پاش زیاتر له‌بیست و یه‌ک مانگ کارکردنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى کوردستان، به‌شێک له‌په‌رله‌مانتارانى ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات ئه‌داى په‌رله‌مان به«لاواز» به‌رانبه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم وه‌سف ده‌که‌ن و به‌شێکیان کۆرۆنا به‌یه‌کێک له‌هۆکاره‌کانى داده‌نێن. رۆژى 30ى ئه‌یلولى 2018 هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌نجامدراو 7ى تشرینى دووه‌مى 2018 ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى کوردستان سوێندى یاساییان خوارد‌و له‌ماوه‌ى 21 مانگى کارکردن‌دا ئه‌ندامانى فراکسیۆنه‌کانى ئۆپۆزسیۆن و به‌شێک له‌په‌رله‌مانتارانى ده‌سه‌ڵاتیش تێبینى و سه‌رنجیان له‌سه‌ر کار‌و به‌رنامه‌کانى په‌رله‌مان هه‌یه. له‌کۆى (111) ئه‌ندامى په‌رله‌مان (21) ئه‌ندامیان سه‌ر به‌لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌کانى (کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتوو، سه‌ربه‌خۆکان، نه‌وه‌ى نوێ، شیوعى) و (90) ئه‌ندامه‌که‌ى دیکه له‌فراکسیۆنه‌کانى پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان و مه‌سیحى و تورکمان و ئه‌رمه‌ن و لیستى سه‌رده‌م پێک هاتوون و کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمیان پێکهێناوه. خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان چەند بڕیار‌و یاسایەکی دەرکردووە لەدیارترینیان یاسای چاکسازییە کە لەئێستادا حکومەت هەنگاو بەهەنگاو جێبەجێی دەکات، هەروەها لەماوەی گفتوگۆی وەفدی هەرێم‌و بەغدا دووجار وەفدی حکومەتی هەرێمی بانگهێشتی پەرلەمان کردووە بۆ روونکردنەوە لەسەر دۆخی دارایی‌و گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەغدا. ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ ده‌ڵێت:» ده‌ستى حزب خراپ خزاوه‌ته ناو په‌رله‌مان و لایه‌نه‌کانى ده‌سه‌ڵات به‌قسه‌ى حکومه‌ت ده‌که‌ن». روپاک ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتارى کۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به وت» بێ به‌رنامه‌یى حکومه‌ت وایکردووه ئه‌م بارودۆخه‌ى بۆ خه‌ڵک دروستکردووه، په‌یوه‌ندى به په‌رله‌مانه‌وه نییه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌ستى حزب خراپ خزاوه‌ته ناو په‌رله‌مان و ئه‌و لایه‌نانه‌ى به‌شدارن له‌حکومه‌تدا به‌قسه‌ى حکومه‌ت ده‌که‌ن به‌وه‌ش رۆڵه‌که‌ى لاواز بووه«. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که په‌رله‌مانتارانى ئۆپۆزسیۆن کارى خۆیان کردووه و زۆرینه‌ى په‌رله‌مانتاران چاودێرى کاره‌کانى حکومه‌ت ده‌که‌ن، وتیشى:»فراکسیۆنه‌کانى به‌شدار له حکومه‌ت به‌رپرسیارن له‌م دۆخه نه‌ک په‌رله‌مانتارانى ئۆپۆزسیۆن». ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ پێیوایه «لاوازى رۆڵى په‌رله‌مان تاوانى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیه، چونکه ده‌سته‌که خۆى لاوازه« مژده مه‌حمود، په‌رله‌مانتارى نه‌وه‌ى نوێ، له لێدوانێکدا به وت» ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان خۆى لاوازه و ناتوانێت سه‌نگ و قورسایى خۆى پیشانبدات و وه‌ک دامه‌زراوه‌یه‌کى باڵاى هه‌رێم هه‌ڵسوکه‌وت ناکات». هه‌روه‌ها وتیشى:» ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى خۆى کردووه به شاگردى حکومه‌ت، که حکومه‌ت چى بوێت ئه‌و بۆى ده‌کات و هه‌ندێک پرۆژه‌یاسا و پرۆژه بڕیار هه‌بوون که هه‌ندێکیان خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌میشیان بۆ کراو به‌فه‌رمانى حکومه‌ت راگیراون بۆیه هیچ پرۆژه‌یاسایه‌ک ناچێته پێشه‌وه «. مژده مه‌حمود ده‌شڵێت: »تائێستا په‌رله‌مان بڕیارێکى واى نه‌داوه له به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵک بێت، به‌تایبه‌ت له‌م کاته‌دا که خه‌ڵک به گشتى له بارودۆخێکى خراپدان و ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى ئاگایان له‌خه‌ڵک نییه، بۆیه به‌لایانه‌وه ئاساییه دانیشتنه‌کان په‌کبخه‌ن». ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى نه‌وه‌ى نوێ جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه وه‌ک په‌رله‌مانتارێکى ئۆپۆزسیۆن شه‌رم ده‌کات به‌م دۆخه‌وه بچێته ناو هاوڵاتیانه‌وه، وتیشى:» لاوازى په‌رله‌مان واى کردووه که هیچ فشارێکى نییه له‌سه‌ر دواکه‌وتنى موچه‌و خراپى دۆخى خه‌ڵک». هه‌ریه‌ک له‌فراکسیۆنه‌کانى پارتى و گۆڕان و یه‌کێتى که پێکه‌وه کابینه‌ى نۆیه‌میان پێکهێناوه، ئه‌ندامانى فراکسیۆنه‌کانیان به‌هه‌مان شێوه‌ى فراکسیۆنه‌کانى ئۆپۆزسیۆن ره‌خنه‌یان له‌ئه‌داى په‌رله‌مان هه‌یه، به‌ڵام باسى چه‌ند هۆکارێکى جیاواز ده‌که‌ن. جه‌لال محه‌مه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به وت» په‌رله‌مان رۆڵى هه‌بووه به‌ڵام له‌وانه‌یه رۆڵه‌که‌ى نه له‌ئاست په‌رله‌مانتاراندا بوبێت نه له‌ئاست هاوڵاتیانیش که‌چاوه‌رێیان ده‌کرد، نه‌بوبێت و نه‌یتوانیوه مه‌هامى خۆى سه‌د له‌سه‌د بپێکێت». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد په‌رله‌مان ئه‌رکى خۆى ئه‌نجامداوه له بانگهێشتى وه‌زیره‌کان، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌موو داموده‌زگا و شوێنه خزمه‌تگوزاریه‌کان به‌هۆى کێشه یه‌ک له‌دواى یه‌که‌کانى نێوان حزبه‌کانه‌وه نه‌یانتوانیوه رۆڵى خۆیان سه‌د له‌سه‌د بگه‌یه‌نن». سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مان ده‌ڵێت:» له‌هه‌ندێک رووه‌وه په‌رله‌مان به‌ئه‌رکى خۆى هه‌ڵنه‌ستاوه که‌ئه‌مه‌ش کۆمه‌ڵێک هۆکارى هه‌یه‌و هه‌موویان پێکه‌وه کاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌بووه«. زیاد جه‌بار، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به وت»په‌رله‌مان به‌پێى یاسا‌و رێساى خۆى کارده‌کات، بۆیه به‌پێى ئه‌و په‌یڕه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حکومه‌ت و هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌کات و فراکسیۆنه‌کان و لیژنه جۆراوجۆره‌کان به‌رده‌وام له‌هه‌وڵدان بۆ بانگکردنى وه‌زیره‌کان و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان. هاوکات، زیاد جه‌بار جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه له وه‌رزى نوێى په‌رله‌ماندا که له‌مانگى 9وه ده‌ستپێده‌کات وه‌زرێکى نوێى یاسادانان ده‌بێت و به‌دواداچون بۆ بارودۆخه‌که و کێشه‌ى دواکه‌وتنى موچه و لێبڕینى موچه که نایاساییه‌و کێشه‌کانى هاوڵاتیان ده‌کات. ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى پارتى باسله‌وه ده‌کات که دوو هۆکار بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى تێبینى له‌سه‌ر کاره‌کانى په‌رله‌مان هه‌بێت. رێبوار عه‌بدولڕه‌حیم، په‌رله‌مانتارى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به وت» کارنه‌کردنى په‌رله‌مان دوو هۆکارى هه‌بوو که هه‌ندێکى به‌هۆى هه‌لومه‌رجى بابه‌تییه‌وه بوو ئه‌وه له‌ده‌ست که‌سدا نه‌بوو وه‌ک ده‌رکه‌وتنى ڤایرۆسى کۆرۆنا و هه‌ندێکیشى هه‌لومه‌رجى خودى بووه وه‌ک ئه‌وه‌ى سه‌رۆکى په‌رله‌مان وتى هه‌ندێک هۆکار هه‌بووه وایکردووه ده‌ست و پێى منیان به‌ستووه‌و به‌هۆکارى سیاسى وایکرد په‌رله‌مان له‌کاربکه‌وێت و به‌ئه‌داى خۆى هه‌ڵنه‌ستێت». هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتاره‌که‌ى پارتى پێشیوابوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاستى په‌رله‌مان تاڕاده‌یه‌ک باش بووه و ئومێد ده‌که‌ن هه‌لومه‌رجه خودییه‌کان نه‌بن تا کارى خۆیان بکه‌ن له‌چاودێریکردنى حکومه‌تدا. ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ئه‌و حزبانه‌ى له‌ناو حکومه‌تدان فراکسیۆنه‌کانیان پێکەوە لەپه‌رله‌مان ده‌توانن ئه‌وه بخوڵقێنن ئه‌رکى چاودێریکردنى خۆى جێبه‌جێ بکات.
هاوڵاتى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند که پڕۆژه یاساى رێکخستنى میدیاى ئه‌لیکترۆنیی ره‌تده‌کاته‌وه و ده‌شڵێت:" به ته‌واوى دژى هه‌ر پڕۆژه یاسایه‌کم ئازادى راده‌ربڕین به‌رته‌سک بکاته‌وه". قوباد تاڵه‌بانى له لاپه‌رى تایبه‌تى خۆى له تۆرى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک، روونکردنه‌وه له‌سه‌ر پڕۆژه یاساى رێکخستنى میدیاى ئه‌لیکترۆنى ده‌دات و ده‌ڵێت:" ئه‌گه‌ر یاسایه‌ک هه‌بێ بۆ سزادانى میدیا و سۆشیال میدیا ئه‌وه له داهاتوودا به‌شێوه‌یه‌کى سه‌ره‌کى به‌رۆکى ده‌زگاى وه‌ک ئاوێنه و هاوڵاتى و سپى میدیا و شار پرێس و کوردستان تایمز و هاوشێوه‌کانیان و سۆشیال میدیا بێ پشت‌و په‌ناکان ده‌گرێته‌وه و که‌ناڵ و سۆشیال میدیاى به‌رپرسانى لێ پارێزراو ده‌بن، که‌سیش ده‌ستى به په‌یج و ئه‌کاونتى بێ ناونیشان و نهێنى ناگات". ده‌قى بۆچونه‌که‌ى قوباد تاڵه‌بانى: زۆر که‌س نیگه‌ران بوون له ناوه‌ڕۆکى پرۆژه یاساى میدیاى ئه‌له‌کترۆنی، به‌ڵام ئه‌وه‌ى مایه‌ى دڵخۆشى و گه‌شبینییه، کاردانه‌وه‌ى ئه‌و کۆمه‌ڵه زۆره‌ى هاوڵاتى و میدیا و نووسه‌ر و چالاکوانه‌کان بوو له‌سه‌ر ماف و ئازادییه‌کان، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ى کۆمه‌ڵگایه‌کى زیندووه که هاوڵاتیان ئاماده نین ده‌ستبه‌ردارى مافه بنه‌ڕه‌تى و گه‌ردونییه‌کانى خۆیان بن که ئازادى و ئازادى راده‌ربڕین له سه‌رووى هه‌موویانه‌وه‌یه. زۆرێک له‌و رۆژنامه‌نووس و میدیاکارانه‌ى قسه‌م له‌گه‌ڵدا کردوون، ره‌خنه و نیگه‌رانى جدییان له پڕۆژه یاساکه هه‌بوو؛ هێشتا له هه‌رێمى کوردستان خاوه‌ن ده‌ستورى تایبه‌ت به‌خۆمان نین، هه‌روه‌ها له‌م خوله‌ى په‌رله‌مان و حکومه‌تیش بایى هێنده بارگرانى و کێشه‌ى ته‌ندروستى و ئابوورى هه‌یه که هه‌موو کاتى خۆمانى بۆ ته‌رخان بکه‌ین. له لایه‌کیتر راستییه‌کى حاشا هه‌ڵنه‌گر هه‌یه ئه‌ویش هه‌بوونى دۆخێکى ئاژاوه و ژه‌هراوییه له‌ناو میدیا و سۆشیال میدیا، به‌جۆرێک ته‌شهیر و ناوزڕاندن و سوکایه‌تى کردن بووه‌ته دیارده‌یه‌کى رۆژانه، به‌ڵام له‌مه‌شدا سۆشیال میدیاى سپۆنسه‌رکراو به پاره و پولى سیاسی، به‌رپرسیارى سه‌ره‌کین له‌م دۆخه، ئه‌مه‌ش ده‌رگایه‌کیترى گه‌نده‌ڵییه. ره‌نگه هه‌ندێک که‌س و لایه‌ن پشتگیرى یاسایه‌ک بکه‌ن که کۆتایى به‌و پاشاگه‌ردانییه بهێنێت، به‌ڵام به‌نده له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى یه‌کێکم له قوربانییه‌کانى دیارده‌ى ته‌شهیر و ناوزڕاندن و له‌هه‌موو بۆنه‌یه‌کدا به‌راست و چه‌پدا هه‌ر ئامانجم، به‌ڵام به ته‌واوى دژى هه‌ر پڕۆژه یاسایه‌کم ئازادى راده‌ربڕین به‌رته‌سک بکاته‌وه، پێشموایه بۆشایى یاسایى باشتره له دانانى یاسایه‌ک که ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌ى تێدا به‌دى بکرێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسانه‌وه خراپ به‌کاربهێنرێت. یه‌کێک له کێشه‌کانى پرۆژه یاساى نیوه‌چڵ، ده‌رفه‌ت ره‌خساندنه بۆ خراپ به‌کارهێنانی، هه‌روه‌ها دروستکردنى مه‌ترسییه له‌سه‌ر هاوڵاتیان که زۆریان ته‌نها ئه‌کاونته‌کانى خۆیان شک ده‌به‌ن بۆ ده‌رده‌دڵی، من که خۆشبه‌ختانه جگه له په‌یجى فه‌رمى خۆم، هیچ په‌یج و ئه‌کاونت و میدیاکم نییه و هه‌موو میدیاى کوردیش به‌هى خۆم ده‌زانم، پێموایه ئه‌گه‌ر یاسایه‌ک هه‌بێ بۆ سزادانى میدیا و سۆشیال میدیا ئه‌وه له داهاتوودا به‌شێوه‌یه‌کى سه‌ره‌کى به‌رۆکى ده‌زگاى وه‌ک ئاوێنه و هاوڵاتى و سپى میدیا و شار پرێس و کوردستان تایمز و هاوشێوه‌کانیان و سۆشیال میدیا بێ پشت‌و په‌ناکان ده‌گرێته‌وه و که‌ناڵ و سۆشیال میدیاى به‌رپرسانى لێ پارێزراو ده‌بن، که‌سیش ده‌ستى به په‌یج و ئه‌کاونتى بێ ناونیشان و نهێنى ناگات. له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه ده‌ستخۆشى له کشاندنه‌وه‌ى پرۆژه یاساکه ده‌که‌م تا ئه‌گه‌ینه قۆناغى ده‌ستوریى تایبه‌ت به‌هه‌رێمى کوردستان. با له‌برى یاساى میدیاى ئه‌له‌کترۆنی، پێکه‌وه کار له‌سه‌ر پڕکردنه‌وه‌ى که‌لێن و درزه‌کانى یاسا به‌رکاره‌کانیتر بکه‌ین وه‌ک یاساى رۆژنامه‌گه‌رى و یاساى قه‌ده‌غه‌کردنى خراپ به‌کارهێنان ئامێره‌کانى په‌یوه‌ندیکردن، که ئه‌وه‌ى دووه‌میان زۆرجار بووه‌ته کێشه و بارگرانى بۆ نوسه‌ر و میدیاکاران و له‌برى یاساى رۆژنامه‌گه‌رى به‌و یاسایه زیندانى کراون، ئه‌گه‌ر بۆشاییه‌کیش هه‌یه له‌باره‌ى میدیاى ئه‌له‌کترۆنى ده‌کرێت له‌ئێستادا له‌و دوو یاسایه‌دا به‌پێى ستاندارده‌کانى دنیاى کراوه چاره‌سه‌ر بکرێت و جێگه‌یان بکرێته‌وه.
