بۆڵتن بڕیارێکى مه‌ترسیدارى تره‌مپ ئاشکرا ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
راوێژکارى پێشووى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:" دۆناڵد تره‌مپ پێش هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى ئه‌مریکا له ئه‌ندامێکى په‌یمانى ناتۆ ده‌کشێته‌وه".
جۆن بۆڵتن، راوێژکارى پێشووى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریکا له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى لارازۆنى ئیسپانى وتى "هێشتا هه‌ڵبژاردنه‌کانى 3ى تشرینى دووه‌م، سێ مانگى ماوه، ئه‌مه‌ش کاتێکى زۆره و ئه‌گه‌رێکى زۆر و راسته‌قینه‌ش هه‌یه له مانگى تشرینى یه‌که‌م سوپرایزێکى گه‌وره روو بدات."
هه‌روه‌ها بۆڵتن ئاشکرایکرد له‌وانه‌یه له لوتکه‌ى چواره‌مى نێوان تره‌مپ و کیم بۆ راگه‌یاندنى ئاشتى له دورگه‌ى کۆریا سوپرایزه‌که رابگه‌یه‌نێت و بڕیار بدات له په‌یمانى باکورى ئه‌تڵه‌سى (په‌یمانى ناتۆ) بکشێته‌وه.
بڕیاره له 3ى تشرینى دووه‌مى 2020 هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى له ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌بچێت و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ئه‌مریکاش به‌نیازه خۆى بۆ ولایه‌تى دووه‌مى سه‌رۆکایه‌تى بکشێته‌وه.
