هاوڵاتى ئۆتۆمبێلێکى سه‌ربازى سوپاى تورکیا له ده‌ڤه‌رى برادۆست ته‌قێنراوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه 10 سه‌رباز کوژراون. ئاژانسى رۆژنیوز، نزیک له پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) له زارى سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه بڵاویکردۆته‌وه، له ئه‌نجامى ته‌قاندنه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلێکى سه‌ربازى سوپاى تورکیا له گه‌رووى دایلا له ده‌ڤه‌رى برادۆست زیاتر له 10 سه‌ربازى سوپاى تورکیا کوژراون و له‌لایه‌ن "گه‌ریلاکانى په‌که‌که‌وه ته‌قێنراوه‌ته‌وه". هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌کردووه که سێ هه‌لیکۆپته‌ر بۆ گواستنه‌وه‌ى برینداره‌کان چوونه‌ته ناوچه‌که. هاوکات سوپاى تورکیا له گوندى شاپانى سنورى برادۆست ته‌قه‌ى هه‌ڕه‌مه‌کییان له خه‌ڵکى ناوچه‌که کردووه و به‌هۆیه‌وه هاوڵاتیه‌ک برینداربووه و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌کانى قه‌زاى مێرگه‌سۆر کراوه.
هاوڵاتى پارێزگارى دهۆک رایگه‌یاند، هاتوچۆى نێوان پارێزگاى دهۆک و سه‌رجه‌م پارێزگاکانى دیکه‌ى هه‌رێمى کوردستان ئاسایى ده‌کرێته‌وه. عه‌لى ته‌ته‌ر پارێزگارى دهۆک راشیگه‌یاند ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل و سه‌رجه‌م شوێنه گشتى و رێستۆرانت و کافێ و شوێنه گه‌شتیاریه‌کان ده‌کرێنه‌وه، به‌ڵام ده‌بێت پابه‌ندى رێنماییه ته‌ندروستیه‌کان بن.
هاوڵاتى سه‌رۆکى کونسوڵخانه‌ى تورکیا له هه‌رێم ئاشکرایده‌کات، له ئێستادا نزیکه‌ى 1400 بارهه‌ڵگر له تورکیاوه دێنه هه‌رێمى کوردستان. هاکان کاراچای، سه‌رۆکى کونسوڵخانه‌ى تورکیا له هه‌ولێر به ئاژانسى ئه‌نادوڵۆى راگه‌یاند،"سه‌ره‌ڕاى په‌تاى جیهانگیرى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ و ژماره‌یه‌کى زۆر به‌ربه‌ست له حه‌وت مانگى یه‌که‌مى ئه‌مساڵدا بازرگانى تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق گه‌یشتوه‌ته چوار ملیار و 800 ملیۆن دۆلار." سه‌رۆکى کونسوڵخانه‌ى تورکیا راشیگه‌یاند،"حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له سه‌ره‌تاى مانگى ئابه‌وه رایگه‌یاند که رێگه ده‌ده‌ن به شۆفێرانى بارهه‌ڵگر که خه‌ڵکى تورکیان دواى ئه‌نجامدانى پشکنین بێنه ناو خاکى عێراق و باره‌کانیان دابنێن، به‌ڵام به چه‌ند هۆکارێک ئه‌مه دواکه‌وت له 19ى ئابه‌وه ئیراده نیشان درا بۆ جێبه‌جێکردنى ئه‌م بڕیاره". هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌کردووه "له‌م چوارچێوه‌یه‌دا له شه‌وى رابردوه‌وه دواى ئه‌نجامدانى پشکنین رێگه به شۆفێرانى بارهه‌ڵگرى تورکیا ده‌درێت بێنه ناو خاکى عێراق و کاڵا و پێداویستییه‌کانیان دابنێن". هاوکات، ئاشکراشیکرد، دواى ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى بازرگانی، له ئێستادا قه‌باره‌ى بازرگانى نزیکبۆته‌وه له