هاوڵاتى نرخى نهوتى خاو سهرهراى ئهوهى بهرزو نزمى بهخۆیهوه بینیووه، بهڵام هێشتا لهسهرو 45 دۆلارهوه مامهڵهى پێوه دهکرێت. ئهمڕۆ چوارشهممه 19ى ئابى 2020 یهک بهرمیل نرخى نهوتى خاو له جۆرى برێنت به 45 دۆلارو 14 سهنت مامهڵهى پێوه دهکرێت. ههروهها یهک بهرمیل نهوتى خاوى ئهمهریکى(تهکساس) به 42 دۆلارو 73 سهنت مامهڵهى پێوه دهکرێت. هاوکات، یهک بهرمیل نهوتى خاوى ئۆپیک پڵهس به 45 دۆلارو 39 سهنت مامهڵهى پێوه دهکرێت.
هاوڵاتى وهزارهتى دارایى و ئابوورى ههرێم، بڕیارێکى نوێ بۆ سندوقى خانهنشینى فهرمانبهرانى ههرێم دهردهکات. له نووسراوێکدا وهزارهتى دارایى و ئابوورى حکومهتى ههرێمى کورستان ڕایگهیاند" بڕیاردرا به پهسهندکردنى پهیڕهوى ناوخۆیى بۆ سندوقى خانهنشینى فهرمانبهران له ههرێمى کوردستان". له نوساروهکهدا ئاماژه بهوهشکراوه" ئهم بڕیاره سهرجهم وهزارهت و لایهنه پهیوهندیدارهکان جێبهجێ دهکهن".
ھاوڵاتی ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٧٥) ١. کەرەنتین: (٥١ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین) ٥٩ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٦ شوێنی جیاواز لە پارێزگای دهۆك ماونەتەوە. ٢. پشکنین: (٢٨٨١ پشکنینی نوێ) (١٣٦٢ هەولێر)، (٦٧٤ سلێمانی، ١٤٥ گەرمیان)، (٦٦٦ دهۆك)، (٣٤ هەڵەبجە) ٣. تووشبوو: (٤٤٣ تووشبووی نوێ) (١٥٧ هەولێر) (١٢٠ سلێمانی، ٢٠ گەرمیان) (١٣٦ دهۆك) (١٠ هەڵەبجە) ٤. چاکبوون: (١٩٢ چاکبوون) (١٢٢ هەولێر) (٢٩ سلێمانی) (٢٣ گەرمیان) (١٨ هەڵەبجە) ٥. مردن: (٢٢ مردن) (١٤ هەولێر) (٣ سلێمانی، ١ گەرمیان، ٢ ڕاپەڕین) (٢ هەڵەبجە) ئاماری گشتی: کەڕەنتین ٢١٧٧٧ هاوڵاتی (٢١٧١٨ دەرچوو) پشکنین ٢٥٩٠٣٧ (١٠٩٧٥٩ هەولێر، ٧٨٥٠٥ سلێمانی، ٦٨٣٠٩ دهۆك، ٢٤٦٤ هەڵەبجە) تووشبوون ٢٢٧٢١ (٩٣٢٨ هەولێر، ١٠٤٤٨ سلێمانی، ٢٢٢٥ دهۆك، ٧٢٠ هەڵەبجە) چاکبوون ١٢٩٩٩ (٤٦٩٢ هەولێر، ٦٨٤٥ سلێمانی، ٨٦١ دهۆك، ٦٠١ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ٨٨٩٧ (٤٣٥٧ هەولێر، ٣٠٨٩ سلێمانی، ١٣٤٦ دهۆك، ١٠٥ هەڵەبجە) مردن ٨٢٥ (٢٧٩ هەولێر، ٥١٤ سلێمانی، ١٨ دهۆك ، ١٤ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ١٩ی ئاب ٢٠٢٠
ھاوڵاتی ئهنجومهنی باڵای فهتوای هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، له خشتهبردنی نهخۆش لهلایهن ههندێك پزیشک و نۆرینگه و نهخۆشخانهی تایبهت و تاقیگه و دهرمانخانهوه، ناحهق و نادروست و حهرامە. ئهنجومهنی باڵای فهتوا لە پەیامێکدا دەڵێت "ههر پشكنینێک یان دهرمان نوسینێک به پێچهوانهی یاسا و رێنماییه تهندروستییهكان بێت، حهرامه و دهچێته چوارچێوهی ههوڵی زیانگهیاندن، كه ههندێكجار دهبێته هۆكاری كوشتنی بهناحهق یان سهركێشان بۆ كوشتن". ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ههر دهرمانێک له ئهندازهی زیاد له پێویست بنوسرێت له رهچهتهی پزیشكیدا، تاوانه و كارێكی حهرامه. لهبهشێكی تری پەیامەکەی ئەنجومەنی باڵای فەتوادا هاتووه، ههر دهرمانێك له دهرمانخانهكان بدرێت به نهخۆش، بهبێ رێنمایی راستهوخۆ یان ناڕاستهوخۆی پزیشك یان یاریدهدهری پزیشكی رێگهپێدراو ئهوه له روانگهی شهریعهتهوه دروست نییه و حهرامه. راشیگەیاندووە، ههر دهرمانێك بهرواری بهسهرچوبێت یان له كوالێتی كۆنتڕۆڵ دهرنهچووبێت، ئهوه حهرامه بدرێت به نهخۆش یان مامهڵهی پێوه بكرێت یان دهربازی سنورهكان بكرێت، ههرجۆره رێكهوتنێكیش بكرێت له نێوان پزیشک و دهرمانخانه و تاقیگهكاندا لهسهر حیسابی نهخۆشهكان، كارێكی حهرامه و خواردنی ماڵی موسڵمانانه به تاڵان
