بڕیاره‌کانى کازمى بۆ رێگرتن له قاچاغچێتى داهاتى ده‌روازه سنورییه‌کان زیاد کرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دواى ده‌رکردنى چه‌ند بڕیارێک بۆ ده‌روازه سنوورییه‌کان و کۆنتڕۆڵ کردنیان له‌لایه‌ن مسته‌فا کازمییه‌وه، ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌کانیش ئاشکراى ده‌کات، که داهاتى یه‌ک ڕۆژى دوو ده‌روازه گه‌یشتۆته سه‌رووى چوار ملیار دینار و زۆر زیادى کردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ى ئابى 2020 ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌کانی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات، :"داهاتی ڕۆژی 13ی ئه‌م مانگه له به‌نده‌ری ئوم قه‌سر له پارێزگای به‌سره 2 ملیار و 126 ملیۆن دینار بووه".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" داهاتى ده‌روازه‌ى سنوورى تڕێبڵ له پارێزگاى ئه‌نبار ته‌نها له ڕۆژى 14ى مانگ گه‌یشتۆته 2 ملیار و 384 ملیۆن و 794 هه‌زار دینارى عێراقى".
هاوکات، ئاشکراشى کردووه که" زیادبوونى ئه‌و داهاته به‌هۆى سه‌پاندنى باجى گومرگى له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕى بازرگانیه به‌پێى ڕێکاره یاساییه‌کان و رێگرتن بووه له قاچاغچێتى".
جه‌ختیشى کردۆته‌وه، که زیادبوونى داهات به‌هۆى بالاده‌ستى و ده‌ستکراوه‌یى ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌کانه، که هه‌ڵده‌ستن به ئه‌رکى خۆیان به‌شێوه‌ى هونه‌رى و سه‌ربه‌خۆ به‌پێى ڕێکاره یاساییه‌کان و بنه‌ماکانى چاودێرى و وردبینی.
مسته‌فا کازمى تا کۆتایى مانگى ته‌موز چه‌ندین هێزى سه‌ربازى و دژه‌تیرۆرى ره‌وانه‌ى ده‌روازه سنورییه‌کان کردووه بۆ رێگرتن له گه‌نده‌ڵى و قاچاغچێتى له ده‌رلاوازه‌کان تا داهاته‌که‌ى بگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى ده‌وڵه‌ت.
ڕوونیشى کردۆته‌وه، که ئه‌و کارانه به‌پێى ڕاسپارده‌ى سه‌رۆک وه‌زیران جێبه‌جێ ده‌که‌ن له‌پێناو به‌هێزکردن و زیادکردنى سه‌رچاوه‌کانى داهاتى ده‌وڵه‌ت.