هاوڵاتى له رونکردنه‌وه‌یه‌کى نوێ‌دا سه‌باره‌ت به ره‌وانه‌کردنى 320 ملیار دینار له به‌غداوه بۆ هه‌رێم وه‌زاره‌تى دارایى عێراق رایگه‌یاند که ئه‌مجاره‌ش وه‌ک نیازپاکى له‌سه‌ر بنه‌ماى گفتوگۆ ئه‌نجامدراوه‌کانى نێوان هه‌ردوولا ئه‌و بڕه پاره‌یه ره‌وانه کراوه و رێککه‌تنى نێوانیان کاتییه. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17ى ئابى 2020، وه‌زاره‌تى دارایى عێراق له رونکردنه‌وه‌که‌دا که ده‌ریکردوه، ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که پابه‌نده به ئه‌رکه ده‌ستوره‌کانى خۆى بۆ چاکسازیى ئابورى و دارایى و هاوکات ئه‌رکه‌کانى خۆى به‌رامبه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم به‌بێ ئه‌وه‌ى ئه‌مساڵ پڕۆژه‌یاساى بودجه هه‌بێت. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌دات که "له مانگى ئایارى ئه‌مساڵ به‌غدا ره‌زامه‌ندیى ده‌ربڕى بۆ ناردنى 400 ملیار دینار بۆ حکومه‌تى هه‌رێم، ئه‌وه‌ش وه‌ک بارێکى له‌ناکاو بووه بۆ به هاناوه‌چونى داواکارییه‌کانى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم که چه‌ند مانگێک بوو موچه‌یان وه‌رنه‌گرتبوو، ناردنى ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش به‌ند بوو به گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌رکردنى سه‌رجه‌م پرسه هه‌ڵواسراوه‌کان ده‌رباره‌ى داهاتى نه‌وت و داهاته‌کانى دیکه". هاوکات، جه‌خت ده‌کاته‌وه که وه‌زاره‌تى دارایى له ئه‌نجامى گفتوگۆکان، به‌غدا و هه‌رێم له 15ى ئاب له‌سه‌ر حه‌وت خاڵ رێککه‌وتن و به‌وپێیه‌ش به‌غدا بڕیاریدا 320 ملیار دینار ره‌وانه‌ى هه‌رێم بکاته‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌ک نیاز پاکییه‌کى حکومه‌تى ناوه‌ند به‌رامبه‌ر به هه‌رێم و درێژه‌دان به گفتوگۆکان و گه‌یشتن به رێککه‌وتن. وه‌زاره‌تى ئه‌وه روونده‌کاته‌وه که ئه‌و رێککه‌وتنه کاتییه و "ده‌بێت گفتوگۆکان له‌سه‌ر داهاتى گومرگ و نه‌وت و پابه‌ندبونى هه‌رێم به رێککه‌وتنى ئۆپیک پڵه‌س، به‌رده‌وام بن"
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوریى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، بۆ دابه‌شکردنى موچه‌ى ته‌واوه‌تى سه‌رجه‌م موچه‌خۆران، حکومه‌تى هه‌رێم 165 ملیار دینار کورتهێنانى هه‌بووه. له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریدا ئاماژه به‌وه‌کراوه به 320 ملیار دیناره‌که‌ى به‌غداده‌وه له ئێستادا ته‌نها 730 ملیار دینارى له‌به‌رده‌سته، بۆیه بڕیاردرا به‌پێى ئه‌و داهاتانه‌ى له‌به‌رده‌ستن ده‌ست به دابه‌شکردنى موچه بکرێت.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ ناوه‌ندى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل- هه‌په‌گه، ڕایگه‌یاند که گه‌ریلاکانى له چوارچه‌لا هێلیکۆپته‌رێکى سوپاى تورکیایان خستووه‌ته‌خواره‌وه، ناسنامه‌ى شه‌هیدێکیشى ئاشکراکردووه. ئه‌مڕۆ 17ى ئابى 2020 له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى هه‌په‌گه‌دا هاتووه:" له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى شۆڕشگێرى شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیادا، هێزه‌کانمان ڕۆژى 16ى ئه‌م مانگه کاتژمێر 10:00ى به‌یانی، له مه‌یدانى چوارچه‌لاى هه‌رێمى زاگروس، هێلیکۆپته‌رێکى سوپاى داگیرکه‌رى تورکیان که له گردى چوارچه‌لا ده‌گه‌ڕایه‌وه کرده ئامانج، هێلیکۆپته‌ره‌که گورزى قورسى به‌رکه‌وت و به‌پێى زانیارییه‌کان زۆر دوور نه‌که‌وتووه‌ته‌وه و که‌وتووه‌ته خواره‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه که" هێزه‌کانمان دواى 10 خوله‌ک هێلیکۆپته‌رێکى دیکه‌یان کرده ئامانج که له‌سه‌ر گره‌که هه‌ڵده‌ستا، ئه‌و هێلیکۆپته‌ره‌ش گورزى قورسى به‌رکه‌وت و به ناچار ڕووى له گه‌ڤه‌ر و جوله‌مێرگ کرد. له به‌رده‌وامى هاتووه: ئه‌م چالاکییه بۆ بیرهێنانه‌وه‌ى فه‌رمانده عه‌گید گارزان و دوو فه‌رمانده‌ى دیکه‌ى سوپاى عێراق ئه‌نجامدرا که له هێرشێکى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک شه‌هید بوون. گه‌ریلایه‌ک له هه‌فتانین شه‌هید بوو. له به‌شێکى دیکه یه‌کێک له‌و قاره‌مانانه‌ى له ڕۆژى ده‌ستپێکه‌وه له سه‌نگه‌ره‌کانى به‌رخۆدان بوو و گورزى قورسى له دوژمن وه‌شاند، هه‌ڤاڵى فه‌رمانده‌مان "زه‌لال" بوو، که ڕۆژى ٢٣ى مانگى ڕابردوو له مه‌یدانى شه‌شدار تا کۆتا گولـله به‌رخۆدانى کرد و په‌یوه‌ستى کاروانى نه‌مران بوو. ناسنامه‌ى ئه‌و شه‌هیده فه‌رمانده‌یه به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یه‌ندراوه: شه‌هیدى فه‌رمانده- زه‌لال سیده‌م ناوى کۆد: زه‌لال سیده‌م ناو و پاشناو: ڕۆژبین ڤارلی شوێنى له‌دایکبوون: ئامه‌د ناوى دایک و باوک: زه‌ینه‌ب- ڤه‌یسی شوێن و کاتى شه‌هیدبوون: ٢٣ى ٧ى ٢٠٢٠- هه‌فتانین
هاوڵاتى نرخى خاو له بازاره‌کانى جیهاندا به‌رده‌وامه له به‌رزبونه‌وه و له‌سه‌رو 45 دۆلاروه بۆ هه‌ر به‌رمیلێک مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. نرخى ئێستاى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى برێنت به 45 دۆلار‌و 20 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکا( ته‌کساس) به 42 دۆلار‌و 67 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات، نرخى ئێستاى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى ئۆپێک پڵه‌س به 45 دۆلار‌و 12 سه‌نته‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت هاوکاته له‌گه‌ڵ گرژییه‌کانى ئه‌مه‌ریکاو چین به‌هۆى گرێبه‌ستى 90 فڕۆکه‌ى ئیف 16ى ئه‌مه‌ریکى بۆ تایوان، که چین به به‌شێک له وڵاتى خۆى داده‌نێت.
سازدانی: هاوڵاتى فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى رایدەگەیەنێت چەند بژاردەیەک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان هەبووە بەڵام هه‌موویان «که‌وتوون»، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بژاردەی به‌غدایه، بەڵام قه‌یرانه‌که «ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه« به‌غداش ناتوانێت هەرێمی کوردستان له‌کێشه‌کان رزگار بکات. فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ هاوڵاتى لەوەڵامی چەند پرسیارێکدا تایبەت بەدۆخی هەریمی کوردستان و دۆخی ناوخۆیی یەکێتی، بە راشکاوانە بۆچوونی خۆی دەخاتەڕوو. سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى وتی «حکومه‌ت خۆى سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه له‌فایلى نه‌وتدا، دۆخەکە گه‌یشتوه‌ته ئه‌و راده‌یه‌ى که‌به‌غدا ئه‌و فایله‌ى زۆر به‌لایه‌وه گرنگ نیه وه‌ریبگرێ و راده‌ستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى کردووه‌ته‌وه، وتوویه‌تى خۆتان به‌ڕێوه‌ی به‌رن، ئێمه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کمان پێوه‌ى نیه«. سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى، فایلی نەوت بە «ته‌مومژاوی» ناودەبات و دەڵیت کەیه‌کێتى ئاگادارى ورده‌کاریه‌کانى نیه. هەروەها وتی هێشتا وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان وەزیری بۆ دانەنراوەو کەسیش نازانێت ئاشتى هه‌ورامی وەزیری پیشوو چى به‌سه‌رهاتووه. لەبەشێکی تر سەبارەت بەهەوڵەکانی حکومەت بۆ کارکردن لەکەرتی غازی سروشتی‌دا وتی «ئەگەر گازى سروشتیش هیچ شه‌فافیه‌تى تیانه‌بێت، به‌دڵنیاییه‌وه وه‌کو نه‌وته‌که‌ى لێدێ و به‌هه‌مان ئه‌نجام ده‌گه‌ین... سیاسه‌تى چه‌وت ئه‌نجامى چه‌وتى لێده‌که‌وێته‌وه«. یەکێتی نیشتیمانی کوردستان یەکێک بوو لەو پارتانەی دەنگی بۆ یاسای چاکسازیدا بەڵام لەیەکم هەنگاودا مووچەی فەرمانبەران کەمکرایەوە. فەرید ئەسەسەرد وتی «که‌مکردنه‌وەى موچه به‌شێک نیه له‌چاکسازى، به‌ڵام لاى ئێمه بۆته چاکسازى و هه‌وڵێکه بۆ زیادکردنى داهاتى حکومه‌ت». ئاماژەی بەوەشکرد کە بەشێک لەقەیرانەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان دەرهاویشتەی ریفراندۆمی ٢٠١٧یە، وتیشی «کار بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن جارێکى دیکه دۆخێکى وا له‌هه‌رێمى کوردستان نه‌یه‌ته ئاراوه بیر له‌ڕیفراندۆم و ده‌وڵه‌ت بکاته‌وه«. هەروەها وتی «ئێستا خه‌ڵک ئه‌وه‌نده‌ى باس له‌مه‌سه‌له‌ى موچه ده‌کات باس له‌ده‌وڵه‌ت و مافى چاره‌نووس ناکاته‌وه، ئه‌وه‌ى به‌غدا ویستى تیایدا زۆر سه‌رکه‌وتوو بوو، ئه‌وه‌ى ئێمه ویستمان شکستمان تیاهێنا». هاوڵاتى: بۆچوونى ئێوه له‌سه‌ر دۆخى سیاسى هه‌رێم به‌گشتى چۆنه، مامه‌ڵه‌ى یه‌کێتى بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و ئاڵنگاریانه چى ده‌بێت؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هه‌موومان دڵنیاین له‌وه‌ى دۆخێکى ناله‌بار له‌هه‌رێمى کوردستان له‌ئارادایه، ئه‌وه شتێکه که‌س گفتوگۆى له‌سه‌ر ناکات، ئه‌مه‌ش به‌دڵنیاییه‌وه هۆکارى تایبه‌تى خۆى هه‌یه تاگه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ى که‌کێشه‌کان زه‌قبوونه‌ته‌وه، کێشه‌ى زۆر گه‌وره‌یان لێکه‌وتووەته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ى پێمان بکرێت هه‌وڵده‌ده‌ین فاکته‌رێکى کارابین بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌م قه‌یرانانه‌ى که‌ئێستا له‌هه‌رێم له‌ئارادایه هه‌رچه‌نده ده‌بێت ئه‌وه‌شمان له‌به‌رچاوبێت قه‌یرانه‌کان زۆر گه‌وره‌ن به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانانه‌ى که‌کابینه‌کانى پێشوو تووشیان بوو، ئه‌مه‌یان گه‌وره‌ترینیانه له‌به‌رئه‌وه کارێکى زۆر قورسه بۆ چاره‌سه‌ر، به‌ڵام هه‌وڵه‌کانیش هه‌ر به‌رده‌وامن. هاوڵاتى: هه‌ڵوێستى یه‌کێتى روونه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ئاڵۆزى و کێشانه‌ى که‌دروستده‌بن که‌په‌یوه‌ندى به‌حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه هه‌یه، بۆ نموونه دۆخى دارایی هه‌رێم؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: خودى ئه‌م کێشانه بنه‌ماى تایبه‌تى خۆى هه‌یه هى ئه‌مڕۆ نین ئه‌وه‌ى که‌ئێستا له‌ئارادایه زاده‌ى که‌ڵه‌که‌بوونى هه‌ڵه‌کانى کابینه‌کانى له‌مه‌وبه‌ره، ئێستا گه‌یشتووه‌ته لوتکه، چاره‌سه‌رکردنه‌که‌شى زۆر قورسبووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر هه‌وڵى ئه‌وه‌ده‌درێت چاره‌سه‌رێکى بۆ بدۆزرێته‌وه، هه‌رچه‌نده چارسه‌ره‌که هه‌رچى بێت ناتوانێت