ئاستى پێش کۆرۆناو رۆژانه 1350-1400 بارهه‌ڵگر له‌رێگه‌ى هه‌ردو ده‌روازه‌ى خابور و ئیبراهیم خه‌لیل، دێنه ناو عێراق. له چه‌ند رۆژى رابردودا به‌هۆى کردنه‌وه‌ى ده‌رگا به‌روى شۆفێرانى تورکیا بۆ ناو خاکى هه‌رێم، خۆپیشاندان و ناره‌زایى توند له قه‌زاى زاخۆ دروست بوو، به‌و هۆیه‌وه چه‌ندین که‌س برینداربون و ژماره‌یه‌ک هاوڵاتیش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه ده‌ستگیرکران.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوودا له هه‌رێمى کوردستان 26 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 535 که‌سى دیکه تووشى کۆرۆنا بوون. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 21ى ئابى 2020 له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم رایگه‌یاند، له ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوودا 26 هاووڵاتى دیکه که‌ره‌نتین کراوون. 4 هه‌زار و 437 پشکنین ئه‌نجامدراوون، که زۆرترینیان له دهۆک بوونه و کۆى گشتى 2 هه‌زار و 243 پشکنین له دهۆک کراوون و دواى ئه‌ویش به پله‌ى دووه‌م، هه‌ولێر دێت و 1403 پشکنین کراوون و دواتریش له پله‌ى سێیه‌مدا سلێمانى دێت به 646 پشکنین و پاشان گه‌رمیان به 112 پشکنین و هه‌ڵه‌بجه به 33 پشکنین که‌مترین ژماره‌ى پشکنینى تێدا تۆمار کراوه. وه‌ک له ئاماره‌که‌دا هاتووه: 535 که‌س تووشى کۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش به پله‌ى یه‌که‌م هه‌ولێر دێت به 219 حاڵه‌ت و دواتر له پله‌ى دووه‌مدا دهۆک دێت به 174 حاڵه‌ت و سلێمانى له پله‌ى سێیه‌مدایه به 107 حاڵه‌ت و گه‌رمیان 18 و هه‌ڵه‌بجه‌ش 17 حاڵه‌تیان تێدا تۆمار کراوه. هاوکات،ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که 326 که‌س چاکبوونه‌ته‌وه‌و 26 که‌س مردوون و له‌و ژماره‌یه هه‌ولێر به 15 حاڵه‌ت پله‌ى یه‌که‌مى هه‌یه و دواتر سلێمانى به پێنج حاڵه‌ت و پاشان گه‌رمیان و راپه‌ڕین و دهۆک دێن، هه‌ریه‌که‌یان به دوو حاڵه‌ت دێن.
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح فایلى قاچاخچێتى، گه‌نده‌ڵی، فێڵ له خاڵه سنوریه‌کان ئاشکرا ده‌کات " به‌به‌هاى 170 ملیۆن دۆلارى مانگانه گه‌نده‌ڵى و قاچاغچێتى له خاڵه سنورییه‌کاندا ئه‌نجامدراوه" هاوڵاتى سه‌رۆکى فراکسیۆنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له په‌رله‌مانى کوردستان فایلى گه‌نده‌ڵى و قاچاغچێتى له خاڵه سنورییه‌کان بڵاوکرده‌وه که به‌دواداچونێکى وردى بۆ ئه‌نجامدراوه. عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ناوه‌ڕۆکى لێکۆڵینه‌وه‌که‌ى ئاراسته‌ى سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌ت‌و په‌رله‌مان کردووه‌و به‌پێى پرۆژه‌که‌ش قه‌باره‌ى 170 ملیۆن دۆلار گه‌نده‌ڵى دیاریکردووه‌و چاره‌سه‌رى خه‌ستووه‌ته‌ڕوو. عه‌لى حه‌مه‌ساڵح له‌باره‌ى پرۆژه‌که‌وه که کۆپییه‌کى به فایل بۆ هاوڵاتى