وه‌زاره‌تى دارایى: سبه‌ینێ ته‌ندروستى موچه وه‌رده‌گرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچەی مانی سێی راگەیاند و سبەی سێشەممە مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.
وه‌زاره‌تى دارایى ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 17ئابى2020 واده‌ى دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى سێى راگه‌یاند و سبه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندرسوتى موچه وه‌رده‌گرن.
هاوکات ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌میر هه‌ورامى، وته‌بێژى جێگیرى سه‌رۆکى حکومه‌ت له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه ئه‌مڕۆ له کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا "دابه‌شکردنى موچه‌ى ته‌واو یا لێبڕینى ئه‌مڕۆ له کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى له‌سه‌ر ده‌درێت".
به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى، که له دوو سه‌رچاوه‌ى ناو حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ستى که‌وتووه له‌سه‌دا 10% موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌بردرێت بۆ مانگى سێى ئه‌مساڵ و له‌سه‌دا 50% پله باڵاکانیش ده‌بردرێت تا ئه‌و کوتهێنانه‌ى هه‌یه پڕیبکه‌نه‌وه.
حکومه‌تى هه‌رێم یه‌ک ملیۆن و 251 هه‌زار موچه‌خۆرى هه‌یه‌و مانگانه پێویستى به 893 ملیار دیناره بۆ دابه‌شکردنى موچه.