چاره‌سه‌رێکى بنچینه‌یی بێت. وه‌کو یه‌کێتى پرۆژه‌یه‌کى جیاوازمان نییه تیمى ئێمه له‌ناو حکومه‌ت نوێنه‌رایه‌تى ئێمه ده‌کات ئه‌وه‌ى ئه‌و ده‌یکات به‌رنامه‌ى ئێمه‌یه خۆى به‌شێکه له‌به‌رنامه‌ى حکومه‌ت له‌به‌رئه‌وه به‌ماناى وشه به‌رنامه‌یه‌کى تایبه‌تمان بۆ ئه‌م دۆخه نییه هاوڵاتى: بڕیاردراوه بۆ ئه‌م مانگه به‌غدا پاره بنێرێت، له‌دواى 1 – 9 نیوه‌ى داهاتى خاڵه‌سنورییه‌کان بدرێته به‌غدا، پێت وایه ئه‌مه چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌و دۆخه؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: وه‌کو یه‌کێتى پرۆژه‌یه‌کى جیاوازمان نییه تیمى ئێمه له‌ناو حکومه‌ت نوێنه‌رایه‌تى ئێمه ده‌کات ئه‌وه‌ى ئه‌و ده‌یکات به‌رنامه‌ى ئێمه‌یه خۆى به‌شێکه له‌به‌رنامه‌ى حکومه‌ت له‌به‌رئه‌وه به‌ماناى وشه به‌رنامه‌یه‌کى تایبه‌تمان بۆ ئه‌م دۆخه نییه له‌هه‌موو حاڵه‌تێکدا تێڕوانینى حزب جیاوازه له‌تێڕوانینى حکومه‌ت و ورده‌کاریه‌کان لاى حکومه‌ته، به‌غدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حزبه‌کان ناکات مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێم ده‌کات، ئه‌و رێککه‌وتنه‌ش دێته ئاراوه له‌نێوان یه‌کێتى و پارتى له‌گه‌ڵ به‌غدا نییه، به‌ڵکو له‌نێوان حکومه‌ت که‌نوێنه‌رایه‌تى هه‌ردووکیان ده‌کات له‌گه‌ڵ حکومه‌تى به‌غدایه، له‌به‌رئه‌وه ده‌سه‌ڵاتى ته‌واو دراوه‌ته تیمى ئێمه بۆ کارکردن بۆ گه‌یشتن به‌ڕێککه‌وتنێکى گونجاو. بۆ ئه‌و کێشانه‌ى که‌ئێستا له‌ئارادایه، هه‌رچه‌نده ئێستا خۆشمان بۆچوونمان ئه‌وه‌یه قه‌یرانه‌که ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه ره‌نگه هه‌ر رێککه‌وتنێک که‌ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا پێى بگه‌ین، ره‌نگه نه‌توانێت چاره‌سه‌رى هه‌موو کێشه‌کانمان بکات، به‌ڵام گه‌یشتن به‌ڕێککه‌وتن باشتره له‌هێشتنه‌وه‌ى کێشه‌کان به‌هه‌ڵپه‌سێردراوى. به‌غداش ناتوانێت رزگارمان بکات له‌کێشه‌کان، به‌ڵام ده‌توانێت تائه‌ندازه‌یه‌کى زۆر کێشه‌کان سوک بکات له‌سه‌ر هاوڵاتیان و حکومه‌ت، ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه پاش ئه‌وه له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و چاکسازیه‌ى به‌ته‌ماین ئه‌نجامى بده‌ین، چۆن ده‌توانین خۆمان رێکبخه‌ینه‌وه هاوڵاتى: واته پێت وایه ئه‌مه موسه‌کینێکى کاتییه، یان ده‌بێ حکومه‌تى هه‌رێم هه‌ندێ چاکسازى بکات؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ئه‌بێت به‌و جۆره سه‌یرى مه‌سه‌له‌که بکه‌ین، ژماره‌یه‌کى زۆر بژارده‌مان له‌به‌رده‌ستدا نییه، به‌شێکى زۆرى بژارده‌کانمان له‌ده‌ستداوه، یه‌ک بژارده‌مان له‌به‌رده‌ستدایه ئه‌ویش به‌غدایه ئه‌مه ئه‌و بژارده‌یه‌یە که‌کاتى خۆى هیچ بایه‌خێکمان پێنه‌ئه‌دا کێشه‌یه‌ک ده‌بوو هه‌وڵمان ده‌دا بژارده‌یه‌کى دیکه هه‌ڵبژێرین، ئێستا هه‌موو بژارده‌کانى تر که‌وتوون ئه‌وه‌ی که‌ماوه‌ته‌وه له‌به‌رده‌ممان به‌غدایه، له‌به‌رئه‌وه رێککه‌وتن ته‌نها له‌گه‌ڵ به‌غدایه، به‌غداش ناتوانێت رزگارمان بکات له‌کێشه‌کان، به‌ڵام ده‌توانێت تائه‌ندازه‌یه‌کى زۆر کێشه‌کان سوک بکات له‌سه‌ر هاوڵاتیان و حکومه‌ت، ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه پاش ئه‌وه له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و چاکسازیه‌ى به‌ته‌ماین ئه‌نجامى بده‌ین، چۆن ده‌توانین خۆمان رێکبخه‌ینه‌وه . هاوڵاتى: له‌ماوه‌ى رابردوودا سه‌رۆک کۆمار چه‌ند هه‌وڵێکیدا بۆ ئه‌و گرژیانه‌ى له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا، به‌رهه‌م ساڵح ته‌داخولى کرده‌وه، وه‌کو ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى ئاگادارى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى ئه‌ون؟ هه‌ندێکیش پێیان وایه ئه‌و رۆڵى ئه‌کتیڤى نه‌بینیوه. فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: له‌م رووه‌وه رۆڵێکى زۆر ئه‌کتیڤى هه‌بوو هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆکان و سه‌رکردایه‌تى هه‌بوو پێمان وایه ئه‌م رۆڵه زۆر ئیجابى بووه کاریگه‌رى هه‌بووه له‌سه‌ر خودى سه‌رۆک وه‌زیران بۆ هاندانى بۆ هه‌نگاونان بۆ هه‌ندێک هه‌نگاو که ره‌نگه سه‌رۆک وه‌زیران لێى دوو دڵ بوایه، ئه‌بێت ئه‌وه‌شمان له‌به‌رچاوبێ کازمى خۆى به‌یه‌کێک له‌دۆسته‌کانى کورد ده‌زانێت په‌یوه‌ندیه‌کى دۆستایه‌تى تایبه‌تى له‌گه‌ڵ سه‌رۆککۆماردا هه‌یه، هه‌وڵمانداوه سود له‌م په‌یوه‌ندییه تایبه‌ته‌ش وه‌ربگیرێ تائێستا توانیومانه فشاره‌کان له‌سه‌ر سه‌رۆک وه‌زیران به‌جۆرێک بێت یارمه‌تیده‌ربێت بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ر. فایلى نه‌وت تائێستا فایلێکى ته‌موومژاویه، ئێمه وه‌کو یه‌کێتى نیشتیمانى ئاگادارى ورده‌کاریه‌کانى نین، ره‌نگه ئاگادارى به‌شێکى بین، به‌ڵام ئێستاش هه‌ندێک فایل هه‌یه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئاگادارى نین هاوڵاتى: زۆرجار حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت بودجه‌یه‌کى زۆرم له‌به‌رده‌ست نییه‌و ته‌نها دوو موچه دراوه شه‌قام ده‌ڵێت نه‌وتمان فرۆشتوه یان نه‌وتمان کڕیوه؟ تیمى یه‌کێتى له‌حکومه‌ت له‌مڕووه‌وه چى به‌ئێوه ده‌ڵێن؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: فایلى نه‌وت تائێستا فایلێکى ته‌موومژاویه، ئێمه وه‌کو یه‌کێتى نیشتیمانى ئاگادارى ورده‌کاریه‌کانى نین، ره‌نگه ئاگادارى به‌شێکى بین، به‌ڵام ئێستاش هه‌ندێک فایل هه‌یه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئاگادارى نین، ئه‌وه‌ى ئاگادارین ره‌نگه حکومه‌ت هه‌ندێ شتى له‌ڕاگه‌یاندنه‌کان بڵاونه‌کردبێته‌وه، ئێمه‌ى لێ ئاگادارکردۆته‌وه یاخود ئه‌وانه‌ن به‌شێوه‌یه‌کى ئاشکرا بڵاوده‌کرێنه‌وه، به‌ڵام له‌هه‌موو حاڵه‌تێکدا حکومه‌ت خۆى سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه له‌فایلى نه‌وتدا گه‌یشتووه‌ته ئه‌و راده‌یه‌ى که به‌غدا ئه‌و فایله‌ى زۆر به‌لایه‌وه گرنگ نیه وه‌ریبگرێ و راده‌ستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى کردووه‌ته‌وه وتوویه‌تى خۆتان به‌ڕێوه‌ی به‌رن، ئێمه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کمان پێوه‌ى نییه، به‌ڵام له‌هه‌موو حاڵه‌تێکدا سیاسه‌تى چه‌وت ئه‌نجامى چه‌وتى لێده‌که‌وێته‌وه، کۆمه‌ڵێک سیاسه‌ت له‌هه‌رێمى کوردستاندا پێش ئه‌م کابینه‌یه پیاده‌کراوه هه‌رێمى به‌م ئه‌نجامه خراپه‌ى ئێستا گه‌یاندووه. هه‌ر بۆ نموونه هه‌موو جارێ باس ده‌کرێ ئێمه وڵاتێکى نه‌وتین بۆچى تووشى قه‌رز ده‌بین، بوونى ئێمه وه‌کو وڵاتێکى نه‌وتى رێگرنیه له‌به‌رئه‌وه‌ى که‌تووشى قه‌یرانى دارایی ببین، پێش ئێمه هه‌ندێک وڵات هه‌بووه وه‌ک مه‌کسیک له‌هه‌شتاکانى سه‌ده‌ى رابردوو تووشى ئه‌م قه‌یرانه‌ى ئێستاى ئێمه بووه له‌کاتێکدا مه‌کسیک چواره‌م به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وته له له‌تى رۆژئاواى گۆى زه‌مین، سیاسه‌تى چه‌وت به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌نجامى زۆر خراپى لێده‌که‌وێته‌وه وه‌کو ئه‌وه‌ى له‌مه‌کسیک روویدا وه‌کو ئه‌وه‌ى ئێستا لاى خۆمان ده‌یبینین. هاوڵاتى: بڕیاره ساڵى ئاینده هه‌رێمى کوردستان غاز بنێرێته ده‌ره‌وه، پێت وایه ئه‌مه‌ش به‌سیاسه‌تێکى چه‌وت ئه‌نجامبدرێت هیچ سودێکى بۆ خه‌ڵکى کوردستان نه‌بێت؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هه‌موو هاوڵاتییه‌ک و حزبه سه‌ره‌کیه‌کانیش جه‌خت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى شه‌فافیه‌ت ده‌که‌نه‌وه، شه‌فافیه‌ت رێگره له‌به‌رده‌م مه‌سه‌له‌ى گه‌نده‌ڵى، ئه‌توانێت ئه‌نجامى زۆر باشى لێبکه‌وێته‌وه ئه‌گه‌ر فایلى گازى سروشتى هیچ شه‌فافیه‌تى تێنه‌که‌وێت به‌دڵنیاییه‌وه وه‌کو نه‌وته‌که‌ى لێدێ و به‌هه‌مان ئه‌نجام ده‌گه‌ین، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مجاره‌یان لانى که‌م هیوادارم سودمان له‌ئه‌زموونى خراپى فرۆشتنى نه‌وت وه‌رگرتبێ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م ئه‌زموونه له‌گازى سروشتی‌دا دووباره‌ى نه‌که‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه دووباره بکه‌ینه‌وه‌و شه‌فافیه‌تیش نه‌بێ به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى که‌ئێستا دیومانه له‌بوارى گازى سروشتیشدا دووباره ده‌بێته‌وه. هاوڵاتى: وه‌کو یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان سه‌د له‌سه‌د له‌گه‌ڵ جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازیدان؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ئێمه دژى نه‌وه‌ستاوینه‌ته‌وه که‌خراوه‌ته ده‌نگه‌وه، ده‌نگمان پێداوه ره‌نگه تێبینیمان له‌سه‌ر هه‌ندێک له‌خاڵه‌کان هه‌بێت، ئه‌ویش له‌ورده‌کاریه‌کانیدا، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه که له‌گه‌ڵ پارتى رێککه‌وتنمان کردووه بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت یه‌کێک له‌مه‌سه‌له سه‌ره‌کیه‌کانى چاکسازى بووه، ئێمه مه‌به‌ستمان یاساى چاکسازى له‌هه‌رێم ببێت، به‌ڵام نامانه‌وێت چاکسازى ته‌نها بوارى که‌مکردنه‌وه‌ى موچه بگرێته‌وه. به‌مانایه‌کى سه‌ره‌کیش ئه‌توانین به‌وجۆره سه‌یرى مه‌سه‌له‌که بکه‌ین، که‌مکردنه‌وى موچه خۆى له‌خۆیدا به‌شێک نیه له‌چاکسازى، به‌ڵام لاى ئێمه بۆته چاکسازى و هه‌وڵێکه بۆ زیادکردنى داهاتى حکومه‌ت، هه‌رچه‌نده له‌پرۆژه‌ى چاکسازیشدا باس له‌وه‌کراوه، به‌ڵام جه‌ختکردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى مه‌سه‌له‌ى که‌مکردنه‌وه‌ى موچه سێکته‌رێکى سه‌ره‌کییه له‌م چاکسازییه‌دا ره‌نگه ئه‌مه کارێکى زۆر گونجاو نه‌بێت. ئێمه وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌کانمان هه‌یه، به‌ڵام نه پێکهاته‌ى وه‌زاره‌تمان هه‌یه نه وه‌زیریش دانراوه، وه‌زیرى پێشووش که‌س نازانێت چى به‌سه‌رهاتووه هاوڵاتى: پێت وایه حکومه‌ت له‌باتى ئه‌وه‌ى چاکسازى له‌پرسى موچه‌دا بکردایه، باشتر نه‌بوو له‌داهاتى خاڵه سنورییه‌کان بکۆڵێته‌وه که‌باس له‌قاچاخچیه‌تى ده‌کرێت..؟ فه‌رید ئه‌سه‌سەرد: من پێم وایه هه‌نگاوى یه‌که‌م بۆ چاکسازى بریتیه له‌شه‌فافیه‌ت، حکومه‌ت پێویسته راشکاوبێت له‌گه‌ڵ گه‌لى خۆیدا، باس له‌وه‌بکات ئێمه بۆچى گه‌یشتین به‌م دۆخه خراپه‌ى ئێستا، بۆ نموونه ئێمه وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌کانمان هه‌یه، به‌ڵام نه پێکهاته‌ى وه‌زاره‌تمان هه‌یه نه وه‌زیریش دانراوه، وه‌زیرى پێشووش که‌س نازانێت چى به‌سه‌رهاتووه، شه‌فافیه‌ت پردێک دروستده‌کات له‌نێوان هاوڵاتى و حکومه‌ت، ره‌نگه ئه‌وکات حکومه‌ت هه‌واڵى زۆر ناخۆشى پێبێت، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه هاوڵاتى خۆى ئاگادارى ئه‌و هه‌واڵه ناخۆشانه‌بێت و ئاگادارى ئه‌وه‌شبێت ئه‌م پرۆسه‌یه له‌ده‌رهێنانى یه‌که‌م بیرى نه‌وته‌وه که هه‌موومان پشتگیریمان کرد دڵمان پێى خۆش‌بوو بۆ گه‌یشت به‌وه‌ى به‌کاره‌سات بۆ ئێمه کۆتایی هات. هاوڵاتى: ئێوه وه‌ک یه‌کێتى متمانه‌تان به‌و ژماره قه‌رزه هه‌یه که‌حکومه‌ت رایگه‌یاندوه که 27 ملیار دیناره؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ئه‌مه ژماره فه‌رمیه‌که‌یه که‌حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاندووه ئه‌مه‌ى کردووه به‌ماڵ له‌سه‌ر خۆى، پێموایه ئه‌مه هى نه‌وت نییه یان قه‌رزى ده‌ره‌کى نیه، ئه‌وه‌ى من لێى تێگه‌یشتووم قه‌رزه ناوخۆییه‌کانیشه به‌ره‌چاوکردنى ئه‌وه‌ى ره‌نگه پاشه‌که‌وتى موچه‌یان حساب نه‌کردبێت، ئه‌گه‌ر پاشه‌که‌وته‌که حساب بکه‌ین به‌دڵنیاییه‌وه ره‌نگه ژماره‌که زیاتربێت. هاوڵاتى: دواى کۆنگره‌ى یه‌کێتى نیشتیمانى به‌فیعلى ئیشه‌کانى ته‌واوبووه، یان هه‌ندێکى ماوه؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: زۆر ئیشوکار ماوه، چونکه ئێمه له‌دۆخێکى زۆر خراپ‌دا کۆنگره‌مان به‌ست، پاش ئه‌وه یه‌کسه‌ر کێشه‌ى کۆرۆنا هاته‌ئاراوه، ئه‌و کێشانه‌ى ئێستا باسمانکرد وه‌کو که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌و ئه‌وانه زیادیکردووه به‌بێ چاره‌سه‌ر مایه‌وه، ئێمه کێشه‌یه‌کى ته‌کنیکیشمان هه‌بوو سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئێمه که‌کۆنگره‌که‌مان زۆر به‌چڕیی و سه‌رکه‌وتووانه کۆتایی پێهێنا، به‌ڵام به‌شێکى زۆرى ئه‌رکه‌کانى کۆنگره‌مان، له‌وانه په‌سه‌ندکردنى په‌یڕه‌وى ناوخۆ خراپه، پاش کۆنگره پێنج مانگمان به‌وه کوشت هه‌رخه‌ریکى کۆبوونه‌وه بووین تا په‌یکه‌رى رێکخراوه‌یی حزبمان دیاریکرد، ئێستاش له‌سه‌دا 95ى په‌یکه‌رى رێکخراوه‌یی خۆمان ته‌واوکردووه و به‌ره‌و کۆتایی ده‌چێت، ئه‌وه‌ى که‌ماوه ئه‌و کۆنفرانسانه‌یه که‌ده‌بێ پاش کۆنگره بۆ رێکخستنه‌وه‌ى مه‌ڵبه‌نده‌کان و مه‌کته‌به‌کان بکرێت، ئێستا له‌و قۆناغه‌داین پاش ئه‌وه ئه‌که‌وینه قۆناغى ئاسایی. هاوڵاتى: مه‌کته‌ب و مه‌ڵبه‌نده‌کانتان که‌مکردووه‌ته‌وه وه‌کو ژماره؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: باس له‌وه‌ده‌کرێت له‌شوێنێکدا یه‌کێک 24 جێگرى هه‌یه ئێمه له‌په‌یڕه‌ودا ئه‌مانه‌مان هه‌مووى چاره‌سه‌رکردووه وتوومانه ده‌بێت دوو جێگر هه‌بێ، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه دێت له‌و 24–ە ته‌نها دووانیان به‌جێگر ده‌مێننه‌وه‌و 22 ده‌که‌وێته ده‌ره‌وه‌ى چوارچێوه‌که، ئه‌مه له‌کۆنفرانسه‌کاندا یه‌کلایی ده‌بێته‌وه، به‌نیازین دوو ئه‌نجومه‌ن پێکبهێنین، بۆ ئه‌مانه ئه‌نجومه‌نى راوێژکارى و پشتیوانى، ئه‌نجومه‌نى راوێژکارى زیاتر مه‌کته‌به‌کان ده‌گرێته‌وه‌و ئه‌نجومه‌نى پشتیوانیش مه‌ڵبه‌نده‌کان ده‌گرێته‌وه، هه‌ڵئاوسانێک له‌ناو مه‌کته‌ب و مه‌ڵبه‌نده‌کانماندا هه‌یه که‌دۆخه‌که ئاسایی بکه‌ینه‌وه ژماره‌یه‌کى زۆریان بێکار ده‌مێننه‌وه، ئه‌وکاته ئه‌مانه پله‌کانیان لێ ناسه‌ندرێته‌وه‌و ئیمتیازاتیشیان وه‌کخۆى ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وکاته چۆن لێپرسراو هه‌یه‌و جێگرێ یان دووانى هه‌یه، ئه‌وه‌ى له‌پرۆسه‌که ده‌رناچێت ده‌بێت به‌ئه‌ندام له‌م دوو ئه‌نجومه‌نه، حزب به‌و شێوه‌یه رێکده‌خه‌ینه‌وه رێبگرین له‌وه‌ى جارێکى تر به‌ره‌و هه‌ڵئاوسان بچین ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى که دامانناوه چاره‌سه‌رى هه‌ڵئاوسانه‌که ده‌کات، به‌ڵام له‌هه‌مانکاتیشدا ره‌نگه هه‌ندێ کێشه‌ى لێبکه‌وێته‌وه به‌حوکمى ئه‌وه‌ى که له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌رده‌چێت، ژماره‌ى که‌متره له‌وانه‌ى ده‌رناچن، ئه‌وانه‌ش پێیان ناخۆشه ژماره‌یه‌ک له‌وانه زوویرده‌بن، به‌ڵام ئه‌بێت قبوڵى ئه‌وه‌بکه‌ن ئه‌مه پرۆسه‌یه‌کى چاکسازى و دیموکراسیه له‌ناو حزب، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌کى زۆر گه‌وره‌بوو که‌ڵه‌که‌بوو له‌سه‌ر حزب و هه‌ڵئاوسانى زیاد له‌پێویست په‌ره‌بسێنێ هه‌وڵده‌ده‌ین چاره‌سه‌رى بکه‌ین و ئاسانیش نیه و قورسه، به‌ڵام ده‌ستمانداوه‌تێ. ئه‌وانه‌ى که‌چوونه‌ته لاى پارتى نوێنه‌رایه‌تى یه‌کێتیان کردووه، پارتیش که له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى ئێمه داده‌نیشێ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى به‌شێک له‌گه‌ڵ یه‌کێتى دانانیشێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه داده‌نیشێ که‌نوێنه‌رایه‌تى هه‌موو یه‌کێتى ده‌که‌ن، ئێمه‌ش تێڕوانینمان بۆ هه‌ندێک له‌ئه‌ندامانى سه‌رکردایه‌تى پارتى هه‌یه، به‌ڵام ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حزب ده‌که‌ین ئه‌وانیش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌که‌ن وه‌کو حزب هاوڵاتى: له‌ماوه‌ى رابردوو ئاڵۆزییه‌ک له‌نێوان پارتى و یه‌کێتى هه‌بوو، ئێستا په‌یوه‌ندیه‌کانتان چۆنه؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: پێش کۆنگره تائه‌ندازه‌یه‌ک گرژى تێکه‌وتبوو، پاش کۆنگره‌ش هه‌ر به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام ئێستا ده‌توانم بڵێم به به‌راورد له‌گه‌ڵ جاران تائه‌ندازه‌یه‌کى زۆر به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت روخسارێکى ئاسایی وه‌ربگرێ، هه‌وڵێکى زۆر درا کۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو مه‌کته‌بى سیاسى، ئه‌وه‌ى دواییان له‌دووکان کۆبوونه‌وه ئه‌نجامى باشى هه‌بوو ئومێد به‌خشبوو بۆ گه‌شه‌پێدانى ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ى له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه، بناغه‌یه‌کمان داناوه بۆ په‌ره‌پێدانى ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ى نێوانمان و هه‌وڵده‌ده‌ین به‌رده‌وامبێت. هاوڵاتى: ده‌وترێت پارتى به‌شێک له‌یه‌کێتى ناخوێنێته‌وه ئه‌مه تاچه‌ند راسته؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ئه‌وانه‌ى که‌چوونه‌ته لاى پارتى نوێنه‌رایه‌تى یه‌کێتیان کردووه، پارتیش که له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى ئێمه داده‌نیشێ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى به‌شێک له‌گه‌ڵ یه‌کێتى دانانیشێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه داده‌نیشێ که‌نوێنه‌رایه‌تى هه‌موو یه‌کێتى ده‌که‌ن، ئێمه‌ش تێڕوانینمان بۆ هه‌ندێک له‌ئه‌ندامانى سه‌رکردایه‌تى پارتى هه‌یه، به‌ڵام ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حزب ده‌که‌ین ئه‌وانیش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌که‌ن وه‌کو حزب، ئه‌وان ئازادن بۆ تێڕوانینى خۆیان بۆ هه‌ر ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى کێشه‌یه‌ک نیه له‌مباره‌یه‌وه، ده‌بێت حسابى ئه‌وه‌ش بکه‌ن له‌ناو سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتیش جیاواز بۆ فڵان و فیسارى ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى پارتى هه‌یه، به‌ڵام که‌داده‌نیشین له‌گه‌ڵ ئه‌واندا دانیشتن و کۆبوونه‌وه ده‌که‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى نوێنه‌رایه‌تى هه‌موو حزبه‌که ده‌که‌ن و ئێمه رێکده‌که‌وین په‌یوه‌ندیمان به‌وه‌وه نیه ئه‌وان له‌ناو خۆیاندا نوێنه‌رایه‌تى چ فراکسیۆنێ یان کوتله‌یه‌ک ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ى که واژۆى ئه‌کات له‌گه‌ڵ ئێمه ئه‌وانه‌ن نوێنه‌رایه‌تى هه‌موو حزبه‌که ده‌که‌ن، بۆ ئێمه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌یه. خودى ئه‌م پێکهاته‌یه‌ى په‌رله‌مان جیاوازه له‌په‌رله‌مانى پێشتر به‌هۆى ئه‌مه‌شه‌وه ده‌بێت جیاواز سه‌یرى بکه‌ین، په‌رله‌مانى یه‌که‌م که‌دروستبوو زۆر به‌هێزبوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌یه زۆر جیاوازه وه‌ک یه‌که‌م خول نیه. هاوڵاتى: چ گرفت و کێشه‌یه‌کى ئاڵۆز له‌نێوان ئێوه‌و پارتى هه‌یه؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ململانێى حزبى وه‌کو دوو حزبى جیاواز‌و تێڕوانیى جیاوازمان هه‌یه، پێموایه ئه‌مه هه‌ربه‌رده‌وام ده‌بێت، من یه‌کێتى و پارتى وه‌کو دوو هێڵى هاوته‌ریب ئه‌شوبهێنم که‌به‌یه‌که‌وه‌و به‌ته‌نیشت یه‌که‌وه ده‌ڕۆن، دوو هێڵى هاوته‌ریب هه‌رگیز یه‌ک ناگرنه‌وه، به‌ڵام له‌وانه‌یه تاسه‌ر هه‌ر به‌ته‌نیشت یه‌که‌وه بن له‌به‌رئه‌وه، ده‌کرێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌کترى بکه‌ین و پێکه‌وه بژین و هاوکاریش بین. ئه‌بێت واقیعیانه سه‌یرى بکه‌ین راسته لایه‌نه‌کان له‌ناو یه‌ک حکومه‌تتدان و به‌یه‌که‌وه حوکمڕانى ده‌که‌ن، به‌ڵام له‌هه‌موو حاڵه‌تێکدا هێزى لایه‌نه‌کان وه‌کو یه‌ک نییه، ئه‌و جیاوازیه هه‌ندێجار کێشه‌ى لێده‌که‌وێته‌وه. هاوڵاتى: ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ى له‌ماوه‌ى رابردوو له‌په‌رله‌مانى کوردستان روویدا پێتان وایه په‌رله‌مان لاوازه له‌به‌رانبه‌ر حکومه‌تدا... لێپرسینه‌وه ده‌کات له‌وه‌زیر بۆ باشترکردنى؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ئه‌و یاسایانه‌ى که په‌رله‌مان کارى پێده‌کات و ده‌سه‌ڵاتیان داوه به په‌رله‌مان هه‌ر ئه‌و یاسایانه‌ن بۆ هه‌موو په‌رله‌مانه‌کانى پێشوو کاریان پێکراوه، ده‌وه‌ستێته‌وه سه‌ر خودى پێکهاته‌ى په‌رله‌مان، خودى ئه‌م پێکهاته‌یه‌ى په‌رله‌مان جیاوازه له‌په‌رله‌مانى پێشتر به‌هۆى ئه‌مه‌شه‌وه ده‌بێت جیاواز سه‌یرى بکه‌ین، په‌رله‌مانى یه‌که‌م که‌دروستبوو زۆر به‌هێزبوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌یه زۆر جیاوازه وه‌ک یه‌که‌م خول نیه. هاوڵاتى: جیاوازیه‌که له‌و رووه‌وه‌یه که‌ئێستا سه‌رۆکایه‌تى زۆرینه‌ى لاى پارتیه؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ئه‌مانه کاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر پرۆسه‌ى بڕیاردان