وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: 26 ى دیکه به کۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستدا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوودا له هه‌رێمى کوردستان 26 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 535 که‌سى دیکه تووشى کۆرۆنا بوون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 21ى ئابى 2020 له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم رایگه‌یاند، له ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوودا 26 هاووڵاتى دیکه که‌ره‌نتین کراوون. 4 هه‌زار و 437 پشکنین ئه‌نجامدراوون، که زۆرترینیان له دهۆک بوونه و کۆى گشتى 2 هه‌زار و 243 پشکنین له دهۆک کراوون و دواى ئه‌ویش به پله‌ى دووه‌م، هه‌ولێر دێت و 1403 پشکنین کراوون و دواتریش له پله‌ى سێیه‌مدا سلێمانى دێت به 646 پشکنین و پاشان گه‌رمیان به 112 پشکنین و هه‌ڵه‌بجه به 33 پشکنین که‌مترین ژماره‌ى پشکنینى تێدا تۆمار کراوه.
وه‌ک له ئاماره‌که‌دا هاتووه: 535 که‌س تووشى کۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش به پله‌ى یه‌که‌م هه‌ولێر دێت به 219 حاڵه‌ت و دواتر له پله‌ى دووه‌مدا دهۆک دێت به 174 حاڵه‌ت و سلێمانى له پله‌ى سێیه‌مدایه به 107 حاڵه‌ت و گه‌رمیان 18 و هه‌ڵه‌بجه‌ش 17 حاڵه‌تیان تێدا تۆمار کراوه.
هاوکات،ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که 326 که‌س چاکبوونه‌ته‌وه‌و 26 که‌س مردوون و له‌و ژماره‌یه هه‌ولێر به 15 حاڵه‌ت پله‌ى یه‌که‌مى هه‌یه و دواتر سلێمانى به پێنج حاڵه‌ت و پاشان گه‌رمیان و راپه‌ڕین و دهۆک دێن، هه‌ریه‌که‌یان به دوو حاڵه‌ت دێن.
