عێراق موچه‌ى مانگى هه‌شت و هه‌رێم موچه‌ى مانگى سێ دابه‌ش ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بانکی رافیده‌ینی سه‌ر به حکومه‌تی عێراق رایگه‌یاند که ده‌ستی به دابه‌شکردنی مووچه‌ی مانگی هه‌شتی وه‌زاره‌ته‌کان و دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت کردووه، به‌ڵام وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم موچه‌ى مانگى سێ به لێبڕینى له‌سه‌دا 21 تا له‌سه‌دا 50 ده‌ستپێکرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18ى ئابى 2020 نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی بانکی رافیده‌ین له راگه‌یه‌ندراوێکدا وتی: "ده‌ستمان کردووه به دابه‌شکردنی مووچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگانه‌ی ده‌وڵه‌ت که چه‌ک و پاره‌ی پێویستیان گه‌یشتووه‌ته بانکه‌که".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه که فه‌رمانبه‌ران له هه‌ر شوێنێک بن ده‌توانن له‌ڕێی کارتی زیره‌که‌وه مووچه‌کانیان وه‌ربگرن.
دوێنێ وه‌زاره‌تى دارایى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌مڕۆ سێشه‌مه ده‌ستى کرد به دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى سێى ئه‌مساڵ به‌لێبڕینى له‌سه‌دا 21 تا له‌سه‌دا 50.