ھاوڵاتی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان داوای یەکریزی لە لایەنە سیاسیەکان کرد و هیواشی خواست قەیران و ناخۆشییەکان کۆتاییان پێبێت، ئەوەش لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە بلاویکردەوە. مەکتەبی سیاسی پارتی لە بەیاننامەکەیدا کە وەکو سوپاسێک بڵاوی کردۆتەوە بۆ ئەو ھێزو لایەنانەی کە پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی حزبەکەیان کردوە؛ تێدا داوای یەکریزی دەکات. لە بەیاننامەکەدا ھاتووە "ئومێدەوارین بە هەموو لایەك، بە یەكگوتار و ئیرادەی سیاسیی هاوبەش تواناكانمان یەكبخەین بۆ زیاتر بەهێزكردنی یەكڕیزیی و یەكدەنگیی هێز و لایەنە سیاسیەكان لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجە ڕەواكانمان و زیاتر چەسپاندنی دیموکراسی و پێکەوەژیان و فەراھەمکردنی سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی لە کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا". ھەروەھا دەڵێت "جارێكی دیكە سوپاسگوزاریمان رادەگەیەنین و هیوادارین هەرچی زووە قەیران و ناخۆشییەکان کۆتاییان پێبێت و، ھەر سەرکەوتووبن"
ھاوڵاتی دیموكراتهكانی ئهمریكا بهفهرمی جۆ بایدنیان بۆ كێبڕكێی دۆناڵد ترهمپ له ههڵبژاردنهكانی سهرۆكایهتی ئهمریكا كاندید كرد كه بڕیاره له 3/11/2020 بهڕێوهبچێت. لە کۆبوونەوەی نیشتمانی دیموکراتەکانی ئەمریکا، کە دوێنێ بە شیوەی ئۆنلاین بەڕیوەچوو، جۆ بایدن بەفەرمی بووبە کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا. لە کۆبوونەوەکەدا، دوو سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەمریکا، بیل کلینتۆن و جیمی کارتر و هەروەها کالین پاڤل وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەو وڵاتە پشتیوانی خۆیان لە بایدن ڕاگەیاند. لە میانەی گۆنگرەی نیشتمانی دیموکراتەکاندا مشێل ئۆباما بە توندی ڕەخنەی لە ترەمپ گرت و وتی توانای ئەوەی نییە تێگەیشتنی بۆ هەست و ئەزمونی کەسانی تر هەبێت. ھەروەھا ستایشی کاندیدی چاوەڕوانکراوی دیموکراتەکان جۆ بایدنی کرد و وەکو "ڕێبەرێکی لێوەشاوەو خۆڕاگر و لێهاتوو" ناوی ھێنا. دوو مانگ و نیوی دیکە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەو وڵاتە بەڕیوەدەچێت و بەم شیوەیە، جۆ بایدن و دۆناڵد ترامپ بۆ بەدەستهێنانی ئەم کورسییە، ڕکابەریی یەکدەکەن. وابڕیاره كاندیدكردنهكهی جۆ بایدن پێنج شهممه لهمیانهی وتارێكدا پهسند بكرێت .
ھاوڵاتی ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش سکرتێری گشتی سەرکۆنەی دەستگیرکردنی ئیبراهیم ئەبوبەکر سەرۆکی مالی و بەرپرسانی باڵای حکومەتەکەی کردووە لەلایەن یاخیبووانەوە، داواش دەکات بەزووترین کات ئازاد بکرێن. ستیفان دوجاریک، وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند "سکرتێری گشتی داوا دەکات دووبارە دەستوور ڕێک بخرێتەوە و بەزووترین کات سەروەری یاسا بگەڕێندرێتەوە بۆ مالی." رۆژی سێشەممە ژمارەیەک ئەفسەرو سەربازی یاخیبوو، کودەتایەکی سەربازییان ئەنجامداو پەرلەمانی وڵاتەکەیان هەڵوەشاندەوەو و هەریەک لە ئیبراهیم بوبەکر کەیتا، سەرۆکی مالی و بوبو سیسێ، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە دەستگیرکران. پاش چەند کاژمێرێکیش لە دەستگیرکردنی، ئیبراهیم بوبەکر کەیتا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆکایەتی مالی راگەیاند. ئیسماعیل واگی، وتەبێژی کودەتاچییەکانی مالی کە پێشووتر یاریدەدەری سەرۆکی ئەرکانی هێزی ئاسمانی مالی بووە، رایگەیاند ئەوان لە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر گەلی مالی پەنایان بۆ بژارەی سەربازی بردووە. راشیگەیاند لە ماوەیەکی نزیکدا هەڵبژاردن دەکرێت و حکومەتێکی نوێ بۆ مالی پێکدەهێنرێت، بەڵام رێز لە هەر رێککەوتنێکی نێودەوڵەتی دەگیرێت کە حکومەتی پێشووی مالی واژۆی لەسەر کردبێت. لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە نەیارەکانی ئیبراهیم کەیتا، سەرۆکی مالی، خۆپێشاندانی بەرفراوانیان دەستپێکرد و داوایان لێکرد واز لە پۆستی سەرۆکایەتی بهێنێت و تۆمەتباریان کرد بە "گەندەڵی و شکستهێنان" لە پاراستنی ئاسایشی وڵاتدا.