هه‌م له‌ناو په‌رله‌مان هه‌م له‌ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان ئه‌بێت واقیعیانه سه‌یرى بکه‌ین راسته لایه‌نه‌کان له‌ناو یه‌ک حکومه‌تتدان و به‌یه‌که‌وه حوکمڕانى ده‌که‌ن، به‌ڵام له‌هه‌موو حاڵه‌تێکدا هێزى لایه‌نه‌کان وه‌کو یه‌ک نییه، ئه‌و جیاوازیه هه‌ندێجار کێشه‌ى لێده‌که‌وێته‌وه. هاوڵاتى: باس له‌وه‌ده‌کرێت هه‌ندێک له‌ئه‌ندامانى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى بۆچونیان وابووه کاتێک بده‌نه حکومه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌یتوانى چاکسازى بکات له‌حکومه‌ت و په‌رله‌مانیش بکشێنه‌وه؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: من ده‌مه‌وێ به‌و جۆره سه‌یرى بکه‌م له‌کۆبوونه‌وه‌کانى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى و مه‌کته‌بى سیاسى ئازادین له‌تاووتوێکردنى هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌ک، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لێپرسینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵدا بکرێ که ئێمه رایده‌گه‌یه‌نین یان جێبه‌جێى ده‌که‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه وه‌کو حزب بابه‌ت نیه له‌ناو کۆبوونه‌وه‌کانى خۆمان تاووتوێمان نه‌کردبێت، به‌ڵام ره‌نگه بڕیارمان له‌سه‌ر هه‌ندێ مه‌سه‌له نه‌دابێ له‌به‌رئه‌وه کاتى بڕیاردانى نه‌هاتووه، ده‌بێت وه‌کو سه‌رکردایه‌تى تاووتوێى هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان بکه‌ین، به‌ڵام پرۆسه‌ى بڕیاردان نابێ به‌په‌له بێ و به‌شێنه‌یی ده‌کرێ بۆ ئه‌وه‌ى تووشى هه‌ڵه‌نه‌بین. هاوڵاتى: ئه‌گه‌ر ئه‌م حکومه‌ته نه‌یتوانى چارەسه‌رى ئه‌م گرفتانه بکات، پێت وایه هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته چاره‌سه‌ره؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ناتوانم ئه‌و مه‌سه‌له‌یه یه‌کلابکه‌مه‌وه، نازانم ئایا هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته کێشه‌کان زیاد ده‌کات یان ئه‌مانگه‌یه‌نێت به‌چاره‌سه‌ر، ئه‌م مه‌سه‌لانه هه‌ندێ ورده‌کارى ده‌وێت، بۆ نمونه ئه‌وه‌ى عێراق ساڵى داهاتوو نیازوایه هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بکرێ، به‌ڵام خۆى له‌خۆیدا هه‌ڵبژاردنه‌که کۆمه‌ڵێک کێشه دێنێته ئاراوه یه‌کێک له‌وانه ده‌بێت په‌رله‌مان خۆى هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆک کۆمار هه‌بێ جگه له‌وه‌ى به‌شێکى حزبه‌کان تێڕوانینى جیاوازیان هه‌بێ، ئه‌گه‌ر بۆ عێراق وابێ به‌دڵنیاییه‌وه لێره‌ش واده‌بێ، به‌ڵام تائێستا که‌مترین باس له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌یه له‌هه‌رێم، تێڕوانینى گشتى بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر لایه‌نێک یان هه‌موویان پێیان وایه ئه‌وه چاره‌سه‌ره ئه‌وه پشتگیرى ده‌که‌ین. ئێستاش ره‌نگدانه‌وه‌ى هه‌یه یه‌کێک له‌پێداگرتنى به‌غدا له‌هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ى ئه‌و گرژیانه‌ى له‌نێوان هه‌ولێردا په‌یوه‌ندى به ریفراندۆمه‌وه هه‌یه. کاربۆ ئه‌وه‌ده‌که‌ن جارێکى دیکه دۆخێکى وا له‌هه‌رێمى کوردستان نه‌یه‌ته ئاراوه بیر له‌ریفراندۆم و ده‌وڵه‌ت بکاته‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه ئێستا ئه‌وه‌نده‌ى خه‌ڵک باس له‌مه‌سه‌له‌ى موچه ده‌کات باس له‌ده‌وڵه‌ت و مافى چاره‌نوس ناکاته‌وه ئه‌وه‌ى به‌غدا ویستى تیایدا زۆر سه‌رکه‌وتووبوو، ئه‌وه‌ى ئێمه ویستمان شکستمان تیاهێنا هاوڵاتى: پێتوایه له‌دواى ساڵى 2003وه سیاسیه‌کانى کورد عاقڵمه‌ندانه ته‌عامولیان کردووه له‌گه‌ڵ وڵاته دراوسێکان و بارودۆخى ناوخۆى هه‌رێم؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌تێڕوانینى خۆم ده‌بێت دوو مه‌سه‌له له‌به‌رچاوبگیرێت، له‌هه‌ندێ بواردا زۆر سه‌رکه‌وتووبووین به‌تایبه‌تى له‌ده ساڵى یه‌که‌م و پاش رووخانى رژێم زۆر سه‌رکه‌وتووبوین له‌مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌شێکى زۆرى ئه‌وانه‌ى ئێمه ده‌مانویست توانیمان له‌ڕێگه‌ى یه‌کڕیزى نیشتیمانى کوردستانه‌وه به‌ده‌ستیبهێنین و هیچ که‌موکوڕییه‌ک له‌مباره‌یه‌وه نه‌بوو. ئه‌گه‌ر هه‌شبووبێت له‌وانه‌یه زۆر که‌مبووبێت، به‌ڵام پێم وایه کێشه سه‌ره‌کیه‌کان له‌هه‌ندێک مه‌سه‌له‌وه ده‌ستیانپێکرد یه‌کێک له‌وانه سیستمى سیاسى له‌هه‌رێمى کوردستان، ئێستاش سیستمه‌که‌مان روون نییه‌و وه‌کخۆى ماوه، به‌تایبه‌تى له‌مه‌سه‌له‌ى ده‌ستور زۆر شکستمان هێنا، هه‌وڵێکى زۆر درا هه‌رێم ده‌ستورى خۆى هه‌بێت تائێستا بێ ده‌ستورین، له‌کاتێکدا هیچ هۆیه‌کى دیاریکراو نیه بۆ مانه‌وه‌ى هه‌رێم به‌بێ ده‌ستور. له‌کاتێکدا عێراقیه‌کان له‌ماوه‌ى دوو ساڵدا دوو ده‌ستورى یه‌ک له‌دواى یه‌کیان هێنایه ئاراوه، له‌ساڵانى 2004و 2005 له‌کاتێکدا کورد له‌هه‌رێمى کوردستان شکستیهێنا له‌سه‌ر رێککه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستوره‌ى که ئه‌مانه‌وێت هه‌بێت ده‌ستورێکى مه‌ده‌نى بێ، ده‌ستورێکى په‌رله‌مانى بێت یان سه‌رۆکایه‌تى بێ، ئێمه له‌مه‌یاندا زۆر خراپ بووین، له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌کردن له‌بابه‌تێکى گرنگى وه‌ک نه‌وتدا ئه‌مه به‌کاره‌سات بۆ ئێمه کۆتایی هات، هه‌موومان ده‌زانین هاوڵاتیان دڵخۆشبوون به‌وه‌ى ده‌ستبرا بۆ نه‌وت ئومێدیان هه‌بوو که هه‌رێم گه‌شه‌یه‌کى به‌رچاوو به‌خۆیه‌وه ببینێ، لانى که‌م له‌قۆناغى یه‌که‌مدا ئه‌و گه‌شه‌کردنه‌مان بینیى، ئومێدیش هه‌بوو ئه‌م گه‌شه‌کردنه به‌ره‌وپێشه‌وه بچێت، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ندێک له‌هه‌ڵه‌کان که له‌وه‌ده‌چێ هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌بووبێ کارێکى وایکرد توشى قه‌یرانى زۆر گه‌وره‌ببین، گه‌یشته ئه‌و راده‌یه‌ى که‌هه‌رێم ورده ورده کارته‌کانى له‌ده‌ست ده‌رچوو. هاوڵاتى: مه‌به‌ستت ریفراندۆمه؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ریفراندۆم وه‌کو ماف وه‌ریبگریت کێشه‌یه‌کى گه‌وره نییه به‌ڵام ئێمه به‌رنامه‌یه‌کى رونمان نه‌بوو بۆ نمونه ریفراندۆممان کرد چى له‌مه‌سه‌له‌که ده‌گۆڕێت هه‌مووجارێ سه‌رکرده‌کانى خۆمان باس له‌وه‌ده‌که‌ن ئێمه ریفراندۆممان بۆ جیابونه‌وه له‌عێراق نه‌بووه، پاش شکستى ریفراندۆم ئه‌م قسانه‌یان ده‌کرد، به‌ڵام پێش ئه‌وه باسیان له‌وه‌ده‌کرد که مافى ئه‌وه‌مان هه‌یه ریفراندۆم ئه‌نجامبده‌ین، به‌ڵام دواى ده‌یان وت ئێمه بۆ ئه‌وه‌کردومانه راى هاوڵاتیانى خۆمان بزانین، ئه‌وه زانیمان چى له‌مه‌سه‌له‌که گۆرا؟ جگه له‌وه‌ى که په‌یوه‌ندیه‌کانى ئێمه‌ى له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ره‌و ئاقارێکى زۆر خراپ برد و متمانه‌ى له‌نێوان ئێمه به‌غدا نه‌هێشت، کوردى واپیشاندا ئه‌وه‌ى پێشتر بانگه‌شه‌ى بۆده‌کرد له‌گه‌ڵ عێراقێکى یه‌کگرتووه بیر له‌جیابونه‌وه ناکات ئه‌مه هه‌مووى درۆبوو. به‌دڵنیاییه‌وه ئێستاش ره‌نگدانه‌وه‌ى هه‌یه یه‌کێک له‌پێداگرتنى به‌غدا له‌هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ى ئه‌و گرژیانه‌ى له‌نێوان هه‌ولێردا په‌یوه‌ندى به ریفراندۆمه‌وه هه‌یه. کاربۆ ئه‌وه‌ده‌که‌ن جارێکى دیکه دۆخێکى وا له‌هه‌رێمى کوردستان نه‌یه‌ته ئاراوه بیر له‌ریفراندۆم و ده‌وڵه‌ت بکاته‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه ئێستا ئه‌وه‌نده‌ى خه‌ڵک باس له‌مه‌سه‌له‌ى موچه ده‌کات باس له‌ده‌وڵه‌ت و مافى چاره‌نوس ناکاته‌وه ئه‌وه‌ى به‌غدا ویستى تیایدا زۆر سه‌رکه‌وتووبوو، ئه‌وه‌ى ئێمه ویستمان شکستمان تیاهێنا. هاوڵاتى: ئه‌گه‌ر سه‌رکردایه‌تى پارتى و کورد بیانزانیایه بارودۆخى کورد‌و هه‌رێم به‌مجۆره‌یه ئایا ریفراندۆمیان ده‌کرد؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هه‌موو حزبێک یان سه‌رکرده‌یه‌ک که‌بڕیارێک ده‌دات تێروانینێکى هه‌یه بۆ بڕیاره‌که‌ى خۆى ئه‌گه‌ر بزانێت شکستدێنێ تێیدا نابێت بڕیاره‌که بدات ئه‌گه‌ر بزانێت دۆخێکى وا ده‌خوڵقێنێت و گۆبه‌ندى گه‌وره‌ى بۆ دروستده‌بێ ئه‌بێت سڵبکاته‌وه له‌بڕیاردانه‌که، به‌ڵام له‌وه‌ئه‌چێت ئه‌و سڵکردنه‌وه‌یه نه‌بوبێت چونکه که‌بڕیارى ریفراندۆم درا به‌شێوه‌یه‌ک مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا کرا وه‌ک ئه‌وه‌وابوو پاش شه‌ش مانگ ده‌ستده‌کرێ به‌جێبه‌جێکردنى دڵنیابونێک له‌وه هه‌بوو بازده‌ده‌ین به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و کێشانه‌ى دواى ریفراندۆم دێنه پێشمان. هاوڵاتى: پرسى دانانى پارێزگارى که‌رکوک به‌چى گه‌یشتووه؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ئه‌گه‌ر ئێمه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بچین، ده‌بێت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌ڵبگرین بۆ دواى هه‌ڵبژاردن، چونکه هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌رى ئه‌مه ده‌کات له‌م هه‌لومه‌رجه‌ى ئێستادا پێموایه ناتوانین یان کاتێکى گونجاونیه باسى ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بکه‌ین، هه‌لێکى زێڕینمان له‌ده‌ستدا به‌وه‌ى که ده‌رفه‌ت هه‌بوو به‌هاوکارى نێوان یه‌کێتى و پارتى بتوانین پارێزگارێکى کورد بۆ کورد دابنێین، به‌ڵام هه‌وڵه‌کان شکستیهێنا ئه‌وه‌ش لاى ئێمه‌وه نه‌بوو، ئه‌وه‌نده‌ى ئێمه هه‌وڵماندا ئه‌گه‌ر کاندیده‌که‌ى یه‌کێتیش نه‌بێت که‌سێک بێت که‌ئێمه هه‌ردوولامان پێى رازیبین ئه‌وه‌شمانکرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه پرۆسه‌که شکستىهێنا. هاوڵاتى: نێچیرڤان بارزانى وه‌کو سه‌رۆکى هه‌رێم چ رۆڵێکى بینیوه بۆ یه‌کخستنى ناو ماڵی کورد؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ده‌سه‌ڵاته‌کانى سه‌رۆکى هه‌رێم رێکیخستوه ئه‌وه‌ستێته‌وه سه‌ر خودى سه‌رۆکى هه‌رێم، چه‌ند سودمه‌ند ده‌بێت له‌و ده‌سه‌ڵاتانه. پێموایه له‌کاتى پێویستدا کارى کردووه هه‌م له‌ئاستى ناوخۆ هه‌م له‌ده‌ره‌وه، له‌کاتى په‌ره‌سه‌ندنى گرژیه‌کانى ئه‌م ماوه‌یه‌ى نێوان پارتى و یه‌کێتى ده‌ستپێشخه‌ریه‌کى کرد بۆ کۆبوونه‌وه له‌باره‌گاى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم، پێموایه کۆبوونه‌وه‌ى داهاتووش هه‌ر له‌وێ بێ، ئه‌مه یه‌کێکه له‌و کارانه‌ى که نیشانه‌ى کارکردنه بۆ نواندنى رۆڵێکى ئه‌توانم بڵێم بێلایه‌نه‌نانه کاریکرد.
