هاوڵاتى له هه‌رێمى کوردستان 532 که‌سى دیکه توشى کۆرۆنا بوون و 378 که‌سیش چاکبونه‌وه، له‌ئێستادا 9 هه‌زار و 357 که‌س چاره‌سه‌رى پزیشکى وه‌رده‌گرن. ئاماره‌کانى 24 کاتژمێریى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێم : ١. که‌ره‌نتین: (هیچ هاوڵاتى نوێ که‌ره‌نتین نه‌کراون) ٨٥ هاوڵاتى له که‌ره‌نتینن له ٦ شوێنى جیاواز له پارێزگاى دهۆک ماونه‌ته‌وه. ٢. پشکنین: (٤٢٠٨ پشکنینى نوێ) (١٢٣٠ هه‌ولێر)، (٥٢٥ سلێمانی، ٧٣ گه‌رمیان)، (٢٣٨٠ دهۆک) ٣. تووشبوو: (٥٣٢ تووشبووى نوێ) (٢١٤ هه‌ولێر) (١٠٣ سلێمانی، ١٤ گه‌رمیان) (٢٠١ دهۆک) ٤. چاکبوون: (٣٧٨ چاکبوون) (٢٥٢ هه‌ولێر) (٢٤ سلێمانی، ٢١ گه‌رمیان) (٨١ دهۆک) ٥. مردن: (١١ مردن) (٨ هه‌ولێر) (١ گه‌رمیان) (٢ دهۆک) ئامارى گشتی: که‌ڕه‌نتین هاوڵاتى ٢١٨٠٣ (٢١٧١٨ ده‌رچوو) پشکنین ٢٧٣٠٠٤ (١١٤٠٤٣ هه‌ولێر، ٨١١٥٨ سلێمانی، ٧٥٢٤٣ دهۆک، ٢٥٦٠ هه‌ڵه‌بجه) تووشبوون ٢٤٢٧١ (٩٩٤٢ هه‌ولێر، ١٠٨٢٢ سلێمانی، ٢٧٤٣ دهۆک، ٧٦٤ هه‌ڵه‌بجه) چاکبوون ١٤٠٢٨ (٥٤٠٦ هه‌ولێر، ٧٠٣٣ سلێمانی، ٩٤٢ دهۆک، ٦٤٧ هه‌ڵه‌بجه) له‌ژێر چاره‌سه‌ر ٩٣٥٧ (٤٢١٩ هه‌ولێر، ٣٢٥٧ سلێمانی، ١٧٧٨ دهۆک، ١٠٣ هه‌ڵه‌بجه) مردن ٨٨٦ (٣١٧ هه‌ولێر، ٥٣٢ سلێمانی، ٢٣ دهۆک ،١٤ هه‌ڵه‌بجه) وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ٢٢ى ئاب ٢٠٢٠
هاوڵاتى سه‌دان ئاگر له ویلایه‌تى کالیفۆرنیاى ئه‌مریکا به‌رده‌وامه له فراوانبون و پانتاییه‌کى زۆرى دارستانه‌کانى ئه‌و ویلایه‌ته‌یان گرتووه‌ته‌وه که به 300 هه‌زار هێکتار زه‌وى خه‌مڵێندراوه‌و چه‌ند که‌سێک گیانیانله‌ده‌ستداوه و ده‌یان هه‌زار که‌سیش ماڵ و حاڵى خۆیان جێهێشتووه. ئه‌و سه‌دان ئاگره‌ى کالیفۆرنیا به‌هۆى 11 هه‌زار هه‌وره‌تریشقه‌وه که‌وتونه‌ته‌وه و له هه‌فته‌ى رابردوه‌وه تائێستا به‌رده‌وامن و له گه‌شه‌سه‌ندن و به‌رفراوانبونیشدایه، له مێژووى ویلایه‌ته‌که‌شدا ئاگرى له‌و جۆره‌ى نه‌بووه. میدیاکانى ئه‌مریکا بڵاویانکردوه‌ته‌وه، تائێستا شه‌ش که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 43 ئاگرکوژێنه‌وه برینداربوون و زیاتر له 500 خانوو سوتاون، ئاگره‌که پانتاییه‌کى گرتووه‌ته‌وه که له پانتایى ولایه‌تى "رود ئایلاند" زیاتره و زیاتر له 300 هه‌زار هێکتار زه‌وى ئاگرى گرتووه. له‌ماوه‌ى پێنج رۆژى رابردودا، به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه پیاوانى ئاگرکوژێنه‌وه به‌ش ناکه‌ن و که‌من، هه‌روه‌ها 175 هه‌زار که‌س پێویسته ماڵ و حاڵیان به‌جێبهڵێن.
هاوڵاتى نوسه‌رێکى خه‌ڵکى که‌رکوک ده‌ڵێت گفتوگۆى له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراقدا کردووه‌و پڕۆژه‌یه‌کى بۆ چاره‌سه‌رى دۆخى که‌رکوک ئاماده ده‌کات. له وتارێکدا که بۆ به‌شى بیروراى "هاوڵاتى" ناردووه، له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج، نوسه‌رو روناکبیر ده‌ڵێت:"گفتوگۆم به‌ته‌له‌فون له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراقدا کردووه ماوه‌یه‌ک باسى بار‌و دۆخى که‌رکوکمان کرد، ئه‌و رون ره‌وان وتى خه‌ڵکێک له سه‌ره‌وه دژى ئیداره‌ى ئێستاى که‌رکوک خۆ نیشان ده‌ده‌ن و ژێر به ژێریش هه‌موو شتێک به یه‌که‌وه ده‌که‌ن". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" پڕۆژه‌یه‌کى بۆ که‌رکوک هه‌یه، یان رونتر ئه‌و ده‌یه‌وێت بار‌و دۆخى که‌رکوک چاکبکاته‌وه ، بۆ ئه‌مه‌ش دیاره به‌رنامه‌و هه‌نگاوى خۆى هه‌یه". ده‌قى وتاره‌که‌ى له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: ده‌کرێت خه‌ونێکمان هه‌بێت له‌تیف فاتیج فه‌ره‌ج له‌م رۆژانه‌ى پێشودا گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمارا به ته‌له‌فون ماوه‌یه‌ک باسى بار‌و دۆخى که‌رکوکمان کرد ، ئه‌و رون ره‌وان وتى خه‌ڵکێک له سه‌ره‌وه دژى ئیداره‌ى ئێستاى که‌رکوک خۆ نیشان ده‌ده‌ن و ژێر به ژێریش هه‌موو شتێک به یه‌که‌وه ده‌که‌ن ، هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌ش کرد که ئه‌و پڕۆژه‌یه‌کى بۆ که‌رکوک هه‌یه، یان رونتر ئه‌و ده‌یه‌وێت بار‌و دۆخى که‌رکوک چاکبکاته‌وه ، بۆ ئه‌مه‌ش دیاره به‌رنامه‌و هه‌نگاوى خۆى هه‌یه . که‌رکوک پێویستى به قوڵکردنه‌وه‌ى گیانى پێکه‌وه ژیان و ئاشتکردنه‌وه‌ى خه‌ڵکه‌که‌یه له گه‌ڵ یه‌کتر ، هه‌ڵبه‌ت که‌سانێک و وڵاتانێک هه‌ن به‌و پێکه‌وه ژیانى ئاشتیانه‌و پێکه‌وه هه‌ڵکردنه ده‌هرى ده‌بن و هه‌موو شت ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مه سه‌ر نه‌گرێت ،رقه‌که‌ش ته‌نها له کورده‌و که‌سى تر نا ، ئێ دیاره به‌رپرسانى کوردیش له‌ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارێتیاندا له که‌رکوک ئه‌وه‌نده ناجۆرى و نارێکیان کردوه ، ئێستا چاره‌سه‌رکردن و راستکردنه‌وه زۆرى گه‌ره‌ک ، ئه‌مه له کاتێکا که ئێستا له‌مپه‌رى زۆریش هه‌ن له به‌رده‌م چاه‌سه‌ر کردنى کێشه‌کاندا . چاره‌سه‌رى پرسى که‌رکوک جگه له ماده‌ى 140و له چوار چێوه‌ى ده‌ستورى عیراقی‌دا ، گه‌ڕانه به دواى هاوبه‌شى له نێوان پێکهاته‌کاندا ، که‌رکوک ده‌بێت ببێته شارى هاوڵاتیه‌کانى ، به‌مه‌ش ئه‌و رقه‌له یه‌کتر که سیاسیه‌کان رۆڵیان هه‌یه له گه‌شه کردنیدا به‌ره به‌ره له نێو