ھاوڵاتی سێ بەرپرسی تەندروستی لە سنووری ئیدارەی راپەرین یەک بەدای یەک دەستیان لە پۆستەکانیان ھەڵگرت لەکاتێکدایە ڤایرۆسی کوشندەی کۆرۆنا ناوچەکەی تەنیوە و بەشێکی زۆریش لە پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیان مانگرتنیان راگرتووە. هــەردوو بـەڕێوبەری نەخۆشخانەی فێرکاری ڕانیە و نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێ ئەمڕۆ چوارشەممە دەستیان لەکار کێشایەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە چوار رۆژ لەمەوبەر بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی راپەڕین دەستلەکار کێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی راگەیاند. دەستلەکارکێشانەوەی ئەو دوو بەڕێوەبەرەی رانیە و قەڵادزێ دوای ئەوە دێت کە 15ی ئەم مانگە بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی راپەڕین داوایکرد کەسێکی دیکە لە شوێنەکەی دابنرێت. ئەم زنجیرە دەستلەکارکێشانەوەیە لەکاتێدایە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناوچەکە تەشەنەی کردوەو رۆژانە زیاتر لە 300 پشکنینی کۆرۆنا لە ناوچەکە ئەنجامدەدرێت و دەیان تووشبوونی نوێش تۆماردەکرێن.
ھاوڵاتی ھەریەکە لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاو مشێڵ ئۆباما خانمی یەکەمی پـێشووی ئەو وڵاتە ھێرشەدەکەنە سەر یەکتری، ئەوەش لە کاتێکدایە دوو مانگ و نیوی ماوە بۆ ھەڵبژاردنە سەرکایەتیەکەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە میانەی گۆنگرەی نیشتمانی دیموکراتەکاندا مشێل ئۆباما بە توندی ڕەخنەی لە ترەمپ گرت و وتی توانای ئەوەی نییە تێگەیشتنی بۆ هەست و ئەزمونی کەسانی تر هەبێت. ھەروەھا ستایشی کاندیدی چاوەڕوانکراوی دیموکراتەکان جۆ بایدنی کرد و وەکو "ڕێبەرێکی لێوەشاوەو خۆڕاگر و لێهاتوو" ناوی ھێنا. لە یەکەم شەوی کۆنگرەی نیشتمانی دیموکراتەکان کە لە دوورەوە بەڕێوەدەچێت و ئەندامان زۆربەیان بەڕێگەی ڤیدیۆیی بەشداری کۆنگرەکە دەکەن و ژمارەیەکیش لە وتارەکان پێشتر تۆمار کراوە میشێل ئۆباما باسی لەوە کرد کە ترامپ سەرکەوتوو نەبووە لەوەی بە پێی پێویست ڕووبەڕووی قەیرانەکانی ئابوری و کۆمەڵایەتی و هەروەها پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتدا ببێتەوە لە کاتێکدا پشتی لەو هاوپەیمانێتییە جیهانیانە کردووە کە دەمی بەڕیوەبەرایەتییەکانی پێشوودا پێکهاتبوون. لەو وتارەیدا کە پێشتر تۆمار کرابوو مشێڵ ئۆباما وتی "با بە ڕاستگۆیانەو ڕاشکاوانە بڵێم ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکێکی هەڵەیە بۆ وڵاتەکەمان. کاتێکی زۆری لەبەردەستدا بوو تا بیسەلمێنێت دەتوانێت کار بکات، بەڵام دیارە لە توانای ئەودا نییە." خانمی یەکەمی پێشوی ئەمەریکا وتیشی "ترەمپ ناتوانێت پێشوازی لەم قۆناغە بکات، ناتوانێت ببێت بەو کەسەی کە ئێمە چاوڕوانیمان لێی هەیە." دۆناڵد ترەمپ لەوەڵامی قسەکانی مشێڵ ئۆبامادا لە تۆڕی کۆمەڵاتی تویتەر وتی بەڕێوەبەرایەتییەکەی ئۆباماو بایدن "گەندەڵترین بەڕێوەبەرایەتی بووە لە مێژوودا، یەكێک لەو ڕاستیانەی کە پێی زانراوە سیخوڕییان لەسەر هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەی من کردبوو، ئەمەش گەورەترین شەرمەزاری سیاسییە لە مێژووی وڵاتەکەماندا ئەمە پێی ئەوترێت خیانەت و زۆر لەوەش زیاتر، مشێڵ زۆر سوپاس بۆ وشە جوانەکانت." هەفتەی داهاتوو کۆمارییەکان پلانیان هەیە کۆنگرەی خۆیان لە شارلۆتی کارۆلاینای باکور بە شێوەیەکی سنوردار ببەستن و ترامپ لە کۆشکی سپییەوە وتاری پەسەند کردنی کاندیدبوونی پێشکەش بکات، ئەوەش دوای کۆتایی ھاتن بە کۆنگرەی دیموکراتەکان دێت. لە یەکەم شەوی کۆنگرەی دیموکراتەکاندا خاتو ئۆباما و چەندین کەسایەتی تری دیموکراتەکان و چەند کەسێکی کۆماری کە ناڕازین لە سیاسەتەکانی سەرۆک ترامپ زیاتر لە دوو کاتژمێریان بەسەر برد لە ستایشکردنی جۆ بایدن و بە باشترین کەس بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەندروستی گشتی، ئابوری و قەیرانی دادپەروەری ڕەگەزی ناودێریان کرد لە کاتێکدا ترامپیان بە بێتوانا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگانە نیشان دەدا. بایدن لە دەمی بەڕێوەبەرایەتی باراک ئۆبامای