دیمەن ئیسماعیل شەیما مەحموود، تەمەن (٣٥) ساڵ، لەدوکانێکى زێڕەنگەردا سەرجەم زێڕەکانی لەجانتاکەیدا دەرھێناو خستیە بەردەم زێڕەنگەرەکە. شەیما ساڵانیک ئەو زێڕانەی بەخۆیدا هەڵدەواسی، بەڵام ئێستا دەیانفرۆشێت بەهۆی بەرزی نرخی زێڕەوە. شەیما وتی «بیرم کردەوە زێڕەکانم بفرۆشم قازانجێکى باش دەکەم، دواتر کەنرخەکەى دابەزى دیسان دەیکڕمەوە» هەڵکشانی نرخی زێڕ دەرفەتێکە بۆ ئەوانەی کە تووشی بێ پارەیی بوون بەھۆی قەیرانی داراییەوە، زێڕەکانیان بکەن بەپارە، ئەمە وایکردووە ئێستا بازاڕی زێڕەنگەران گەرم بێت شەیما کەدانیشتووى کەلارە، (50) مسقاڵ زێڕی خستەبەردەم زێڕەنگەرەکەو لەبەرامبەردا چەند دەفتەرێک پارەی لەزێڕەنگەرەکە وەرگرت. شەیما وتی «لەگەڵ هاوسەرەکەم هاتم بۆ ئەوەى قازانج بکەم، هەموویم فرۆشت، لەکاتێکدا ئەگەر زێڕ دابەزییەوە دەیکڕمەوە» بەوتەی زێڕنگەرانی بازاڕەکانی زێڕ لەهەولێرو سلێمانی د‌هۆک، لەم مانگەدا بەڕێژەی 85-95% مامەڵەکانیان تەنها کڕینەوەی زێری هاوڵاتیان بووە. هەروەها 10-15% زێڕیان فرۆشتۆتەوە. ئەم دۆخە بازاڕی هاوردەکردنی زێڕی پێچەوانە کردووەتەوە، چونکە ئەوەی لەهاوڵاتییانی دەکڕن دەینێرنەوە دەرەوەی وڵات کەجاران ئاڕاستەی مامەڵەکە پێچەوانە بوو. بەوتەى یاریدەدەرى زێڕەنگەرانى سلێمانى ٨٥%ى هاوڵاتیان زێڕەکانیان فرۆشتووە. ئاراس فوئاد، یاریدەدەرى زێڕەنگەرانى سلێمانى بۆ هاوڵاتى وتى «ئەم هەفتەیە نرخى زێڕ بەرزبووەوە، لەماوەى ئەم هەفتەیەدا بڕى (١٠) کیلۆم کڕیوە، تەنیا لەیەک فرۆشیار بایى پێنج دەفتەرو سىو پێنج وەرەقەم کڕیوە، کە (١٦٠) مسقاڵ زێڕى عەیارە (٢١) بوو» ئەو بەرزبوونەوەیە لەم هەفتەیەدا بەم شێوەیە بوو، نرخى زێڕ عەیارە ٢٤ (٤٢٠) هەزار، عەیارە ٢١ (٣٧٠) هەزار، عەیارە ١٨ (٣٢٢)هەزارە. بەڵام لەئێستادا نرخەکەى دابەزیوە عەیارە ٢٤ (٣٨٠) هەزار، عەیار ٢١ (٣٣٠) هەزار، عەیار ١٨ (٢٨٢) هەزارە. ساڵانە لەهەرێم (١١٢) تەن زێڕ لە تورکیا‌و ئێران هاوردەى هەرێم کراوە. بەپێى ئامارى سەندیکاى زێڕەنگەران لەپارێزگاى هەولێر (٦٧٠) دوکانى زێڕەنگەرو لەدهۆک (٦٠٠) دوکانى زێڕەنگەر، لەسلێمانى (٣٠٠) دوکانى زێڕەنگەر هەیە. هەندرێن وەرتێ، لەسەندیکاى زێڕەنگەرانى هەولێر بۆ هاوڵاتى وتى «ئەو زێڕانەى فرۆشراون نەک تەنیا لەسلێمانى و دەوروبەرى، بەڵکو لەناوەڕاست و خوارووى عێراقیشەوە بووە». وتیشى «زێڕەکان دەتوێنرێتەوە لەفڕۆکەخانەى هەولێرو سلێمانییەوە نێردراوە بۆ دوبەى و تورکیا‌و ئێران». بەپێى بەدواداچوونەکانى هاوڵاتى لەماوەى هەفتەی رابروودا لەهەولێر (١٨٠) کیلۆ زێڕ، لەدهۆک (١) تەن زێڕ، لەسلێمانى (٢٠٠)کیلۆ زێڕ لەلایەن هاوڵاتیان فرۆشراوە. هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لەجیهاندا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە، چونکە گەشتی فڕۆکەخانەکانی راگرتووە، بەمەش هەموو شتێک راوەستاوە لەدنیادا کۆمپانیا گەورەکانی بوارەکانی نەوت، ئۆتۆمبیل، مۆبایل، تەکنەلۆجیا ئەو کۆمپانیایانەی کە سەرمایەکەیان بەملیارەها دۆلارە کاری خۆیان وەستاندووەو لەبۆرسەکاندا دەستیانکردووە بەکڕینی زێڕ، چونکە زێڕ دڵنیایی زیاتری تێدایەو هێزە بۆ بەهادان بەهەموو پارەیەک و بەو مامەڵەیە سەرمایەکانیان دەپارێزن. نەبەرد کەریم، شارەزاى بوارى ئابوورى بۆ هاوڵاتى وتى «ئەو هۆکارانەى بووەهۆى بەرزبوونەوەى نرخى زێڕ، پشێوى سیاسیى و کۆرۆنا، جەنگى وڵاتان و دابەزینى نرخى نەوت کاریگەرى لەسەر بۆرسەى جیهانى هەبووەو بووەهۆى بەرزبوونەوەى نرخەکەى» وتیشى «هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان یان بۆ قازانج یان پێویستى بەپارە بووە زێڕەکانییان فرۆشتووە، بەڵام بەشێکى زۆرى بۆ قازانج فرۆشتوویەتى، فرۆشتنى زێڕیش کاریگەرى ئابوورى لەسەر وڵاتان دەبێت، دواتر بەنرخێکى گرانتر زێڕەکان دەخرێنە بازاڕەوەو هاوڵاتیانیش بەناچارى پێویستە بیکڕنەوە». هەندێک لەخەڵک بەقەبارەی ئەو پارەیەی لەگیرفانیەتی زێڕ دەکڕێت بەئامانجی قازانجکردن، بەڵام بەشێک لەسەرمایەداران بەو هۆیەی کارەکانی دیکەیان وەستاوە بەپارەی گەورە زێڕ دەکڕن. ئەو کاتانەی بازاڕ ئاسایی بوو مانگانە دوو تەن تا سێ تەن زێڕ دەهێنرایە هەرێمی کوردستان، بەڵام ئێستا بازاڕەکە پێچەوانە بووەتەوە و مانگانە دوو تاوەکو سێ تەن و نیو دەنێرینە دەرەوەی کوردستان و لەبۆرسەی تورکیا دەیفرۆشین و هاوردەکردن بووەتە سفر.
ئارێز خالید رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا وڵاتەکەی کەنارگیرکردووە لەئاستی نێودەوڵەتیی و ناوچەییداو بەم ھۆیەشەوە نرخی لیرە لەم هەفتەیەدا نزمترین ئاستی تۆمارکرد لەمێژووی ئەو وڵاتەدا. هەروەها لێشاوێک دەستلەکارکێشانەوە پارتەکەی ئەردۆغانی گرتۆتەوە. ماڵپه‌رى کامبریج نیوزیش بڵاویکردووه‌ته‌وه که له‌دوایین سه‌ردانى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ شارى کامبریج له‌ویلایه‌تى ماساچوسێتس له‌ئه‌مریکا، رووبەڕووى خۆپیشاندانى به‌شێک له هاوڵاتیانى کورد‌و تورک بووه له‌دژى سیاسه‌تەکانى ناوخۆى تورکیا، هه‌روه‌ها دژى بۆردوومانه‌کانى وڵاته‌که‌ى له‌ناوچه سنورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستاندا. لەچەند رۆژی رابردوودا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق داوای له‌چه‌ند وڵاتێکى عه‌ره‌بى کرد تاهاوکاربن بۆ رێگریکردن له‌هێرشه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر خاکى هه‌رێم و عێراق. وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکیدا باسى له‌وه‌کردووه که فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌که له‌وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیاو نوێنه‌رى په‌رله‌مانى به‌ریتانیا بۆ کاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، داواى لێکردوون رۆڵیان هه‌بێت له‌ڕاگرتنى هێرشه‌کانى تورکیادا. چه‌ند مانگێکە تورکیا که‌شتییه‌کانى بردووه‌ته به‌شى رۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست و به‌رده‌وامه له‌گه‌ڕان به‌دواى نه‌وت و غازدا، یۆنان ناڕه‌زایه‌تى خۆى به‌رامبه‌ر به‌و کاره ده‌ربڕى و ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى یۆنان هۆشداریدایه تورکیا زانى که‌ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ کۆتایى به «کاره نایاساییه‌کانى» له‌و سنووره ئاوییه‌دا بهێنێت. رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مریکی بڵاویکرده‌وه که‌ڕۆبه‌رت مینیندێز کۆنگرێسمانى دیموکراته‌کان و کریس هۆڵن کۆنگریسمانى کۆمارییه‌کان، داوایان له مایک پۆمپ‌یۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا و یه‌کێتى ئه‌وروپا کردووه، سزاى ئابورى به‌سه‌ر تورکیادا بسه‌پێنن و دا‌واشیان کردووه که‌وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌که‌یان و یه‌کێتى ئه‌وروپا په‌له‌بکه‌ن له‌ده‌رکردنى که‌شتییه‌کانى تورکیا له‌و ناوچه‌یه‌داو له‌ئه‌گه‌رى ره‌تکردنه‌وه‌ى ئه‌و داواکارییه‌شدا، پیویسته تورکیا له‌لایه‌ن دادگایه‌کى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه دادگایى بکرێت. جگه له‌مانه‌ش، ماڵپه‌رى فرانس ٢٤ بڵاویکردووه‌ته‌وه که‌فه‌ڕه‌نسا بڕیارى داوه پێگه سه‌ربازییه‌کانیان له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاستدا به‌هێزتربکه‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ک دژایه‌تیکردنى بڕیاره‌که‌ى تورکیا‌و پاڵپشتییه‌ک له‌حکومه‌تى یۆنان. له‌به‌رامبه‌ریشدا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکى تورکیا رایگه‌یاند ‹›ناهێڵن بچوکترین هێرش بێوه‌ڵام بێت››. ماڵپه‌ڕى واشنتن پۆست بڵاویکردووه‌ته که‌یه‌کێتى ئه‌وروپاش داواى له‌تورکیا کردووه به‌په‌له ئه‌و گرژیانه‌ى له‌ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاستدا دروستکردووه رایبگرێت و پشتیوانى خۆشیان بۆ یۆنان راگه‌یاندووه. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه‌ش، ئاڵۆزییه‌کانى لیبیا‌و ده‌ستتێوه‌ردانى تورکیا له‌کاروبارى ئه‌و وڵاته‌دا وایکردووه سوپاى نیشتیمانى ئه‌و وڵاته‌و میسر به‌توندى رووبه‌ڕووى ده‌ستتێوه‌ردانه‌کانى تورکیا ببنه‌وه. له‌دوایین پێشهاتیشدا ته‌له‌فزیۆنى فه‌رمى میسر رایگه‌یاندووه که ‹›په‌رله‌مانى میسر رێگه‌ى به‌ئه‌نجامدانى کرده‌ى سه‌ربازى له‌ده‌ره‌وه‌ى خاکى وڵاته‌که‌ى داوه‌و گڵۆپى سه‌وزیان بۆ سوپاى وڵاته‌کەیان هه‌ڵکردووه تا بچنه خاکى لیبیاوه بۆ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سوپاى تورکیا››. پێشتریش عه‌بدولفه‌تاح سیسى سه‌رۆکى میسر رایگه‌یاندبوو ‹›شارى سرت له‌لیبیا هێڵى سووره‌و رێگه‌ناده‌ن چه‌کدارى هیچ لایه‌نێک سنوره‌که‌ى ببه‌زێنێت››. ھاوکات یه‌نس ستۆڵتنبێرگ سکرتێرى گشتى ناتۆ له‌تویتێکدا نووسیویه‌تی ‹›ده‌بێت دۆخه‌که به‌پاڵپشتیى هاوپه‌یمانى و به‌پشتبه‌ستن به‌یاساى نێوده‌وڵه‌تى چاره‌سه‌ر بکرێت›› جگه له‌ناڕه‌زایه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌سیاسه‌ته‌کانى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆکى ئه‌و وڵاته، هاوکات ناڕه‌زایه‌تییه ناوخۆییه‌کانى تورکیاش به‌رامبه‌ر سیاسه‌تى ئه‌ردۆغان و حزبى ده‌سه‌ڵاتدارى ئاکپارتى له‌هه‌ڵکشاندایه. به‌پێى هه‌واڵێکى ماڵپه‌ڕى ئه‌هڤاڵى تورکی، هه‌فته‌ى رابردوو (١٢) به‌رپرسى رێکخستنه‌کانى ئاکپارتى به‌هۆى ناڕه‌زایه‌تییان له‌سیاسه‌تکردنى حزبه‌که‌یان ده‌ستیان له‌کارکێشاوه‌ته‌وه. ھاوکات ئیمیرى جه‌میل جێگرى به‌رپرسى راگه‌یاندنى حزبى داد‌و گه‌شه‌پێدان (ئاک‌پارتی) له‌هه‌فته‌ى رابردوودا ده‌ستى له‌کارکیشاوه‌ته‌وه‌و وه‌ک خۆیشى باسى کردووه. هۆکارەکەشى بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه که له‌ڕابردوودا ئاکپارتى بزوتنه‌وه‌ى خزمه‌تى فه‌تحوڵا گویله‌نى به «تیرۆریست» ناوده‌برد، به‌ڵام له‌دواى کوده‌تاکه‌ى ٢٠١٦ی تورکیاوه له‌گه‌ڵ ئه‌و رێکخراوه‌دا به‌هاوبه‌شى کارى کردووه تا وه‌ک هۆکارێک بۆ ده‌ستگیرکردنى ئه‌و که‌سانه به‌کاریبهێنێت که‌تێوه‌گلاون یان ده‌ستیان هه‌بووه له‌کوده‌تاکه‌دا. هاوکات، ماڵپه‌ڕى عه‌ره‌ب نیوز بڵاویکردووه‌ته‌وه سۆنر که‌ره‌دیمایر سه‌رۆکى سه‌ندیکاى پارێزه‌رانى تورکیا رایگه‌یاندووه‹› داوا ده‌که‌ن یاسا له‌وڵاته‌کەیاندا سه‌روه‌ر بێت و ره‌خنه‌ى توندى ئاراسته‌ى جۆرى به‌ڕێوه‌بردنى وڵات گرتووه به‌و شێوەیە‌ى ئێستا که‌هه‌یه‹›. وتووشیه‌تى ‹› ناکرێت پارێزه‌ران و سه‌ندیکاکه‌یان له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه بێده‌نگ بکرێن، چونکه ئه‌گه‌ر کارێکى له‌و شێوه بۆ حکومه‌ت بچێته سه‌ر که له‌ئێستادا له‌و هه‌وڵه‌دایه، ئه‌وا ده‌بێته‌هۆى ئه‌وه‌ى جگه له‌وان، هاوڵاتیانیش نه‌توانن ده‌نگى خۆیان هه‌ڵبڕن و داواى مافه‌کانیان بکه‌ن››. گه‌مزى په‌موک که‌پارێزه‌ره‌و نیشته‌جێى پارێزگاى بۆرسایه به‌ماڵپه‌رى عه‌ره‌ب نیوزى وتووه، ‹›سیاسه‌تى ئێستاى وڵات له‌لێوارى داڕووخاندایه».
هاوڵاتى سه‌ره‌راى ناردنى 320 ملیار دینار له‌لایه‌ن به‌غداوه، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کۆبونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجامدا و تێیدا بریاریدا له‌سه‌دا 21ى موچه له فه‌رمانبه‌ران ببدرێت و له‌سه‌دا 50% له پله باڵاکان به‌هه‌مان میکانیزمى موچه‌ى مانگى شوبات. حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان راگه‌یێندراوێکى بڵاوکرده‌وه و ده‌ڵێت، له کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆدا بڕیاردرا مووچه‌ى ئه‌و مانگه به‌پێى میکانیزمى خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ دۆخى دارایى له زووترین کاتدا به‌شێوه‌یه‌کى دادپه‌روه‌رانه دابه‌شبکرێت و له‌مه‌ودواش به‌پێى داهات مووچه دابه‌شده‌که‌ن. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17-08-2020، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان به سه‌رپه‌رشتى مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆکوه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان و ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکوه‌زیران له ڕێگه‌ى ڤیدیۆ کۆنفرانسه‌وه کۆبووه‌وه. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا دۆخى دارایى هه‌رێمى کوردستان و میکانیزمى دابه‌شکردنى مووچه تاوتوێکراوه. به‌پێى راگه‌یێندراوێکى کۆبوونه‌وه‌که‌ش پاش رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا و به‌رچاوڕوونى زیاتر له‌باره‌ى دۆخى داریى ھه‌رێمى کوردستان "بڕیاردرا مووچه به‌پێى ئه‌و داھاته‌ى که له‌به‌رده‌سته له زووترین کاتدا به شێوه‌یه‌کى دادپه‌روه‌رانه دابه‌شبکرێت". حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سه‌باره‌ت به دابه‌شکردنى مووچه له مانگى داهاتووه ده‌ڵێت "پێویسته به میکانیزمى خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ داھاتى مانگانه و به شێوه‌یه‌کى دادپه‌روه‌رانه مووچه له کاتى گونجاو‌دا دابه‌شبکرێت به پشت به‌ستن به‌داھاته‌کانى ھه‌رێمى کوردستان که داھاتى نه‌وتى و نا نه‌وتى و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى که له به‌غداوه دێت بۆ ھه‌رێمى کوردستان، ھه‌موو مانگێک رێژه‌ى مووچه به‌پێى داھات ده‌بێت." هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، که سبه‌ى سێشه‌ممه 17-08-2020 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وه‌ک یه‌که‌م وه‌زاره‌ت مووچه‌ى مانگى سێ وه‌رده‌گرێت و بڕیاریشدراوه که میکانیزمى دابه‌شکردنه‌که‌ى به‌هه‌مان شێوه‌ى دابه‌شکردنى مووچه‌ى مانگى دوو بێت.
