"به‌رهه‌م ساڵح پڕۆژه‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌رى که‌رکوک ئاماده ده‌کات"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نوسه‌رێکى خه‌ڵکى که‌رکوک ده‌ڵێت گفتوگۆى له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراقدا کردووه‌و پڕۆژه‌یه‌کى بۆ چاره‌سه‌رى دۆخى که‌رکوک ئاماده ده‌کات.
له وتارێکدا که بۆ به‌شى بیروراى "هاوڵاتى" ناردووه، له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج، نوسه‌رو روناکبیر ده‌ڵێت:"گفتوگۆم به‌ته‌له‌فون له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراقدا کردووه ماوه‌یه‌ک باسى بار‌و دۆخى که‌رکوکمان کرد، ئه‌و رون ره‌وان وتى خه‌ڵکێک له سه‌ره‌وه دژى ئیداره‌ى ئێستاى که‌رکوک خۆ نیشان ده‌ده‌ن و ژێر به ژێریش هه‌موو شتێک به یه‌که‌وه ده‌که‌ن".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" پڕۆژه‌یه‌کى بۆ که‌رکوک هه‌یه، یان رونتر ئه‌و ده‌یه‌وێت بار‌و دۆخى که‌رکوک چاکبکاته‌وه ، بۆ ئه‌مه‌ش دیاره به‌رنامه‌و هه‌نگاوى خۆى هه‌یه".
ده‌قى وتاره‌که‌ى له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج:
ده‌کرێت خه‌ونێکمان هه‌بێت
له‌تیف فاتیج فه‌ره‌ج
له‌م رۆژانه‌ى پێشودا گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمارا به ته‌له‌فون ماوه‌یه‌ک باسى بار‌و دۆخى که‌رکوکمان کرد ، ئه‌و رون ره‌وان وتى خه‌ڵکێک له سه‌ره‌وه دژى ئیداره‌ى ئێستاى که‌رکوک خۆ نیشان ده‌ده‌ن و ژێر به ژێریش هه‌موو شتێک به یه‌که‌وه ده‌که‌ن ، هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌ش کرد که ئه‌و پڕۆژه‌یه‌کى بۆ که‌رکوک هه‌یه، یان رونتر ئه‌و ده‌یه‌وێت بار‌و دۆخى که‌رکوک چاکبکاته‌وه ، بۆ ئه‌مه‌ش دیاره به‌رنامه‌و هه‌نگاوى خۆى هه‌یه .
که‌رکوک پێویستى به قوڵکردنه‌وه‌ى گیانى پێکه‌وه ژیان و ئاشتکردنه‌وه‌ى خه‌ڵکه‌که‌یه له گه‌ڵ یه‌کتر ، هه‌ڵبه‌ت که‌سانێک و وڵاتانێک هه‌ن به‌و پێکه‌وه ژیانى ئاشتیانه‌و پێکه‌وه هه‌ڵکردنه ده‌هرى ده‌بن و هه‌موو شت ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مه سه‌ر نه‌گرێت ،رقه‌که‌ش ته‌نها له کورده‌و که‌سى تر نا ، ئێ دیاره به‌رپرسانى کوردیش له‌ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارێتیاندا له که‌رکوک ئه‌وه‌نده ناجۆرى و نارێکیان کردوه ، ئێستا چاره‌سه‌رکردن و راستکردنه‌وه زۆرى گه‌ره‌ک ، ئه‌مه له کاتێکا که ئێستا له‌مپه‌رى زۆریش هه‌ن له به‌رده‌م چاه‌سه‌ر کردنى کێشه‌کاندا .
چاره‌سه‌رى پرسى که‌رکوک جگه له ماده‌ى 140و له چوار چێوه‌ى ده‌ستورى عیراقی‌دا ، گه‌ڕانه به دواى هاوبه‌شى له نێوان پێکهاته‌کاندا ، که‌رکوک ده‌بێت ببێته شارى هاوڵاتیه‌کانى ، به‌مه‌ش ئه‌و رقه‌له یه‌کتر که سیاسیه‌کان رۆڵیان هه‌یه له گه‌شه کردنیدا به‌ره به‌ره له نێو ده‌چێت ، یانى له برى ئه‌و رقه پێویسته هه‌ر که‌رکوکیه‌ک خه‌ونێکى باشترى هه‌بێت بۆ سبه‌ینێ ، خه‌ونى باشتر به‌و مانایه‌ى خه‌ونى ده‌سته‌یه‌ک هه‌وڵى سڕینه‌وه‌ى خه‌ونى ده‌سته‌یه‌کى تر نه‌بێت ، ئه‌وه‌ى تا ئێستا وایه ، یان به‌و جۆره گوزارشتى لێده‌کرێت .
من له قسه‌کانى سه‌رۆک کۆمار‌دا ئه‌وه‌م خوێنده‌وه که بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆژه‌و به‌رنامه‌کانى بۆ که‌رکوک سه‌ر بگرن پێویستى به هاوکاریه ، هاوکارى به ماناى له گه‌ڵ بوون نا که بڕوام وایه ئه‌وه‌ش زۆر ئاساییه ، هاوکارى به ماناى تێکنه‌دانى به‌رنامه له یه‌کتر ، ئه‌و باسى رۆڵى هه‌ندێ که‌سى کرد له تێکدانى به‌رنامه‌دا ، ئه‌مه‌ى بۆ ئه‌وه وت که ناکرێت بۆ پرسى که‌رکوک هه‌ر تاقمه‌و به جۆرێک کار بکه‌ن ، به‌شێکى زۆرى کاره‌کانیش دژایه‌تى کردنى یه‌کتر بێت .
لێره‌دا یان ره‌ش یان سپى نیه ، وه‌ک ئه‌وه‌ى به‌شێک له سیاسیه‌کان به‌و جۆره کار ده‌که‌ن ، له گفت و گۆو دانیشتنا هه‌میشه هاوبه‌شى ده‌دۆزرێته‌وه ، ئه‌مه خاڵێکى ئه‌رێنیه بۆ ئه‌وه‌ى له قۆناغى گوێزه‌ره‌وه‌دا کارى له سه‌ر بکه‌ین .