هاوسەری مشێڵ بۆ ماوەی هەشت ساڵ جێگری سەرۆک بوو. مشێڵ ئۆباما جۆ بایدنی بە کەسێکی "لێهاتوو" بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی ئاستەنگەکانی ئێستای وڵات لە قەڵەم دا و وتی "من جۆ دەناسم، کەسێکی زۆر بە ڕەوشت و خاوەن بڕوایە، ئەو جێگێکی زۆر باشی سەرۆک بوو. ئەو دەزانێت چۆن ئابوری ڕزگار بکرێت، ڕووبەڕووی پەتایەک ببێتەوە و ڕێبەرایەتی وڵاتمان بکات." ئەو هەروەها باسی لە پەتای کۆرۆنا کرد کە لە ئەمەریکا زیاتر لە هەمو وڵاتان خەڵکی کوشتووەو ملیۆنان کەس بەهۆی پەتاکەوە کارەکانیان لەدەستداوە وەهەروەها ئەو خۆپیشاندانانەش کە دژ بە نایەکسانی و ڕەفتاری نابەجێی پۆلیس لە شارەکانی سەرانسەری ئەمەریکا ئەنجام دران. یەکەم شەوی کۆنگرە چوار ڕۆژییەکە بریتی بوو لە وتاری و لێدوانی بەشێکی زۆری ئەو دیموکراتانەش کە لە ساڵی ڕابوردوو لە پێشبڕکێی دیموکراتەکاندا بوون بۆ ئەویە ببن بە کاندیدی سەرەکی حزبەکە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵدا دژ بە ترامپ. دواین کاندیدی دژی بایدن لە پێشبڕکێکەدا سیناتۆری ڤێرمۆنت بێرنی ساندەرس بوو، لە پەیامی کۆنگرەکەدا وتی وڵات ڕووبەڕووی "ساتەوەختێکی بێپێشینە" بۆتەوە بە ژمارەیەک ئاستەنگەوە لە ناویاندا ڤایرۆسی کۆرۆنا، نژادپەرستی و گۆڕانکاری کەشوهەوا. ساندەرس وتی "سەرۆکێکمان هەیە کە نەک تەنها توانای نییە ئەم قەیرانانە چارەسەر بکات بەڵکو ئێمە بەرەو ئاقاری تاکڕەویدا دەبات." سەبارەت بە ڕۆڵی خۆی و ستافەکانی لە چاکسازی ناو حزبەکەیدا لەو کاتەوەی کە لە پێشبڕکێکە کشایەوە ساندەرس وتی "بەشێکی زۆری بیرۆکەکانی کە ئێمە شەڕمان لە پێناویان کرد و تەنها چەند ساڵێک لەمەوبەر بە ڕادیکاڵ نادێر دەکران ئێستا ئاسایی بوونەتەوە." وتیشی "ڕاستییەکە ئەوەیە تەنانەت بەر لەوەش کە ترامپ وەڵامدانەوەی ئەم پەتایەش پشتگوێ بخات، ژمارەیەکی زۆری خێزانی کە ماندوونەناسانە کار دەکەن کێشەی ئابورییان هەبوو و هیچ هیوایەکیشیان لەبەردامدا نەبوو. پێکەوە ئێمە دەبێت وڵاتێک پێکبهێنین کە یەکسانتر بێت، بەبەزەی تر بێت و گشتگیر بێت، دەزانم جۆ بایدن ڕۆژێک ئەم کارە دەستپێدەکات." بڕیارە ترمپ پێنجشەممە بچێتە ناوچەیەکی نزیک شاری سکرانتۆنی باکوری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتی پێنسلڤانیا ئەو شوێنەی کە بایدن لێی گەورە بووە.
ھاوڵاتی دکتور فەتحی مەحمود کە یەکێکە لە هەواڵساز و نووسەرە بەناوبانگەکانی کۆنترین رۆژنامەی میسری بە ناوی ئەلئەهرام لە دوایین گۆتاری ئەم ھەفتەیەیدا تیشکی خستووەتە سەر پرسی کورد و عەبدولا ئۆجالان ، جەختیش دەکاتەوە کە کاتی ئازادی ئۆجالان هاتووە. دکتور فەتحی مەحمود نوسەر و رۆژنامەنووسی رۆژنامەی ئەلئەهرامی میسری گۆتاری رۆژی ١٧ی ئەم مانگەی تەرخان کرد بۆ پرسی ئازادی عەبدولا ئۆجالان. دکتور مەحمود دەڵێت " کاتی ئەوە هاتووە بۆ ئازادیی ئۆجالان دەست بە کەمپینێکی گەورە بکرێت. رۆشنبیران، نووسەران، کەسانی ئەکادیمی، هونەرمەندان، کرێکاران و رەنجدەران لە سەرتاسەری جیهان، دەبێت بەشداری تێدا بکەن و بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەکی نێودەوڵەتی یان کۆردیناسیۆنێک دروست بکرێت". دکتور فەتحی لە گۆتارەکەیدا باس لە تێکۆشان و خۆڕاگریی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و جەختیش دەکاتەوە کە لە مێژوودا لەگەڵ ئەوەی چەندین جار بەڵێنی بونیادنانی وڵاتێکی سەربەخۆ دراوە بە سەرۆک و سەرکردەکانی گەلی کورد، بەڵام هیچ کات ئەو بەڵێنانە جێبەجێ نەکراون و گەلی کورد لە ئێستادا گەورەترین نەتەوەی جیهانە کە لەسەر خاکەکەی خۆی، بێ وڵاتە. دکتور فەتحی مەحمود لە بەردەوامی گۆتارەکەیدا دەڵێت، لە تورکیا بە دەیان جار هێرش و کۆمەڵکوژی و کوشتن و قڕکردن لە دژی گەلی کورد ئەنجام دراون و دەشلێت:"گەلی کورد لە دژی ئەو کۆمەڵکوژی و قڕکردن و رەشەکوژیانە، خۆی بە رێکخستن کردووە و ئامرازەکانی تێکۆشانیان خوڵقاندووە." نووسەر دکتور فەتحی هەروەها تیشک دەخاتە سەر هەنگاوی بونیادنانی پەکەکە بە پێشەنگایەتی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و جەخت دەکاتەوە کە، ئۆجالان بە هاوکاری هێزە نێودەوڵەتیەکان لە ١٥ی شوباتی ساڵی ١٩٩٩ دەستگیر کرا و لەو کاتەوە تا ئێستا