ده‌چێت ، یانى له برى ئه‌و رقه پێویسته هه‌ر که‌رکوکیه‌ک خه‌ونێکى باشترى هه‌بێت بۆ سبه‌ینێ ، خه‌ونى باشتر به‌و مانایه‌ى خه‌ونى ده‌سته‌یه‌ک هه‌وڵى سڕینه‌وه‌ى خه‌ونى ده‌سته‌یه‌کى تر نه‌بێت ، ئه‌وه‌ى تا ئێستا وایه ، یان به‌و جۆره گوزارشتى لێده‌کرێت . من له قسه‌کانى سه‌رۆک کۆمار‌دا ئه‌وه‌م خوێنده‌وه که بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆژه‌و به‌رنامه‌کانى بۆ که‌رکوک سه‌ر بگرن پێویستى به هاوکاریه ، هاوکارى به ماناى له گه‌ڵ بوون نا که بڕوام وایه ئه‌وه‌ش زۆر ئاساییه ، هاوکارى به ماناى تێکنه‌دانى به‌رنامه له یه‌کتر ، ئه‌و باسى رۆڵى هه‌ندێ که‌سى کرد له تێکدانى به‌رنامه‌دا ، ئه‌مه‌ى بۆ ئه‌وه وت که ناکرێت بۆ پرسى که‌رکوک هه‌ر تاقمه‌و به جۆرێک کار بکه‌ن ، به‌شێکى زۆرى کاره‌کانیش دژایه‌تى کردنى یه‌کتر بێت . لێره‌دا یان ره‌ش یان سپى نیه ، وه‌ک ئه‌وه‌ى به‌شێک له سیاسیه‌کان به‌و جۆره کار ده‌که‌ن ، له گفت و گۆو دانیشتنا هه‌میشه هاوبه‌شى ده‌دۆزرێته‌وه ، ئه‌مه خاڵێکى ئه‌رێنیه بۆ ئه‌وه‌ى له قۆناغى گوێزه‌ره‌وه‌دا کارى له سه‌ر بکه‌ین .
هاوڵاتى سه‌نته‌رى میترۆ رایگه‌یاند، زۆینه‌ى ره‌هاى ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ى که له خۆپیشاندانه‌کاندا ده‌ستبه‌سه‌رکراون به‌شداربوى خۆپیشاندان نه‌بوون و به‌ئه‌رکى روماڵکردنى خۆپیشاندان هه‌ستاون، ده‌شڵێت، "ده‌بێت لێپرسینه‌وه له خاوه‌ن بڕیاره‌کانى هێزى ئاسایشى ناوخۆ بکرێت". سه‌نته‌رى میترۆ بۆ داکۆکى له مافى رۆژنامه‌نوسان له رونکردنه‌وه‌یه‌کدا بڵاویکرده‌وه، له رۆژانى رابردوو، له‌گه‌ڵ ده‌سپێکردنى ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له هه‌رێمى کوردستان و له چه‌ند بۆنه‌یه‌کى هاوشێوه‌ى تریش، "چه‌ندین به‌رپرسى حکومى و حزبى په‌یوه‌ندى به سه‌نته‌رى میترۆوه ده‌که‌ن، وه‌ک ره‌خنه گرتن پێمان ده‌ڵێن، ئێوه جیاوازى له نێوان رۆژنامه‌نوس وچالاکوانى مه‌ده‌نى ناکه‌ن، ده‌ڵێن، ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ى ئێوه به‌رگرییان لێده‌که‌ن وه‌ک به‌شداربوى خۆپیشاندانى بێ مۆڵه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر کراون نه‌ک وه‌ک رۆژنامه‌نوس". سه‌نته‌رى میترۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، زۆینه‌ى ره‌هاى ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ى که ده‌ستبه‌سه‌ر کراون به‌شداربوى خۆپیشاندان نه‌بون و به‌ئه‌رکى روماڵکردنى خۆپیشاندان هه‌ستاون. هاوکات، باسى له‌وه‌شکردوه، وه‌ک مافێکى بنه‌ڕه‌تی، که په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان زامنیان کردوه، رۆژنامه‌نوس وه‌ک هه‌ر چین وتوێژێکى کۆمه‌ڵگا بۆى هه‌یه ئازادانه به‌شدارى خۆپیشاندانى ئاشتییانه بکات. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان روونکردووه‌ته‌وه که له یاساى رێکخستنى خۆپیشاندانى هه‌رێم هیچ ماده‌یه‌کى تیا نییه ئه‌و مافه له رۆژنامه‌نوس زه‌وت بکات." جا ئه‌و خۆپیشاندانه بۆ مافه پیشه‌ییه‌کانى خۆى بێت، یان دژ به‌به‌زاندنى سنورى هه‌رێمى کوردستان بێت، یان بۆ پاراستنى ژینگه". سه‌نته‌رى میترۆ ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که " ده‌بێت لێپرسینه‌وه له خاوه‌ن بریاره‌کانى هێزى ئاسایشى ناوخۆ بکرێت که له‌برى ئه‌وه‌ى فه‌راهه‌مهێنه‌رو پارێزه‌رى مافى خۆپیشاندانى هێمنانه‌بن فه‌رمان ده‌ده‌ن، به زه‌بروزه‌نگ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گردبونه‌وه‌ى مه‌ده‌نى و خۆپیشاندانى ئاشتیخوازانه بکرێت".
هاوڵاتى روانگه‌ى سورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ گروپه چه‌کداره‌کانى نزیک له تورکیا پێگه‌ى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) له‌ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى گرێ سپى له باکورى پارێزگاى ره‌قه تۆپباران ده‌که‌ن. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22ى ئابى 2020 روانگه‌ى سورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ له راگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه ئه‌مڕۆ میلیشیا چه‌کداره‌کانى نزیک له تورکیا چه‌ندینجار پێگه‌ى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده)یان له ناوچه‌کانى هه‌رێمى گرێ سپى له باکورى پارێزگاى ره‌ققه تۆپباران کردوه و ئۆپۆزسیۆنى سوریا به پشتیوانى تورکیا به‌رده‌وامه له کۆکردنه‌وه‌ى هێز له‌و ناوچه‌یه‌دا. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو له‌سه‌ره‌تاى راگرتنى هێرشه‌کان و ئه‌نجامدانى ئاگربه‌ست له نێوان هێزه‌کانى تورکیا و هه‌سه‌ده، تورکیا زیاتر له شه‌ش هه‌زار که‌ره‌سته و جبه‌خانه‌ى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى ناوچه‌ى گرێ سپى کردووه. گروپه چه‌کداره‌کانى نزیک له تورکیا به پشتیوانى راسته‌وخۆى سوپاى تورکیا و فڕۆکه جه‌نگیه‌کانى ئه‌و وڵاته، به‌شێک له خاکى رۆژئاڤاى کوردستان و باکورى سوریایان کۆنتڕۆڵکردوه، دوایین هێرشییان بۆ سه‌ر رۆژئاڤاى کوردستان مانگى ئه‌یلولى ساڵى رابردو بو، که به‌هۆیه‌وه سه‌دان هاوڵاتى و شه‌ڕڤان شه‌هیدبون و هه‌زارانى دیکه‌ش برینداربوون.