ناردووه، ده‌ڵێت: ئه‌م لێکۆڵینه‌وه تایبه‌ته به گرفتى خاڵه سنوورییه‌کان به‌گشتی، چه‌ندین مانگ کارى تێدا کراوه‌و سود له ده‌یان به‌ڵگه‌نامه‌و شاهید و سه‌رچاوه‌ى فه‌رمى وه‌رگیراوه و گرفت و گه‌نده‌ڵییه‌کان چاره‌سه‌رى پێویستیشى بۆ خراوه‌ته‌ڕوو. عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ده‌شڵێت: به‌کارکردن به‌م پێشنیازانه مانگانه له نێوان 150 بۆ 170 ملیۆن دۆلار‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه خه‌زێنه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم، نرخى تێچوونى کاڵا له‌سه‌ر هاووڵاتیان هه‌رزان ده‌بێت، پیشتیوانى به‌رهه‌مى ناوخۆیى ده‌کرێت و ئاسایشى هه‌مووان پارێزراو تر ده‌بێت. سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: ماوه‌یه‌کى زۆره سه‌رقاڵى به‌دواداچوونی، ئه‌م راپۆرته له 6/12/2019 ئاماده‌کراوه، بۆ سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان ره‌وانه کرا به‌واژووى یاسایى ئه‌ندامان بۆ ئه‌وه‌ى دانیشتنى په‌رله‌مانى له‌باره‌وه بکرێت، به‌ڵام پاش هه‌شت مانگ چاوه‌ڕوانى ئه‌م دانیشتنه نه‌کرا. له 15/8/2020 دوایه‌منى پێداچونه‌وه کراوه. ده‌قى فایلى گه‌نده‌ڵییه‌کان و به‌دواداچونى سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان: ئه‌م لێکۆڵینه‌وه تایبه‌ته به گرفتى خاڵه سنوریه‌کان به‌گشتى، چه‌ندین مان کارى تێدا کراوه‌و سود له ده‌یان به‌ڵگه‌نامه‌و شاهید و سه‌رچاوه‌ى فه‌رمى وه‌رگریاوه، جگه له ده‌ستنیشانکردنى گرفت و گه‌نده‌ڵییه‌کان چاره‌سه‌رى پێویستیش خراوه‌ته‌ڕوو. به کارکردن به‌م پێشنیازانه مانگانه له نێوان 150 بۆ 170 ملیۆن دۆلار ده‌گه‌ڕێته‌وه خه‌زێنه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم، نرخى تێچونى کااڵ له‌سه‌ر هاواڵتیان هه‌رزانده‌بێت، پیشتیوانى به‌رهه‌مى ناخۆى ده‌کرێت و ئاسایشى هه‌موان پارێزراو تر ده‌بێت. ماوه‌یه‌کى زۆره سه‌رقاڵى به‌دواداچوننی، ئه‌م راپۆرته له 6/12/2019 ئاماده‌کراوه، بۆ سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان ره‌وانه کرا به واژووى یاسایی ئه‌ندامان بۆ ئه‌وه‌ى دانیشتنى په‌رله‌مانى له‌باره‌وه بکرێت، به‌اڵم پاش هه‌شت مانگ چاوه‌ڕوانى ئه‌م دانیشتنه نه‌کرا. له 15/8/2020 دوایه‌منی پێداچونه‌وه کراوه. یه‌ک: کارى نایاسایى و قاچاخى: کارى نایاسایی و قاچاخى له زۆربه‌ى خاڵه سنورییه‌کان ده‌کرێت، هه‌ریه‌که به فۆڕم و شێوازى خۆى. هه‌موو ئه‌و کااڵیانه‌ى قه‌ده‌غه‌یه هێنانیان به ئاسانى ده‌هێندرێنه ژوره‌وه‌و هه‌ندێک جاریش ده‌برێنه ده‌ره‌وه. 1-مه‌رزى بامشاخ ماوه‌ى یه‌ک ساڵه بووه به ناوه‌ندێکى گه‌وره‌ى قاچاخچێتى، ئه‌و کااڵیانه‌ى که رێگا پێدانیان قه‌ده‌غه‌یه له‌م مه‌رزه‌وه داخڵده‌کرێت، کااڵ قه‌ده‌غه‌کراوه‌کان له خه‌تى ئاسایشه‌وه دێن و به هیچ پرۆسه‌یه‌کى گومرگدا تێناپه‌ڕن، گرنگرتین ئه‌و کااڵیانه‌ى به‌قاچاخ دێن، ئۆتۆمتبیلى مۆدێل نرم که به‌فه‌رمى داخڵناکرێت. هێلکه‌و جگه‌ره‌و توتنى نێرگه‌له‌و دوگى حه‌یوان و قۆخ و پیاز و خه‌یار و جگه‌رو مریشک..........