لە دوورگەی ئیمرالی لە ژێر هەڵومەرجێکی ناهەموار و سەختدایە. لە گۆتارەکەیدا نووسەر دەڵێت:"ئۆجالان لە دوورگەی ئیمرالی بۆ چارەسەریی کێشەی کورد و کێشەکانی ناوچەکە پڕۆژەی جدی پێشکەش کردووە. پڕۆژەکانی لە ژێر ناوی پارێزنامەدا بڵاو کردووەتەوە. بە تایبەت لە چوارچێوەی پارێزنامەکەی بە ناوی مانیفستوی شارستانیی دیمۆکراتیکدا، رێگای چارەسەری و پڕۆژەی پێشکەش کردووە. ئاڕاستەکەی، لەسەر رێچکەی فیکری چەندین پێشکەوتنی بەدیهێناوە. لە چوارچێوەی پڕۆژە و پێشنیارەکانیدا بۆ چارەسەری لە جیاتی تێکۆشانی چەکداری، رێگای ئاشتی و دیمۆکراسی و دیالۆگی هەڵبژاردووە و مۆدێڵی چارەسەریی خستووەتەروو. بەڵام دەوڵەتی تورک بە دەستپێکردنی شەڕێک بۆ قڕکردنی کورد، وڵامی ئەم هەوڵانەی ئۆجالانی دایەوە بۆ چارەسەریی ئاشتیانە." دکتور مەحمود راشیدەگەیێنێت، لەگەڵ سیاسەتی تورکیا بۆ پاکتاوی نەژادی، ئۆجالان کە ٢١ ساڵە لە دوورگەی ئیمرالیە، چەندین جار دەستی ئاشتی و چارەسەری و ئاگربەستی درێژ کردووە و دەڵێت:"بۆیە کاتی ئەوە هاتووە بۆ ئازادیی ئۆجالان دەست بە کەمپینێکی گەورە بکرێت. رۆشنبیران، نووسەران، کەسانی ئەکادیمی، هونەرمەندان، کرێکاران و رەنجدەران لە سەرتاسەری جیهان، دەبێت بەشداری تێدا بکەن و بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەکی نێودەوڵەتی یان کۆردیناسیۆنێک دروست بکرێت. هاوکات بۆ ئەوەی تاوانە نامرۆڤانەکانی رژێمی تورکیا ئاشکرا بکرێن و سزا بدرێت، دەبێت بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت. دەبێت کاروخەباتێکی باش بکرت و سیستمی ئەردۆغان لەناو ببرێت. ئۆجالان ئێستا وەکو نێلسۆن ماندێلایە کە لە ئەفریقا وەکو رێبەرێکی ئاشتی و ئازادی دەناسرێت و لە دژی رژێمی فاشیست و دیکتاتور لە باشوری ئەفریقا تێکۆشا، ئەویش هەم بۆ گەلی کورد و هەم بۆ گەلانی تری ژێردەستە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رێبەرێکە کە مۆدێلی چارەسەریی دیمۆکراتیک و ئاشتیانە پێشکەش دەکات. ئۆجالان بەم شێوەیە دەناسرێت و پێشوازی لێدەکرێت. چونکە ماندێلا هێشتا لە زینداندا بوو کە هەوڵی چارەسەریی دیمۆکراتیک و ئاشتیانەی دەدا بۆ وڵاتەکە و هەر لە زیندانیشدابوو کە بوو بە رێبەری وڵاتەکەی. بۆ ئۆجالانیش کە بە هەمان شێوەیە، پێویستی بە کەمپینێکی نێودەوڵەتی هەیە."
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان خشتەیەکی نوێی مووچەی بڵاوکردەوە و بەپێی خشتەکە سبەی چوارشەممە دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە، یەکەی 80 و 70، وەزارەتی ناوخۆ، فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن، رەگەزنامە، لیوای نەوت و وەزارەتی دارایی و ئابووریی مووچە وەردەگرن. رۆژی پێنجشەممە 20-8-2020 ئەم وەزارەت و دەزگەیانە مووچە وەردەگرن: وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانی سیاسی ئەنجوومەنی ئاسایش دەزگای گشتیی ئاسایش وەزارەتی پەروەردە رۆژی هەینی 21-8-2020 ئەم دەستە، دەزگا و وەزارەتانە مووچە وەردەگرن: وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی خاوەن پێداویستیی تایبەت ئەنجوومەنی دادوەری وەزارەتی داد وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی وەزارەتی پلاندانان وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دیوانی چاودێریی دارایی مافی مرۆڤ ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم دەستەی ژینگە دەستەی وەبەرهێنان دەستەی دەستپاکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن دەزگەی مین وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی شەممە 22-8-2020: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار وەزارەتی کارەبا وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو وەزارەتی رۆشنبیریی و لاوان وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پەرلەمان ئەنجوومەنی وەزیران یەکشەممە 23-8-2020: خانەنشینیی پێشمەرگە بەپێی لیستەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، دوایین رۆژی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران رۆژی دووشەممە 24-8-2020 دەبێت و خانەنشینی شارستانی مووچە وەردەگرێت.