هاوڵاتى وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچەی مانی سێی راگەیاند و سبەی سێشەممە مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت. وه‌زاره‌تى دارایى ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 17ئابى2020 واده‌ى دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى سێى راگه‌یاند و سبه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندرسوتى موچه وه‌رده‌گرن. هاوکات ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌میر هه‌ورامى، وته‌بێژى جێگیرى سه‌رۆکى حکومه‌ت له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه ئه‌مڕۆ له کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا "دابه‌شکردنى موچه‌ى ته‌واو یا لێبڕینى ئه‌مڕۆ له کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى له‌سه‌ر ده‌درێت". به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى، که له دوو سه‌رچاوه‌ى ناو حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ستى که‌وتووه له‌سه‌دا 10% موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌بردرێت بۆ مانگى سێى ئه‌مساڵ و له‌سه‌دا 50% پله باڵاکانیش ده‌بردرێت تا ئه‌و کوتهێنانه‌ى هه‌یه پڕیبکه‌نه‌وه. حکومه‌تى هه‌رێم یه‌ک ملیۆن و 251 هه‌زار موچه‌خۆرى هه‌یه‌و مانگانه پێویستى به 893 ملیار دیناره بۆ دابه‌شکردنى موچه.
هاوڵاتى هێزه‌کانى حکومه‌تى سووریا له" ته‌ل زه‌هه‌ب" له قامشلۆ رووبه‌ڕووى بۆردومانى فڕۆکه‌کانى ئه‌مه‌ریکا بۆته‌وه. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17ى ئابى 2020 ئاژانسى سانا ئاژانسى فه‌رمى رژێمى ئه‌سه‌د بڵاویکرده‌وه که ژماره‌ى کوژاره‌کانى سووپاى سووریا به کوژراوێک و سێ بریندار هه‌ژمار ده‌کات. هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات:" بۆردومانه‌که له ئه‌نجامى ئه‌وه‌وه هاتووه که بازگه‌یه‌کى سووپاى سوریا رێگاى له ده‌وریه‌یه‌کى هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکا گرتووه". ئه‌مه بۆ یه‌که‌مجاره فڕۆکه‌کانى ئه‌مه‌ریکا بۆردومانى هێزه‌کانى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌کات له ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆسه‌و هێزه‌کانى هه‌سه‌ده.
هاوڵاتى له‌باره‌ى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى و وه‌رگرتنه‌وه‌ى قه‌رزه ئاسانکارییه‌کان، وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، نووسراوێکى ئاراسته‌ى بانکه‌کان کرد‌و داواى وه‌رگرتنه‌وه‌ى قه‌رزه‌کان ده‌کات. به‌پێى راگه‌یاندراوێکى وه‌زاره‌تى دارایى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١٧ى ئابى ٢٠٢٠ بڵاو کراوه‌ته‌وه، که واژووى ئاواتى شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی، له‌سه‌ره‌و تایبه‌ته به گه‌ڕاندنه‌وه‌ى قه‌رزه ئاسانکارییه‌کان کردووه و داواى کردووه نووسراو بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى جێبه‌جێکردن بکرێت به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنه‌وه‌ى قه‌رزى ئاسانکارى له ڕێگه‌ى زیادکردنى ئاشکراى موڵکه‌کانه‌وه (موزایه‌ده).
نەوزاد ساڵح تاوانەکانی سوپای فاشیزمی تورکیا دەرهەق بەکورد بوونەتە عورفێکی رۆژانەو سایدیزمی رژێمی ئەکەپە بەدرێژایی (٢٨) ساڵی رابردوو مێژوویەکی هەیەو لەئێستاشدا هێرشەکان بەردەوامن، رەنگە ئەمە یەکەم جار نەبێت کەسوپای فاشیزم گورزی گورچکبڕی بەرکەوتبێت و هەر بەردەوامیش دەدات بەهێرشەکانی، ناوچەی حەفتانین بووەتە لینینگرادی کوردکە (پێویستە تورکیا تێبگات لەوەی کە بەپێشکەوتوترین چەکی ناتۆش نەیتوانی ئیرادەی گەریلا بشکێنێت و لەحەفتانین شکستی هێنا)!! ئەمەش لەسەر زەوی بەڕاستی سەلمێنرا کەسوپای تورکیا بەچەکی ئاسمانی و زەمینی بەرامبەر گەریلا شکستی هێناوە. ئۆپراسیۆنە دۆڕاوەکە ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا بۆسەر باشوری کوردستان بەناوی چنگی پڵنگ بەبەڵگە شکستی هێناوە، راستە هاوڵاتیانی سیڤیلیان شەهیدو بریندار کردووەو گوندنشینانیان کردووەتە ئامانج بەڵام وێڕای شکستی سەربازیی لەبەرچاوی دنیا بەڵکو لەڕووی سیاسی و دیبلۆماسیشەوە رسوایی بۆ ئەم سوپایە ماوەتەوە و هەڵوێستی وڵاتانی فەرەنساو ئەڵمانیاو میسر‌و سعودیەو ئوردن و کویت لەدژی تورکیا بەردەوامە دەرهەق بەدەستدرێژیەکانی بۆ سەر خاکی عێراق‌و لیبیاش. ئامانج لەهێرشەکان بۆسەرخۆرئاواو باشور هەڵبەتە تورکیا چەندین ئامانجی سیاسی و ئابوریی لەم هێرشانەدا هەیە لەوانەش:- ١-داگیرکردنی باشوری کوردستان‌و دەستبەسەراگرتنی سامانەکانیەتی. ٢-دابڕانی تاکەکانی هەرێمی بارۆس لەهەرێمەکانی تری کوردستان. ٣-دژایەتی کردن و زیندەبەچاڵکردنی ئەزموونی خۆسەری دیموکراتی لەباکوری خۆرهەڵاتی سوریا. ٤-تێکدانی پێکەوەژیانی کورد‌و عەرەب و مەسیحی و ئێزیدی و تێکدانی دیموگرافیای ناوچەکە. ٥-هێنانی عەرەبە توندڕەوە تیرۆریستەکانی وەک بەرەی نوسرەو ئەحرار ئەلشام و نیشتەجێکردنیان لەشارو گوندەکانی خۆرئاوای کوردستان. ٦-سڕینەوەی شوناسی کوردی و وێرانکردنی شوێنەوارە دیرۆکی و مێژوییەکان. ٧-شکاندنی ئیرادەی تاکی کورد‌و هەڵکەندنی لەزێدی خۆی و تاڵان‌کردنی ماڵ و سامانیان. ٨-زیندوکردنەوەی خەیاڵ پڵاوی وەرگرتنەوەی ویلایەتی موسڵ و لکاندنی بەتورکیاوە. ٩-لێکترازانی هزرو بیری نەتەوەیاتی کورد. ١٠-وێرانکردنی ناوچە گەشتیاریەکان بۆ زیانگەیاندن بەئابوری کوردستان. زیانی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان لەمانگی ١/ ٢٠١٥ تاکۆتایی ٢٠١٨ سوپای تورکیا (٣٩) جار بەفڕۆکە و (٤٢٥) جار بەتۆپبارانکردن هێرشی بۆ سەر سنورەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە، هەروەها تەنها لەماوەی پێنج مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠دا (١٣٥) هێرش لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە ئەنجامدراوە، بەپێی ئامارەکان لەساڵی ١٩٩٢ـەوە زیاتر لە (١٠٠) هاوڵاتی مەدەنی لەباشوری کوردستان شەهیدبوون، لەساڵانی ٢٠١٧، ٢٠١٨ ،٢٠١٩دا (١٦٥) هاوڵاتی مەدەنی لەباشوری کوردستان شەهیدبوون بەهۆی بۆردومان و تۆپبارانی دەوڵەتی تورکەوە، هەروەها ئاماری رێکخراوی سی پی تی نێودەوڵەتی کەئەرکی پاراستنی مافی مرۆڤەو کار لەسەر کاریگەریەکانی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا دەکات لەهەرێمی کوردستان، تەنها لەماوەی ٢٠١٥ تا ٢٠١٨، (٨٥) هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و (٩٥) هاوڵاتی دیکەش بریندرابوون. لەدیارترین کۆمەڵکوژییەکانیش کەتورکیا ئەنجامیداون لەباشور بریتیە لەکەندەکۆل ساڵی ٢٠٠٠، کورتەک ٢٠١١، زارگەلی ٢٠١٥، شیلادزێ ٢٠١٩، کورتەک ٢٠١٩، شیلادزێ ٢٠٢٠، بۆتێ لەسەرەتای هێرشەکانەوە کە لە ١٥/٦/٢٠٢٠ەوە تائێستا بەردەوامن و زیانی گیانی و ماڵی زۆر بەرامبەر هاوڵاتیانی سڤیل و گوندنشینان کەوتوە جگە لەشەهیدبوونی سەدان هاوڵاتی و برینداربوونی دەیانی تر، بەسەدان ملیۆن دۆلار زیاتر زیان بەدانیشتوانی ناوچەکان کەوتووە بەپێی ئامار بەدواداچوونەکان بەم شێوەیە بووە. زیانەکان لەسەر ئاستی پارێزگاکان پارێزگای د‌هۆک ا-قەزای ئامێدی لەکۆی (٣٤٨) گوند (١٩٨) گوند چۆڵکراوە، (٣٠) هاوڵاتی تائێستا شەهیدبوون و بەدەیان برینداریش هەیە، ژمارەیەک هاوڵاتیش بێسەروشوێنن، بەسەدان دۆنم رەزو باخ سوتاوەو زیانی گەورە بەکەرتی گەشتیاری ناوچەکە کەوتووەو کەرتی کشتوکاڵ زیانی زۆری بەرکەوتوە وێڕای زیان بەپوش و پاوەن و هەنگ و هەنگەوانی و بنێشت و مازوو.......هتد ب- ناوچەی شیلادزێ (٤٧) هاوڵاتی شەهیدو ژمارەیەک برینداریش هەبووە. لەکۆی ٩٢ گوند (٨٥) گوند چۆڵکراون. ج- قەزای زاخۆ لەساڵی ١٩٩٢ەوە تائێستا زیاتر لە (٥٠) کەس شەهیدو بریندار بوون. هەروەها لەساڵی ٢٠٠٠ لەهێرشی تورکیا لەناوچەی کەندەکۆل سنوری برادۆست زیاتر لە (٤٠) کەس شەهیدبوون و دەیان کەسیش بریندار بوون، هەروەها لە کۆمەڵکوژیەکەی کورتەک و زارگەلی کەدەوڵەتی تورک لەساڵانی ٢٠١١ ، ٢٠١٥ ئەنجامیداوە حەوت کەس لەکورتەک، هەشت کەس لە زارگەلی شەهیدبوون کەبەگشتی (١٥) شەهید و ژمارەیەک برینداری لێکەوتووەتەوە بەدرێژایی (٤٠٠) کم و پانتایی (١٥) کم هێزەکانی تورکیا هاتوونەتە ناو سنوری ئەم قەزایەوە، لە ٥/٦/٢٠٢٠ نزیکەی (٦٦٩) تۆپ و (٧٠) موشەک ئاراستەی ئەم گوندانە کراون و- پێشتر تەنها چوار بارەگای هێزەکانی تورکیا لەم ناوچانەدا هەبوون بەڵام ئێستا (١٨) بارەگای دیکەیان داناوە. د- (٢٥) گوندی ناحیەی دەرکار تۆپباران کراون و بەسەدان دۆنم گەنم سوتێنراون و تائێستا نزیکەی (٢٠٠) جوتیار ناتوانن بگەڕێنەوە شوێنەکانیان، زیانی گەورەیان بەرکەوتووە. هـ- لەباتیفا (١٣) گوند تۆپباران کراون و (٢٧) گوند چۆلکراون بەشیوەیەک هاوڵاتیان ناتوانن کەلوپەلەکانیشیان بگەڕێننەوە. و- زیانی گەورە بەبواری ژینگەو گەشتیاری ناوچەکە گەیشتووە کەبژێوی زیاتر لە (٤٠٠) خێزانی لەسەر بووە هەروەها جگە لەسوتاندنی رەزو باخ و مەڕوماڵات.....هتد ز-قەزای ئاکرێ ناحیەی دینارتە زیانی زۆری بەرکەوتوەو لەکۆی (٩١) گوند (٢٤) گوند چۆڵکراون، گوندەکانی تریش لەمەترسیدان. ح- نۆ شەهیدو (٢١) برینداریان هەیە. ت- قەزای شەنگال بۆردومانی ئەم سنورە بەردەوامەو شەهیدو برینداری رۆژانە هەیە. پارێزگای هەولێر قەزای مێرگەسور ا- لەکۆی (٧٣) گوند (٥٥) گوندیان چۆڵکراون و بەدەیان شەهید و بریندار هەبووە. ب- جگە لەزیانی مەروماڵات و پوش و هەنگ و وێرانبوونی شوێنە گەشتیاریەکان و ئاوارەبوونی سەدان خێزان. ج- قەزای چۆمان (١٥) گوندی سەرسنور چۆڵکراون و زیانی زۆر بەمەڕوماڵات و سەروەتی هاوڵاتیان گەیشتوە. د-قەزای سۆران – ناحیەی سیدەکان ه- (١٠٤) گوند چۆڵکراون جگە لەشەهیدو بریندار زیان بەمەڕو ماڵات گەیشتوەو ئاوارەبون. و- قەزای رەواندوز- ناحیەی وەرتێ چۆڵبوونی گوندی زارگەل –بۆ کرسیکان دەیان بریندار هەبووە، سوتانی رەزوباخ و ئاوارەبون. پارێزگای سلێمانی ا-قەزای چوارتا ٢٥/٦/٢٠٢٠ لەلایەن فرۆکەی تورکیاوە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب کراوەتە ئامانج کەتیایدا شەهیدو بریندار هەبووە لەگوندی کونەماسی کەزیانی زۆر بەو شوێنە گەیشتوەو هێڵی کارەبای چەندین گوند زیانیان بەرکەوتوە، جگە لەشکانی راگری ڕێگای سەرەکی و سوتانی کۆمەڵێک رەزوباخی دانیشتوان و زیان بەو ناوچە گەشتیاریە گەیشتوە. ب- قەزای ماوەت لەئاکامی هێرشی فرۆکەدا بنکەی تەندروستی گوندی سەفرە زیانی زۆری بەرکەوتوەو تەواو وێران بووە. ج- هێڵی سەرەکی کارەبا زیانی گەورەی بەرکەوتووە. دۆزینەوەی رێگاچارەکان ١-پێویستە ئەمریکا و هاوپەیمانان رێگا لەفرۆکە تورکیەکان بگرن، چونکە ئاسمانی عێراق لەلایەن ئەوانەوە دەپارێزرێت. ٢-پێویستە پەرلەمانی کوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەر ئەم دۆخە بێتەدەنگ و سکاڵا لەدژی تورکیا لەنەتەوەیەکگرتوەکان و ئەنجومەنی ئاسایش بکه ن. ٣- قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتوانی ناوچەکە لەلایەن حکومەتی مەرکەزەوە. ٤- هەژمارکردنی شەهیدەکان و قەرەبوکردنەوەی کەسوکاریان ، چارەسەری بریندارەکان. ٥- یەکگرتویی و یەکهەڵوێستی لایەنەکان لەدژی داگیرکاری تورکیا. سەرچاوەکان ١-راپۆرتی لیژنەی بەدواداچوونی پەرلەمانی کوردستان لە ٢٩/٦/٢٠٢٠. ٢-راپۆرتی ئامار‌و داتاکانی وەزارەتی پێشمەرگە. ٣-زانیاریەکانی رێکخراوی سی پی تی تایبەت بەمافی مرۆڤ.