هاوڵاتى وه‌زیرى وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌کانى تورکیا به‌هاى ئابوورى ئه‌و 320 ملیار مه‌تر سێجا غازه‌ى ئاشکرا کرد که وڵاته‌که‌ى له ده‌ریاى ره‌شدا دۆزیویه‌تییه‌وه. فاتح دۆنماز، وه‌زیرى وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌کانى تورکیا له چاوپێکه‌وتنێکى ته‌له‌فزیۆنى رایگه‌یاند:" کاره‌کانى وڵاته‌که‌ى له ده‌ریاى ره‌ش نزیکه‌ى 14 مانگ پێش ئێستا ده‌ستیپێکردووه". فاتح دۆنماز راشیگه‌یاند: "بێ ئه‌وه‌ى نرخى غاز و نه‌وت له داهاتوو بزانین، زۆر ئه‌سته‌مه بتوانین خه‌مڵاندنى نرخه‌کان له داهاتوودا بکه‌ین". هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه، نرخى گاز به پێوه‌ره جیهانییه‌کان په‌یوه‌سته به نرخى نه‌وت و ئه‌گه‌ر سه‌یرى تێڕوانینى 3 بۆ 5 ساڵى رابردوو بکه‌ین، به‌هاى ئابوریى ئه‌و غازه‌ى دۆزراوه‌ته‌وه 65 ملیار دۆلار ده‌بێت.
هاوڵاتى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند سوپاى تورکیا به‌رده‌وامه له پێشێلکردنى رێککه‌وتننامه‌کانى ئاگربه‌ست ده‌بێت سنورێک بۆ پێشێلکارییه‌کانى دابنرێت. جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم کۆبانێ له‌هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسیویه‌تی:" سوپاى تورکیا له‌میانى له‌شکرکێشییه‌کانیدا بۆ رۆژئاڤا سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه خانمه به‌ڕێوبه‌رێکى له ده‌سته‌ى به‌رگرى به‌ئامانجگرتوه له شارۆچکه‌ى عه‌ین عیسا، له‌کاتێکدا ئه‌رکه‌که‌ى خۆى به‌جێهێناوه". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت :"ئه‌و هێرشه بوه‌ته هۆى شه‌هیدبونى خۆى و شۆفێره‌که‌ى و یه‌کێک له هاوکاره‌کانى برینداربووه". هه‌ربه‌وته‌ى مه‌زڵوم کۆبانێ ، ئه‌و کاره پێشێلکارییه‌کى ته‌واوى هه‌ردو رێککه‌وتنى 17 و 23ى تشرینى یه‌که‌مه. هاوکات، فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌کانى هه‌سه‌ده داواى له لایه‌نه‌کانى هه‌ردو رێککه‌وتننامه‌ى ئیستانبوڵ و سوچى کردوه، هه‌ستن به ئه‌نجامدانى ئه‌رکه‌کانیان و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێک بۆ پێشێلکارییه‌کانى تورکیا له‌گه‌ڵ پاراستنى دانیشتوانى ناوچه‌که و فه‌رمانبه‌رانى ئیداره‌کان.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوانى وه‌زاره‌تى کار‌و و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ى داهاتوه‌وه ده‌وامى سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌ته‌که‌ى له کاتژمێر 8:30 خوله‌کى به‌یانى بۆ 2:30ى خوله‌کى دوانیوه‌ڕۆ ده‌بێت. فوئاد سدیق سابر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوانى وه‌زاره‌تى کار‌و و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێم نوسراوێکى ئاڕاسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌کانى سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌که‌ى کردوه تێیدا هاتووه:" سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌کان ئاگادار ده‌که‌نه‌وه که له یه‌کشه‌ممه‌ى داهاتو 2020/8/23ه‌وه ده‌وامى ئاسایى له کاتژمێر 8:30 خوله‌کى به‌یانى بۆ 2:30ى خوله‌کى دوانیوه‌ڕۆ ده‌بێت، جگه له ڕۆژانى پێنجشه‌ممه که له کاتژمێر 8:30ى به‌یانى تا 1:30 دوانیوه‌ڕۆ ده‌بێت". حکومه‌تى هه‌رێم له‌ماوه‌ى ئه‌م هه‌شت مانگه‌دا ته‌نها سێ موچه‌ى دابه‌ش کردووه‌و مانگى شوبات و ئازار به‌بڕینى له‌سه‌دا 21 تا 50 موچه‌ى دابه‌شکردووه.
هاوڵاتى وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى رایگه‌یاند که له 24 کاتژمێرى رابردوودا هیچ که‌سێک به کۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستنه‌داوه. یاد نه‌قشبه‌ندى، بڵاویکرده‌وه که له 24 کاتژمێرى رابردوودا هیچ که‌سێک به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستنه‌داوه. هه‌روه‌ها به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى که بڵاویکردووه‌ته‌وه تا ئێستا 188 که‌س له نه‌خۆشخانه‌کاندا ماونه‌ته‌وه‌و 24 که‌سى دیکه نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێ هێشتووه‌و چاکبونه‌ته‌وه.
هاوڵاتى حکومه‌تى عێراق بڕیاریدا پێنج ملیۆن دینار بداته کوژراوه‌کانى خۆپیشاندانه‌کانى ساڵى رابردوو بریندارانیش بۆ چاره‌سه‌ر ڕه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى وڵات بکات و قه‌ره‌بوویان بکاته‌وه. له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا نوسینگه‌ى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ئاماژه‌به‌وه‌دراوه، بڕیاردراوه ئه‌و که‌سانه‌ى له خۆپیشاندانه‌کانى مانگى تشرینى یه‌که‌مى ساڵى ڕابردوو کوژراون یان به سه‌ختى برینداربوون قه‌ره‌بوو بکرێنه‌وه. هه‌روه‌ها ئاشکراشیکردووه، ئه‌و که‌سانه‌ى بریندار کراون به‌به‌پێى سه‌ختى برینه‌کانیان قه‌ره‌بوو ده‌کرێنه‌وه و لیژنه‌یه‌ک پشکنینیان بۆ ده‌کات و بڕى دوو ملیۆن و 500 هه‌زار دینار تا پێنج ملیۆن دینار ده‌بێت. هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که حکومه‌تى عێراق له‌سه‌ر ئه‌رکى خۆى ئه‌وکه‌سانه‌شى برینه‌کانیان سه‌خته و تا ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌کراون بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌کرێن، و ئه‌و که‌سانه‌ى له خۆپیشاندانه‌کاندا کوژراون خێزانه‌کانیان به بڕى پێنج ملیۆن دینارقه‌ره‌بوو ده‌کرێنه‌وه. به‌پێى ئاماره‌کانى کۆمیسیۆنى باڵاى مافه‌کانى مرۆڤى عێراق له‌خۆپیشاندانه‌کانى مانگى 12ى ساڵى رابردوو 500 که‌س کوژراون و 27 هه‌زار که‌سى دیکه‌ش برینداربوون.
