عێراق 5 ملیۆن دینار قه‌ره‌بووى ئه‌م که‌سانه ده‌کاته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حکومه‌تى عێراق بڕیاریدا پێنج ملیۆن دینار بداته کوژراوه‌کانى خۆپیشاندانه‌کانى ساڵى رابردوو بریندارانیش بۆ چاره‌سه‌ر ڕه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى وڵات بکات و قه‌ره‌بوویان بکاته‌وه.
له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا نوسینگه‌ى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ئاماژه‌به‌وه‌دراوه، بڕیاردراوه ئه‌و که‌سانه‌ى له خۆپیشاندانه‌کانى مانگى تشرینى یه‌که‌مى ساڵى ڕابردوو کوژراون یان به سه‌ختى برینداربوون قه‌ره‌بوو بکرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها ئاشکراشیکردووه، ئه‌و که‌سانه‌ى بریندار کراون به‌به‌پێى سه‌ختى برینه‌کانیان قه‌ره‌بوو ده‌کرێنه‌وه و لیژنه‌یه‌ک پشکنینیان بۆ ده‌کات و بڕى دوو ملیۆن و 500 هه‌زار دینار تا پێنج ملیۆن دینار ده‌بێت.
هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که حکومه‌تى عێراق له‌سه‌ر ئه‌رکى خۆى ئه‌وکه‌سانه‌شى برینه‌کانیان سه‌خته و تا ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌کراون بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌کرێن، و ئه‌و که‌سانه‌ى له خۆپیشاندانه‌کاندا کوژراون خێزانه‌کانیان به بڕى پێنج ملیۆن دینارقه‌ره‌بوو ده‌کرێنه‌وه.
به‌پێى ئاماره‌کانى کۆمیسیۆنى باڵاى مافه‌کانى مرۆڤى عێراق له‌خۆپیشاندانه‌کانى مانگى 12ى ساڵى رابردوو 500 که‌س کوژراون و 27 هه‌زار که‌سى دیکه‌ش برینداربوون.
