هاوڵاتى وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچەی مانی سێی راگەیاند و سبەی سێشەممە مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت. وه‌زاره‌تى دارایى ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 17ئابى2020 واده‌ى دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى سێى راگه‌یاند و سبه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندرسوتى موچه وه‌رده‌گرن. هاوکات ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌میر هه‌ورامى، وته‌بێژى جێگیرى سه‌رۆکى حکومه‌ت له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه ئه‌مڕۆ له کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا "دابه‌شکردنى موچه‌ى ته‌واو یا لێبڕینى ئه‌مڕۆ له کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى له‌سه‌ر ده‌درێت". به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى، که له دوو سه‌رچاوه‌ى ناو حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ستى که‌وتووه له‌سه‌دا 10% موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌بردرێت بۆ مانگى سێى ئه‌مساڵ و له‌سه‌دا 50% پله باڵاکانیش ده‌بردرێت تا ئه‌و کوتهێنانه‌ى هه‌یه پڕیبکه‌نه‌وه. حکومه‌تى هه‌رێم یه‌ک ملیۆن و 251 هه‌زار موچه‌خۆرى هه‌یه‌و مانگانه پێویستى به 893 ملیار دیناره بۆ دابه‌شکردنى موچه.
هاوڵاتى هێزه‌کانى حکومه‌تى سووریا له" ته‌ل زه‌هه‌ب" له قامشلۆ رووبه‌ڕووى بۆردومانى فڕۆکه‌کانى ئه‌مه‌ریکا بۆته‌وه. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17ى ئابى 2020 ئاژانسى سانا ئاژانسى فه‌رمى رژێمى ئه‌سه‌د بڵاویکرده‌وه که ژماره‌ى کوژاره‌کانى سووپاى سووریا به کوژراوێک و سێ بریندار هه‌ژمار ده‌کات. هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات:" بۆردومانه‌که له ئه‌نجامى ئه‌وه‌وه هاتووه که بازگه‌یه‌کى سووپاى سوریا رێگاى له ده‌وریه‌یه‌کى هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکا گرتووه". ئه‌مه بۆ یه‌که‌مجاره فڕۆکه‌کانى ئه‌مه‌ریکا بۆردومانى هێزه‌کانى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌کات له ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆسه‌و هێزه‌کانى هه‌سه‌ده.
هاوڵاتى له‌باره‌ى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى و وه‌رگرتنه‌وه‌ى قه‌رزه ئاسانکارییه‌کان، وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، نووسراوێکى ئاراسته‌ى بانکه‌کان کرد‌و داواى وه‌رگرتنه‌وه‌ى قه‌رزه‌کان ده‌کات. به‌پێى راگه‌یاندراوێکى وه‌زاره‌تى دارایى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١٧ى ئابى ٢٠٢٠ بڵاو کراوه‌ته‌وه، که واژووى ئاواتى شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی، له‌سه‌ره‌و تایبه‌ته به گه‌ڕاندنه‌وه‌ى قه‌رزه ئاسانکارییه‌کان کردووه و داواى کردووه نووسراو بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى جێبه‌جێکردن بکرێت به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنه‌وه‌ى قه‌رزى ئاسانکارى له ڕێگه‌ى زیادکردنى ئاشکراى موڵکه‌کانه‌وه (موزایه‌ده).
نەوزاد ساڵح تاوانەکانی سوپای فاشیزمی تورکیا دەرهەق بەکورد بوونەتە عورفێکی رۆژانەو سایدیزمی رژێمی ئەکەپە بەدرێژایی (٢٨) ساڵی رابردوو مێژوویەکی هەیەو لەئێستاشدا هێرشەکان بەردەوامن، رەنگە ئەمە یەکەم جار نەبێت کەسوپای فاشیزم گورزی گورچکبڕی بەرکەوتبێت و هەر بەردەوامیش دەدات بەهێرشەکانی، ناوچەی حەفتانین بووەتە لینینگرادی کوردکە (پێویستە تورکیا تێبگات لەوەی کە بەپێشکەوتوترین چەکی ناتۆش نەیتوانی ئیرادەی گەریلا بشکێنێت و لەحەفتانین شکستی هێنا)!! ئەمەش لەسەر زەوی بەڕاستی سەلمێنرا کەسوپای تورکیا بەچەکی ئاسمانی و زەمینی بەرامبەر گەریلا شکستی هێناوە. ئۆپراسیۆنە دۆڕاوەکە ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا بۆسەر باشوری کوردستان بەناوی چنگی پڵنگ بەبەڵگە شکستی هێناوە، راستە هاوڵاتیانی سیڤیلیان شەهیدو بریندار کردووەو گوندنشینانیان کردووەتە ئامانج بەڵام وێڕای شکستی سەربازیی لەبەرچاوی دنیا بەڵکو لەڕووی سیاسی و دیبلۆماسیشەوە رسوایی بۆ ئەم سوپایە ماوەتەوە و هەڵوێستی وڵاتانی فەرەنساو ئەڵمانیاو میسر‌و سعودیەو ئوردن و کویت لەدژی تورکیا بەردەوامە دەرهەق بەدەستدرێژیەکانی بۆ سەر خاکی عێراق‌و لیبیاش. ئامانج لەهێرشەکان بۆسەرخۆرئاواو باشور هەڵبەتە تورکیا چەندین ئامانجی سیاسی و ئابوریی لەم هێرشانەدا هەیە لەوانەش:- ١-داگیرکردنی باشوری کوردستان‌و دەستبەسەراگرتنی سامانەکانیەتی. ٢-دابڕانی تاکەکانی هەرێمی بارۆس لەهەرێمەکانی تری کوردستان. ٣-دژایەتی کردن و زیندەبەچاڵکردنی ئەزموونی خۆسەری دیموکراتی لەباکوری خۆرهەڵاتی سوریا. ٤-تێکدانی پێکەوەژیانی کورد‌و عەرەب و مەسیحی و ئێزیدی و تێکدانی دیموگرافیای ناوچەکە. ٥-هێنانی عەرەبە توندڕەوە تیرۆریستەکانی وەک بەرەی نوسرەو ئەحرار ئەلشام و نیشتەجێکردنیان لەشارو گوندەکانی خۆرئاوای کوردستان. ٦-سڕینەوەی شوناسی کوردی و وێرانکردنی شوێنەوارە دیرۆکی و مێژوییەکان. ٧-شکاندنی ئیرادەی تاکی کورد‌و هەڵکەندنی لەزێدی خۆی و تاڵان‌کردنی ماڵ و سامانیان. ٨-زیندوکردنەوەی خەیاڵ پڵاوی وەرگرتنەوەی ویلایەتی موسڵ و لکاندنی بەتورکیاوە. ٩-لێکترازانی هزرو بیری نەتەوەیاتی کورد. ١٠-وێرانکردنی ناوچە گەشتیاریەکان بۆ زیانگەیاندن بەئابوری کوردستان. زیانی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان لەمانگی ١/ ٢٠١٥ تاکۆتایی ٢٠١٨ سوپای تورکیا (٣٩) جار بەفڕۆکە و (٤٢٥) جار بەتۆپبارانکردن هێرشی بۆ سەر سنورەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە، هەروەها تەنها لەماوەی پێنج مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠دا (١٣٥) هێرش لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە ئەنجامدراوە، بەپێی ئامارەکان لەساڵی ١٩٩٢ـەوە زیاتر لە (١٠٠) هاوڵاتی مەدەنی لەباشوری کوردستان شەهیدبوون، لەساڵانی ٢٠١٧، ٢٠١٨ ،٢٠١٩دا (١٦٥) هاوڵاتی مەدەنی لەباشوری کوردستان شەهیدبوون بەهۆی بۆردومان و تۆپبارانی دەوڵەتی تورکەوە، هەروەها ئاماری رێکخراوی سی پی تی نێودەوڵەتی کەئەرکی پاراستنی مافی مرۆڤەو کار لەسەر کاریگەریەکانی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا دەکات لەهەرێمی کوردستان، تەنها لەماوەی ٢٠١٥ تا ٢٠١٨، (٨٥) هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و (٩٥) هاوڵاتی دیکەش بریندرابوون. لەدیارترین کۆمەڵکوژییەکانیش کەتورکیا ئەنجامیداون لەباشور بریتیە لەکەندەکۆل ساڵی ٢٠٠٠، کورتەک ٢٠١١، زارگەلی ٢٠١٥، شیلادزێ ٢٠١٩، کورتەک ٢٠١٩، شیلادزێ ٢٠٢٠، بۆتێ لەسەرەتای هێرشەکانەوە کە لە ١٥/٦/٢٠٢٠ەوە تائێستا بەردەوامن و زیانی گیانی و ماڵی زۆر بەرامبەر هاوڵاتیانی سڤیل و گوندنشینان کەوتوە جگە لەشەهیدبوونی سەدان هاوڵاتی و برینداربوونی دەیانی تر، بەسەدان ملیۆن دۆلار زیاتر زیان بەدانیشتوانی ناوچەکان کەوتووە بەپێی ئامار بەدواداچوونەکان بەم شێوەیە بووە. زیانەکان لەسەر ئاستی پارێزگاکان پارێزگای د‌هۆک ا-قەزای ئامێدی لەکۆی (٣٤٨) گوند (١٩٨) گوند چۆڵکراوە، (٣٠) هاوڵاتی تائێستا شەهیدبوون و بەدەیان برینداریش هەیە، ژمارەیەک هاوڵاتیش بێسەروشوێنن، بەسەدان دۆنم رەزو باخ سوتاوەو زیانی گەورە بەکەرتی گەشتیاری ناوچەکە کەوتووەو کەرتی کشتوکاڵ زیانی زۆری بەرکەوتوە وێڕای زیان بەپوش و پاوەن و هەنگ و هەنگەوانی و بنێشت و مازوو.......