هتد. نوسینگه‌ى قاچاخى دانراوه بازرگانه‌کان ده‌چن له نوسینگه‌کان به‌پێى ئه‌و نرخه‌ى دانراوه پاره‌که ده‌ده‌ن، بۆمنومه دوگى حه‌یوان 30 هه‌زار دۆالر و هێلکه 12 هه‌زار دۆالر و خه‌یار 4 هه‌زار دۆلار. به‌پێى ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ى ئێمه کردوومانه قه‌باره‌ى قاچاخى له‌بامشاخ نزیکه‌ى 35 ملیۆن دۆلارى مانگانه‌یه. 2 -وه‌لید: خاڵى سنورى وه‌لید 36 کیلۆمه‌تر له زاخۆوه دوره، به‌شێکى زۆرى ئاڵگۆڕى بازرگانى له‌گه‌ڵ رۆژئاوادا له‌م خاڵه‌وه ده‌کرێت، له‌م خاڵى سنوریه کۆمپانیاى ستێر بااڵ ده‌سته له دیوى هه‌رێمى کوردستان و له دیوى ڕۆژئاواش په‌یه‌ده‌یه دوو که‌س سه‌رپه‌رشتى ده‌کات )عه‌ىل شێر‌و عه‌بد ئێزیدیه( . بازرگانى به شیش و چیمه‌نتۆو ده‌رمان و جۆره‌کانى خۆراک و مه‌ڕ و نه‌وتى رۆژئاوا‌و .... هتد ده‌کرێت و که‌مرتین داهاتى بۆ حکومه‌تى هه‌رێمه. 3 -مسێلکا)خابور( بڕیار به‌ده‌ست له‌م خاڵه سنوریه کۆمپانیاى ستێره و ئه‌وان بڕیارى بازرگانى و هێنان و بردن ده‌ده‌ن. 4 -په‌روێزخان: له مانگى 7ى 2020 ه‌وه قاچاخى له‌م خاڵه سنورییه به‌شێوه‌یه‌کى مه‌ترسیدار و به‌رفراوان ده‌ستى پێکردووه نوسینگه‌ى قاچاخى له گه‌رمیان و سلێمانى دانراوه، هێلکه‌و مریشک و ئۆتۆمبیلى خوار مۆدیل و دوگى حه‌یوان ...... هتد به‌رپرسانى ئه‌منى ده‌روازه‌که کار ئاسانى بۆ هه‌موو ئه‌م قاچاخیانه ده‌که‌ن. 5 ئیبراهیم خه‌لیل: به‌پێى به‌دواداچونى ئێمه‌و قسه‌کردن له‌گه‌ڵ چه‌ند کارمه‌ند و بازرگانێک چه‌ندین گرفت له‌م خاڵى سنوریه هه‌یه، گۆڕینى کااڵیه‌ک به کااڵیه‌کى دیکه له پێناو گومرگێکى که‌م، له‌وانه: گۆڕینى جگه‌ره‌ى گرانبه‌ها به ئیسى ، گۆڕینى حه‌ب و ده‌رمانى پزیشکى به‌کااڵى دیکه، گۆڕینى ئۆتۆمبیلى شه‌ش پستۆن به چوار پستۆن، چه‌ندین زانیاریشمان ده‌ستکه‌وتووه کااڵى قاچاخ له‌م سنوره‌ش داخڵ بوون، له‌وانه مریشکى تورکى که زیاتر له‌شه‌ش مانگه قه‌ده‌غه‌یه‌و پاش به‌دواداچون له وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ ده‌رکه‌وت که‌سێک به‌ناوى ئه‌بو نور داخڵى ده‌کات. به‌پێى زانیارى چه‌ند باره‌هه‌ڵگرێک بۆ ئه‌وه‌ى گومرگى که‌مرت بدرێت جگه‌ره‌و مه‌شروب و ده‌رمان کراون به ئارد و گومرگ نزیکه‌ى 90 %که‌میکردووه‌و به‌ڕێگاى که‌سێک کراوه ناوى هێرش به‌روارى و هاواره. گرفتى سه‌ره‌کى ئیبراهیم و خه‌لیل و حاجى ئۆمه‌ران کۆمپانیاکانه) له‌به‌شى کۆمپانیاکان به وه‌ردى باس ده‌کرێت( . قاچاخى به ئه‌ندازه‌یه‌کى مه‌ترسیدار زیادى کردووه، دواى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک بازرگانى جگه‌ره، وتیان : ئێستا 95 %جگه‌ره به قاچاخ دێت و نوسینگه‌ى قاچاخیه‌که‌ش له بازاڕى جگه‌ره‌یه‌که‌یه. چاره‌سه‌ر: 1-خه‌تى ئاسایش له‌سه‌رجه‌م خاڵه سنورییه‌کان داخبرێت. 