ئه‌نجومه‌نی فه‌توا: له‌خشته‌بردنی نەخۆش لەلایەن ھەندێ نۆرینگەو نەخۆشخانەی تایبەت و دەرمانخانەوە حه‌رامە

5 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، له خشته‌بردنی نه‌خۆش له‌لایه‌ن هه‌ندێك پزیشک و نۆرینگه و نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت و تاقیگه و ده‌رمانخانه‌وه، ناحه‌ق و نادروست و حه‌رامە.
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا لە پەیامێکدا دەڵێت "هه‌ر پشكنینێک یان ده‌رمان نوسینێک به پێچه‌وانه‌ی یاسا و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بێت، حه‌رامه و ده‌چێته چوارچێوه‌ی هه‌وڵی زیانگه‌یاندن، كه هه‌ندێكجار ده‌بێته هۆكاری كوشتنی به‌ناحه‌ق یان سه‌ركێشان بۆ كوشتن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، هه‌ر ده‌رمانێک له ئه‌ندازه‌ی زیاد له پێویست بنوسرێت له ره‌چه‌ته‌ی پزیشكیدا، تاوانه و كارێكی حه‌رامه.
له‌به‌شێكی تری پەیامەکەی ئەنجومەنی باڵای فەتوادا هاتووه، هه‌ر ده‌رمانێك له ده‌رمانخانه‌كان بدرێت به نه‌خۆش، به‌بێ رێنمایی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆی پزیشك یان یاریده‌ده‌ری پزیشكی رێگه‌پێدراو ئه‌وه له روانگه‌ی شه‌ریعه‌ته‌وه دروست نییه و حه‌رامه.
راشیگەیاندووە، هه‌ر ده‌رمانێك به‌رواری به‌سه‌رچوبێت یان له كوالێتی كۆنتڕۆڵ ده‌رنه‌چووبێت، ئه‌وه حه‌رامه بدرێت به نه‌خۆش یان مامه‌ڵه‌ی پێوه بكرێت یان ده‌ربازی سنوره‌كان بكرێت، هه‌رجۆره رێكه‌وتنێكیش بكرێت له نێوان پزیشک و ده‌رمانخانه و تاقیگه‌كاندا له‌سه‌ر حیسابی نه‌خۆشه‌كان، كارێكی حه‌رامه و خواردنی ماڵی موسڵمانانه به تاڵان