هتد ب- ناوچەی شیلادزێ (٤٧) هاوڵاتی شەهیدو ژمارەیەک برینداریش هەبووە. لەکۆی ٩٢ گوند (٨٥) گوند چۆڵکراون. ج- قەزای زاخۆ لەساڵی ١٩٩٢ەوە تائێستا زیاتر لە (٥٠) کەس شەهیدو بریندار بوون. هەروەها لەساڵی ٢٠٠٠ لەهێرشی تورکیا لەناوچەی کەندەکۆل سنوری برادۆست زیاتر لە (٤٠) کەس شەهیدبوون و دەیان کەسیش بریندار بوون، هەروەها لە کۆمەڵکوژیەکەی کورتەک و زارگەلی کەدەوڵەتی تورک لەساڵانی ٢٠١١ ، ٢٠١٥ ئەنجامیداوە حەوت کەس لەکورتەک، هەشت کەس لە زارگەلی شەهیدبوون کەبەگشتی (١٥) شەهید و ژمارەیەک برینداری لێکەوتووەتەوە بەدرێژایی (٤٠٠) کم و پانتایی (١٥) کم هێزەکانی تورکیا هاتوونەتە ناو سنوری ئەم قەزایەوە، لە ٥/٦/٢٠٢٠ نزیکەی (٦٦٩) تۆپ و (٧٠) موشەک ئاراستەی ئەم گوندانە کراون و- پێشتر تەنها چوار بارەگای هێزەکانی تورکیا لەم ناوچانەدا هەبوون بەڵام ئێستا (١٨) بارەگای دیکەیان داناوە. د- (٢٥) گوندی ناحیەی دەرکار تۆپباران کراون و بەسەدان دۆنم گەنم سوتێنراون و تائێستا نزیکەی (٢٠٠) جوتیار ناتوانن بگەڕێنەوە شوێنەکانیان، زیانی گەورەیان بەرکەوتووە. هـ- لەباتیفا (١٣) گوند تۆپباران کراون و (٢٧) گوند چۆلکراون بەشیوەیەک هاوڵاتیان ناتوانن کەلوپەلەکانیشیان بگەڕێننەوە. و- زیانی گەورە بەبواری ژینگەو گەشتیاری ناوچەکە گەیشتووە کەبژێوی زیاتر لە (٤٠٠) خێزانی لەسەر بووە هەروەها جگە لەسوتاندنی رەزو باخ و مەڕوماڵات.....هتد ز-قەزای ئاکرێ ناحیەی دینارتە زیانی زۆری بەرکەوتوەو لەکۆی (٩١) گوند (٢٤) گوند چۆڵکراون، گوندەکانی تریش لەمەترسیدان. ح- نۆ شەهیدو (٢١) برینداریان هەیە. ت- قەزای شەنگال بۆردومانی ئەم سنورە بەردەوامەو شەهیدو برینداری رۆژانە هەیە. پارێزگای هەولێر قەزای مێرگەسور ا- لەکۆی (٧٣) گوند (٥٥) گوندیان چۆڵکراون و بەدەیان شەهید و بریندار هەبووە. ب- جگە لەزیانی مەروماڵات و پوش و هەنگ و وێرانبوونی شوێنە گەشتیاریەکان و ئاوارەبوونی سەدان خێزان. ج- قەزای چۆمان (١٥) گوندی سەرسنور چۆڵکراون و زیانی زۆر بەمەڕوماڵات و سەروەتی هاوڵاتیان گەیشتوە. د-قەزای سۆران – ناحیەی سیدەکان ه- (١٠٤) گوند چۆڵکراون جگە لەشەهیدو بریندار زیان بەمەڕو ماڵات گەیشتوەو ئاوارەبون. و- قەزای رەواندوز- ناحیەی وەرتێ چۆڵبوونی گوندی زارگەل –بۆ کرسیکان دەیان بریندار هەبووە، سوتانی رەزوباخ و ئاوارەبون. پارێزگای سلێمانی ا-قەزای چوارتا ٢٥/٦/٢٠٢٠ لەلایەن فرۆکەی تورکیاوە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب کراوەتە ئامانج کەتیایدا شەهیدو بریندار هەبووە لەگوندی کونەماسی کەزیانی زۆر بەو شوێنە گەیشتوەو هێڵی کارەبای چەندین گوند زیانیان بەرکەوتوە، جگە لەشکانی راگری ڕێگای سەرەکی و سوتانی کۆمەڵێک رەزوباخی دانیشتوان و زیان بەو ناوچە گەشتیاریە گەیشتوە. ب- قەزای ماوەت لەئاکامی هێرشی فرۆکەدا بنکەی تەندروستی گوندی سەفرە زیانی زۆری بەرکەوتوەو تەواو وێران بووە. ج- هێڵی سەرەکی کارەبا زیانی گەورەی بەرکەوتووە. دۆزینەوەی رێگاچارەکان ١-پێویستە ئەمریکا و هاوپەیمانان رێگا لەفرۆکە تورکیەکان بگرن، چونکە ئاسمانی عێراق لەلایەن ئەوانەوە دەپارێزرێت. ٢-پێویستە پەرلەمانی کوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەر ئەم دۆخە بێتەدەنگ و سکاڵا لەدژی تورکیا لەنەتەوەیەکگرتوەکان و ئەنجومەنی ئاسایش بکه ن. ٣- قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتوانی ناوچەکە لەلایەن حکومەتی مەرکەزەوە. ٤- هەژمارکردنی شەهیدەکان و قەرەبوکردنەوەی کەسوکاریان ، چارەسەری بریندارەکان. ٥- یەکگرتویی و یەکهەڵوێستی لایەنەکان لەدژی داگیرکاری تورکیا. سەرچاوەکان ١-راپۆرتی لیژنەی بەدواداچوونی پەرلەمانی کوردستان لە ٢٩/٦/٢٠٢٠. ٢-راپۆرتی ئامار‌و داتاکانی وەزارەتی پێشمەرگە. ٣-زانیاریەکانی رێکخراوی سی پی تی تایبەت بەمافی مرۆڤ.
شاناز حه‌سه‌ن پڕۆژه‌یاساى «رێکخستنى میدیاى ئه‌لیکترۆنى له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق»، که له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌مى بۆ ئه‌نجامدراوه، مشتومڕى زۆرى له‌نێو کایه‌ى رۆشنبیران و میدیاکاراندا دروستکردووه‌و به‌شێکیان به‌ته‌واوه‌تى ره‌تیده‌که‌نه‌وه و به‌شێکیان ده‌ڵێن که‌موکورتییه‌کانى چاک بکرێت کارێکى باشه. پڕۆژه‌یاساى «رێکخستنى میدیاى ئه‌لیکترۆنى له‌هه‌رێمى کوردستان - عێراق»، له‌لایه‌ن سێ راوێژکارى په‌رله‌مانى کوردستان ئاماده‌کراوه که‌ئه‌زموونیان له‌بوارى راگه‌یاندندا هه‌بووه. راوێژکارێکى په‌رله‌مانى کوردستان که یه‌کێک بووه له‌ئاماده‌کارانى پڕۆژه‌که بۆ هاوڵاتى ده‌ڵێت:» پرۆژه‌که بۆ رزگارکردنى رۆژنامه‌نووسانه له‌سزاى قورس و به‌ندکردن». مه‌جید ساڵح، راوێژکارى په‌رله‌مان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» دادگاکانى هه‌رێم له‌کاتێکدا که سه‌رپێچیه‌ک ده‌کرێت، په‌نا بۆ یاساى دیکه ده‌به‌ن که تووشى زیندانى کردن و سزاى سه‌خت ده‌بنه‌وه له‌و روانگه‌یه‌وه لیژنه‌ى رۆشنبیرى داواى کردووه ئێمه پرۆژه‌یاسایه‌ک ئاماده‌که‌ین که رۆژنامه‌نووسى بوارى ئه‌لیکترۆنى رزگاربکه‌ین له‌کۆت و به‌نده‌کانى یاساکانى دیکه«. راوێژکاره‌که‌ى په‌رله‌مان پێشیوابوو به‌م یاسایه رۆژنامه‌نوس ته‌نیا به« غرامه‌یه‌کى که‌م» سزا ده‌درێت». مه‌جید ساڵح، له‌باره‌ى یاسای تیرۆره‌وه له‌یه‌کێک له‌بڕگه‌کانى پرۆژه‌یاساکه‌دا وتى» ئه‌وه بۆ ئه‌و په‌یج و بڵاوکراوانه‌یه که بیرى توندڕه‌وى بڵاوده‌که‌نه‌وه«. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى باسکرد لیژنه‌ى یاسایى ده‌یه‌وێت کۆنفرانسى بۆ بکات بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنى پرۆژه‌یاساکه به‌بیروڕاى جیاواز و که‌سانى پسپۆر‌و شاره‌زا، واته ئه‌مه پرۆژه‌یه‌کى سه‌ره‌تاییه و ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ى مافى رۆژنامه‌نووسى ئه‌لیکترۆنى بپارێزێت. ژماره‌یه‌ک نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس و ئه‌کادیمى و یاساناس ناڕه‌زایه‌تى خۆیان به‌رامبه‌ر به‌هه‌وڵى تێپه‌ڕاندنى پڕۆژه‌یاسایه‌ک له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌ژێرناوى «رێکخستنى میدیاى ئه‌لیکترۆنی»دا ده‌رده‌بڕن و به‌هه‌وڵێک بۆ «به‌رته‌سککردنه‌وه‌ى ئازادییه‌کانو بێده‌نگکردنى هاوڵاتیان» له‌تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ناوى ده‌به‌ن. ئاسۆس هه‌ردى، رۆژنامه‌نووس، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» ئه‌و یاسایه زۆر کاڵ و کرچ و بێمانایه، چونکه هیچ جۆره جیاوازیه‌ک له‌نێوان ئه‌کاونتى تایبه‌تى و ئه‌کاونت و په‌یجى ده‌زگاکانى راگه‌یاندن ناکات، به‌و پێیه بێت خه‌ڵک له‌سه‌ر کۆمێنتێک ده‌کرێت بکرێته زیندانه‌وه‌و دادگایى بکرێت». هه‌روه‌ها هه‌ردى پێشیوابوو ئه‌وه‌ى زۆر گرنگتره له‌پێشنیاره یاساکه‌دا باس له یاساى تیرۆر کراوه که «نازانرێت یاساى رۆژنامه‌گه‌رى چ په‌یوه‌ندیه‌کى به یاساى تیرۆره‌وه هه‌یه«. ئاسۆس هه‌ردى وتیشى:» په‌رله‌مانێک نه‌توانێت به‌رگرى له‌ئه‌ندامه‌کانى خۆى بکات، کاتێک ده‌ده‌رێنه به‌ر شه‌ق، چ متمانه‌یه‌کمان پێى بێت که یاسایه‌کى لێوه ده‌رده‌چێت ئازادییه‌کان ده‌پارێزێت». سه‌ردار هه‌رکى، په‌رله‌مانتارى پێشوو یه‌کێکى دیکه‌یه له‌و که‌سانه‌ى که ره‌خنه‌ى توندى له پرۆژه‌یاساکه هه‌یه‌و له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت»خودى یاساکه وه‌ک ناوه‌ڕۆک کێشه‌ى زۆرى تیدایه‌و رێگرى ده‌کات له‌ئازادییه‌کان و ده‌بێته پاشه‌کشه‌ى زۆر له‌ئازادى راده‌بڕین و کاته‌که‌شى زۆر نه‌گونجاوه«. سه‌ردار هه‌رکى ئاماژه به‌وه ده‌دات که« ئێمه به‌قۆناغێکى هه‌ستاردا تێده‌په‌ڕین دۆخى دارایى خراپه‌و موچه دواکه‌وتووه، ئه‌مه وایکردووه چینى ناوه‌ڕاست پاشه‌کشه بکات و به‌ره‌و نه‌مان بڕوات به‌رامبه‌ر چینى ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ژار، له‌و کاته‌دا پێویست ناکات رێگرى له‌خه‌ڵک بکرێت راى خۆیان ده‌ربڕن». هه‌رکى جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که‌پێویسته هه‌موو فراکسیۆنه‌کان به‌تایبه‌ت فراکسیۆنه گه‌وره‌کانى ناو په‌رله‌مان نه‌هێڵن ئه‌و یاسایه تێپه‌ڕێت و له‌کاتێکى گونجاوتر پێشنیازه یاساى له‌و جۆره دابڕێژرێت. سه‌رۆکى لیژنه‌ى رۆشبیری له‌په‌رله‌مانى کوردستان دانبه‌وه‌دا ده‌نێت که ناڕه‌زاییه‌تییه‌کان ره‌وان و ده‌کرێت پێشنیاره یاساکه رێکبخرێته‌وه. سه‌لمه فاتح، سه‌رۆکى لیژنه‌ى رۆشنبیرى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» ئه‌و