2-پۆلیسى گومرگ به‌هێز و تۆکمه بکرێت و میالکى پێویستى بۆ دابینبکرێت، هه‌ر به‌شێک له پۆلیسى گومرک هاوکارى قاچاخچێتى کرد، ره‌وانه‌ى دادگا بکرێت. 3-هیچ خاڵێکى سنورى نافه‌رمى نه‌مێنێت. 4 -ئه‌و گرفته‌ى له مه‌رزه سه‌ره‌کیه‌کاندا هه‌یه له الوه‌کیه‌کان به‌زیاده‌وه هه‌یه، پێویسته ئه‌وانیش به باشى کۆنرتِۆڵ بکرێن. دوو: کۆمپانیاکانی خاڵه سنورییه‌کان. له ده‌ره‌وه‌ى هه‌موو پرۆسه‌یه‌کى یاسایی له پێدان مۆڵه‌ت و بوونى پێوسیت، له‌سه‌رجه‌م خاڵه سنورییه‌کان، چه‌ندین کۆمپانیا سه‌رقاڵى وه‌رگرتنى پاره‌ن به ناوى جیاوازه‌وه. به‌شێک له‌مانه هه‌ر پێویست نییه‌و ته‌نیا بۆ کۆکردنه‌وه‌ى پاره‌یه، به‌شێکى دیکه‌ى ئه‌رکى ده‌وڵه‌ته. ئیبراهیم خه‌لیل و حاجى ئۆمه‌ران 1 -راگه‌یاندنى گومرگى، بۆ کۆمپانیاى کۆریدۆر، کاغه‌زێکى ئاساییه‌و پێشرت حکومه‌ت ده‌یکرد و هیچ گرفتێکى نه‌بوو له مانگى 9ى 2019ه‌وه دراوه به‌م کۆمپانیایه‌و بۆهه‌ر کاغه‌زێک 15 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت. 2 -کۆمپانیاى ستار، بۆ دڵنیایی ئیجبارى له ئیرباهیم خه‌لیل و حاجى ئۆمه‌ران دراوه ته‌نیا 10 %بۆحکومه‌ته.. 3 -مه‌نفێست25 دالر، له ئیرباهیم خه‌لیل بۆ جبل نهزه له حاجى ئۆمه‌ران بۆ اشراقات العواده . 4 -سکانه‌ر، 50 دالر وه‌رده‌گریێت بۆ کۆمپانیاى هانداون 80 %بۆ کۆمپانیاو 20 %بۆ حکومه‌ت. 5 -ته‌عقیم بۆ 10 دۆلار له هه‌ر ئۆتۆمبیلێک وه‌رده‌گریێت، 85 %بۆ کۆمپانیاو 15 %بۆ حکومه‌ت. 6 -پشکنینى خۆراک و کااڵ، هه‌ردوو ده‌روازه‌که له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى نیوستانده‌ر کردوویانه، بۆ هه‌ر ئۆتۆمبیلێکى شه‌حن بڕى 100 هه‌زار دینار وه‌رده‌گریێت. بۆ هه‌ر بارهه‌ڵگرێک بڕى 100 هه‌زار دینار وه‌رده‌گریێت. هه‌ر بارهه‌ڵگرێک هیچ جۆره پشکنینێکى نه‌وێت 150 هه‌زار دینارى لێوه‌رده‌گریێت، ته‌نیا سه‌ره‌تاکانى بۆ مۆرده‌کرێت. بۆ هه‌ر پشکنینێکى فیزیایی و کیمیای و بایلۆجى به‌جیا پاره وه‌رده‌گریێت. 7 -کۆمپانیاى سه‌ربه‌خۆ که وه‌زاره‌تى ناوخۆ له 13/1/2019 رێگاى پێداوه، بۆ دروستکردنى هه‌ر تابلۆیه‌کى کاتى بڕی 15 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت. 8 له حاجى ئۆمه‌ران چه‌ند رێگایه‌کى تر هه‌یه بۆ وه‌رگرتنى پاره له ئیرباهیم خه‌لیل نیه، کۆمپانیای شه‌و ڕۆژ بۆ هه‌ر حاڵه‌تێک 25 دۆالر وه‌رده‌گرێت به‌ناوى کۆمپانیاى گه‌شتیارى و ئه‌رکى دیار نیه. 9 کۆمپانیایه‌ک به‌ناوى سبکه‌بار له هه‌ر ئۆتۆمبیلێکى ترانزێت 50 دۆالر وه‌رده‌گرێت، 70 %بۆ کۆمپانیا 30 %بۆ حکومه‌ت. 10 -له خاڵى سنورى حاجى ئۆمه‌ران کۆمپانیاى شه‌و رۆژ، به‌ناوى نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌وه 25 دۆالر له هه‌ر بارهه‌ڵگرێک وه‌رده‌گریێت ) ئێرانى و عێراقى(، زیاتر له چه‌ند مانگێکه به‌رده‌وامه، پرۆسه‌که دراوه به کۆمپانیایه‌ک و هیچ کارێکى نه‌کردووه. جگه له وه‌رگرتنى پاره به‌ناوى گه‌راجانه. 