هاوڵاتى ئۆتۆمبێلێکى سه‌ربازى سوپاى تورکیا له ده‌ڤه‌رى برادۆست ته‌قێنراوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه 10 سه‌رباز کوژراون. ئاژانسى رۆژنیوز، نزیک له پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) له زارى سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه بڵاویکردۆته‌وه، له ئه‌نجامى ته‌قاندنه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلێکى سه‌ربازى سوپاى تورکیا له گه‌رووى دایلا له ده‌ڤه‌رى برادۆست زیاتر له 10 سه‌ربازى سوپاى تورکیا کوژراون و له‌لایه‌ن "گه‌ریلاکانى په‌که‌که‌وه ته‌قێنراوه‌ته‌وه". هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌کردووه که سێ هه‌لیکۆپته‌ر بۆ گواستنه‌وه‌ى برینداره‌کان چوونه‌ته ناوچه‌که. هاوکات سوپاى تورکیا له گوندى شاپانى سنورى برادۆست ته‌قه‌ى هه‌ڕه‌مه‌کییان له خه‌ڵکى ناوچه‌که کردووه و به‌هۆیه‌وه هاوڵاتیه‌ک برینداربووه و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌کانى قه‌زاى مێرگه‌سۆر کراوه.
هاوڵاتى پارێزگارى دهۆک رایگه‌یاند، هاتوچۆى نێوان پارێزگاى دهۆک و سه‌رجه‌م پارێزگاکانى دیکه‌ى هه‌رێمى کوردستان ئاسایى ده‌کرێته‌وه. عه‌لى ته‌ته‌ر پارێزگارى دهۆک راشیگه‌یاند ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل و سه‌رجه‌م شوێنه گشتى و رێستۆرانت و کافێ و شوێنه گه‌شتیاریه‌کان ده‌کرێنه‌وه، به‌ڵام ده‌بێت پابه‌ندى رێنماییه ته‌ندروستیه‌کان بن.
هاوڵاتى سه‌رۆکى کونسوڵخانه‌ى تورکیا له هه‌رێم ئاشکرایده‌کات، له ئێستادا نزیکه‌ى 1400 بارهه‌ڵگر له تورکیاوه دێنه هه‌رێمى کوردستان. هاکان کاراچای، سه‌رۆکى کونسوڵخانه‌ى تورکیا له هه‌ولێر به ئاژانسى ئه‌نادوڵۆى راگه‌یاند،"سه‌ره‌ڕاى په‌تاى جیهانگیرى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ و ژماره‌یه‌کى زۆر به‌ربه‌ست له حه‌وت مانگى یه‌که‌مى ئه‌مساڵدا بازرگانى تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق گه‌یشتوه‌ته چوار ملیار و 800 ملیۆن دۆلار." سه‌رۆکى کونسوڵخانه‌ى تورکیا راشیگه‌یاند،"حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له سه‌ره‌تاى مانگى ئابه‌وه رایگه‌یاند که رێگه ده‌ده‌ن به شۆفێرانى بارهه‌ڵگر که خه‌ڵکى تورکیان دواى ئه‌نجامدانى پشکنین بێنه ناو خاکى عێراق و باره‌کانیان دابنێن، به‌ڵام به چه‌ند هۆکارێک ئه‌مه دواکه‌وت له 19ى ئابه‌وه ئیراده نیشان درا بۆ جێبه‌جێکردنى ئه‌م بڕیاره". هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌کردووه "له‌م چوارچێوه‌یه‌دا له شه‌وى رابردوه‌وه دواى ئه‌نجامدانى پشکنین رێگه به شۆفێرانى بارهه‌ڵگرى تورکیا ده‌درێت بێنه ناو خاکى عێراق و کاڵا و پێداویستییه‌کانیان دابنێن". هاوکات، ئاشکراشیکرد، دواى ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى بازرگانی، له ئێستادا قه‌باره‌ى بازرگانى نزیکبۆته‌وه له ئاستى پێش کۆرۆناو رۆژانه 1350-1400 بارهه‌ڵگر له‌رێگه‌ى هه‌ردو ده‌روازه‌ى خابور و ئیبراهیم خه‌لیل، دێنه ناو عێراق. له چه‌ند رۆژى رابردودا به‌هۆى کردنه‌وه‌ى ده‌رگا به‌روى شۆفێرانى تورکیا بۆ ناو خاکى هه‌رێم، خۆپیشاندان و ناره‌زایى توند له قه‌زاى زاخۆ دروست بوو، به‌و هۆیه‌وه چه‌ندین که‌س برینداربون و ژماره‌یه‌ک هاوڵاتیش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه ده‌ستگیرکران.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوودا له هه‌رێمى کوردستان 26 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 535 که‌سى دیکه تووشى کۆرۆنا بوون. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 21ى ئابى 2020 له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم رایگه‌یاند، له ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوودا 26 هاووڵاتى دیکه که‌ره‌نتین کراوون. 4 هه‌زار و 437 پشکنین ئه‌نجامدراوون، که زۆرترینیان له دهۆک بوونه و کۆى گشتى 2 هه‌زار و 243 پشکنین له دهۆک کراوون و دواى ئه‌ویش به پله‌ى دووه‌م، هه‌ولێر دێت و 1403 پشکنین کراوون و دواتریش له پله‌ى سێیه‌مدا سلێمانى دێت به 646 پشکنین و پاشان گه‌رمیان به 112 پشکنین و هه‌ڵه‌بجه به 33 پشکنین که‌مترین ژماره‌ى پشکنینى تێدا تۆمار کراوه. وه‌ک له ئاماره‌که‌دا هاتووه: 535 که‌س تووشى کۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش به پله‌ى یه‌که‌م هه‌ولێر دێت به 219 حاڵه‌ت و دواتر له پله‌ى دووه‌مدا دهۆک دێت به 174 حاڵه‌ت و سلێمانى له پله‌ى سێیه‌مدایه به 107 حاڵه‌ت و گه‌رمیان 18 و هه‌ڵه‌بجه‌ش 17 حاڵه‌تیان تێدا تۆمار کراوه. هاوکات،ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که 326 که‌س چاکبوونه‌ته‌وه‌و 26 که‌س مردوون و له‌و ژماره‌یه هه‌ولێر به 15 حاڵه‌ت پله‌ى یه‌که‌مى هه‌یه و دواتر سلێمانى به پێنج حاڵه‌ت و پاشان گه‌رمیان و راپه‌ڕین و دهۆک دێن، هه‌ریه‌که‌یان به دوو حاڵه‌ت دێن.