پێشنیازه یاسایه به‌ژماره‌ى یاسایى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان پێشکه‌ش به په‌رله‌مان کراوه و دواى خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م ئاراسته‌ى لیژنه‌ى رۆشنبیرى کراوه«. هه‌روه‌ها هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد هیچ بوعدێکى سیاسى له‌پشت پڕۆژه یاساکه‌وه نییه، ته‌نیا بۆ رێکخستنه‌وه‌ى میدیاى ئه‌لیکترۆنى بووه، وتیشى:» به‌شێک له‌و خه‌ڵکانه له‌دڵسۆزى خۆیان بووه بۆ میدیاى کوردى و ئازادى راده‌ربڕین ده‌ربڕیوەو ره‌خنه‌کانیان له‌شوێنى خۆیاندایه«. سه‌رۆکى لیژنه‌ى رۆشنبیرى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه هه‌ندێک په‌رله‌مانتارى ئۆپۆزسیۆن ده‌یانه‌وێت بابه‌ته‌که به‌لاڕێدا به‌رن و ده‌یانه‌وێت شه‌قام بجوڵێنن. سه‌لمه فاتح هۆکارى ده‌رکردنى ئه‌م یاسایه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه که« بێسه‌روبه‌رى له‌ناو سۆشیال میدیادا هه‌یه‌و ژیانى تایبه‌تى خه‌ڵکى کردۆته مه‌ترسییه‌وه‌و به‌یاسا رێکنه‌خراوه«. مامۆستایه‌کى زانکۆ پێیوایه هه‌ر دیارده‌یه‌کى تازه که له‌دنیادا رووبدات، ده‌بێت یاسایه‌کى بۆ دابنرێت، چونکه به‌بێ یاسا کۆمه‌ڵگا ناڕوات. هه‌ر دیارده‌یه‌کى تازه که له‌دنیادا رووبدات، ده‌بێت یاسایه‌کى بۆ دابنرێت، چونکه به‌بێ یاسا کۆمه‌ڵگا ناڕوات ماردین ئیبراهیم، مامۆستاى زانکۆ، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت»هه‌ر دیارده‌یه‌کى تازه که له‌دنیادا رووبدات، ده‌بێت یاسایه‌کى بۆ دابنرێت، چونکه به‌بێ یاسا کۆمه‌ڵگا ناڕوات، له‌ئێستادا که‌سێک به‌هۆى میدیاى ئه‌لیکترۆنى سزابدرێت، دوو یاسامان هه‌یه، که یاساى سزادانى عێراقى و یاسای رۆژنامه‌گه‌ریمان هه‌یه، ده‌بێت به‌و دووانه سزابدرێت، به‌ڵام ئه‌م یاسایه واده‌کات که سه‌ربه‌خۆبێت و که‌سێک سه‌رپێچییه‌کى کرد، به‌م یاسایه سزابدرێت». هه‌روه‌ها وتیشى» ئێمه پێویستمان به‌یاسایه به‌ڵام ده‌بێت وابکه‌ین له‌گه‌ڵ ستانداردى نێوده‌وڵه‌تى مافه‌کانى مرۆڤدا بگونجێت، که ده‌بوایه ئه‌مه ئه‌ساسى باسه‌که بێت نه‌ک بوترێت ره‌تبکرێته‌وه«. ماردین ئیبراهیم ده‌شڵێت» ده‌کرێت له‌سه‌ر کۆمێنتێک خه‌ڵک سزابدرێت، ئه‌وه که‌وتۆته سه‌ر ئه‌داى کۆمێنته‌که، چونکه مه‌لایه‌ک دێت له‌کۆمێنتێکدا قسه به‌ژنێک ده‌ڵێت، ئه‌وه پێویسته سزابدرێت، چونکه له‌هه‌موو جیهاندا وایه، له‌کۆمێنتێکدا قسه‌یه‌ک بکرێت کاربکاته سه‌ر که‌سایه‌تیه‌ک یان لایه‌نێک سزاده‌درێت». هاوکات، مامۆستاى به‌شى میدیا له‌زانکۆى سلێمانى ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه پرۆژه‌یاساکه له رووى راگه‌یاندن و یاساییه‌وه که‌موکوڕیى زۆره. هێرش ره‌سوڵ، مامۆستاى به‌شى میدیا، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت»پرۆژه‌یاساکه له‌ڕووى راگه‌یاندنه‌وه و له‌ڕووى یاساییه‌وه که‌موکوڕیى زۆره، بۆیه وا پێشنیاریان کردووه پێداچوونه‌وه‌ى بۆبکرێت، به‌ڵام له‌ئێستادا بۆ کوردستان له‌م بارودۆخه سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى و کلتوریه‌ى ئێستا شانى ئه‌م جۆره یاسایانه هه‌ڵناگرێت و ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌ژێر هه‌ژمونى حزب و لایه‌نه سیا‌سیه‌کاندان». هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو ئه‌و که‌شه سیاسی و بارگاویه‌ى ناو په‌رله‌مان له‌کۆتاییدا به یاسایه‌کى نیشتیمانى باش ده‌رناچێت،» پانایى ئازادى رۆژنامه‌نوسى به‌رته‌سک ده‌کاته‌وه و کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ناکات، به‌ڵکو قوڵترى ده‌کاته‌وه و خراپ به‌کارده‌هێنرێت له‌لایه‌ن ده‌ستڕۆیشتوه‌کانه‌وه به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووس و چالاکوان و هاوڵاتیان». له‌لایه‌کى دیکه‌وه فراکسیۆنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان راگه‌یاندراوێکى بڵاوکرده‌وه‌و رایگه‌یاند واژۆى خۆى له‌پرۆژه یاسای رێکخستنى میدیاى ئه‌لیکترۆنى که له‌په‌رله‌مانى کوردستان خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌مى بۆ کراوه کشانده‌وه. راشیگه‌یاند» ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پشتیوانى هیچ یاسایه‌ک ناکه‌ین که کاریگه‌رى له‌سه‌ر بچوککردنه‌وه‌ى ئازادى راده‌ربڕین هه‌بێت، ئه‌و ره‌خنه‌و سه‌رنجانه‌ى بۆ ئێمه هاتووه جێگاى بایه‌خه‌و رێزلێگێراوه‌و پێوه‌ى په‌یوه‌ستین». هه‌ر دوێنێ پاش مشتومڕى میدیاکاران نووسه‌ران له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساکه، لیژنه‌ى رۆشنبیرى و کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و وه‌رزش و لاوان له‌په‌رله‌مانى کوردستان، رایگه‌یاند»ئه‌م پێشنیازه یاسایه له‌لایه‌ن دوو راوێژکارى په‌رله‌مانه‌وه گه‌ڵاڵه‌کراوه، که‌پێشتر هه‌ریه‌کێکیان ئه‌زموونى زیاتر له (15) ساڵ کارى میدیاییان هه‌بووه‌و بڕوانامه‌ى به‌رزى ئه‌کادیمییان له‌و بواره‌یشدا هه‌یه‌و بڕواى ته‌واوه‌تیشیان به‌پره‌نسیپه‌کانى ئازادیى بڵاوکردنه‌وه هه‌یه«. هه‌روه‌ها له‌ڕوونکردنه‌وه‌که‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو »ئه‌م پێشنیازه یاسایه که به‌ئیمزاى (53) په‌رله‌مانتار له‌فراکسیۆنه‌کانى به‌شدار له‌حکومه‌ت و ده‌ره‌وه‌ى حکومه‌ت ئیمزاکراوه، پڕۆژه‌ى هیچ حزب و که‌س و لایه‌نێک نییه«. جه‌ختیش له‌وه کراوه‌ته‌وه ئه‌م پێشنیازه‌یاسایه خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى بۆ ناکرێت تائه‌وکاته‌ى به‌به‌شداریى میدیاکارانى خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕانى بوارى میدیا‌و نوخبه‌ى یاساناسانى بوارى میدیا، «وۆرکشۆپ»ى له‌هه‌ولێرو سلێمانى بۆ ده‌کرێت.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه به‌وه ده‌دات ئه‌و رێککه‌وتنه‌ى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق ئه‌نجامدراوه ته‌نها بۆ ئه‌م چه‌ند مانگه‌ى ئه‌مساڵه‌و خۆیان ئاماده ده‌که‌ن بۆ پڕۆژه بودجه‌ى ساڵى داهاتوو و گفتوگۆکانیان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا. سه‌میر هه‌ورامى، وته‌بێژى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ده‌ڵێت:» ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌کرێت بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ى ته‌واو یان رێژه‌ى لێبڕینى موچه ده‌درێت و دواتر ده‌ست به‌دابه‌شکردنى ده‌کرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا». هه‌روه‌ها ئاماژه به‌قۆناغى دووه‌مى بایۆمه‌ترى ده‌دات و ده‌ڵێت له‌و قۆناغه‌دا بندیواره‌کان ده‌ستنیشان ده‌کرێت و ئه‌وه‌ش ئاشکراده‌کات که (106) هه‌زار که‌س دوو موچه‌یى و زیاتریان هه‌یه‌و له‌قۆناغى دووه‌مى بایۆمه‌تریدا جیاده‌کرێنه‌وه. هاوکات، جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه ئه‌و رێکه‌وتنه‌ى له‌نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق ئه‌نجامدراوه رۆڵى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێم و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى تێدا بووه له‌گه‌ڵ وه‌فدى هه‌رێم که چوونه‌ته به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم. هاوڵاتى: دواى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فونى مه‌سرور بارزانى، له‌گه‌ڵ کازمى تیمى قوباد تاڵه‌بانى باسى رێککه‌وتنه‌که‌یان کرد، هه‌ست ناکه‌ن دره‌نگ که‌وتن له‌باسکردنى رێککه‌وتنه‌که؟ سه‌میر هه‌ورامى: به‌و شێوه‌یه نییه، ئێمه له راستیدا سێ جار سه‌ردانى به‌غدامان کردووه، ژماره‌یه‌کى زۆر کۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى پێشووى عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدى کردووه‌و دواتریش کۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى نوێ به سه‌رۆکایه‌تى مسته‌فا کازمى کردووه. له‌ڕاستیدا له‌دواى ئه‌و سێ کۆبوونه‌وه‌یه‌ش په‌یوه‌ندییه‌کان هه‌ر به‌رده‌وام بووه، هه‌م جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق، هه‌م سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمیدا، هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وام له‌سه‌ر خه‌ت بوون له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمیدا، گفتوگۆکردن له‌باره‌ى چۆنیەتى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان و گه‌یشتن به رێککه‌وتن به‌پشتبه‌ستن له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و گفتوگۆیانه‌ى له‌نێوان هه‌رێم و عێراق ئه‌نجامدراون. هه‌روه‌ها به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق رۆڵى هه‌بووه‌و به‌رده‌وام له‌سه‌ر خه‌ت بووه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێم و عێراق، دواى راگه‌یاندنى په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فونییه‌که‌ى مه‌سرور بارزانى و مسته‌فا کازمى، ئه‌گینا مه‌به‌ست له‌حه‌ق خواردنى هیچ که‌سێک نییه‌و هه‌مووى بۆ هه‌رێمى کوردستان کراوه. هاوڵاتى: ئه‌م رێککه‌وتنه کاتییه تاکۆتایى ئه‌مساڵ ده‌چنه‌وه بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ رێککه‌وتن له‌سه‌ر بودجه‌ى 2021؟ سه‌میر هه‌ورامى: ئه‌م رێککه‌وتنه کاتییه‌و بۆ ئه‌م چه‌ند مانگه‌ى ئه‌مساڵ کراوه، ده‌بێت له‌م ماوه‌یه‌دا حکومه‌تى عێراقى پڕۆژه بودجه‌ى 2021 ئاماده بکات ئێمه گفتوگۆى دیکه‌مان لەپێشه‌و پێویسته هه‌رێمى کوردستان به نوێنه‌ره‌کانیشى که له‌په‌رله‌مانى عێراقن ئیش له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌ن له‌چۆنێتى و چه‌ندێتى پشکى هه‌رێمى کوردستان له‌بودجه‌ى 2021دا جێگیر بکه‌ن ئه‌وه‌ش گرنگه. هاوڵاتى: بڕیاره ئه‌مڕۆ (320) ملیار دینارى به‌غدا بگاته هه‌رێم، ئه‌م مانگه داهاتى خاڵه سنورییه‌کان له‌سه‌دا 50% نادرێت به به‌غدا؟ سه‌میر هه‌ورامى: خۆى بڕیاره له 15ى ئاب رێککه‌وتنه‌که که‌وتووه‌ته جێبه‌جێکردنه‌وه، ره‌نگه ئه‌و پانزه رۆژه‌ى مانگى ئاب هه‌ژمار بکرێت، یان له 1ى ئه‌یلوله‌وه داهاتى خاڵه گومرگییه‌کان له‌سه‌دا 50% ده‌خرێته سه‌ر خه‌زێنه‌ى عێراق، به‌ڵام داهاتى نه‌وت و زه‌ریبه‌و رسومات ده‌چێته‌وه خه‌زێنه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم و ناچێته‌وه بۆ به‌غدا. هاوڵاتى: حکومه‌تى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى رێباز حه‌ملان یاریده‌ده‌رى مه‌سرور بارزانى باسى له‌وه‌کرد که ته‌نها (350) ملیۆن دۆلار ئاماده‌یه بۆ موچه، نزیکه‌ى سێ مانگه موچه نه‌دراوه خه‌ڵک ده‌پرسێت حکومه‌ت نه‌وت ده‌کڕێت یا ده‌یفرۆشێت، بۆچى داهاته‌کان به‌و شێوه‌یه‌ن؟ سه‌میر هه‌ورامى: له‌ڕاستیدا موچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان مافى خۆیه‌تى بپرسێت له‌سه‌ر موچه‌که‌ى، تا ئێستا نه‌گه‌یشتووه‌ته سێ مانگ وه‌ک ئه‌وه‌ى ئێوه ئاماژه‌تان پێدا، به‌ڵام به‌گشتى موچه‌ى موچه‌خۆران دواکه‌وتووه‌و قه‌رزێکه به‌سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌و ئێمه وه‌کو حکومه‌تى هه‌رێم داواى لێبوردن له‌موچه‌خۆرانى هه‌رێم ده‌که‌ین، مافى خۆیانه هه‌موو کۆتایى مانگێک موچه وه‌ربگرن. وه‌ک کاک رێباز حه‌ملان ئاماژه‌ى پێکردووه که (350) ملیۆن دۆلار داهاتمان هه‌یه له‌گه‌ڵ (320) ملیار دینارى عێراق نزیکده‌بینه‌وه داهاتێکى باشمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین موچه دابه‌ش بکه‌ین، بڕیاریشدراوه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17ى ئاب کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌نجام بدرێت، کۆبوونه‌وه‌که له‌سه‌ر چۆنێتى دابه‌شکردنى موچه ده‌بێت که ره‌نگه هه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ست به‌دابه‌شکردنى موچه بکرێت. هاوڵاتى: دوو بۆچوون له‌ناو ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌یه که موچه به‌بێ لێبڕین دابه‌شبکرێت و قه‌رزێک بکه‌ن، یا رێژه‌ى لێبڕین که‌مبکه‌نه‌وه بۆ له‌سه‌دا 11%، ئایا ئه‌م بۆچوونانه هه‌یه؟ سه‌میر هه‌ورامى: گفتوگۆکانى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم ئه‌مڕۆ ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌یه، موچه‌ى ته‌واو دابه‌ش بکرێت یان ئه‌گه‌ر بیبڕن رێژه‌ى چه‌ندێک دیارى بکه‌ن بۆ بڕین. له‌کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا بڕی داهات له‌لایه‌ن وه‌زیرى دارایى و ئابوورییه‌وه ئاشکرا ده‌کرێت و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه یه‌کلاییده‌کرێته‌وه‌و بڕیارى له‌سه‌رده‌درێت. هاوڵاتى: په‌رله‌مانتاران زۆر باسى قاچاغچێتى ده‌که‌ن و بڕى پاره‌ى خه‌یاڵى باس ده‌که‌ن که به‌و هۆیه‌وه ده‌فه‌وتێت و به‌ده‌یان ملیۆن دۆلار باس ده‌که‌ن؟ چیتان کردووه بۆ رێگرى له‌قاچاغچێتى تا ببێته‌وه داهات بۆ حکومه‌ت؟ سه‌میر هه‌ورامى: هه‌نگاوى باش نراوه‌و خۆتان ده‌زانن که‌یاساى چاکسازیى به‌ره به‌ره که‌وتووه‌ته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه‌و له‌کۆبوونه‌وه‌ى پێشووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌ردوو وه‌زیرى ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه راسپێردران کار له‌سه‌ر پرسى مه‌سه‌له‌ى قاچاغچێتى بکه‌ن له‌ده‌روازه سنورییه‌کان، ئه‌مه‌ش رۆڵى ده‌بێت سه‌د له‌سه‌د تۆ ئه‌گه‌ر رێگرى له‌گه‌نده‌ڵى بکه‌یت و نه‌یهێڵیت داهاته‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى حکومه‌ت و داهاتیش زیاد ده‌کات. هاوڵاتى: بڕیاره قۆناغى دووه‌مى بایۆمه‌ترى ده‌ستپێبکه‌ن، هه‌ندێ له‌وه‌زیرو په‌رله‌مانتارانیش باسى ژماره‌ى بندیوار‌و دوو موچه‌و سێ موچه‌یى ده‌که‌ن، که له‌ناو سیستمى قۆناغى یه‌که‌مى بایۆمه‌ترى زیاتر له‌سه‌د هه‌زار که‌س ده‌رکه‌وتوون که دوو موچه زیاترن؟ سه‌میر هه‌ورامى: یاساى چاکسازیى عه‌ساى سحرى نییه به یه‌ک جار جێبه‌جێ ببێت، هه‌نگاو به‌هه‌نگاو که‌وتووه‌ته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه‌و لیژنه پێکهاتووه، یه‌کێک له‌و لیژنانه یه‌کلاکردنه‌وه‌ى ئه‌و (106) هه‌زار موچه‌خۆره‌یه که زیاتر له‌موچه‌یه‌کیان هه‌یه، به‌ڵام له‌قۆناغى دووه‌مى بایۆمه‌ترى دوو مووچه‌یى و سێ موچه‌یى جیا ده‌کرێنه‌وه ئایا یاسایین یا نایاسایین، خۆتان ده‌زانن یاسا هه‌یه که مینحه ده‌درێت به‌که‌سوکارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان، ئه‌مانه مینحه‌یان هه‌یه، تیایه‌تى هه‌م فه‌رمانبه‌ره‌و هه‌م مینحه‌ی هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش به‌پێى یاسا رێکخراوه، بۆیه ده‌بێت ئه‌مانه جیابکرێنه‌وه. بندیواره‌کان ئه‌وانه‌ن که‌موچه‌یه‌ک له‌حکومه‌ت وه‌رده‌گرن و ده‌وام ناکەن، ئه‌مانه بایۆمه‌ترى له‌قۆناغى یه‌که‌میدا نایدۆزێته‌وه که‌ده‌وام ده‌کات یان نا، ئێمه ئێستا تۆمارمان کردوون له‌سیستمێکى ئه‌لیکترۆنیدا، له‌قۆناغى دووى بایۆمه‌ترى دووباره دابه‌شکردنى میلاکات ئه‌نجامده‌ده‌ین، بۆ نموونه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کى گشتى (250) فه‌رمانبه‌رى هه‌یه، به‌ڵام ته‌نها ئیشه‌کانى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه به (75) که‌س به‌ڕێوه‌ده‌چێت، حکومه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ى که فائیزن و زیاده‌ن ده‌یانکه‌ینه شوێنێکه‌وه که حکومه‌ت پێویستى پێیه‌تى، ئه‌وکاته ئێمه ده‌توانین بندیواره‌کان نه‌هێڵین، که‌سێکمان نارد بۆ شوێنێک و ده‌وامى نه‌کرد ئه‌وکاته بڕیارى له‌سه‌ر بدرێت و رێکارى یاسایى له‌به‌رانبه‌ریدا بگیرێته‌به‌ر. هاوڵاتى: قۆناغى دووه‌مى بایۆمه‌ترى که‌ى ده‌ستپێده‌که‌ن؟ سه‌میر هه‌ورامى: به‌م نزیکانه ده‌که‌وێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه‌و له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بودجه‌شى بۆ ته‌رخانکراوه‌و په‌سه‌ندیش کراوه، چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌مان کردووه، پلانیش دانراوه که به‌م زووانه ده‌ستپێده‌که‌ین.