11 -له ئیرباهیم خه‌لیل هه‌ندێک کار هه‌یه له هیچ خالێکى سنورى دیکه نیه، کۆمپانیاى ئه‌نته‌رتیک له‌سنورى ئیربایهم خه‌لیل بۆ چێککردنه‌وه‌ى کااڵ بزاندرێت هاوتایه له‌گه‌ڵ کارگه بنه‌ڕه‌تییه‌ک، بۆ هه‌ر به‌راوردێک 700 بۆ 2000 دۆالر وه‌رده‌گرێت، ئه‌گه‌ر رۆژانه 500 به‌راورد بکات، داهاته‌که‌ى 9 ملیۆن دۆالره، پاش ئه‌م به‌راورده‌ش هه‌مان کۆمپانیا سى پاره‌ى دیکه به‌ناوى پشکنینى فیزیایی و کیمیاوى و بایۆلۆجى وه‌رده‌گرێت!!! داهاتى ئه‌میش مانگانه نزیکه‌ى 3 ملیۆن دۆالره؟ 12 – گۆڕپانى )به‌تون کوردستان( له ئیرباهیم خه‌لیل، رۆژانه نزیکه‌ى 1800 ئۆتۆمبیل له‌م گۆڕپانه پشکینینى بۆ ده‌کرێت و به ئیجبارى 55 دۆالر وه‌رده‌گریێت و بڕێکى زۆر گازویلیان پێده‌فرۆشرێت. 13-رۆژانه ژماره‌یه‌کى زۆر ئۆمتبیلى نه‌فه‌ر هه‌ڵگر تێده‌په‌ڕن و بۆ هه‌ر یه‌کێک 25 دۆالر وه‌رده‌گرن، رۆژانه زیاتر له هه‌زار حاڵه‌ته. 14 -ئه‌مه جگه له‌وه‌ى پێشرت چه‌ندین کااڵ به‌ناوى سوریاوه داخڵده‌کرێت وه‌ک ترانزێت 20 %گومرگ ده‌ده‌ن، به‌اڵم نه‌ڕۆشتون بۆ سوریا. بامشاخ و په‌رویزخان 1 -به‌ناوى مه‌نه‌فێسته‌وه بۆ )نقل الربى( به‌بێ ئه‌جنامدانى هیچ کارێک چه‌ند کۆمپانیایه‌ک پاره‌یه‌کى زۆر له ئۆتۆمبیله‌کان وه‌رده‌گرن، بۆ منونه : کۆمپانیاى اشراقات العواد( که مه‌نه‌فێستى )نقل الربى ( ده‌بڕێت و تائێستا نازاندرێت گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ کێدا هه‌یه، بۆ هه‌ر وه‌سڵێکى مه‌نه‌فێست 25 دۆالر وه‌رده‌گرێت، هیچ نوسینه‌گه‌یه‌کى له خاکى ئێران‌دا نیه‌و ته‌نیا پاره وه‌رده‌گرێت. 2-چه‌ند کۆمپانیایه‌کى دیکه‌ى نه‌وتى مه‌نه‌فێست دروستده‌که‌ن بۆ تانکه‌رى نه‌وت و هه‌ر مه‌نه‌فێستێک که کاغه‌زێکه‌و مۆرێکى لێده‌ده‌ن 25 دۆالر وه‌رده‌گرن، له‌کاتێکدا حکومه‌ت خۆى ده‌توانێت ئه‌م کاره بکات و هیچ ئه‌رک و تێچونێکى نیه. 3--دڵنیایی ئیجبارى، دراوه‌ته کۆمپانیاى دڵنیا، له 5 هه‌زار دیناره‌وه بۆ 20 هه‌زار دینار له هه‌ر ئۆتۆمبیلێک وه‌ر ده‌گریێ، دڵنیاى نابێت به ناچارى بێت و بۆ 24 کاتژمێر بێت و که‌س قه‌ره‌بوو نه‌کرێته‌وه. 4 -کۆمپانیایه‌کى ئێرانى بۆ هه‌ر بارهه‌ڵگرێک دێته هه‌رێمى کوردستان بڕى 50 دۆالر وه‌رده‌گرێت به‌ناوى ترانزێت، به‌رپرسانى خاڵه سنورییه‌کانیش نازاننی ئه‌م پاره‌یه بۆچى وه‌رده‌گریێت. 5-کۆمپانیاى ئه‌ستێره‌کان و ئامسانى کوردستان، بڕى 5هه‌زار دینار له هه‌ر هاواڵتیه‌کى ئێرانى وه‌رده‌گریێت به‌ناوى )خرب وصول( کارێکى ته‌واو نایاساییه‌و هیچ خزمه‌گوزارییه‌ک پێشکه‌ش ناکات 6 -به‌فه‌رمانى ئه‌جنومه‌نى وه‌زیران، راگه‌یاندنى گومرگى دراوه‌ته کۆمپانیاى رۆژان، بۆ هه‌ر راگه‌یاندنێک بڕى 15 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن له 10/9/2019 ه‌وه که‌وتووه‌ته‌کار، له‌کاتێکدا پێشرت حکومه‌ت خۆى بێ به‌رامبه‌ر و به‌شێوه‌ى ئه‌لیکرتۆنى ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی ده‌کرد. 7-کۆمپانیا سه‌ربه‌خۆ، بۆ دروستکردنى هه‌ر تابلۆیه‌کى کاتى بڕی 15 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت، هه‌مان کۆمپانیا به‌پێى گرێبه‌ستێک بۆ هه‌رتابلۆیه‌کى هه‌میشه‌یی 50 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رجنه 27 ملیار دینارى پێشه‌کى پێدراوه! 