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح فایلى قاچاخچێتى، گه‌نده‌ڵی، فێڵ له خاڵه سنوریه‌کان ئاشکرا ده‌کات " به‌به‌هاى 170 ملیۆن دۆلارى مانگانه گه‌نده‌ڵى و قاچاغچێتى له خاڵه سنورییه‌کاندا ئه‌نجامدراوه" هاوڵاتى سه‌رۆکى فراکسیۆنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له په‌رله‌مانى کوردستان فایلى گه‌نده‌ڵى و قاچاغچێتى له خاڵه سنورییه‌کان بڵاوکرده‌وه که به‌دواداچونێکى وردى بۆ ئه‌نجامدراوه. عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ناوه‌ڕۆکى لێکۆڵینه‌وه‌که‌ى ئاراسته‌ى سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌ت‌و په‌رله‌مان کردووه‌و به‌پێى پرۆژه‌که‌ش قه‌باره‌ى 170 ملیۆن دۆلار گه‌نده‌ڵى دیاریکردووه‌و چاره‌سه‌رى خه‌ستووه‌ته‌ڕوو. عه‌لى حه‌مه‌ساڵح له‌باره‌ى پرۆژه‌که‌وه که کۆپییه‌کى به فایل بۆ هاوڵاتى ناردووه، ده‌ڵێت: ئه‌م لێکۆڵینه‌وه تایبه‌ته به گرفتى خاڵه سنوورییه‌کان به‌گشتی، چه‌ندین مانگ کارى تێدا کراوه‌و سود له ده‌یان به‌ڵگه‌نامه‌و شاهید و سه‌رچاوه‌ى فه‌رمى وه‌رگیراوه و گرفت و گه‌نده‌ڵییه‌کان چاره‌سه‌رى پێویستیشى بۆ خراوه‌ته‌ڕوو. عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ده‌شڵێت: به‌کارکردن به‌م پێشنیازانه مانگانه له نێوان 150 بۆ 170 ملیۆن دۆلار‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه خه‌زێنه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم، نرخى تێچوونى کاڵا له‌سه‌ر هاووڵاتیان هه‌رزان ده‌بێت، پیشتیوانى به‌رهه‌مى ناوخۆیى ده‌کرێت و ئاسایشى هه‌مووان پارێزراو تر ده‌بێت. سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: ماوه‌یه‌کى زۆره سه‌رقاڵى به‌دواداچوونی، ئه‌م راپۆرته له 6/12/2019 ئاماده‌کراوه، بۆ سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان ره‌وانه کرا به‌واژووى یاسایى ئه‌ندامان بۆ ئه‌وه‌ى دانیشتنى په‌رله‌مانى له‌باره‌وه بکرێت، به‌ڵام پاش هه‌شت مانگ چاوه‌ڕوانى ئه‌م دانیشتنه نه‌کرا. له 15/8/2020 دوایه‌منى پێداچونه‌وه کراوه. ده‌قى فایلى گه‌نده‌ڵییه‌کان و به‌دواداچونى سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان: ئه‌م لێکۆڵینه‌وه تایبه‌ته به گرفتى خاڵه سنوریه‌کان به‌گشتى، چه‌ندین مان کارى تێدا کراوه‌و سود له ده‌یان به‌ڵگه‌نامه‌و شاهید و سه‌رچاوه‌ى فه‌رمى وه‌رگریاوه، جگه له ده‌ستنیشانکردنى گرفت و گه‌نده‌ڵییه‌کان چاره‌سه‌رى پێویستیش خراوه‌ته‌ڕوو. به کارکردن به‌م پێشنیازانه مانگانه له نێوان 150 بۆ 170 ملیۆن دۆلار ده‌گه‌ڕێته‌وه خه‌زێنه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم، نرخى تێچونى کااڵ له‌سه‌ر هاواڵتیان هه‌رزانده‌بێت، پیشتیوانى به‌رهه‌مى ناخۆى ده‌کرێت و ئاسایشى هه‌موان پارێزراو تر ده‌بێت. ماوه‌یه‌کى زۆره سه‌رقاڵى به‌دواداچوننی، ئه‌م راپۆرته له 6/12/2019 ئاماده‌کراوه، بۆ سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان ره‌وانه کرا به واژووى یاسایی ئه‌ندامان بۆ ئه‌وه‌ى دانیشتنى په‌رله‌مانى له‌باره‌وه بکرێت، به‌اڵم پاش هه‌شت مانگ چاوه‌ڕوانى ئه‌م دانیشتنه نه‌کرا. له 15/8/2020 دوایه‌منی پێداچونه‌وه کراوه. یه‌ک: کارى نایاسایى و قاچاخى: کارى نایاسایی و قاچاخى له زۆربه‌ى خاڵه سنورییه‌کان ده‌کرێت، هه‌ریه‌که به فۆڕم و شێوازى خۆى. هه‌موو ئه‌و کااڵیانه‌ى قه‌ده‌غه‌یه هێنانیان به ئاسانى ده‌هێندرێنه ژوره‌وه‌و هه‌ندێک جاریش ده‌برێنه ده‌ره‌وه. 1-مه‌رزى بامشاخ ماوه‌ى یه‌ک ساڵه بووه به ناوه‌ندێکى گه‌وره‌ى قاچاخچێتى، ئه‌و کااڵیانه‌ى که رێگا پێدانیان قه‌ده‌غه‌یه له‌م مه‌رزه‌وه داخڵده‌کرێت، کااڵ قه‌ده‌غه‌کراوه‌کان له خه‌تى ئاسایشه‌وه دێن و به هیچ پرۆسه‌یه‌کى گومرگدا تێناپه‌ڕن، گرنگرتین ئه‌و کااڵیانه‌ى به‌قاچاخ دێن، ئۆتۆمتبیلى مۆدێل نرم که به‌فه‌رمى داخڵناکرێت. هێلکه‌و جگه‌ره‌و توتنى نێرگه‌له‌و دوگى حه‌یوان و قۆخ و پیاز و خه‌یار و جگه‌رو مریشک..........