شاناز حه‌سه‌ن پڕۆژه‌یاساى «رێکخستنى میدیاى ئه‌لیکترۆنى له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق»، که له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌مى بۆ ئه‌نجامدراوه، مشتومڕى زۆرى له‌نێو کایه‌ى رۆشنبیران و میدیاکاراندا دروستکردووه‌و به‌شێکیان به‌ته‌واوه‌تى ره‌تیده‌که‌نه‌وه و به‌شێکیان ده‌ڵێن که‌موکورتییه‌کانى چاک بکرێت کارێکى باشه. پڕۆژه‌یاساى «رێکخستنى میدیاى ئه‌لیکترۆنى له‌هه‌رێمى کوردستان - عێراق»، له‌لایه‌ن سێ راوێژکارى په‌رله‌مانى کوردستان ئاماده‌کراوه که‌ئه‌زموونیان له‌بوارى راگه‌یاندندا هه‌بووه. راوێژکارێکى په‌رله‌مانى کوردستان که یه‌کێک بووه له‌ئاماده‌کارانى پڕۆژه‌که بۆ هاوڵاتى ده‌ڵێت:» پرۆژه‌که بۆ رزگارکردنى رۆژنامه‌نووسانه له‌سزاى قورس و به‌ندکردن». مه‌جید ساڵح، راوێژکارى په‌رله‌مان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» دادگاکانى هه‌رێم له‌کاتێکدا که سه‌رپێچیه‌ک ده‌کرێت، په‌نا بۆ یاساى دیکه ده‌به‌ن که تووشى زیندانى کردن و سزاى سه‌خت ده‌بنه‌وه له‌و روانگه‌یه‌وه لیژنه‌ى رۆشنبیرى داواى کردووه ئێمه پرۆژه‌یاسایه‌ک ئاماده‌که‌ین که رۆژنامه‌نووسى بوارى ئه‌لیکترۆنى رزگاربکه‌ین له‌کۆت و به‌نده‌کانى یاساکانى دیکه«. راوێژکاره‌که‌ى په‌رله‌مان پێشیوابوو به‌م یاسایه رۆژنامه‌نوس ته‌نیا به« غرامه‌یه‌کى که‌م» سزا ده‌درێت». مه‌جید ساڵح، له‌باره‌ى یاسای تیرۆره‌وه له‌یه‌کێک له‌بڕگه‌کانى پرۆژه‌یاساکه‌دا وتى» ئه‌وه بۆ ئه‌و په‌یج و بڵاوکراوانه‌یه که بیرى توندڕه‌وى بڵاوده‌که‌نه‌وه«. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى باسکرد لیژنه‌ى یاسایى ده‌یه‌وێت کۆنفرانسى بۆ بکات بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنى پرۆژه‌یاساکه به‌بیروڕاى جیاواز و که‌سانى پسپۆر‌و شاره‌زا، واته ئه‌مه پرۆژه‌یه‌کى سه‌ره‌تاییه و ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ى مافى رۆژنامه‌نووسى ئه‌لیکترۆنى بپارێزێت. ژماره‌یه‌ک نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس و ئه‌کادیمى و یاساناس ناڕه‌زایه‌تى خۆیان به‌رامبه‌ر به‌هه‌وڵى تێپه‌ڕاندنى پڕۆژه‌یاسایه‌ک له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌ژێرناوى «رێکخستنى میدیاى ئه‌لیکترۆنی»دا ده‌رده‌بڕن و به‌هه‌وڵێک بۆ «به‌رته‌سککردنه‌وه‌ى ئازادییه‌کانو بێده‌نگکردنى هاوڵاتیان» له‌تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ناوى ده‌به‌ن. ئاسۆس هه‌ردى، رۆژنامه‌نووس، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» ئه‌و یاسایه زۆر کاڵ و کرچ و بێمانایه، چونکه هیچ جۆره جیاوازیه‌ک له‌نێوان ئه‌کاونتى تایبه‌تى و ئه‌کاونت و په‌یجى ده‌زگاکانى راگه‌یاندن ناکات، به‌و پێیه بێت خه‌ڵک له‌سه‌ر کۆمێنتێک ده‌کرێت بکرێته زیندانه‌وه‌و دادگایى بکرێت». هه‌روه‌ها هه‌ردى پێشیوابوو ئه‌وه‌ى زۆر گرنگتره له‌پێشنیاره یاساکه‌دا باس له یاساى تیرۆر کراوه که «نازانرێت یاساى رۆژنامه‌گه‌رى چ په‌یوه‌ندیه‌کى به یاساى تیرۆره‌وه هه‌یه«. ئاسۆس هه‌ردى وتیشى:» په‌رله‌مانێک نه‌توانێت به‌رگرى له‌ئه‌ندامه‌کانى خۆى بکات، کاتێک ده‌ده‌رێنه به‌ر شه‌ق، چ متمانه‌یه‌کمان پێى بێت که یاسایه‌کى لێوه ده‌رده‌چێت ئازادییه‌کان ده‌پارێزێت». سه‌ردار هه‌رکى، په‌رله‌مانتارى پێشوو یه‌کێکى دیکه‌یه له‌و که‌سانه‌ى که ره‌خنه‌ى توندى له پرۆژه‌یاساکه هه‌یه‌و له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت»خودى یاساکه وه‌ک ناوه‌ڕۆک کێشه‌ى زۆرى تیدایه‌و رێگرى ده‌کات له‌ئازادییه‌کان و ده‌بێته پاشه‌کشه‌ى زۆر له‌ئازادى راده‌بڕین و کاته‌که‌شى زۆر نه‌گونجاوه«. سه‌ردار هه‌رکى ئاماژه به‌وه ده‌دات که« ئێمه به‌قۆناغێکى هه‌ستاردا تێده‌په‌ڕین دۆخى دارایى خراپه‌و موچه دواکه‌وتووه، ئه‌مه وایکردووه چینى ناوه‌ڕاست پاشه‌کشه بکات و به‌ره‌و نه‌مان بڕوات به‌رامبه‌ر چینى ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ژار، له‌و کاته‌دا پێویست ناکات رێگرى له‌خه‌ڵک بکرێت راى خۆیان ده‌ربڕن». هه‌رکى جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که‌پێویسته هه‌موو فراکسیۆنه‌کان به‌تایبه‌ت فراکسیۆنه گه‌وره‌کانى ناو په‌رله‌مان نه‌هێڵن ئه‌و یاسایه تێپه‌ڕێت و له‌کاتێکى گونجاوتر پێشنیازه یاساى له‌و جۆره دابڕێژرێت. سه‌رۆکى لیژنه‌ى رۆشبیری له‌په‌رله‌مانى کوردستان دانبه‌وه‌دا ده‌نێت که ناڕه‌زاییه‌تییه‌کان ره‌وان و ده‌کرێت پێشنیاره یاساکه رێکبخرێته‌وه. سه‌لمه فاتح، سه‌رۆکى لیژنه‌ى رۆشنبیرى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» ئه‌و پێشنیازه یاسایه به‌ژماره‌ى یاسایى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان پێشکه‌ش به په‌رله‌مان کراوه و دواى خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م ئاراسته‌ى لیژنه‌ى رۆشنبیرى کراوه«. هه‌روه‌ها هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد هیچ بوعدێکى سیاسى له‌پشت پڕۆژه یاساکه‌وه نییه، ته‌نیا بۆ رێکخستنه‌وه‌ى میدیاى ئه‌لیکترۆنى بووه، وتیشى:» به‌شێک له‌و خه‌ڵکانه له‌دڵسۆزى خۆیان بووه بۆ میدیاى کوردى و ئازادى راده‌ربڕین ده‌ربڕیوەو ره‌خنه‌کانیان له‌شوێنى خۆیاندایه«. سه‌رۆکى لیژنه‌ى رۆشنبیرى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه هه‌ندێک په‌رله‌مانتارى ئۆپۆزسیۆن ده‌یانه‌وێت بابه‌ته‌که به‌لاڕێدا به‌رن و ده‌یانه‌وێت شه‌قام بجوڵێنن. سه‌لمه فاتح هۆکارى ده‌رکردنى ئه‌م یاسایه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه که« بێسه‌روبه‌رى له‌ناو سۆشیال میدیادا هه‌یه‌و ژیانى تایبه‌تى خه‌ڵکى کردۆته مه‌ترسییه‌وه‌و به‌یاسا رێکنه‌خراوه«. مامۆستایه‌کى زانکۆ پێیوایه هه‌ر دیارده‌یه‌کى تازه که له‌دنیادا رووبدات، ده‌بێت یاسایه‌کى بۆ دابنرێت، چونکه به‌بێ یاسا کۆمه‌ڵگا ناڕوات. هه‌ر دیارده‌یه‌کى تازه که له‌دنیادا رووبدات، ده‌بێت یاسایه‌کى بۆ دابنرێت، چونکه به‌بێ یاسا کۆمه‌ڵگا ناڕوات ماردین ئیبراهیم، مامۆستاى زانکۆ، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت»هه‌ر دیارده‌یه‌کى تازه که له‌دنیادا رووبدات، ده‌بێت یاسایه‌کى بۆ دابنرێت، چونکه به‌بێ یاسا کۆمه‌ڵگا ناڕوات، له‌ئێستادا که‌سێک به‌هۆى میدیاى ئه‌لیکترۆنى سزابدرێت، دوو یاسامان هه‌یه، که یاساى سزادانى عێراقى و یاسای رۆژنامه‌گه‌ریمان هه‌یه، ده‌بێت به‌و دووانه سزابدرێت، به‌ڵام ئه‌م یاسایه واده‌کات که سه‌ربه‌خۆبێت و که‌سێک سه‌رپێچییه‌کى کرد، به‌م یاسایه سزابدرێت». هه‌روه‌ها وتیشى» ئێمه پێویستمان به‌یاسایه به‌ڵام ده‌بێت وابکه‌ین له‌گه‌ڵ ستانداردى نێوده‌وڵه‌تى مافه‌کانى مرۆڤدا بگونجێت، که ده‌بوایه ئه‌مه ئه‌ساسى باسه‌که بێت نه‌ک بوترێت ره‌تبکرێته‌وه«. ماردین ئیبراهیم ده‌شڵێت» ده‌کرێت له‌سه‌ر کۆمێنتێک خه‌ڵک سزابدرێت، ئه‌وه که‌وتۆته سه‌ر ئه‌داى کۆمێنته‌که، چونکه مه‌لایه‌ک دێت له‌کۆمێنتێکدا قسه به‌ژنێک ده‌ڵێت، ئه‌وه پێویسته سزابدرێت، چونکه له‌هه‌موو جیهاندا وایه، له‌کۆمێنتێکدا قسه‌یه‌ک بکرێت کاربکاته سه‌ر که‌سایه‌تیه‌ک یان لایه‌نێک سزاده‌درێت». هاوکات، مامۆستاى به‌شى میدیا له‌زانکۆى سلێمانى ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه پرۆژه‌یاساکه له رووى راگه‌یاندن و یاساییه‌وه که‌موکوڕیى زۆره. هێرش ره‌سوڵ، مامۆستاى به‌شى میدیا، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت»پرۆژه‌یاساکه له‌ڕووى راگه‌یاندنه‌وه و له‌ڕووى یاساییه‌وه که‌موکوڕیى زۆره، بۆیه وا پێشنیاریان کردووه پێداچوونه‌وه‌ى بۆبکرێت، به‌ڵام له‌ئێستادا بۆ کوردستان له‌م بارودۆخه سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى و کلتوریه‌ى ئێستا شانى ئه‌م جۆره یاسایانه هه‌ڵناگرێت و ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌ژێر هه‌ژمونى حزب و لایه‌نه سیا‌سیه‌کاندان». هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو ئه‌و که‌شه سیاسی و بارگاویه‌ى ناو په‌رله‌مان له‌کۆتاییدا به یاسایه‌کى نیشتیمانى باش ده‌رناچێت،» پانایى ئازادى رۆژنامه‌نوسى به‌رته‌سک ده‌کاته‌وه و کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ناکات، به‌ڵکو قوڵترى ده‌کاته‌وه و خراپ به‌کارده‌هێنرێت له‌لایه‌ن ده‌ستڕۆیشتوه‌کانه‌وه به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووس و چالاکوان و هاوڵاتیان». له‌لایه‌کى دیکه‌وه فراکسیۆنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان راگه‌یاندراوێکى بڵاوکرده‌وه‌و رایگه‌یاند واژۆى خۆى له‌پرۆژه یاسای رێکخستنى میدیاى ئه‌لیکترۆنى که له‌په‌رله‌مانى کوردستان خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌مى بۆ کراوه کشانده‌وه. راشیگه‌یاند» ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پشتیوانى هیچ یاسایه‌ک ناکه‌ین که کاریگه‌رى له‌سه‌ر بچوککردنه‌وه‌ى ئازادى راده‌ربڕین هه‌بێت، ئه‌و ره‌خنه‌و سه‌رنجانه‌ى بۆ ئێمه هاتووه جێگاى بایه‌خه‌و رێزلێگێراوه‌و پێوه‌ى په‌یوه‌ستین». هه‌ر دوێنێ پاش مشتومڕى میدیاکاران نووسه‌ران له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساکه، لیژنه‌ى رۆشنبیرى و کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و وه‌رزش و لاوان له‌په‌رله‌مانى کوردستان، رایگه‌یاند»ئه‌م پێشنیازه یاسایه له‌لایه‌ن دوو راوێژکارى په‌رله‌مانه‌وه گه‌ڵاڵه‌کراوه، که‌پێشتر هه‌ریه‌کێکیان ئه‌زموونى زیاتر له (15) ساڵ کارى میدیاییان هه‌بووه‌و بڕوانامه‌ى به‌رزى ئه‌کادیمییان له‌و بواره‌یشدا هه‌یه‌و بڕواى ته‌واوه‌تیشیان به‌پره‌نسیپه‌کانى ئازادیى بڵاوکردنه‌وه هه‌یه«. هه‌روه‌ها له‌ڕوونکردنه‌وه‌که‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو »ئه‌م پێشنیازه یاسایه که به‌ئیمزاى (53) په‌رله‌مانتار له‌فراکسیۆنه‌کانى به‌شدار له‌حکومه‌ت و ده‌ره‌وه‌ى حکومه‌ت ئیمزاکراوه، پڕۆژه‌ى هیچ حزب و که‌س و لایه‌نێک نییه«. جه‌ختیش له‌وه کراوه‌ته‌وه ئه‌م پێشنیازه‌یاسایه خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى بۆ ناکرێت تائه‌وکاته‌ى به‌به‌شداریى میدیاکارانى خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕانى بوارى میدیا‌و نوخبه‌ى یاساناسانى بوارى میدیا، «وۆرکشۆپ»ى له‌هه‌ولێرو سلێمانى بۆ ده‌کرێت.