ئارا ئیبراهیم لقى ههولێرى بانکى ناوهندیى عێراق، نووسراوى تایبهت به دابینکردنى بڕى 320 ملیار دینارى بۆ وهزارهتى دارایى ههرێمى کوردستان، له وهزارهتى دارایى عێراقهوه پێگهیشتووهو سبهینێ دهخرێته سهر ههژمارهکهیان. هاوڵاتى، پهیوهندى به وهزارهتى دارایى و ئابوورى حکومهتى ههرێمهوه کرد که "له لقى ههولێرى بانکى ناوهندیى عێراق نووسراویان بۆ ناردوون و سبهینێ 320 ملیار دینار دهخرێته سهر ژمێرهى وهزارهتى دارایى و ئابوورى حکومهتى ههرێم". دوێنێ دووشهممه 17ى ئاب، وهزارهتى دارایىو ئابوورى حکومهتى ههرێمى کوردستان رایگهیاند که 320 ملیار دینار له بهغداوه تهمویل دهکرێت لهگهڵ 270 ملیار دینار که له وهزارهتى سامانه سرووشتییهکانهوه پێیان گهیشتووه، لهگهڵ 120 ملیارى داهاتى ناوخۆ و 20 ملیار دینارى تهمویلى هاوپهیمانان که سهرجهمیان 730ملیار دیناره، مووچهى فهرمانبهرانى ههرێمى کوردستانى پێ دابهش دهکهن که بۆ سهرجهمى مووچه پێویستییان به 895 ملیار دینار ههیه. ههروهها وهزارهتى دارایى ئهوهى راگهیاند که لێبینى موچه وهک مانگى شوبات دهبێت که له سهدا 21 دهستپێ دهکات تا لهسهدا 50 دهبێت.
ئهردهڵان عهبدولڵا هەفتەی پێشوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەخۆشەویسترین سەکۆیەوە «تویتەر» جریوەیەکی کورتی کردو دووبارە جیهانی تووشی شۆک کرد، ئەمجارەیان جریوەکەی هەڵگری پەیامێکی ئاشتی بوو و تێیدا رایگەیاند: هەردوو دۆستە مەزنەکەی ئەمریکا، ئیمارات و ئیسرائیل، رێكکەوتنامەی ئاشتی واژۆ دەکەن. ئەمەش هەرایەکی گەورەی لەناو میدیای عەرەبی و جیهانییدا دروستکرد. هەرچەندە بۆ چاودێرانی سیاسی، ئەم رێكکەوتنە شتێکی چاوەڕواننەکراو نەبوو، چونکە ماوەی چەندین ساڵە، ئەم دوو وڵاتە پەیوەندی ژێربەژێریان هەیە. بەڵام بۆچی لەم کاتەدا ئەم رێكکەوتنە خرایەسەر مێزەکەی دۆناڵد ترەمپ؟ کێ سوودمەندو زەرەرمەندە؟ کاردانەوەی وڵاتانی ئیقلمی و جیهانی چۆن بوو؟ ناوچەکە بەرەو کوێ دەچێت؟ ئایا ئەم رێكکەوتنە دەبێتە مایەی ئاشتی زیاتر یان بەپێچەوانەوە ئاگری جەنگێک دەکوژێنێتەوە مەشخەڵی ئاگرێکی گەورەتر هەڵدەکات؟ رێكکەوتننامەی ئیبراهیم ئەو رێكکەوتنەی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل کە بەسەرپەرشتی ئەمریکا کراوە ناوی لێنراوە «رێكکەوتنامەی ئیبراهیم» بەندە گرنگەکانی ئەم رێكکەوتنە بریتییە لەم خاڵانەی خوارەوە: ١/ راگرتنی لکاندنی زەوییەکانی رۆژئاوای ئوردون» کەناری خۆرئاوا» بەئیسرائیل. ٢/ گۆڕینەوەی باڵیۆزخانەو دەستپێکردن بەپەیوەندی دیپلۆماتی. ٣/ بەهێزکردنی پەیوەندی دیبلۆماتی و ئابووریی و سیاسی و تەکنەلۆژی بەتایبەتی لەڕووی دۆزینەوەی ڤاکسین دژ بەڤایرۆسی کۆرۆنا. 4/ سەرمایەگوازیکردن لەنێوان هەردوو دەوڵەتدا. بۆچی ناونرا رێكکەوتنامەی ئەبرەهام «ئیبراهیم«؟ لەمیانی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی دۆناڵد ترەمپدا، چەند خولەکێکی بەخشییە دەیڤید فریدمان باڵیۆزی ئەمریکا لەئیسرائیل، ئەم پیاوە رۆڵی گەورەی هەبووە لەم رێكکەوتنەو هەر ئەویش ناوی ئیبراهیم یان ئەبرەهامی هەڵبژاردووە. فردیمان لەمبارەیەوە بە رۆژنامەنووسەکانی راگەیاند: بۆیە ناومان ناوە رێكکەوتننامەی ئیبراهیم، چونکە ئیبراهیم باوکی هەر سێ ئایننە گەورەکانی مەسیحی و ئیسلام و جوولەکەیە. ئەویش توانای ئەوەی هەیە کە رێكکەوتن و هەماهەنگی لەنێوان هەرسێ ئایینە مەزنەکەی جیهاندا بکات. پەیوەندی نهێنی هەردوولا دیارە ماوەی چەندین ساڵە ئیمارات و ئیسرائیل پەیوەندی نهێنی یان ناڕاستەوخۆیان هەیە، ساڵی 2012 بۆ یەکەمجار لەمیانی کۆبوونەوەکانی رێخکراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لەنیویۆرک، عەبدوڵلا بن زایدی