8 -کوالێتى بامشاخ به‌ناوى ره‌زگه‌و و په‌روێزخان لۆکس ئه‌جانسى، بۆ ئه‌و کااڵیانه‌ى دێنه هه‌رێمى کوردستان. بۆ هه‌ر ئۆتۆمبیلێکى شه‌حن بڕى 100 هه‌زار دینار وه‌رده‌گریێت. بۆ هه‌ر بارهه‌ڵگرێک بڕى 100 هه‌زار دینار وه‌رده‌گریێت. هه‌ر بارهه‌ڵگرێک هیچ جۆره پشکنینێکى نه‌وێت 150 هه‌زار دینارى لێوه‌ردگریێت، ته‌نیا سه‌ره‌تاکانى بۆ مۆرده‌کرێت. بۆ هه‌ر پشکنینێکى فیزیایی و کیمیای و بایلۆجى به‌جیا پاره وه‌رده‌گریێت. تێبینى: به‌پێى به‌دواداچون له رابردوودا هه‌ندێک له‌م کۆمپانیانه که‌مته‌رخه‌مى زۆریان کردووه‌و ئاسانکاریانکردووه بۆ هاتنه ژوره‌وه‌ى کااڵى خراپ به‌شێکیشیان ئامێرى پێویستیان نیه بۆ پشکننی.. 12 -کۆمپانیاى دڵنیاى 5 هه‌زار له هاواڵتى وه‌رده‌گرێت به‌ناوى دڵنیای و هیچ گرێبه‌ستێکى نیه. 13 –وه‌رگرتنى سێ هه‌زار دینار به‌ناوى رێکخستنى ریزى ئۆتۆمبیل. 14 -له‌م کابینه‌دا ڕێپێدان کراوه بۆ دوو کۆمپانیا له بامشاخ و په‌روێزخان به‌ناوى ته‌عقیمه‌وه له هه‌ر ئۆتۆمبیلێک 10 دۆالر وه‌به‌رگریێت بۆ هه‌ر هاتن و چونێک. له راپۆرتێکى دیکه‌ى هاوپێچدا پرۆژه‌ى چاره‌سه‌ر بۆ کارى ئه‌م کۆمپانیایانه خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌ر کاره‌و کارى کام دامه‌زراوه‌ى حکومه‌ته‌و کام کاریش زیاده‌یه. سێ : ترانزێت ئێستا)15/8/2020 )ئه‌م گرفتانه‌ى که لێره‌دا باسکراوه به به‌راورد به شه‌ش مانگ پێش ئێستا که‌متر بووه. -له خاڵه سنورییه‌کانه‌وه به‌ناوى ترانزێت بۆ سوریا و به‌مه‌به‌ستى خۆدزینه‌وه له گومرگ به‌به‌رده‌وامى کااڵى جۆراو جۆر هاورده ده‌کرێت، به‌شى هه‌ره زۆرى ئه‌م کااڵیانه‌ش بۆ ترانزێت ننی، ترانزێت ده‌بێت ره‌زامه‌ندى ئه‌و واڵته‌ى هه‌بێت که کااڵکه‌ى بۆ ده‌برێت. به‌ناوى ترانزێته‌وه هه‌م کااڵی قه‌ده‌غه‌کراو ده‌هێندرێته هه‌رێمى کوردستان، هه‌م گومرگ نادرێت، ترانزێت یه‌ک له‌سه‌ر پێنج گومرگ ده‌دات. ئه‌م هه‌نگاوه، جگه له‌وه‌ى زیان به‌به‌رهه‌مى ناوخۆ ده‌گه‌یه‌نێت، مانگانه‌ش چه‌ندین ملیۆن دۆالر زیانى له داهاتى گشتى داوه. بۆ منونه: -نوسراوى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى گومرگ ژماره 4775 له 18/3/2019 ره‌زامه‌ندى دراوه به داخڵکردنى 2000 هه‌زار ئۆتۆمبیلى خوار مۆدێل 2017 له ئیرباهیم خه‌لیله‌وه گوایه ترانزێته بۆ سوریا، وه‌زیرى دارایی ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه به داخڵکردنى و یه‌ک له‌سه‌ر پێنج گومرگ دراوه، پاش به‌دواداچون ئه‌م ئۆتۆمبێلانه نه ڕۆشتووه‌ته سوریا. له 1/7/2019 به