هتد. نوسینگه‌ى قاچاخى دانراوه بازرگانه‌کان ده‌چن له نوسینگه‌کان به‌پێى ئه‌و نرخه‌ى دانراوه پاره‌که ده‌ده‌ن، بۆمنومه دوگى حه‌یوان 30 هه‌زار دۆالر و هێلکه 12 هه‌زار دۆالر و خه‌یار 4 هه‌زار دۆلار. به‌پێى ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ى ئێمه کردوومانه قه‌باره‌ى قاچاخى له‌بامشاخ نزیکه‌ى 35 ملیۆن دۆلارى مانگانه‌یه. 2 -وه‌لید: خاڵى سنورى وه‌لید 36 کیلۆمه‌تر له زاخۆوه دوره، به‌شێکى زۆرى ئاڵگۆڕى بازرگانى له‌گه‌ڵ رۆژئاوادا له‌م خاڵه‌وه ده‌کرێت، له‌م خاڵى سنوریه کۆمپانیاى ستێر بااڵ ده‌سته له دیوى هه‌رێمى کوردستان و له دیوى ڕۆژئاواش په‌یه‌ده‌یه دوو که‌س سه‌رپه‌رشتى ده‌کات )عه‌ىل شێر‌و عه‌بد ئێزیدیه( . بازرگانى به شیش و چیمه‌نتۆو ده‌رمان و جۆره‌کانى خۆراک و مه‌ڕ و نه‌وتى رۆژئاوا‌و .... هتد ده‌کرێت و که‌مرتین داهاتى بۆ حکومه‌تى هه‌رێمه. 3 -مسێلکا)خابور( بڕیار به‌ده‌ست له‌م خاڵه سنوریه کۆمپانیاى ستێره و ئه‌وان بڕیارى بازرگانى و هێنان و بردن ده‌ده‌ن. 4 -په‌روێزخان: له مانگى 7ى 2020 ه‌وه قاچاخى له‌م خاڵه سنورییه به‌شێوه‌یه‌کى مه‌ترسیدار و به‌رفراوان ده‌ستى پێکردووه نوسینگه‌ى قاچاخى له گه‌رمیان و سلێمانى دانراوه، هێلکه‌و مریشک و ئۆتۆمبیلى خوار مۆدیل و دوگى حه‌یوان ...... هتد به‌رپرسانى ئه‌منى ده‌روازه‌که کار ئاسانى بۆ هه‌موو ئه‌م قاچاخیانه ده‌که‌ن. 5 ئیبراهیم خه‌لیل: به‌پێى به‌دواداچونى ئێمه‌و قسه‌کردن له‌گه‌ڵ چه‌ند کارمه‌ند و بازرگانێک چه‌ندین گرفت له‌م خاڵى سنوریه هه‌یه، گۆڕینى کااڵیه‌ک به کااڵیه‌کى دیکه له پێناو گومرگێکى که‌م، له‌وانه: گۆڕینى جگه‌ره‌ى گرانبه‌ها به ئیسى ، گۆڕینى حه‌ب و ده‌رمانى پزیشکى به‌کااڵى دیکه، گۆڕینى ئۆتۆمبیلى شه‌ش پستۆن به چوار پستۆن، چه‌ندین زانیاریشمان ده‌ستکه‌وتووه کااڵى قاچاخ له‌م سنوره‌ش داخڵ بوون، له‌وانه مریشکى تورکى که زیاتر له‌شه‌ش مانگه قه‌ده‌غه‌یه‌و پاش به‌دواداچون له وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ ده‌رکه‌وت که‌سێک به‌ناوى ئه‌بو نور داخڵى ده‌کات. به‌پێى زانیارى چه‌ند باره‌هه‌ڵگرێک بۆ ئه‌وه‌ى گومرگى که‌مرت بدرێت جگه‌ره‌و مه‌شروب و ده‌رمان کراون به ئارد و گومرگ نزیکه‌ى 90 %که‌میکردووه‌و به‌ڕێگاى که‌سێک کراوه ناوى هێرش به‌روارى و هاواره. گرفتى سه‌ره‌کى ئیبراهیم و خه‌لیل و حاجى ئۆمه‌ران کۆمپانیاکانه) له‌به‌شى کۆمپانیاکان به وه‌ردى باس ده‌کرێت( . قاچاخى به ئه‌ندازه‌یه‌کى مه‌ترسیدار زیادى کردووه، دواى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک بازرگانى جگه‌ره، وتیان : ئێستا 95 %جگه‌ره به قاچاخ دێت و نوسینگه‌ى قاچاخیه‌که‌ش له بازاڕى جگه‌ره‌یه‌که‌یه. چاره‌سه‌ر: 1-خه‌تى ئاسایش له‌سه‌رجه‌م خاڵه سنورییه‌کان داخبرێت. 2-پۆلیسى گومرگ به‌هێز و تۆکمه بکرێت و میالکى پێویستى بۆ دابینبکرێت، هه‌ر به‌شێک له پۆلیسى گومرک هاوکارى قاچاخچێتى کرد، ره‌وانه‌ى دادگا بکرێت. 3-هیچ خاڵێکى سنورى نافه‌رمى نه‌مێنێت. 4 -ئه‌و گرفته‌ى له مه‌رزه سه‌ره‌کیه‌کاندا هه‌یه له الوه‌کیه‌کان به‌زیاده‌وه هه‌یه، پێویسته ئه‌وانیش به باشى کۆنرتِۆڵ بکرێن. دوو: کۆمپانیاکانی خاڵه سنورییه‌کان. له ده‌ره‌وه‌ى هه‌موو پرۆسه‌یه‌کى یاسایی له پێدان مۆڵه‌ت و بوونى پێوسیت، له‌سه‌رجه‌م خاڵه سنورییه‌کان، چه‌ندین کۆمپانیا سه‌رقاڵى وه‌رگرتنى پاره‌ن به ناوى جیاوازه‌وه. به‌شێک له‌مانه هه‌ر پێویست نییه‌و ته‌نیا بۆ کۆکردنه‌وه‌ى پاره‌یه، به‌شێکى دیکه‌ى ئه‌رکى ده‌وڵه‌ته. ئیبراهیم خه‌لیل و حاجى ئۆمه‌ران 1 -راگه‌یاندنى گومرگى، بۆ کۆمپانیاى کۆریدۆر، کاغه‌زێکى ئاساییه‌و پێشرت حکومه‌ت ده‌یکرد و هیچ گرفتێکى نه‌بوو له مانگى 9ى 2019ه‌وه دراوه به‌م کۆمپانیایه‌و بۆهه‌ر کاغه‌زێک 15 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت. 2 -کۆمپانیاى ستار، بۆ دڵنیایی ئیجبارى له ئیرباهیم خه‌لیل و حاجى ئۆمه‌ران دراوه ته‌نیا 10 %بۆحکومه‌ته.. 3 -مه‌نفێست25 دالر، له ئیرباهیم خه‌لیل بۆ جبل نهزه له حاجى ئۆمه‌ران بۆ اشراقات العواده . 4 -سکانه‌ر، 50 دالر وه‌رده‌گریێت بۆ کۆمپانیاى هانداون 80 %بۆ کۆمپانیاو 20 %بۆ حکومه‌ت. 5 -ته‌عقیم بۆ 10 دۆلار له هه‌ر ئۆتۆمبیلێک وه‌رده‌گریێت، 85 %بۆ کۆمپانیاو 15 %بۆ حکومه‌ت. 6 -پشکنینى خۆراک و کااڵ، هه‌ردوو ده‌روازه‌که له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى نیوستانده‌ر کردوویانه، بۆ هه‌ر ئۆتۆمبیلێکى شه‌حن بڕى 100 هه‌زار دینار وه‌رده‌گریێت. بۆ هه‌ر بارهه‌ڵگرێک بڕى 100 هه‌زار دینار وه‌رده‌گریێت. هه‌ر بارهه‌ڵگرێک هیچ جۆره پشکنینێکى نه‌وێت 150 هه‌زار دینارى لێوه‌رده‌گریێت، ته‌نیا سه‌ره‌تاکانى بۆ مۆرده‌کرێت. بۆ هه‌ر پشکنینێکى فیزیایی و کیمیای و بایلۆجى به‌جیا پاره وه‌رده‌گریێت. 7 -کۆمپانیاى سه‌ربه‌خۆ که وه‌زاره‌تى ناوخۆ له 13/1/2019 رێگاى پێداوه، بۆ دروستکردنى هه‌ر تابلۆیه‌کى کاتى بڕی 15 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت. 8 له حاجى ئۆمه‌ران چه‌ند رێگایه‌کى تر هه‌یه بۆ وه‌رگرتنى پاره له ئیرباهیم خه‌لیل نیه، کۆمپانیای شه‌و ڕۆژ بۆ هه‌ر حاڵه‌تێک 25 دۆالر وه‌رده‌گرێت به‌ناوى کۆمپانیاى گه‌شتیارى و ئه‌رکى دیار نیه. 9 کۆمپانیایه‌ک به‌ناوى سبکه‌بار له هه‌ر ئۆتۆمبیلێکى ترانزێت 50 دۆالر وه‌رده‌گرێت، 70 %بۆ کۆمپانیا 30 %بۆ حکومه‌ت. 10 -له خاڵى سنورى حاجى ئۆمه‌ران کۆمپانیاى شه‌و رۆژ، به‌ناوى نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌وه 25 دۆالر له هه‌ر بارهه‌ڵگرێک وه‌رده‌گریێت ) ئێرانى و عێراقى(، زیاتر له چه‌ند مانگێکه به‌رده‌وامه، پرۆسه‌که دراوه به کۆمپانیایه‌ک و هیچ کارێکى نه‌کردووه. جگه له وه‌رگرتنى پاره به‌ناوى گه‌راجانه. 