سه‌رچاوه‌یه‌کى حکومه‌تى هه‌رێم: سبه‌ینێ 760 ملیار دینار ئاماده‌یه بۆ دابه‌شکردنى موچه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد بڕى 440 ملیار دینار ئاماده‌یه بۆ دابه‌شکردنى موچه بێجگه 320 ملیاره‌که‌ى به‌غدا که بڕیاره سبه‌ینێ دووشه‌ممه بگاته هه‌رێم و "سبه‌ینێ 760 ملیار دینار ئاماده‌یه بۆ دابه‌شکردنى موچه"
دواى هه‌وڵه‌کانى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق و گفتوگۆى وه‌فدى هه‌رێم و عێراق و په‌یوه‌ندى ته‌له‌فونى نێوان مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق بریاردراوه سبه‌ینێ دووشه‌ممه 17ى ئاب 320 ملیار دینار بگاته هه‌رێم.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له حکومه‌تى هه‌رێم بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد که حکومه‌تى هه‌رێم له‌داهاتى نه‌وت و ناوخۆ 440 ملیار دینارى داهاتى فرۆشتنى نه‌وت زائیده‌ن داهاتى ناوخۆ ئاماده‌یه بۆ دابه‌شکردنى موچه، وتیشى:" حکومه‌تى هه‌رێم بڕیاره سبه‌ینێ لیستى دابه‌شکردنى موچه رابگه‌یه‌نێت و یه‌که‌م وه‌زاره‌تیش ته‌ندروستى ده‌بێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که بڕى 440 ملیار دینارى نه‌وت و ناوخۆ زائیده‌ن 320 ملیار دینارى به‌غدا ده‌کاته 760 ملیار دینار، به‌ڵام هێشتا" حکومه‌تى هه‌رێم یه‌کلاینه‌بۆته‌وه له‌وه‌ى موچه به‌بێ لێبرین دابه‌شده‌کات یان نا، چونکه پێویستى به 892 ملیار دینارى مانگانه هه‌یه بۆ دابه‌شکردنى موچه".
حکومه‌تى هه‌رێم له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا ته‌نها دوو موچه‌ى دابه‌شکردووه، موچه‌ى مانگى شوبات به‌لێبڕینى له‌سه‌دا 21 دابه‌شکرا به‌سه‌ر موچه‌خۆراندا.
له‌ئێستادا دوو بۆچون له‌ناو کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم هه‌یه، یه‌کیان ئه‌وه‌یه بڕى 100 ملیۆن دۆلار قه‌رز بکرێت و موچه به‌بێ لێبرین دابه‌شبکرێت، یه‌کێکیشیان ئه‌وه‌یه که رێژه‌ى لێبڕین که‌مبکرێته‌وه بۆ له‌سه‌دا 11 بۆ ئه‌وه‌ى قه‌رز نه‌کرێت.
