هه‌په‌گه: 10 ئه‌ندامى هێزه تایبه‌تییه‌کانى سوپاى تورکیا کوژران

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له چالاکیى گه‌ریلاکانى هه‌په‌گه و یه‌ژاستار بۆ پیرۆزبایى ١٥ى ته‌باخ، له ناوچه‌ى به‌رواریى سێرت له باکورى کوردستان، 10 ئه‌ندامى هێزه تایبه‌ته‌کانى سوپاى تورکیا کوژران.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل- هه‌په‌گه:
سوپاى داگیرکه‌رى تورکیا ماوه‌یه‌ک بوو له ناوچه‌ى به‌رواریى سێرت له مه‌یدانى کاتۆ هێشه‌تێ، له ڕێگه‌ى تیمه تایبه‌ته‌کانییه‌وه که‌مینى داده‌نا، هێزه‌کانمان یه‌کینه‌کانى دوژمنیان خسته ژێر چاودێرییه‌وه، ڕۆژى ١٢ى ئه‌م مانگه کاتژمێر ١٠:٠٠ى شه‌و هێزه‌کانمان له شوێنێکى نێوان به‌روارى و هێشه‌تێ دژى ئۆتۆمبێلێکى دوژمن چلاکییان ئه‌نجامدا، له ئه‌نجامدا ئۆتۆمبێله‌که به ته‌واوه‌تى تێکشکێندرا و ئه‌وه‌نده‌ى بۆمان ڕوون بووه‌ته‌وه، ١٠ ئه‌ندامى تیمه تایبه‌ته‌کانى دوژمن کوژراون، ئه‌م چالاکییه بۆ پیرۆزبایى ساڵوه‌گه‌ڕێ ١٥ى ته‌باخ ئه‌نجامدرا.
هه‌روه‌ها ڕۆژى ٧ى ئه‌م مانگه، سوپاى داگیرکه‌رى تورک به پشتیوانیى کۆنترا (جاش)ـه‌کان له مه‌یدانى کۆروک و ئاخۆلا سه‌ربه ناوچه‌ى پایزاڤاى وان ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنێک کرد، که له ڕۆژى ١٣ى ئه‌م مانگه بێ ئه‌نجام کۆتاییهات و له ناوچه‌که کشانه‌وه، به‌ڵام هێشتا له‌و ناوچه‌یه که‌مین داده‌نێن.
ڕۆژى ١ى ئه‌م مانگه سوپاى داگیرکه‌رى تورکیا له مه‌یدانى چراڤ-ى سه‌ربه ناوچه‌ى چیاى گابار له شرنا‌خ، هێرشێکى ئاسمانیى ئه‌نجامدا، له‌م هێرشه‌دا هه‌ڤاڵانمان ئارگه‌ش و وارشین شه‌هیدبوون، که دواتر ناسنامه‌که‌یان بۆ ڕاى گشتى ئاشکرا ده‌کرێت.
ڕۆژى ١٥ى ته‌باخ کاتژمێر ٠٣:٠٠ى دوانیوه‌ڕۆ فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى سوپاى داگیرکه‌رى تورک، مه‌یدانى ئارس-فارس-یان له ناوچه‌ى ئاڤاشین سه‌ربه هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیا بۆردوومان کرد که تێدا زیانێک به‌ر هێزه‌کانمان نه‌که‌وت.
ڕۆژى ١٣ى ئه‌م مانگه کاتژمێر ١٠:٠٠ى شه‌و فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى سوپاى داگیرکه‌رى تورک، ئۆتۆمبیلێکیان له گوندى ڕه‌شانکێ سه‌ربه زاویته‌ى دهۆک کرده ئامانج، له‌و هێرشه‌دا سێ (ملیس) وڵاتپارێزى بزوتنه‌وه‌که‌مان شه‌هیدبوون.
