى دادى ئه‌مریکا رایگه‌یاند که"ده‌ستیان به‌سه‌ر چوار که‌شتیدا گرتووه که نه‌وتیان له ئێرانه‌وه بۆ ڤه‌نزوێلا ده‌گواسته‌وه".
وه‌زاره‌تى دادى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، هێزه‌کانیان به یارمه‌تى هاوبه‌شه بیانییه‌کانیان ده‌ستیان به‌سه‌ر چوار که‌شتى نه‌وتدا گرتووه که له ئێرانه‌وه بۆ ڤه‌نزوێلا نێردراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه کردووه که ئێستا که‌شتییه‌کان لاى ئه‌مریکا ده‌ستبه‌سه‌رن که زیاتر له یه‌ک ملیۆن به‌رمیل نه‌وتیان هه‌ڵگرتووه که گه‌وره‌ترین بڕى نه‌وته له ئێرانه‌وه هه‌نارده کرابێت.
پێشتر ئیداره‌که‌ى دۆناڵد تره‌مپ فه‌رمانێکى له دادگاى فیدراڵیى واشنتۆن وه‌رگرت بۆ ده‌ستبه‌سه‌رکردنى ئه‌و که‌شتییانه‌ى سزاکانى ئه‌مریکا له‌سه‌ر ئێران پێشێل ده‌که‌ن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار