جۆو بایدن: ئه‌ردۆغان رێکخراوى داعشى دامه‌زراندووه، به‌ڵێن بێت که‌نارگیرى بکه‌م

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جۆوبایدن کاندید بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مه‌ریکا، به‌ڵێن ده‌دات له‌گه‌ڵ ده‌رچوونى به سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان که‌نارگیر بکات.
جۆوبایدن، کاندیدى دیموکراته‌کان بۆ پۆستى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا رایگه‌یاند:"ئه‌ردۆغان رێکخراوى داعشى دامه‌زراندووه، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانى ئه‌مه‌ریکا کار ده‌که‌ین بۆ که‌رناگیرى ئه‌ردۆغان و ره‌فتاره‌کانى له ناوچه‌ى ده‌ریاى ناوه‌ڕاس".
هه‌روه‌ها نیگه‌رانى خۆى له بوونى 50 مووشکى سه‌ر ئه‌تۆمى ئه‌مه‌ریکا له‌و وڵاته پیشاندا.
ئه‌و لێدوانانه‌ى بایدن له چوارچێوه‌ى چاوپێکه‌وتنێکى درێژدایه که له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى " نیۆرک تایمز " ى ئه‌مه‌ریکى ئه‌نجامى داوه.
بایدن کاندیدى دیموکراته‌کان بۆ سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که پێویسته رێڕه‌وێکى تر‌ى سیاسه‌ت په‌یڕه‌و بکات به‌رامبه‌ر ئه‌ردۆغان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ڵێنیدا که پاڵپشتى ئۆپۆزسیۆنى تورکیا بکات.