هاوڵاتى له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا زیاتر له ١٨٠ نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس چالاکوانى سیاسى ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن" تورکیا ده‌یه‌وێت، خه‌ونى فراوانخوازی،خۆى بێنێته دى په‌رله‌مان فشار بخاته سه‌ر حکومه‌ت بڕیارى ژماره‌ى ۳۷ ساڵى ۲٠٠۳ جێبه‌جێبکات، ده‌شڵێن:" بێ ده‌نگى و پاساو هێنانه‌وه‌و به‌یاننامه‌ى شه‌رمنانه، هێنده‌ى تر ئه‌و ده‌وڵه‌تانه زاڵ ده‌کات و هانى به‌رده‌وامى ئه‌و هێرش و په‌لامار و بۆردومانانه ده‌دات". له ڕاگه‌یه‌ندراوکه‌دا ئاماژه به‌وه‌کراوه" ئێستا ده‌وڵه‌تى تورکیا و ئه‌ردۆگان،جگه له‌وه‌ى به‌قوڵایى نزیکه‌ى ٤٠ کم هاتۆته ناو خاکى هه‌رێمى کودستان و ده‌یان بنکه و باره‌گاى ئاشکراو نهێنى داناوه و له سنورى شاره‌کانى هه‌رێمى کوردستان خه‌ڵکى مه‌ده‌نی،به ئامانج ده‌گرێت،وه‌ک روداوه‌که‌ى گوندى کونه‌ماسی،له ۲٠۲٠/٦/۲٥ که خێزانێکى کاسبکار قوربانى بوون، ئێستاش گونده‌کانى نزیکى سلێمانى بۆردومان ده‌کات و زیانى زۆر،به‌و ناو چانه ده‌گه‌یه‌نێت". ده‌شڵێن" ئه‌رکى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و په‌رله‌مان و حکومه‌ت و هێزه‌سیاسییه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه،که بچنه ژێر بارى به‌رپرسیارێتى و له‌وه زیاتر خاک و خه‌ڵک نه‌بێته قوربانى سیاسه‌ته دوژمنکارانه‌کانى تورکیا و ئه‌ردۆگان،هه‌موو ئه‌مانه‌زه‌مینه خۆشکردنه،بۆ ۲٠۲۳ که کۆتایى په‌یماننامه‌ى لۆزانه و تورکیا ده‌یه‌وێت، خه‌ونى فراوانخوازی،خۆى بێنێته دى په‌رله‌مان فشار بخاته سه‌ر حکومه‌ت بڕیارى ژماره‌ى ۳۷ ساڵى ۲٠٠۳ جێبه‌جێبکات بێ ده‌نگى و پاساو هێنانه‌وه‌و به‌یاننامه‌ى شه‌رمنانه،هێنده‌ى تر ئه‌و ده‌وڵه‌تانه زاڵ ده‌کات و هانى به‌رده‌وامى ئه‌و هێرش و په‌لامار و بۆردومانانه ده‌دات". بۆ دامه‌زراوه فه‌رمییه‌کان و حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان بۆ ڕاى گشتی هاونیشتمانیانى کوردستان،سه‌ربارى سیاسه‌تى برسیکردنى حکومه‌ت و بێ موچه‌یى و بێ کارى و نابه‌رپرسیارێتى ده‌سه‌ڵاتى بنه‌ماڵه‌یى و خێزانى هه‌رێمى کورستان وه‌ک ده‌بینن رۆژانه هه‌ر دوو ده‌وڵه‌تى تورکیا و ئێران سنوره‌کانى هه‌رێمى کوردستان تۆپباران ده‌که‌ن، ڕه‌زو باخ و پاوانى گوندنشینان ده‌سوتێنن و ناچار،به چۆڵکردنى گونده‌کانیان ده‌که‌ن. ئێستا ده‌وڵه‌تى تورکیا و ئه‌ردۆگان،جگه له‌وه‌ى به‌قوڵایى نزیکه‌ى ٤٠ کم هاتۆته ناو خاکى هه‌رێمى کودستان و ده‌یان بنکه و باره‌گاى ئاشکراو نهێنى داناوه و له سنورى شاره‌کانى هه‌رێمى کوردستان خه‌ڵکى مه‌ده‌نی،به ئامانج ده‌گرێت،وه‌ک روداوه‌که‌ى گوندى کونه‌ماسی،له ۲٠۲٠/٦/۲٥ که خێزانێکى کاسبکار قوربانى بوون، ئێستاش گونده‌کانى نزیکى سلێمانى بۆردومان ده‌کات و زیانى زۆر،به‌و ناو چانه ده‌گه‌یه‌نێت. له ناو سنوربه‌زاندن و بۆردومانى به‌رده‌وامى فرۆکه‌کانى تورکیادا، بێده‌نگى و نه‌بونى هه‌ڵوێستى کردارى سه‌رۆک کۆمار‌و وه‌زیرى ده‌ره‌وه و نوێنه‌رانى کورد و دامه‌زاره‌وه فه‌رمییه‌کان و حیزبه سیاسیه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم ته‌واو، له خزمه‌تى ده‌وڵه‌تى تورکیا و له‌دژى خه‌ڵکى کوردستاندایه ده‌سه‌ڵات و حوکمدارى واته به‌رپرسیارێتى و پاراستنى خاک و خه‌ڵک،بۆیه ئه‌رکى سه‌رۆک کۆماره،به‌پێى ده‌ستور، سه‌روه‌رى خاکى هه‌رێم،وه‌ک به‌شێک،له‌خاکى عێراق بپارێزێت،نوێنه‌رانى کورد،له به‌غدا داواى دانیشتنى په‌رله‌مانی،له‌سه‌ر بکه‌ن وحکومه‌ت ناچاربکه‌ن ئه‌رکى خۆى ڕاپه‌ڕێنێت، وه‌زیرى ده‌ره‌وه بانگى سه‌فیرى تورکیا بکات و ئاگادرى بکاته‌وه. ئه‌رکى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و په‌رله‌مان و حکومه‌ت و هێزه‌سیاسییه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه،که بچنه ژێر بارى به‌رپرسیارێتى و له‌وه زیاتر خاک و خه‌ڵک نه‌بێته قوربانى سیاسه‌ته دوژمنکارانه‌کانى تورکیا و ئه‌ردۆگان،هه‌موو ئه‌مانه‌زه‌مینه خۆشکردنه،بۆ ۲٠۲۳ که کۆتایى په‌یماننامه‌ى لۆزانه و تورکیا ده‌یه‌وێت، خه‌ونى فراوانخوازی،خۆى بێنێته دى په‌رله‌مان فشار بخاته سه‌ر حکومه‌ت بڕیارى ژماره‌ى ۳۷ ساڵى ۲٠٠۳ جێبه‌جێبکات بێ ده‌نگى و پاساو هێنانه‌وه‌و به‌یاننامه‌ى شه‌رمنانه،هێنده‌ى تر ئه‌و ده‌وڵه‌تانه زاڵ ده‌کات و هانى به‌رده‌وامى ئه‌و هێرش و په‌لامار و بۆردومانانه ده‌دات ناوه‌کان : ١- مه‌ریوان وریا قانع ٢- د.شێرکۆ حه‌مه‌ئه‌مین ٣- گه‌شه دارا حه‌فید ٤- په‌روا عه‌لی ٥-عه‌بدوڵا مه‌لا نوری ٦- په‌یمان عزه‌دین ٧- هاوژین مه‌لا ئه‌مین ٨- هونر جمال ٩- نیاز عه‌بدوڵا ١٠- رازاو مه‌حمود ١١- ئارام هادی ١٢- ئارام عوسمان ١٣- عومر عینایه‌ت ١٤- د.سه‌روه‌ر عبدولره‌حمان ١٥- له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج ١٦- مه‌لا فرمان محمد ١٧- ئه‌رده‌ڵان شێخ فاتیح به‌رزنجی ١٨- بروا ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د ١٩- عباس قادر عه‌وڵا ٢٠- فه‌ریدون مامه‌ند نه‌سره‌دین ٢١- هه‌ڵمه‌ت ئیسماعیل عه‌وڵا ٢٢- ئاسۆ عوبیێد عه‌لی ٢٣- بارزان شه‌لال ئه‌حمه‌د ٢٤- سالار محمود حه‌مه‌د ٢٥- میکایل عه‌لى ره‌حمان ٢٦-هێمن عوسمان محمد ٢٧- حکیم عبدوالکریم عبدوالڕحیم ٢٨- زیندانى سیاسى و چالاکى سیاسی ٢٩- یوسف حسن احمد/ چالاکى سیاسی ٣٠- نالیا ئیبراهیم/سوید ٣١- ویژدان نورالدین ٣٢- شۆڕش خدر/چالاکوانى سیاسی ٣٣- ئیبراهیم هه‌ورامانی/شاعیر و ڕۆژنامه‌نوس. ٣٤- هاوڕێ مسته‌فا/ ده‌رهێنه‌ر/فیله‌ند ٣٥- شوان نایف محمد/ چه‌مچه‌ماڵ/ هه‌ڵسوراوى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ٣٦- دلێر سه‌لیم/نووسه‌ر / دانیمارک ٣٧- د.موحسین ئه‌دیب،/مامۆستاى زانکۆ/سلێمانی ٣٨- عدنان فتاح کریم /ی.پزیشک /سلێمانی ٣٩- سه‌لوه قادر عومه‌ر/ چالاکوانى مافى مرۆڤ/ سوید ٤٠- سوبحان له‌شکری/ چالاکوان/ سوید ٤١- سه‌لام عومه‌ر/ پێشمه‌رگه‌ى دێرین/ ئه‌ڵمانیا ٤٢- ئومێد محمد ساڵح / رۆژنامه‌نووس و چالاکوان ٤٣- ماریا یه‌عقوب/شاره‌زا له پێست/ هۆڵه‌ندا ٤٤-ڕه‌وه‌ند جه‌واد /فۆتۆگراف /ڕۆژنامه‌نووس /ئه‌ڵمانیا ٤٥-سمیر صلاح /مامۆستا / که رکوک ٤٦-شۆڕش حسێن که‌ریم/چاودێرى سیاسی/له‌نده‌ن ٤٧-ڕه‌فیق غه‌فور/ ئه‌ندامى که‌نه‌که/ نه‌رویج ٤٨-مژده ڕه‌شید/ ئه‌ندازیار/ ستۆکهۆڵم/سوید ٤٩-سه‌ڵاح شێخ سدیق پێشمه‌رگه‌ى دێرین/ سود ٥٠-سالار محه‌مه‌د/ سوید ٥١-ئاکام محمود/چالاکوان و ڕۆژنامه‌نووس/ به‌ریتانیا ٥٢-سلام عبدالله ابراهیم/ خانقین/ نووسه ر ٥٣-شۆڕش حمید/ چالاکوانى سیاسی/له‌نده‌ن ٥٤-دێرین فه‌ره‌ج قادر،/ئه‌مریکا ٥٥- ئاسۆى ژیان دۆست/چالاکه‌وانى سیاسی/له‌نده‌ن ٥٦- ئاسۆ ڕه‌حیم/پێشمه‌رگه‌ى دێرین/ سوید ٥٧- ڕێکخراوى یه‌سنا ٥٨- سالاێ عه‌بدوڵڵا/باشوورى کوردستان، ڕۆژنامه‌نوس سلێمانی ٥٩- ئاسۆس ئه‌حمه‌د قادر ( ئاسۆس جاف ) هونه‌رمه‌ندى په‌یکه‌ر ساز ٦٠- فوئاد جه‌مال سه‌لام، چالاکوانى سیاسی، له‌نده‌ن ٦١- گۆران دوکانى ـ ڕۆژنامه‌نووس ـ ئه‌مریکا ٦٢- سه‌میره حه‌مد، یاریده‌ده‌رى مامۆستا، سوید ٦٣- کاروان مه‌حمود، هونه‌رمه‌ند، باشوورى کوردستان ٦٤- گۆران عومه‌ر ،کاسبکار،به‌لجیکا ٦٥- ئاسۆ عوسمان ،رۆژنامه‌نوس. سلێمانی ٦٦- عومه‌ر ساڵح ئه‌حمه‌د، سه‌رۆکى ڕێکخراوى نیشتیمانى کورد، سلێمانی ٦٧- بڕوا عه‌لادین، نوسه‌ر و وه‌رگێر، سوید ٦٨- بێستون به‌رواری، سوێد ٦٩- ده‌ریا دارا جه‌مال، مامۆستا، سلێمانی ٧٠- به‌هزاد پیرمووسا،په‌روه‌رده‌کار، سوێد ٧١- سۆران عومه‌ر جوتیار،پێنجوێن ٧٢- نه‌جات روستى .روژنامه‌نوس . ٧٣- به‌هرۆز جه‌عفه‌ر، چاودێرى سیاسی، سلێمانی ٧٤- سه‌روه‌رقه‌ره‌داغی-پارێزه‌رى ژینگه ٧٥- فه‌همى کاکه‌یی/نووسه‌ر/سوێد ٧٦- سیروان عه‌لى ڕه‌شید/کارمه‌ند له‌چاکسازیدا/ سلێمانی ٧٧- فه‌همى نه‌بى مه‌حمود، مێدیاکار، هه‌ولێر ٧٨- دانه‌رمحیدین،ئه‌حمه‌د،فه‌رمانبه‌ر،سلێمانی ٧٩- ڕه‌حمان سۆفی، سوید ٨٠- هونه‌ر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، کاسب، سوید ٨١-هۆرێن غه‌ریب- شانۆکار- سلێمانی ٨٢ئاریان که‌ریم ،کرێکار،چه‌مچه‌ماڵ ٨٣-گۆران سه‌باح، نووسه‌ر، هه‌ولێر ٨٤-نیاز قادر بیناسازیوتوبوری،سوید ٨٥-مه‌ریوان ئیسماعیل، ڕاگه‌یاندکار، سوید ٨٦-حه‌سه‌ن جودی،ڕۆژنامه‌وان،باشورى کوردستان ٨٧-هاوڕێ قادر ڕه‌شید،نوسه‌ر و هونه‌رمه‌ند،سلێمانی ٨٨-هه‌ڵۆ ئه‌بوبه‌کر - ڕۆژنامه‌نوس ٨٩-ده‌وه‌ن مه‌عروف،نوسه‌ر،سلێمانی ٩٠-گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی،ڕۆژنامانووس دانمارک ٩١-محمد حیکمت-فه‌رهاد به‌کالۆریۆس له‌ئابووری-نوسه‌ر سلێمانى ٩٢-ساڵح میراوده‌لی- به‌ریتابیا- نوسه‌ر و چالاکوانى مافه‌کانى مرۆڤ ٩٣-ئاراس وه‌ھاب، ئه‌ندازیار، دانمارک ٩٤-شۆڕێ مایی،پێداگوک،ھوڵه‌ندا ٩٥-ڕه‌نجه‌ڕه‌ووف،به‌ریتانیا،چالاکوانى مه‌ده‌نی ٩٦-ژاڵانه نه‌قشبه‌ندی، ئه‌ڵمانیا ٩٧-رێکخراوێى چه‌پک بۆ گه‌شه‌پێدانى مرۆیی ٩٨-نه‌جمه‌دین عه‌لى غه‌فور/ مامۆستا/ حاجیاوا ٩٩-عیساخدر، چالاکوانى مه‌ده‌نی، هه‌ولێر ١٠٠-ڕێنوار جعفر ،چالاکوانى مه‌ده‌نی،سلیمانی ١٠١-کوێستان قادر ئه‌حمه‌د، خوێندکارى زانکۆ ١٠٢-سه‌میره فه‌تحوڵا،په‌رستار، نه‌رویج ١٠٣-فه‌رهه‌نگ ئیسماعیل، ڕۆژنامه‌نوس، ئه‌ڵمانیا ١٠٤-عوسمان ئیسماعیل، مامۆستاى زانکۆ، له‌نده‌ن ١٠٥-ره‌وشت محمود/ سلێمانی ١٠٦-سامان حه‌مه غه‌ریب،ڕۆژنامه‌نووس،سلێمانی ١٠٧-سامان جه‌لال ئه‌حمه‌د، هونه‌رمه‌ند، سلێمانی ١٠٨-ویژدان نورالدین،چالاکوانى ژنان،سلێمانی ١٠٩-چیمه‌ن عمر عارف،چالاکوانى مه‌ده‌نی،سلێمانی ١١٠-شیرین که‌ریم موراد ١١١-محمد علی رچا جبار،چالاکوان ١١٢-فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید ڕۆژنامه‌نووش سویسرا ١١٣-روخوش احمد عبدالرحمان /مافپه روه ر /سلیمانی ١١٤-ڕێڤان عوسمان احمد -رێکخه‌رى گرووپى ماددى نوێ ١١٥-سمکۆ سابیر . رۆژنامه‌نووس ١١٦-کاروان ئیبراهیم، ڕۆژنامه‌نووس ١١٧-ھه‌ڵاڵه‌شه‌وکه‌ت لھۆنی ١١٨-سۆران حسێن،ڕۆژنامه‌نووس ١١٩-سۆران مه‌لا حسن ،چالاکوان ١٢٠-هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید ١٢١-ڕه‌وه‌ند جلال محمود ١٢٢-ئازاد محمود قادر ١٢٣-شاڵاو مه‌حمود ساڵح،مامۆستا ١٢٤-شه‌یما عه‌دنان ،چالاکوانى سیاسی،گه‌رمیان ١٢٥-سالار مصگفى صابر محمد ١٢٦-لقمان حسن - چاودێرى سیاسی ١٢٧-کاڤم کریم رشید،مامۆستا ١٢٨-شنا فایه‌ق/ڕۆژنامه‌نووس ١٢٩-دلسۆز شفیق خلف، چالاکوان ١٣٠-حسن حمه‌ئه‌مین مارف، چالاکى مه‌ده‌نی ١٣١-نه‌وزاد سابیر،ده‌ربه‌ندیخان ١٣٢-نه‌ورۆز فازڵ،چالاکوانى مه‌ده‌نی ١٣٣-عادل عوسمان محه‌مه‌د ١٣٤-محه‌مه‌د به‌کر که‌ریم،مامۆستا ١٣٥-ئیبراهیم محه‌مه‌د فه‌ره‌ج،چالاکوانى سیاسی ١٣٦-نه‌به‌ز خالید،چالاکوانى مه‌ده‌نی ١٣٧-ته‌ها فه‌ره‌ج ئه‌حمه‌د،چالاکوانى مه‌ده‌نی ١٣٨-نه‌ریمان جه‌لال ئیبراھیم،چالاکوانى مه‌ده‌نی ١٣٩-به‌هار عومه‌ر قادر ١٤٠-مه‌هدى عبدالرحمن ١٤١-کازم شوکری(تاکۆر) مامۆستا ١٤٢--سه‌نته‌رى باشور،بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ى ستراتیجی ١٤٣-رێکخراوى قه‌ره‌داخ بۆ گه‌شه‌پێدان ١٤٤-رێکخراوى مرۆڤ دۆست بۆ ڕ‌ۆشنبیرى و مافى مرۆڤ ١٤٥-سه‌رکه‌وت بابان سه‌رۆکى ڕێکخراوى ( سى ی‌و ئى ئۆ) ١٤٦-سوران احمد عبدالکریم ١٤٧-ڕێکخراوى میرکۆ بۆ په‌ره‌پێدانى ژمێریارى و وردبین ١٤٨-هه‌ڵشۆ عبدولفتاح ١٤٩-ئارام هه‌ڵه‌دنى چالاکوان ١٥٠-نه‌به‌ز شێخانى رۆژنامه‌وان ١٥١-هه‌وراز باباجان چالاکوانى مه‌ده‌نی_ هۆڵندا ١٥٢-کامیل ره‌شید ئه‌ندازیار ١٥٣-ئارام قادر سابیر مامۆستاى زانکۆ ١٥٤-هیمداد محمود حمه ساڵح ١٥٥-پشتیوان على محمد ١٥٦-کۆسرت خدر بابکر ١٥٧-هاوکار حمد خدر ١٥٨-فریدون محمد عزیز ١٥٩-شهرام ره‌سوڵ نه‌بی ١٦٠-سورچى نادر عزیز ١٦١-نه‌به‌ز شێخانی،ۆژنامه‌نوس . ١٦٢-به‌ختیار مسته‌فا ،چالاکوان و رۆژنامه‌نوس، سلێمانی ١٦٣-بێریڤان محه‌مه‌د،چالاوانى سیاسی ١٦٤-په یمان عه لى نوسه ر و شان‌و کار ١٦٥-هێمن بنه‌سڵاوه ،چالاکوان- به‌لجیکا ١٦٦-ڕێکخراوى کیکۆ ، سلێمانی ١٦٧-عه‌لى عارف، مامۆستاى هونه‌ر، شانشینى به‌ریتانیا. ١٦٨-په‌یمان سه‌رھه‌نگ،دکتۆرا له بیرکاری،ھۆڵه‌ندا ١٦٩-هێمن مامه‌ند،رۆژنامه‌نوس وچاڵاکوانى مه‌ده‌نی،هه‌ولێر ١٧٠-ئارام که ریم ،روژنامه نووس ، فه ره نسا ١٧١-سه‌لاح خدر، ڕۆژنامه‌نوس ١٧٢-هێمن مام ڕه‌ش، رۆژنامه‌نووس،هه‌ولێر ١٧٣-نیان ئه‌حمه‌د، خاوه‌نى کۆمپانیا خۆی، شانشینى به‌ریتانیا. ١٧٤-هیوا کاردۆیى – چالاکوانى سیاسى -سوید ١٧٥-ژینۆ ڕه‌شید ،چالاکوانى ژنان ١٧٦_سه‌لام محمه‌د _دانیمارک ١٧٧_هاوار شاعیر_رانیه ١٧٨_شیرین کافی_ ئه‌ڵمانیا ١٧٩_گه‌شاو جاف- سوید ١٨٠_په‌نا مه‌ریوان_ مامۆستا،چوارقوڕنه ١٨١_به‌یان ئیبرایم_ نوسه‌ر،سلێمانی ١٨٢_ده‌ریا ئیبرایم ١٨٣_جه‌للا فتاح_ مامۆستا،رانیه ١٨٤_که‌ژاڵ عه‌لی_شاعیر وجالاکى مه‌ده‌نی،سویسرا ١٨٥_ئالا عومه‌ر_ رانیه ١٨٦_ناهید حسێن_که‌نه‌دا ١٨٧_به‌کر ئاڵی_شاعیر_ رانیه ١٨٨_ئومێد قادری_ رانیه ١٨٩_ئاواز سلێمان
هاوڵاتى جێگیرى سه‌رۆکى پارتى ڕایگه‌یاند که حزبه‌که‌ى ئه‌م قۆناغه سه‌خته‌ى ئێستا تێده‌په‌ڕێنێت و بنه‌ماکانى سازان و هاوبه‌شى و هاوسه‌نگیش له عێراقدا دووپاتده‌کاته‌وه. نێچیرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆکى پارتى له ساڵیادى دامه‌زراندنى حزبه‌که‌یدا په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاند:" پارتى له‌پێناوى مافه ڕه‌واکانى گه‌لى کوردستاندا دامه‌زراوه و خه‌باتى بۆ دیموکراسى و ئازادى و ڕێکخستنى سیستمى سیاسى کردووه که له سایه‌یدا کوردستان سه‌رفراز بێت و وه‌ک هه‌میشه‌ش ده‌ستپێشخه‌ر و سه‌رمه‌شقى یه‌کڕیزى و ته‌بایى و پێکه‌وه‌کارکردنى لایه‌ن و پێکهاته‌کانى کوردستان بن بۆ پاراستنى ده‌ستکه‌وته‌کان. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" له‌م یاده‌دا جه‌خت له ڕۆڵى گرنگ و کاریگه‌رى پارتى له چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى فیدراڵى عیراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و پاراستنى ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و به‌کرده‌ییکردنى فیدراڵیزم ده‌که‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها پێداگرى له‌سه‌ر گرنگى و پێویستیى کارکردن له‌سه‌ر بنه‌ماکانى سازان و هاوبه‌شى و هاوسه‌نگى له‌نێوان ته‌واوى پێکهاته‌کانى عیراق ده‌که‌ین بۆ مسۆگه‌رکردنى ئارامى و سه‌قامگیریى سیاسى و پێشکه‌وتن له وڵات". جێگرى سه‌رۆکى پارتى ئه‌وه‌شده‌خاته‌روو له کاتێکدا ئه‌م یاده ده‌که‌نه‌وه، که جیهان، ناوچه‌که، عیراق به‌گشتى و هه‌رێمى کوردستان به‌تایبه‌تى له دۆخێکى سه‌خت و هه‌ستیاردایه و پێشیوایه به "خۆڕ‌اگرى و تێکۆشان"ى ئه‌ندام و کایدرانى پارتى "ئه‌م قۆناغه سه‌خته‌ش تێده‌په‌ڕێنین و به ئومێده‌وه به‌ره‌و ئاینده‌یه‌کى باشتر هه‌نگاو ده‌نێین".
هاوڵاتى له ساڵیادى 74 هه‌مین ساڵه‌ى دامه‌زراندنى پارتیدا، یه‌کێتى داواى جێبه‌جێکردنى دوا رێککه‌وتنى نێوانیان و هاوسه‌نگى له حکومرانیدا ده‌کات. له په‌یامێکى پیرۆزبایدا، مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى له ساڵیادى دامه‌زراندنى پارتی، ده‌ڵێت: " به بۆنه‌ى بیره‌وه‌رى حه‌فتاوچوار ساڵه‌ى دامه‌زراندنى پارتى دیموکراتى کوردستان، به‌ناوى مه‌کته‌بى سیاسیى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستانه‌وه پیرۆزباییه‌کى گه‌رمتان لێ ده‌که‌ین و له‌رێى ئێوه‌شه‌وه پیرۆزبایى له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى پارتى ده‌که‌ین. یه‌کێتیى بایه‌خى ئه‌و په‌یوه‌ندییه دێرینه ته‌ئکید ده‌کاته‌وه که له قۆناغه‌کانى رابردوودا ده‌ستکه‌وتى زۆرى بۆ گه‌له‌که‌مان ھه‌بووه". هه‌روه‌ها مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى ده‌شڵێت "پێشمانوایه له‌م ھه‌لومه‌رجه‌ى وڵاته‌که‌ماندا باشترین بژارده بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یرانى سیاسى و ئابووری، جێبه‌جێکردنى رێککه‌وتنى سیاسیى رۆژى (4/3/2019)و گرتنه‌به‌رى ھاوسه‌نگى و شاندانه‌به‌ر ئه‌رک و به‌رپرسیارێتى نیشتمانیى و نه‌ته‌وه‌یى که خۆى له رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى ئیتحادیدا ده‌بینێته‌وه بۆ دابینکردنى شایسته داراییه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان و مووچه و گوزه‌رانیان". ئه‌مڕۆ 16ى ئاب، پارتى دیموکراتى کوردستان ساڵیادى 74 هه‌مینى دامه‌زراندنى حیزبه‌که‌ى ده‌کاته‌وه که له‌لایه‌ن مسته‌فا بارزانییه‌وه دامه‌زراوه.
هاوڵاتى له چالاکیى گه‌ریلاکانى هه‌په‌گه و یه‌ژاستار بۆ پیرۆزبایى ١٥ى ته‌باخ، له ناوچه‌ى به‌رواریى سێرت له باکورى کوردستان، 10 ئه‌ندامى هێزه تایبه‌ته‌کانى سوپاى تورکیا کوژران. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل- هه‌په‌گه: سوپاى داگیرکه‌رى تورکیا ماوه‌یه‌ک بوو له ناوچه‌ى به‌رواریى سێرت له مه‌یدانى کاتۆ هێشه‌تێ، له ڕێگه‌ى تیمه تایبه‌ته‌کانییه‌وه که‌مینى داده‌نا، هێزه‌کانمان یه‌کینه‌کانى دوژمنیان خسته ژێر چاودێرییه‌وه، ڕۆژى ١٢ى ئه‌م مانگه کاتژمێر ١٠:٠٠ى شه‌و هێزه‌کانمان له شوێنێکى نێوان به‌روارى و هێشه‌تێ دژى ئۆتۆمبێلێکى دوژمن چلاکییان ئه‌نجامدا، له ئه‌نجامدا ئۆتۆمبێله‌که به ته‌واوه‌تى تێکشکێندرا و ئه‌وه‌نده‌ى بۆمان ڕوون بووه‌ته‌وه، ١٠ ئه‌ندامى تیمه تایبه‌ته‌کانى دوژمن کوژراون، ئه‌م چالاکییه بۆ پیرۆزبایى ساڵوه‌گه‌ڕێ ١٥ى ته‌باخ ئه‌نجامدرا. هه‌روه‌ها ڕۆژى ٧ى ئه‌م مانگه، سوپاى داگیرکه‌رى تورک به پشتیوانیى کۆنترا (جاش)ـه‌کان له مه‌یدانى کۆروک و ئاخۆلا سه‌ربه ناوچه‌ى پایزاڤاى وان ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنێک کرد، که له ڕۆژى ١٣ى ئه‌م مانگه بێ ئه‌نجام کۆتاییهات و له ناوچه‌که کشانه‌وه، به‌ڵام هێشتا له‌و ناوچه‌یه که‌مین داده‌نێن. ڕۆژى ١ى ئه‌م مانگه سوپاى داگیرکه‌رى تورکیا له مه‌یدانى چراڤ-ى سه‌ربه ناوچه‌ى چیاى گابار له شرنا‌خ، هێرشێکى ئاسمانیى ئه‌نجامدا، له‌م هێرشه‌دا هه‌ڤاڵانمان ئارگه‌ش و وارشین شه‌هیدبوون، که دواتر ناسنامه‌که‌یان بۆ ڕاى گشتى ئاشکرا ده‌کرێت. ڕۆژى ١٥ى ته‌باخ کاتژمێر ٠٣:٠٠ى دوانیوه‌ڕۆ فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى سوپاى داگیرکه‌رى تورک، مه‌یدانى ئارس-فارس-یان له ناوچه‌ى ئاڤاشین سه‌ربه هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیا بۆردوومان کرد که تێدا زیانێک به‌ر هێزه‌کانمان نه‌که‌وت. ڕۆژى ١٣ى ئه‌م مانگه کاتژمێر ١٠:٠٠ى شه‌و فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى سوپاى داگیرکه‌رى تورک، ئۆتۆمبیلێکیان له گوندى ڕه‌شانکێ سه‌ربه زاویته‌ى د‌هۆک کرده ئامانج، له‌و هێرشه‌دا سێ (ملیس) وڵاتپارێزى بزوتنه‌وه‌که‌مان شه‌هیدبوون.
هاوڵاتى خالید شوانی، ئه‌ندامى وه‌فدى دانوستانکارى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا، رایگه‌یاند: ئه‌و رێککه‌وتنه‌ى دوێنێ که له‌نێوان سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق راگه‌یه‌ندرا، دواى چه‌ندین کۆبونه‌وه‌و 12 جار گۆڕینه‌وه‌ى پێشنیار بوه له‌نێوان وه‌فدى هه‌ردولا، ده‌شڵێت: رێککه‌وتنه‌که تا په‌سه‌ندکردنى یاساى بودجه‌ى 2021 به‌رده‌وام ده‌بێت. خالید شوانی، که هاوکات وه‌زیرى هه‌رێمه بۆ کاروبارى دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێکدا وتی"له‌دواى زنجیره‌یه‌ک سه‌ردانى شاندى باڵاى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به سه‌رۆکایه‌تى کاک قوباد تاڵه‌بانى بۆ به‌غدا به‌مه‌به‌ستى ده‌سته‌به‌رکردنى شایسته داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و دواى ئه‌نجامدانى چه‌ندین کۆبونه‌وه‌و ۱۲ جار گۆڕینه‌وه‌ى پێشنیار‌و تێبینى دوێنێ له‌نێوان به‌رێزان سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێم و حکومه‌تى فیدرالى گه‌یشتنه دوا قۆناغ و رێککه‌وتنه‌که راگه‌یاندرا." هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕو پڕۆسه‌ى دانوسانه‌که هه‌ڵکشان و داکشانى زۆرى به‌خۆوه بینیووه‌و دانوسانێکى قورس و ئاڵۆز بو و ، ده‌شڵێت:"له‌یه‌ککاتدا هه‌وڵه‌کانمان هه‌م بۆ دابینکردنى مافه داراییه‌کانى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و هه‌م بۆ پاراستنى مافه ده‌ستورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان بوو." به‌پێى قسه‌ى خالید شوانى "رێکه‌وتنه‌که تاکو ئیقرارکردنى یاساى بودجه‌ى ۲۰۲۱ به‌رده‌وام ده‌بێت و قۆناغێکى نوێى دانوسان له‌سه‌ر بودجه‌ى ۲۰۲۱ ده‌ستپێده‌که‌ینه‌وه." ئه‌و ئه‌ندامه‌ى وه‌فدى دانوستانکارى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه که به‌پێى رێککه‌وتنه‌که مانگانه ۳۲۰ ملیار دینار ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌کرێت . ئاشکراشیکردوه که "رێککه‌وتنه‌که کۆمه‌ڵێ مه‌له‌فى تر‌ى وه‌ک بابه‌تى چاودێرى و وردبینى و میکانیزمى چاره‌سه‌رکردنى کۆمه‌ڵێک مه‌له‌فاتى تر‌ى دارایى و ئابورى له‌خۆده‌گرێت." هه‌روه‌ها هێماى بۆ ئه‌وه‌ش کردوه که "رێککه‌وتنه‌که میکانیزمى مامه‌ڵه‌کردنى له‌گه‌ڵ داهاتى خاڵه سنورییه‌کان له‌خۆگرتوه که به‌پێى یاساى ئیداره‌ى دارایى فیدرالى ژماره ٦ ساڵى ۲۰۱۹ ده‌بێت." خالید شوانى سوپاسى هه‌مو ئه‌و لایه‌ن و که‌سایه‌تیانه‌ى کردوه که هاوکارو پشتیوانیان بون و هه‌روه‌ها سوپاسى هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستانى کردوه که سه‌ره‌ڕاى زۆرى موعاناته‌کانیان پشودرێژ بون له‌گه‌ڵیان .
هاوڵاتى لیژنه‌ى رۆشنبیرى له په‌رله‌مانى کوردستان له‌باره‌ى پرۆژه یاساى "رێکخستنى میدیاى ئه‌لیکترۆنى له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق"، که نیگه‌رانى میدیاکارانى لێکه‌وتووه‌ته‌وه روونکردنه‌وه‌یه‌ى له‌سه‌ر ده‌دات. ده‌قى راگه‌یاندراوی لیژنه‌ى رۆشنبیریى په‌رله‌مانى کوردستان: لیژنه‌ى رۆشنبیرى و کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و وه‌رزش و لاوان له‌په‌رله‌مانى کوردستان، سه‌باره‌ت به‌پێشنیازه‌یاساى "رێکخستنى میدیاى ئه‌لیکترۆنى له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق"، که‌نیگه‌رانیى به‌شێک له‌نووسه‌ران و میدیاکارانى لێکه‌وتووه‌ته‌وه، بڵاوکردنه‌وه‌ى ئه‌م راگه‌یاندراوه‌ى بۆ راى گشتیى کوردستان به‌پێویست زانی: 1- ئه‌م پێشنیازه یاسایه له‌لایه‌ن دوو راوێژکارى په‌رله‌مانه‌وه گه‌ڵاڵه‌کراوه که‌پێشتر هه‌ریه‌کێکیان ئه‌زموونى زیاتر له 15 ساڵ کارى میدیاییان هه‌بووه‌و بڕوانامه‌ى به‌رزى ئه‌کادیمییان له‌و بواره‌یشدا هه‌یه‌و بڕواى ته‌واوه‌تیشیان به‌پره‌نسیپه‌کانى ئازادیى بڵاوکردنه‌وه‌و به‌رپرسیارێتیى له‌بڵاوکردنه‌وه‌دا هه‌یه. 2- ئه‌م پێشنیازه‌یاسایه که به‌ئیمزاى (53) په‌رله‌مانتار له‌فراکسیۆنه‌کانى به‌شدار له‌حکومه‌ت و ده‌ره‌وه‌ى حکومه‌ت ئیمزاکراوه، پڕۆژه‌ى هیچ حزب و که‌س و لایه‌نێک نییه، به‌ڵکو بووه‌ته پێشنیازه‌یاساى (53) په‌رله‌مانتار که‌ئیمزایان له‌سه‌ر کردووه‌و له‌دانیشتنى تایبه‌ت به‌خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى پێشنیازه‌یاساکه‌یشیاندا به‌شدارده‌بن له‌زیاتر باشکردنى پێشنیازه‌یاساکه‌یان. 3- له‌به‌ر نه‌بوونى یاساى تایبه‌ت به‌میدیاى ئه‌لیکترۆنى دادگاکان له‌به‌شێکى تاوانه‌کانى بڵاوکردنه‌وه‌ى ئه‌لیکترۆنیى به‌پێى "یاساى قه‌ده‌غه‌کردنى خراپ به‌کارهێنانى ئامێره‌کانى په‌یوه‌ندیکردن له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق/ یاساى ژماره (6)ى ساڵى 2008"، یان یاساى عقوباتى عێراقى لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووس ده‌کرێت که‌تاوانکار حوکمى حه‌پسکردن ده‌یگرێته‌وه، به‌ڵام له‌م پێشنیازه‌یاسایه‌دا هیچ حوکمێکى حه‌پسکردن، یان ته‌نانه‌ت ده‌ستبه‌سه‌رکردنى رۆژنامه‌نووسانى میدیاى ئه‌لیکترۆنى رێگه‌پێنه‌دراوه‌و ته‌واوى ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى ئیمزایان له‌سه‌ر کردووه دژى زیندانیکردنى رۆژنامه‌نووسانن و پێداگرى ده‌که‌ن له‌سه‌ر فراوانکردنى رووبه‌رى ئازادیى بڵاوکردنه‌وه، سه‌ره‌ڕاى پاراستنى که‌رامه‌ت و ئابڕووى هاونیشتیمانییان بۆئه‌وه‌ى له‌میدیاو سۆشیالمیدیاوه چیتر به‌ناوى خوازراوه‌وه سوکایه‌تى به‌پیرۆزییه‌کان و که‌رامه‌تى هاونیشتیمانییان نه‌کرێت و له‌به‌رانبه‌ردا تاوانکار ته‌نها "غه‌رامه"ى دارایى بکرێت، نه‌ک حه‌پسکردن، وه‌ک چۆن له‌یاسا به‌رکاره‌کانى دیکه‌دا جێگیرکراون که‌ئه‌مه ئامانجى سه‌ره‌کیى پێشنیازه‌که‌و خواستى ڕۆژنامه‌نووسانه. 4- بۆ ئه‌م پێشنیازه‌یاسایه ده‌رفه‌تێکى زۆر‌و کراوه‌مان له‌به‌رده‌سته بۆ ئاماده‌کردنى ڕاپۆرت و ئه‌م پێشنیازه‌یاسایه خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى بۆ ناکرێت تائه‌وکاته‌ى به‌به‌شداریى میدیاکارانى خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕانى بوارى میدیا‌و نوخبه‌ى یاساناسانى بوارى میدیا، "وۆرکشۆپ"ى له‌هه‌ولێر و سلێمانى بۆ ده‌کرێت بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندکردنى پێشنیازه‌یاسایه‌که‌و به‌هێندوه‌رگرتنى ره‌خنه‌و پێشنیازه‌کانى پسپۆڕانى ئه‌م بواره، که‌دواتر له‌نێو راپۆرتى هاوبه‌شى لیژنه‌کانى "رۆشنبیری"و "شاره‌وانى و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن"و لیژنه‌ى "کاروبارى یاسایی" په‌رله‌ماندا پێشنیازه‌کانیان جێگیر ده‌کرێن. 5- ئه‌م پێشنیازه‌یاسایه بۆ به‌رته‌سه‌ککردنه‌وه‌ى ئازادیى میدیا نییه، هیچ جۆره چاودێرییه‌کى پێش وه‌خته ناخاته‌سه‌ر سۆشیاڵمیدیاو ئازادیى ڕاده‌ربڕینى ته‌واوى تێدا فه‌راهه‌مکراوه ئه‌م پێشنیازه‌یاسایه بۆ پاراستنى که‌رامه‌تى هاونیشتیمانییانه له‌سووکایه‌تیکردن پێیان له"سۆشیال‌میدیا"و هه‌روه‌ها گه‌ڕاندنه‌وه‌ى به‌رپرسیارێتیى نووسین و قسه‌کردن له‌سۆشیالمیدیاو میدیاى ئه‌لیکترۆنییه‌وه له‌پێناو دروستکردنى کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى ته‌ندروست و هاوبه‌رپرسیار، نه‌ک کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که‌خه‌ڵکانێکى "پۆپۆلیست"و نابه‌رپرسیار به‌ناوى خوازراو و په‌یجى "فه‌یک"ه‌وه سووکایه‌تى به‌ته‌واوى هاونیشتمانییان بکه‌ن و له‌دادگایش که‌یسه‌کانیان یه‌کلایى نه‌کرێته‌وه. 6- ئه‌وه‌ى ده‌گووترێت گوایا به‌پێى ئه‌م پێشنیازه‌یاسایه نووسینى "کۆمێنتێک" له‌تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه به‌پێى "یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تۆقاندن (تێرۆر) له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراقدا/ یاساى ژماره (3)ى ساڵى 2006" مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت، قسه‌یه‌کى ناڕاسته‌و ته‌نها له‌نێو پێشنیازه‌یاساکه‌دا ئاماژه به‌وه‌کراوه: هه‌ر پرسێک په‌یوه‌ندیى به‌تێرۆر هه‌بێ له‌بڵاوکراوه ئه‌لیکترۆنییه‌کان ئه‌وا به‌یاساى تیرۆر کارى له‌سه‌ر ده‌کرێت که‌ئه‌و یاسایه به‌رکاره‌و کارى پێده‌کرێت ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕگه‌یه لابده‌ین یان ئاماژه‌شى پێنه‌ده‌ین ئه‌و یاسایه هه‌ر به‌رکاره، بۆیه به‌لامانه‌وه سه‌یره ئه‌و بڕگه‌یه به‌لاڕێدا ده‌برێت بۆئه‌وه‌ى شه‌قامى پێ چه‌واشه بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌م بڕگه‌یه‌ش به‌مه‌ترسى ده‌زانن ئه‌وا له‌پێشنیازه‌یاساکه لایده‌به‌ین بۆئه‌وه‌ى دڵنیایى زیاتر به‌هاونشتیمانییانمان بده‌ین. نووسه‌ران و میدیاکارانى خۆیشه‌ویست دڵنیاده‌که‌ینه‌وه ئه‌م پێشنیازه‌یاسایه خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى بۆ ناکرێت تائه‌و کاته‌ى پێشنیاز‌و بۆچوونه‌کانى ئێوه‌ى بۆ زیاد ده‌کرێت، به‌شێوه‌یه‌ک که‌خزمه‌تى ئازادیى کارى بڵاوکردنه‌وه‌و رێکخستنه‌وه‌و پاراستنى که‌رامه‌تى هاونیشتیمانییان بکات. لیژنه‌ى رۆشنبیرى و کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و وه‌رزش و لاوان له‌په‌رله‌مانى کوردستان 2020/8/16 یه‌کشه‌ممه, 16 ئاب 2020 14:37
هاوڵاتى سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد بڕى 440 ملیار دینار ئاماده‌یه بۆ دابه‌شکردنى موچه بێجگه 320 ملیاره‌که‌ى به‌غدا که بڕیاره سبه‌ینێ دووشه‌ممه بگاته هه‌رێم و "سبه‌ینێ 760 ملیار دینار ئاماده‌یه بۆ دابه‌شکردنى موچه" دواى هه‌وڵه‌کانى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق و گفتوگۆى وه‌فدى هه‌رێم و عێراق و په‌یوه‌ندى ته‌له‌فونى نێوان مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق بریاردراوه سبه‌ینێ دووشه‌ممه 17ى ئاب 320 ملیار دینار بگاته هه‌رێم. سه‌رچاوه‌یه‌ک له حکومه‌تى هه‌رێم بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد که حکومه‌تى هه‌رێم له‌داهاتى نه‌وت و ناوخۆ 440 ملیار دینارى داهاتى فرۆشتنى نه‌وت زائیده‌ن داهاتى ناوخۆ ئاماده‌یه بۆ دابه‌شکردنى موچه، وتیشى:" حکومه‌تى هه‌رێم بڕیاره سبه‌ینێ لیستى دابه‌شکردنى موچه رابگه‌یه‌نێت و یه‌که‌م وه‌زاره‌تیش ته‌ندروستى ده‌بێت". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که بڕى 440 ملیار دینارى نه‌وت و ناوخۆ زائیده‌ن 320 ملیار دینارى به‌غدا ده‌کاته 760 ملیار دینار، به‌ڵام هێشتا" حکومه‌تى هه‌رێم یه‌کلاینه‌بۆته‌وه له‌وه‌ى موچه به‌بێ لێبرین دابه‌شده‌کات یان نا، چونکه پێویستى به 892 ملیار دینارى مانگانه هه‌یه بۆ دابه‌شکردنى موچه". حکومه‌تى هه‌رێم له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا ته‌نها دوو موچه‌ى دابه‌شکردووه، موچه‌ى مانگى شوبات به‌لێبڕینى له‌سه‌دا 21 دابه‌شکرا به‌سه‌ر موچه‌خۆراندا. له‌ئێستادا دوو بۆچون له‌ناو کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم هه‌یه، یه‌کیان ئه‌وه‌یه بڕى 100 ملیۆن دۆلار قه‌رز بکرێت و موچه به‌بێ لێبرین دابه‌شبکرێت، یه‌کێکیشیان ئه‌وه‌یه که رێژه‌ى لێبڕین که‌مبکرێته‌وه بۆ له‌سه‌دا 11 بۆ ئه‌وه‌ى قه‌رز نه‌کرێت.
هاوڵاتى راوێژکارى پێشووى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:" دۆناڵد تره‌مپ پێش هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى ئه‌مریکا له ئه‌ندامێکى په‌یمانى ناتۆ ده‌کشێته‌وه". جۆن بۆڵتن، راوێژکارى پێشووى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریکا له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى لارازۆنى ئیسپانى وتى "هێشتا هه‌ڵبژاردنه‌کانى 3ى تشرینى دووه‌م، سێ مانگى ماوه، ئه‌مه‌ش کاتێکى زۆره و ئه‌گه‌رێکى زۆر و راسته‌قینه‌ش هه‌یه له مانگى تشرینى یه‌که‌م سوپرایزێکى گه‌وره روو بدات." هه‌روه‌ها بۆڵتن ئاشکرایکرد له‌وانه‌یه له لوتکه‌ى چواره‌مى نێوان تره‌مپ و کیم بۆ راگه‌یاندنى ئاشتى له دورگه‌ى کۆریا سوپرایزه‌که رابگه‌یه‌نێت و بڕیار بدات له په‌یمانى باکورى ئه‌تڵه‌سى (په‌یمانى ناتۆ) بکشێته‌وه. بڕیاره له 3ى تشرینى دووه‌مى 2020 هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى له ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌بچێت و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ئه‌مریکاش به‌نیازه خۆى بۆ ولایه‌تى دووه‌مى سه‌رۆکایه‌تى بکشێته‌وه.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌رى رۆژئاوا 22 حاڵه‌تى نوێى تووشبوونى به کۆرۆنا له باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتى سووریا ڕاگه‌یاند و که‌سێکیش گیانى له‌ده‌ستدا. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 16ى ئابى 2020 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى ئیداره‌ى خۆسه‌رى له رۆژئاواى کوردستان له راگه‌یه‌نراوێکدا بڵاویکرده‌وه، ئه‌مڕۆ تووشبوویه‌کى کۆرۆنا له پارێزگاى حه‌سه‌که گیانى له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه له ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوودا 22 تووشبووى نوێى کۆرۆنا تۆمارکراون که له پێنج تووش بوو له حه‌سه‌که و حه‌وت له قامیشلۆو پێنج له شه‌هباش و چوار له دێرک و یه‌ک تووشبوو له رمێلان تۆمارکراون. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى ئیداره‌ى خۆسه‌رى ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که تائێستا 21 توشبووى کۆرۆنا چاکبونه‌ته‌وه و کۆى گشتى توشبووان له باکوورى سووریا 204 که‌سن.