وەزیری دەرەوەی ئیمارات، چاوی بە بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کەوت. لەساڵی 2014دا، ئیمارات رێكکەوتنێکی بازرگانی لەگەڵ کۆمپانیایەکی بواری ئەمنی کرد، کە بنکەکەی لەئیسرائیلە. هەروەها ساڵی 2017 تیپێکی جۆدۆی ئیسرائیلی بەمەبەستی بەشداریکردنی لەپاڵەوانێتی جۆدۆی جیهانی، سەردانی ئیماراتیان کردو بۆ یەکەمجاریش ئاڵای ئیسرائیل لەئیمارات بەرزکرایەوە. هەروەها ساڵی 2019 بە مەبەستی بەشداریکردن لەکۆنگرەیەکی جیهانی دژ بەگەندەڵی کە لەئیمارات سازکرا، شاندێکی فەرمی حکومەتی ئیسرائیل سەردانی ئیماراتی کرد. جگە لەچەندین پەیوەندی نهێنی تر، هەربۆیە ئەم رێكکەوتنە شتێکی چاوەڕواننەکراو بوو. کاردانەوەی جیهان و ناوچەکە هەر لەپاش بڵاوکردنەوەی هەواڵی ئەم رێكکەوتنە، کاردانەوەی گەورەی لەناو جیهاندا لێکەوتەوە. فەلەستینییەکان بەهەردوو باڵی فەتح و حەماسەوە دژی ئەم رێكکەوتنە وەستانەوەو بەخیانەت و پشتکردن لەگەلی فەلەستینیان ناوبرد. حەماس زیاتر رۆیشت و لەبەیانێکدا رایگەیاند: ئەم ریکەوتنە وەکو دیاریی بەخشرایە ئیسرائیل لەبەرامبەر تاوانەکانی دەرهەق بەگەلی فەلەستینی. ئێرانیش بەتوندی دژی ئەم ریکەوتنە وەستایەوەو لەبەیانی وەزارەتی دەرەوەدا هاتووە: ئەم رێكکەوتنە شەرمەزارییەی کەئیمارات لەگەڵ کیانی سەهیۆنی کردوویەتی هەنگاوێکی ترسناکیشە. گەرچی هەریەک لەبەحرەین و عومان پێشوازییان لە رێكکەوتنەکە کرد، هەروەها میسریش لەزاری عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی وڵاتەوە، پێشوازی لەم رێكکەوتنە کردو لەتویتێکیدا رایگەیاند: ئێمە بەگرنگییەوە سەیری ئەم رێكکەوتنە دەکەین و ئاشتی و خۆشگوزەرانی و پێشکەوتن بۆ ناوچەکە دەهێنێت. ئوردنیش لەزاری ئەیمەن سەفدیی وەزیری دەرەوەیدا پێشوازی لێکردو رایگەیاند: هیوادارین ئەم رێكکەوتنە کۆتایی بەو سڕبوونە بهێنێت کەماوەی چەندین ساڵە پرۆسەی ئاشتی گرتۆتەوە. فەرەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیاش، دەستخۆشییان لەهەردوولا کردو بەهەنگاوێکی باشیان وەسفکرد. هەروەها جۆ بایدن پاڵێوراوی پارتی دیموکراتی ئەمریکا بۆ سەرۆکایەتی، پشتگیری لەم رێكکەوتنە کردو بەهەنگاوێکی مێژوویی وەسفکرد. رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانیش لەبەیانێکدا پشتگیری ئەم رێكکەوتنەی کردو بەهەنگاوێکی باشی بۆ ئاشتیی و ئارامی ناوچەکە وەسفکرد. دووفاقیی تورکیا هەر لەپاش رێكکەوتنەکە تورکیا کەوتە شڵەژان و لێدوانی توند لەدژی ئیمارات، لەزاری سەرۆک و وەزیرەکانیەوە، هێرشی توندیان دەستپێکرد. . ئەردۆغان بەتوندی دژی ئەم رێكکەوتنە وەستایەوەو بەڕۆژنامەنووسانی راگەیاند: بیر لەوە دەکەینەوە کەباڵیۆزخانەکەمان لەئیمارات دابخەین. گەرچی وەزارەتی دەرەوەی تورکیاش لەبەیانێکدا بەتوندی دژی ئەم رێكکەوتنە وەستایەوەو رایگەیاند: مێژوو ئەم هەڵسوکەوتە مونافیقانەی ئیماراتی لەبیر ناکات، کەدژی گەلی فەلەستینی نواندیان. ئەمەش لەکاتێدا کەتورکیا یەکەمین دەوڵەتی ئیسلامی بوو کەپەیوەندی سیاسی و دیبلۆماتی و سەربازیی و ئابووری بەهێزی لەگەڵ ئیسرائیل هەیە. ئەمەش دووبارە سیاسەتی دووفاقی و دووڕویی ئەردۆغان پیشان دەدات، لەجیاتی ئەوەی بچێت باڵیۆزخانەکەی لە ئیسرائیل دابخات، کەچی دەڵێت بیر لەداخستنی باڵیۆزخانەکەمان لەئیمارات دەکەینەوە. کێ سوودمەندە؟ بەبڕوای زۆرێک لەچاودێرانی سیاسی، سوودمەندی یەکەم دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکایە، چونکە دەتوانێت ئەم ریکەوتنە بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن بەکاربهێنێت کە دوو مانگی تر دەستپێدەکات. لەلایەکەوە خۆی وەکو کەسێکی ئاشتیخواز پیشانی گەلی ئەمریکا وجیهان بدات، لەلایەکی تریشەوە دەنگی لۆبی ئیسرائیلی بۆخۆی رابکێشێت کە بەهێزترین لۆبییە لەئەمریکا. لەپاش ترەمپ ئیسرائیل سوودمەندی دووەمە، چونکە توانی ئەو دەرگا داخراوەی کەنداو بۆ خۆی بکاتەوە، ئەوەش لە رێگەی یەکێک لەدەوڵەتە دەوڵەمەندو بەهێزەکانی ناوچەکە کەئەویش ئیماراتە. هەروەها ئەم رێكکەوتنە رێگا خۆشدەکات، تاوەکو ئەوانی تریش دەرگا داخراوەکانیان بۆ ئیسرائیل بکەنەوە. لەئێستادا میدیاکان باس لەوە دەکەن کەبەحرەین و عومانیش دێنە رێزەوە. لەهەمووشی گرنگتر، ئێران دەکرێتە دوژمنی سەرسەختی هەمووان. ئیماراتیش سوودمەندە، راستە لەئێستادا لەڕووی میدیاییەوە هێرشی توندی دەکرێتە سەر، بەڵام ئەم وڵاتە بەم رێكکەوتننەی هێندەی تر خۆی لەمەعسکەری ئەمریکی-ئیسرائیلی نزیک کردەوەو بەمشێوەیەش پارێزگاری زیاتر لەخۆی دەکات لەبەرامبەر دوژمنە سەرسەختەکانی بەتایبەتی هەریەک لەئێران و تورکیا. فەلەستینییەکان زەرەرمەندن گەرچی بەپلەی یەکەم زەرەرمەندی سەرەکی فەلەستینییەکانن، چونکە چەندە ئیسرائیل لەلایەن وڵاتانی عەرەبەوە گەمارۆ بدرێت لەبەرژەوەندی ئەوانە، بەپێچەوانەوە کرانەوەی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیل ئەوان بەزەرەر بۆ خۆیان دادەنێن. هەرچەندە هەندێک لەچاودێرانی سیاسی ئەم هەڵوێستەی فەلەستینییەکان بەچەوت دادەنێن و پێیان وایە ئەم رێكکەوتنە دەبێتە پاڵپشتی بۆ فەلەستنییەکان و لەڕێگەی پەیوەندی ئابووریی و دیپلۆماتییەوە دەتوانن فشاری زیاتر بخەنەسەر ئیسرائیل، تاوەکو مافی گەلی فەلەستینی بدات. ئێران دوژمنی هەمووان لەئێستادا ئێران بۆتە دوژمنی هەموو دەوڵەتانی کەنداو بەتایبەتی ئیمارات و عەرەبستانی سعودیە، یەکێک لەئامانجە گرنگەکانی ئەم رێكکەوتنەش، بەهێزکردنی بەرەی دژ بەئێرانە، واتە چیتر ئیسرائیل دوژمنی عەرەب نییە، بگرە ئێرانە، ئەمەش بەگشتی بۆ ئێران و دۆستەکانی لەناوچەکدا خراپە. ئایا دەبێتە مایەی ئاشتی لەناوچەکە؟ هەرچەندە سەرانی هەرسێ وڵات وا ئیدعا دەکەن کەئەم رێكکەوتنە ببێتە مایەی ئاشتیی و خۆشگوزەرانی لەناوچەکە، بەڵام زۆرێک لەچاودێرانی سیاسی پێیان وایە بەپێچەوانەوە ئەم رێكکەوتنە لەناخیدا هەڵگری مەشخەڵی ئاگرو جەنگێکی گەورەیە، چونکە ئەمریکا دەیەوێت لە رێگەی کۆکردنەوەی دۆستەکانی، بەرەیەکی گەورە لەدژی ئێران پێکبهێنێت. هەربۆیە هێندەی تر ململانێی نێوان ئێران و وڵاتانی ناوچەکە زیاتر دەبێت. سەرچاوەکان: الاتفاق الإسرائيلي ـ الإماراتي.. عباس يرفض والسيسي يرحب. کەناڵی دۆیچە ڤێللەی ئەڵمانی. www.dw.com/ar التطبيع: ما الذي نعرفه حتى الآن عن اتفاق السلام بين الإمارات وإسرائيل؟. کەناڵی بی بی سی . www.bbc.com/arabic «اتفاق إبراهيم» بين إسرائيل والإمارات.. ما سر التسمية؟.کەناڵی الحرة. www.alhurra.com/arabic اتفاق تاریخي بین الامارات و اسرائیل. الانصات المرکزي.العدد. 7378 الاحد. 16/8/2020
هاوڵاتى بانکی رافیدهینی سهر به حکومهتی عێراق رایگهیاند که دهستی به دابهشکردنی مووچهی مانگی ههشتی وهزارهتهکان و دامهزراوهکانی دهوڵهت کردووه، بهڵام وهزارهتى دارایى ههرێم موچهى مانگى سێ به لێبڕینى لهسهدا 21 تا لهسهدا 50 دهستپێکرد. ئهمڕۆ سێشهممه 18ى ئابى 2020 نووسینگهی راگهیاندنی بانکی رافیدهین له راگهیهندراوێکدا وتی: "دهستمان کردووه به دابهشکردنی مووچهی ئهو وهزارهت و فهرمانگانهی دهوڵهت که چهک و پارهی پێویستیان گهیشتووهته بانکهکه". ههروهها ئاماژه بهوه کراوه که فهرمانبهران له ههر شوێنێک بن دهتوانن لهڕێی کارتی زیرهکهوه مووچهکانیان وهربگرن. دوێنێ وهزارهتى دارایى حکومهتى ههرێم ئهمڕۆ سێشهمه دهستى کرد به دابهشکردنى موچهى مانگى سێى ئهمساڵ بهلێبڕینى لهسهدا 21 تا لهسهدا 50.