11 -له ئیرباهیم خه‌لیل هه‌ندێک کار هه‌یه له هیچ خالێکى سنورى دیکه نیه، کۆمپانیاى ئه‌نته‌رتیک له‌سنورى ئیربایهم خه‌لیل بۆ چێککردنه‌وه‌ى کااڵ بزاندرێت هاوتایه له‌گه‌ڵ کارگه بنه‌ڕه‌تییه‌ک، بۆ هه‌ر به‌راوردێک 700 بۆ 2000 دۆالر وه‌رده‌گرێت، ئه‌گه‌ر رۆژانه 500 به‌راورد بکات، داهاته‌که‌ى 9 ملیۆن دۆالره، پاش ئه‌م به‌راورده‌ش هه‌مان کۆمپانیا سى پاره‌ى دیکه به‌ناوى پشکنینى فیزیایی و کیمیاوى و بایۆلۆجى وه‌رده‌گرێت!!! داهاتى ئه‌میش مانگانه نزیکه‌ى 3 ملیۆن دۆالره؟ 12 – گۆڕپانى )به‌تون کوردستان( له ئیرباهیم خه‌لیل، رۆژانه نزیکه‌ى 1800 ئۆتۆمبیل له‌م گۆڕپانه پشکینینى بۆ ده‌کرێت و به ئیجبارى 55 دۆالر وه‌رده‌گریێت و بڕێکى زۆر گازویلیان پێده‌فرۆشرێت. 13-رۆژانه ژماره‌یه‌کى زۆر ئۆمتبیلى نه‌فه‌ر هه‌ڵگر تێده‌په‌ڕن و بۆ هه‌ر یه‌کێک 25 دۆالر وه‌رده‌گرن، رۆژانه زیاتر له هه‌زار حاڵه‌ته. 14 -ئه‌مه جگه له‌وه‌ى پێشرت چه‌ندین کااڵ به‌ناوى سوریاوه داخڵده‌کرێت وه‌ک ترانزێت 20 %گومرگ ده‌ده‌ن، به‌اڵم نه‌ڕۆشتون بۆ سوریا. بامشاخ و په‌رویزخان 1 -به‌ناوى مه‌نه‌فێسته‌وه بۆ )نقل الربى( به‌بێ ئه‌جنامدانى هیچ کارێک چه‌ند کۆمپانیایه‌ک پاره‌یه‌کى زۆر له ئۆتۆمبیله‌کان وه‌رده‌گرن، بۆ منونه : کۆمپانیاى اشراقات العواد( که مه‌نه‌فێستى )نقل الربى ( ده‌بڕێت و تائێستا نازاندرێت گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ کێدا هه‌یه، بۆ هه‌ر وه‌سڵێکى مه‌نه‌فێست 25 دۆالر وه‌رده‌گرێت، هیچ نوسینه‌گه‌یه‌کى له خاکى ئێران‌دا نیه‌و ته‌نیا پاره وه‌رده‌گرێت. 2-چه‌ند کۆمپانیایه‌کى دیکه‌ى نه‌وتى مه‌نه‌فێست دروستده‌که‌ن بۆ تانکه‌رى نه‌وت و هه‌ر مه‌نه‌فێستێک که کاغه‌زێکه‌و مۆرێکى لێده‌ده‌ن 25 دۆالر وه‌رده‌گرن، له‌کاتێکدا حکومه‌ت خۆى ده‌توانێت ئه‌م کاره بکات و هیچ ئه‌رک و تێچونێکى نیه. 3--دڵنیایی ئیجبارى، دراوه‌ته کۆمپانیاى دڵنیا، له 5 هه‌زار دیناره‌وه بۆ 20 هه‌زار دینار له هه‌ر ئۆتۆمبیلێک وه‌ر ده‌گریێ، دڵنیاى نابێت به ناچارى بێت و بۆ 24 کاتژمێر بێت و که‌س قه‌ره‌بوو نه‌کرێته‌وه. 4 -کۆمپانیایه‌کى ئێرانى بۆ هه‌ر بارهه‌ڵگرێک دێته هه‌رێمى کوردستان بڕى 50 دۆالر وه‌رده‌گرێت به‌ناوى ترانزێت، به‌رپرسانى خاڵه سنورییه‌کانیش نازاننی ئه‌م پاره‌یه بۆچى وه‌رده‌گریێت. 5-کۆمپانیاى ئه‌ستێره‌کان و ئامسانى کوردستان، بڕى 5هه‌زار دینار له هه‌ر هاواڵتیه‌کى ئێرانى وه‌رده‌گریێت به‌ناوى )خرب وصول( کارێکى ته‌واو نایاساییه‌و هیچ خزمه‌گوزارییه‌ک پێشکه‌ش ناکات 6 -به‌فه‌رمانى ئه‌جنومه‌نى وه‌زیران، راگه‌یاندنى گومرگى دراوه‌ته کۆمپانیاى رۆژان، بۆ هه‌ر راگه‌یاندنێک بڕى 15 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن له 10/9/2019 ه‌وه که‌وتووه‌ته‌کار، له‌کاتێکدا پێشرت حکومه‌ت خۆى بێ به‌رامبه‌ر و به‌شێوه‌ى ئه‌لیکرتۆنى ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی ده‌کرد. 7-کۆمپانیا سه‌ربه‌خۆ، بۆ دروستکردنى هه‌ر تابلۆیه‌کى کاتى بڕی 15 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت، هه‌مان کۆمپانیا به‌پێى گرێبه‌ستێک بۆ هه‌رتابلۆیه‌کى هه‌میشه‌یی 50 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رجنه 27 ملیار دینارى پێشه‌کى پێدراوه! 8 -کوالێتى بامشاخ به‌ناوى ره‌زگه‌و و په‌روێزخان لۆکس ئه‌جانسى، بۆ ئه‌و کااڵیانه‌ى دێنه هه‌رێمى کوردستان. بۆ هه‌ر ئۆتۆمبیلێکى شه‌حن بڕى 100 هه‌زار دینار وه‌رده‌گریێت. بۆ هه‌ر بارهه‌ڵگرێک بڕى 100 هه‌زار دینار وه‌رده‌گریێت. هه‌ر بارهه‌ڵگرێک هیچ جۆره پشکنینێکى نه‌وێت 150 هه‌زار دینارى لێوه‌ردگریێت، ته‌نیا سه‌ره‌تاکانى بۆ مۆرده‌کرێت. بۆ هه‌ر پشکنینێکى فیزیایی و کیمیای و بایلۆجى به‌جیا پاره وه‌رده‌گریێت. تێبینى: به‌پێى به‌دواداچون له رابردوودا هه‌ندێک له‌م کۆمپانیانه که‌مته‌رخه‌مى زۆریان کردووه‌و ئاسانکاریانکردووه بۆ هاتنه ژوره‌وه‌ى کااڵى خراپ به‌شێکیشیان ئامێرى پێویستیان نیه بۆ پشکننی.. 12 -کۆمپانیاى دڵنیاى 5 هه‌زار له هاواڵتى وه‌رده‌گرێت به‌ناوى دڵنیای و هیچ گرێبه‌ستێکى نیه. 13 –وه‌رگرتنى سێ هه‌زار دینار به‌ناوى رێکخستنى ریزى ئۆتۆمبیل. 