زنجیرەیەک دەستلەکارکێشانەوە تەندروستی راپەڕین دەگرێتەوە

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

سێ بەرپرسی تەندروستی لە سنووری ئیدارەی راپەرین یەک بەدای یەک دەستیان لە پۆستەکانیان ھەڵگرت لەکاتێکدایە ڤایرۆسی کوشندەی کۆرۆنا ناوچەکەی تەنیوە و بەشێکی زۆریش لە پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیان مانگرتنیان راگرتووە.

هــەردوو بـەڕێوبەری نەخۆشخانەی فێرکاری ڕانیە و نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێ ئەمڕۆ چوارشەممە دەستیان لەکار کێشایەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە چوار رۆژ لەمەوبەر بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی راپەڕین دەستلەکار کێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی راگەیاند.

دەستلەکارکێشانەوەی ئەو دوو بەڕێوەبەرەی رانیە و قەڵادزێ دوای ئەوە دێت کە 15ی ئەم مانگە بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی راپەڕین  داوایکرد کەسێکی دیکە لە شوێنەکەی دابنرێت.

ئەم زنجیرە دەستلەکارکێشانەوەیە لەکاتێدایە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناوچەکە تەشەنەی کردوەو رۆژانە زیاتر لە 300 پشکنینی کۆرۆنا لە ناوچەکە ئەنجامدەدرێت و دەیان تووشبوونی نوێش تۆماردەکرێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار