لیژنه‌ى رۆشنبیرى روونکردنه‌وه له‌سه‌ر رێکخستنى میدیاى ئه‌لیکترۆنى ده‌دات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لیژنه‌ى رۆشنبیرى له په‌رله‌مانى کوردستان له‌باره‌ى پرۆژه یاساى "رێکخستنى میدیاى ئه‌لیکترۆنى له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق"، که نیگه‌رانى میدیاکارانى لێکه‌وتووه‌ته‌وه روونکردنه‌وه‌یه‌ى له‌سه‌ر ده‌دات.
ده‌قى راگه‌یاندراوی لیژنه‌ى رۆشنبیریى په‌رله‌مانى کوردستان:
لیژنه‌ى رۆشنبیرى و کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و وه‌رزش و لاوان له‌په‌رله‌مانى کوردستان، سه‌باره‌ت به‌پێشنیازه‌یاساى "رێکخستنى میدیاى ئه‌لیکترۆنى له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق"، که‌نیگه‌رانیى به‌شێک له‌نووسه‌ران و میدیاکارانى لێکه‌وتووه‌ته‌وه، بڵاوکردنه‌وه‌ى ئه‌م راگه‌یاندراوه‌ى بۆ راى گشتیى کوردستان به‌پێویست زانی:
1- ئه‌م پێشنیازه یاسایه له‌لایه‌ن دوو راوێژکارى په‌رله‌مانه‌وه گه‌ڵاڵه‌کراوه که‌پێشتر هه‌ریه‌کێکیان ئه‌زموونى زیاتر له 15 ساڵ کارى میدیاییان هه‌بووه‌و بڕوانامه‌ى به‌رزى ئه‌کادیمییان له‌و بواره‌یشدا هه‌یه‌و بڕواى ته‌واوه‌تیشیان به‌پره‌نسیپه‌کانى ئازادیى بڵاوکردنه‌وه‌و به‌رپرسیارێتیى له‌بڵاوکردنه‌وه‌دا هه‌یه.
2- ئه‌م پێشنیازه‌یاسایه که به‌ئیمزاى (53) په‌رله‌مانتار له‌فراکسیۆنه‌کانى به‌شدار له‌حکومه‌ت و ده‌ره‌وه‌ى حکومه‌ت ئیمزاکراوه، پڕۆژه‌ى هیچ حزب و که‌س و لایه‌نێک نییه، به‌ڵکو بووه‌ته پێشنیازه‌یاساى (53) په‌رله‌مانتار که‌ئیمزایان له‌سه‌ر کردووه‌و له‌دانیشتنى تایبه‌ت به‌خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى پێشنیازه‌یاساکه‌یشیاندا به‌شدارده‌بن له‌زیاتر باشکردنى پێشنیازه‌یاساکه‌یان.
3- له‌به‌ر نه‌بوونى یاساى تایبه‌ت به‌میدیاى ئه‌لیکترۆنى دادگاکان له‌به‌شێکى تاوانه‌کانى بڵاوکردنه‌وه‌ى ئه‌لیکترۆنیى به‌پێى "یاساى قه‌ده‌غه‌کردنى خراپ به‌کارهێنانى ئامێره‌کانى په‌یوه‌ندیکردن له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق/ یاساى ژماره (6)ى ساڵى 2008"، یان یاساى عقوباتى عێراقى لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووس ده‌کرێت که‌تاوانکار حوکمى حه‌پسکردن ده‌یگرێته‌وه، به‌ڵام له‌م پێشنیازه‌یاسایه‌دا هیچ حوکمێکى حه‌پسکردن، یان ته‌نانه‌ت ده‌ستبه‌سه‌رکردنى رۆژنامه‌نووسانى میدیاى ئه‌لیکترۆنى رێگه‌پێنه‌دراوه‌و ته‌واوى ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى ئیمزایان له‌سه‌ر کردووه دژى زیندانیکردنى رۆژنامه‌نووسانن و پێداگرى ده‌که‌ن له‌سه‌ر فراوانکردنى رووبه‌رى ئازادیى بڵاوکردنه‌وه، سه‌ره‌ڕاى پاراستنى که‌رامه‌ت و ئابڕووى هاونیشتیمانییان بۆئه‌وه‌ى له‌میدیاو سۆشیالمیدیاوه چیتر به‌ناوى خوازراوه‌وه سوکایه‌تى به‌پیرۆزییه‌کان و که‌رامه‌تى هاونیشتیمانییان نه‌کرێت و له‌به‌رانبه‌ردا تاوانکار ته‌نها "غه‌رامه"ى دارایى بکرێت، نه‌ک حه‌پسکردن، وه‌ک چۆن له‌یاسا به‌رکاره‌کانى دیکه‌دا جێگیرکراون که‌ئه‌مه ئامانجى سه‌ره‌کیى پێشنیازه‌که‌و خواستى ڕۆژنامه‌نووسانه.
4- بۆ ئه‌م پێشنیازه‌یاسایه ده‌رفه‌تێکى زۆر‌و کراوه‌مان له‌به‌رده‌سته بۆ ئاماده‌کردنى ڕاپۆرت و ئه‌م پێشنیازه‌یاسایه خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى بۆ ناکرێت تائه‌وکاته‌ى به‌به‌شداریى میدیاکارانى خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕانى بوارى میدیا‌و نوخبه‌ى یاساناسانى بوارى میدیا، "وۆرکشۆپ"ى له‌هه‌ولێر و سلێمانى بۆ ده‌کرێت بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندکردنى پێشنیازه‌یاسایه‌که‌و به‌هێندوه‌رگرتنى ره‌خنه‌و پێشنیازه‌کانى پسپۆڕانى ئه‌م بواره، که‌دواتر له‌نێو راپۆرتى هاوبه‌شى لیژنه‌کانى "رۆشنبیری"و "شاره‌وانى و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن"و لیژنه‌ى "کاروبارى یاسایی" په‌رله‌ماندا پێشنیازه‌کانیان جێگیر ده‌کرێن.
5- ئه‌م پێشنیازه‌یاسایه بۆ به‌رته‌سه‌ککردنه‌وه‌ى ئازادیى میدیا نییه، هیچ جۆره چاودێرییه‌کى پێش وه‌خته ناخاته‌سه‌ر سۆشیاڵمیدیاو ئازادیى ڕاده‌ربڕینى ته‌واوى تێدا فه‌راهه‌مکراوه ئه‌م پێشنیازه‌یاسایه بۆ پاراستنى که‌رامه‌تى هاونیشتیمانییانه له‌سووکایه‌تیکردن پێیان له"سۆشیال‌میدیا"و هه‌روه‌ها گه‌ڕاندنه‌وه‌ى به‌رپرسیارێتیى نووسین و قسه‌کردن له‌سۆشیالمیدیاو میدیاى ئه‌لیکترۆنییه‌وه له‌پێناو دروستکردنى کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى ته‌ندروست و هاوبه‌رپرسیار، نه‌ک کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که‌خه‌ڵکانێکى "پۆپۆلیست"و نابه‌رپرسیار به‌ناوى خوازراو و په‌یجى "فه‌یک"ه‌وه سووکایه‌تى به‌ته‌واوى هاونیشتمانییان بکه‌ن و له‌دادگایش که‌یسه‌کانیان یه‌کلایى نه‌کرێته‌وه.
6- ئه‌وه‌ى ده‌گووترێت گوایا به‌پێى ئه‌م پێشنیازه‌یاسایه نووسینى "کۆمێنتێک" له‌تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه به‌پێى "یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تۆقاندن (تێرۆر) له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراقدا/ یاساى ژماره (3)ى ساڵى 2006" مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت، قسه‌یه‌کى ناڕاسته‌و ته‌نها له‌نێو پێشنیازه‌یاساکه‌دا ئاماژه به‌وه‌کراوه: هه‌ر پرسێک په‌یوه‌ندیى به‌تێرۆر هه‌بێ له‌بڵاوکراوه ئه‌لیکترۆنییه‌کان ئه‌وا به‌یاساى تیرۆر کارى له‌سه‌ر ده‌کرێت که‌ئه‌و یاسایه به‌رکاره‌و کارى پێده‌کرێت ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕگه‌یه لابده‌ین یان ئاماژه‌شى پێنه‌ده‌ین ئه‌و یاسایه هه‌ر به‌رکاره، بۆیه به‌لامانه‌وه سه‌یره ئه‌و بڕگه‌یه به‌لاڕێدا ده‌برێت بۆئه‌وه‌ى شه‌قامى پێ چه‌واشه بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌م بڕگه‌یه‌ش به‌مه‌ترسى ده‌زانن ئه‌وا له‌پێشنیازه‌یاساکه لایده‌به‌ین بۆئه‌وه‌ى دڵنیایى زیاتر به‌هاونشتیمانییانمان بده‌ین.
نووسه‌ران و میدیاکارانى خۆیشه‌ویست دڵنیاده‌که‌ینه‌وه ئه‌م پێشنیازه‌یاسایه خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى بۆ ناکرێت تائه‌و کاته‌ى پێشنیاز‌و بۆچوونه‌کانى ئێوه‌ى بۆ زیاد ده‌کرێت، به‌شێوه‌یه‌ک که‌خزمه‌تى ئازادیى کارى بڵاوکردنه‌وه‌و رێکخستنه‌وه‌و پاراستنى که‌رامه‌تى هاونیشتیمانییان بکات.
لیژنه‌ى رۆشنبیرى و کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و وه‌رزش و لاوان له‌په‌رله‌مانى کوردستان
2020/8/16
یه‌کشه‌ممه, 16 ئاب 2020 14:37