14 -له‌م کابینه‌دا ڕێپێدان کراوه بۆ دوو کۆمپانیا له بامشاخ و په‌روێزخان به‌ناوى ته‌عقیمه‌وه له هه‌ر ئۆتۆمبیلێک 10 دۆالر وه‌به‌رگریێت بۆ هه‌ر هاتن و چونێک. له راپۆرتێکى دیکه‌ى هاوپێچدا پرۆژه‌ى چاره‌سه‌ر بۆ کارى ئه‌م کۆمپانیایانه خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌ر کاره‌و کارى کام دامه‌زراوه‌ى حکومه‌ته‌و کام کاریش زیاده‌یه. سێ : ترانزێت ئێستا)15/8/2020 )ئه‌م گرفتانه‌ى که لێره‌دا باسکراوه به به‌راورد به شه‌ش مانگ پێش ئێستا که‌متر بووه. -له خاڵه سنورییه‌کانه‌وه به‌ناوى ترانزێت بۆ سوریا و به‌مه‌به‌ستى خۆدزینه‌وه له گومرگ به‌به‌رده‌وامى کااڵى جۆراو جۆر هاورده ده‌کرێت، به‌شى هه‌ره زۆرى ئه‌م کااڵیانه‌ش بۆ ترانزێت ننی، ترانزێت ده‌بێت ره‌زامه‌ندى ئه‌و واڵته‌ى هه‌بێت که کااڵکه‌ى بۆ ده‌برێت. به‌ناوى ترانزێته‌وه هه‌م کااڵی قه‌ده‌غه‌کراو ده‌هێندرێته هه‌رێمى کوردستان، هه‌م گومرگ نادرێت، ترانزێت یه‌ک له‌سه‌ر پێنج گومرگ ده‌دات. ئه‌م هه‌نگاوه، جگه له‌وه‌ى زیان به‌به‌رهه‌مى ناوخۆ ده‌گه‌یه‌نێت، مانگانه‌ش چه‌ندین ملیۆن دۆالر زیانى له داهاتى گشتى داوه. بۆ منونه: -نوسراوى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى گومرگ ژماره 4775 له 18/3/2019 ره‌زامه‌ندى دراوه به داخڵکردنى 2000 هه‌زار ئۆتۆمبیلى خوار مۆدێل 2017 له ئیرباهیم خه‌لیله‌وه گوایه ترانزێته بۆ سوریا، وه‌زیرى دارایی ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه به داخڵکردنى و یه‌ک له‌سه‌ر پێنج گومرگ دراوه، پاش به‌دواداچون ئه‌م ئۆتۆمبێلانه نه ڕۆشتووه‌ته سوریا. له 1/7/2019 به ره‌زامه‌ندى وه‌زیرى دارایی بڕى 000.300 هه‌زار کارتۆن هێڵکه به‌ناوى ترانزێته‌وه بۆ سوریا هاتووه‌ته ناو هه‌رێمى کوردستان، جگه له‌وه‌ى له‌و به‌هۆى نه‌خۆشى هێنانى هێڵکه قه‌ده‌غه بووه‌و هیچ گومرگێک نه‌دراوه، به وته‌ى به‌رێوبه‌رى گشتى گومرگ ئه‌م هێلکه نه‌چووه‌ته سوریا. چاره‌سه‌ر: مۆڵه‌تى ترانزێت به‌بێ نوسراوى ئه‌و واڵته‌ى کااڵکه‌ى بۆ ده‌کرێت ناکرێت، له کاتى نوسراویشدا ده‌بێت هێزێکى ئه‌منى پاسه‌وانى کااڵکه بێت تا ده‌چێته ئه‌و واڵته‌ى کااڵکه‌ى بۆ ترانزێت ده‌کرێت و به نوسراوى گومرگیش ئاگاداری ورده‌کارى کااڵکه بگه‌ڕێته‌وه وه‌زاره‌تى دارایی. چوار: به‌خشنی له گومرگ. ئێستا)15/8/2020 )ئه‌م گرفتانه‌ى که لێره‌دا باسکراوه به به‌راورد به شه‌ش مانگ پێش ئێستا که‌متر بووه، چه‌ند بڕیارێکیش ده‌رچو بۆ را‌گرتن و پێداچونه‌وه‌ى به‌خشینى گومرگى کاریگه‌رى هه‌بووه، به‌اڵم هێشتا به‌رده‌وامه. له‌الیه‌ن وه‌زیرى دارایی پێشووتر و پاشان به‌ڕێوبه‌رى گشتى گومرگ به‌خشیینێکى زۆرى گومرگى هه‌یه، هه‌ندێک مانگ به ئه‌ندازه‌ى چه‌ندین ملیۆن دۆالر به‌خشینى گومرگى کراوه. به‌خشنی به‌ناوى پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنانـ، به‌پێى یاسایی وه‌به‌رهێنان، ماوه‌ى 10 ساڵه ئه‌و ئامێر و کاێ‌لیانه‌ى بۆ پرۆژه‌کانى وه‌به‌رهێنان ده‌هێندرێت له گومرگ ده‌به‌خشرێت، مادده‌یه‌کى یاسایى له یاساى وه‌به‌رهێنان به‌کارهێندراوه بۆ خۆدزینه‌وه له گومرگ بۆ چه‌ندین کااڵ که په‌یوه‌ندیان به پرۆژه‌کانى وه‌به‌رهێنانه‌وه نیه، به‌ناوى وه‌به‌رهێنان داخڵکراون. به‌بێ یاسا نابێت به‌خشنی بۆ هیچ کااڵیه‌ک بکرێت، ئه‌و کااڵیانه‌ش به‌خشینیان بۆ ده‌کرێت ده‌بێت دڵنیابونه‌وه بکرێت ئایا بۆ پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان ته‌رخانده‌کرێت یان بۆ بابه‌تێکى تر. پێنج: چه‌ند دۆسییه‌ک له به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌کانى گومرگ. _ به‌پێى رێکخستنه‌وه‌ى گومرگى بردنه ده‌ره‌وه‌ى هه‌مو جۆره کانزایه‌ک قه‌ده‌غه‌یه، به‌ێ‌لم ڕۆژانه له گومرگى ناوخۆیى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆک ، زیاتر له 20 بارهه‌ڵگر مس، فافۆن، قوڕقۆشم، ستیل و پاترى و چه‌ندین موادى دیکه ، ده‌برێته ده‌ره‌وه. _ چه‌ند کۆمپانیایه‌کى گه‌وره، کارى هه‌نارده‌کردنى فافۆن و مس ده‌که‌ن له شێوه‌ى خشت ) قاڵب( که له بنه‌مادا ئه‌م کاره قه‌ده‌غه‌یه و به بڕێکى که‌م پاره سه‌رجه‌م کاره‌کانیان بۆ ڕێک ده‌خرێت. _ به‌پێى پێناسى گومرگى یه‌کگرتو، چه‌ندین جۆر کاێ‌ل قه‌ده‌غه کراوه، به‌ێ‌لم به به‌رده‌وامى دێنه هه‌رێمى کوردستان، له‌وانه چه‌ند ده‌رمانێکى مێرو کوژ، که گومانى بونى ماده‌ى شێرپه‌جنه‌ى لێده‌کرێت، له منونه‌ى تار و مارى ئێرانى و .......هتد _ له گومرگى ناوخۆیى گۆڕینى ماده به ماده‌یه‌کى تر که گومرگى که‌مرت له‌سه‌ر بێت ئه‌جنام ده‌درێت، واتا جۆرى ماده‌که ده‌گۆڕدرێت بۆ ماده‌یه‌کى تر ، بۆ منونه گۆڕینى انرتنیت لیده) ته‌لیست( که بۆ پاێ‌لوگه‌کان به‌کاردێت ده‌گۆڕدرێت بۆ به‌نزین و سه‌دان سه‌دان هه‌زار دۆالر گومرگى ئه‌ومادانه به نادیارى ماوه‌ته‌وه . تێبینى: ئه‌م دۆسیانه به‌راورد به شه‌ش مانگ پێیش ئێستا که‌مى کردووه.