داواى لێپرسینه‌وه له خاوه‌ن بڕیاره‌کانى هێزى ئاسایشى ناوخۆى هه‌رێم ده‌کرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌نته‌رى میترۆ رایگه‌یاند، زۆینه‌ى ره‌هاى ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ى که له خۆپیشاندانه‌کاندا ده‌ستبه‌سه‌رکراون به‌شداربوى خۆپیشاندان نه‌بوون و به‌ئه‌رکى روماڵکردنى خۆپیشاندان هه‌ستاون، ده‌شڵێت، "ده‌بێت لێپرسینه‌وه له خاوه‌ن بڕیاره‌کانى هێزى ئاسایشى ناوخۆ بکرێت".
سه‌نته‌رى میترۆ بۆ داکۆکى له مافى رۆژنامه‌نوسان له رونکردنه‌وه‌یه‌کدا بڵاویکرده‌وه، له رۆژانى رابردوو، له‌گه‌ڵ ده‌سپێکردنى ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له هه‌رێمى کوردستان و له چه‌ند بۆنه‌یه‌کى هاوشێوه‌ى تریش، "چه‌ندین به‌رپرسى حکومى و حزبى په‌یوه‌ندى به سه‌نته‌رى میترۆوه ده‌که‌ن، وه‌ک ره‌خنه گرتن پێمان ده‌ڵێن، ئێوه جیاوازى له نێوان رۆژنامه‌نوس وچالاکوانى مه‌ده‌نى ناکه‌ن، ده‌ڵێن، ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ى ئێوه به‌رگرییان لێده‌که‌ن وه‌ک به‌شداربوى خۆپیشاندانى بێ مۆڵه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر کراون نه‌ک وه‌ک رۆژنامه‌نوس".
سه‌نته‌رى میترۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، زۆینه‌ى ره‌هاى ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ى که ده‌ستبه‌سه‌ر کراون به‌شداربوى خۆپیشاندان نه‌بون و به‌ئه‌رکى روماڵکردنى خۆپیشاندان هه‌ستاون.
هاوکات، باسى له‌وه‌شکردوه، وه‌ک مافێکى بنه‌ڕه‌تی، که په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان زامنیان کردوه، رۆژنامه‌نوس وه‌ک هه‌ر چین وتوێژێکى کۆمه‌ڵگا بۆى هه‌یه ئازادانه به‌شدارى خۆپیشاندانى ئاشتییانه بکات.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان روونکردووه‌ته‌وه که له یاساى رێکخستنى خۆپیشاندانى هه‌رێم هیچ ماده‌یه‌کى تیا نییه ئه‌و مافه له رۆژنامه‌نوس زه‌وت بکات." جا ئه‌و خۆپیشاندانه بۆ مافه پیشه‌ییه‌کانى خۆى بێت، یان دژ به‌به‌زاندنى سنورى هه‌رێمى کوردستان بێت، یان بۆ پاراستنى ژینگه".
سه‌نته‌رى میترۆ ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که " ده‌بێت لێپرسینه‌وه له خاوه‌ن بریاره‌کانى هێزى ئاسایشى ناوخۆ بکرێت که له‌برى ئه‌وه‌ى فه‌راهه‌مهێنه‌رو پارێزه‌رى مافى خۆپیشاندانى هێمنانه‌بن فه‌رمان ده‌ده‌ن، به زه‌بروزه‌نگ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گردبونه‌وه‌ى مه‌ده‌نى و خۆپیشاندانى ئاشتیخوازانه بکرێت".