ره‌زامه‌ندى وه‌زیرى دارایی بڕى 000.300 هه‌زار کارتۆن هێڵکه به‌ناوى ترانزێته‌وه بۆ سوریا هاتووه‌ته ناو هه‌رێمى کوردستان، جگه له‌وه‌ى له‌و به‌هۆى نه‌خۆشى هێنانى هێڵکه قه‌ده‌غه بووه‌و هیچ گومرگێک نه‌دراوه، به وته‌ى به‌رێوبه‌رى گشتى گومرگ ئه‌م هێلکه نه‌چووه‌ته سوریا. چاره‌سه‌ر: مۆڵه‌تى ترانزێت به‌بێ نوسراوى ئه‌و واڵته‌ى کااڵکه‌ى بۆ ده‌کرێت ناکرێت، له کاتى نوسراویشدا ده‌بێت هێزێکى ئه‌منى پاسه‌وانى کااڵکه بێت تا ده‌چێته ئه‌و واڵته‌ى کااڵکه‌ى بۆ ترانزێت ده‌کرێت و به نوسراوى گومرگیش ئاگاداری ورده‌کارى کااڵکه بگه‌ڕێته‌وه وه‌زاره‌تى دارایی. چوار: به‌خشنی له گومرگ. ئێستا)15/8/2020 )ئه‌م گرفتانه‌ى که لێره‌دا باسکراوه به به‌راورد به شه‌ش مانگ پێش ئێستا که‌متر بووه، چه‌ند بڕیارێکیش ده‌رچو بۆ را‌گرتن و پێداچونه‌وه‌ى به‌خشینى گومرگى کاریگه‌رى هه‌بووه، به‌اڵم هێشتا به‌رده‌وامه. له‌الیه‌ن وه‌زیرى دارایی پێشووتر و پاشان به‌ڕێوبه‌رى گشتى گومرگ به‌خشیینێکى زۆرى گومرگى هه‌یه، هه‌ندێک مانگ به ئه‌ندازه‌ى چه‌ندین ملیۆن دۆالر به‌خشینى گومرگى کراوه. به‌خشنی به‌ناوى پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنانـ، به‌پێى یاسایی وه‌به‌رهێنان، ماوه‌ى 10 ساڵه ئه‌و ئامێر و کاێ‌لیانه‌ى بۆ پرۆژه‌کانى وه‌به‌رهێنان ده‌هێندرێت له گومرگ ده‌به‌خشرێت، مادده‌یه‌کى یاسایى له یاساى وه‌به‌رهێنان به‌کارهێندراوه بۆ خۆدزینه‌وه له گومرگ بۆ چه‌ندین کااڵ که په‌یوه‌ندیان به پرۆژه‌کانى وه‌به‌رهێنانه‌وه نیه، به‌ناوى وه‌به‌رهێنان داخڵکراون. به‌بێ یاسا نابێت به‌خشنی بۆ هیچ کااڵیه‌ک بکرێت، ئه‌و کااڵیانه‌ش به‌خشینیان بۆ ده‌کرێت ده‌بێت دڵنیابونه‌وه بکرێت ئایا بۆ پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان ته‌رخانده‌کرێت یان بۆ بابه‌تێکى تر. پێنج: چه‌ند دۆسییه‌ک له به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌کانى گومرگ. _ به‌پێى رێکخستنه‌وه‌ى گومرگى بردنه ده‌ره‌وه‌ى هه‌مو جۆره کانزایه‌ک قه‌ده‌غه‌یه، به‌ێ‌لم ڕۆژانه له گومرگى ناوخۆیى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆک ، زیاتر له 20 بارهه‌ڵگر مس، فافۆن، قوڕقۆشم، ستیل و پاترى و چه‌ندین موادى دیکه ، ده‌برێته ده‌ره‌وه. _ چه‌ند کۆمپانیایه‌کى گه‌وره، کارى هه‌نارده‌کردنى فافۆن و مس ده‌که‌ن له شێوه‌ى خشت ) قاڵب( که له بنه‌مادا ئه‌م کاره قه‌ده‌غه‌یه و به بڕێکى که‌م پاره سه‌رجه‌م کاره‌کانیان بۆ ڕێک ده‌خرێت. _ به‌پێى پێناسى گومرگى یه‌کگرتو، چه‌ندین جۆر کاێ‌ل قه‌ده‌غه کراوه، به‌ێ‌لم به به‌رده‌وامى دێنه هه‌رێمى کوردستان، له‌وانه چه‌ند ده‌رمانێکى مێرو کوژ، که گومانى بونى ماده‌ى شێرپه‌جنه‌ى لێده‌کرێت، له منونه‌ى تار و مارى ئێرانى و .......هتد _ له گومرگى ناوخۆیى گۆڕینى ماده به ماده‌یه‌کى تر که گومرگى که‌مرت له‌سه‌ر بێت ئه‌جنام ده‌درێت، واتا جۆرى ماده‌که ده‌گۆڕدرێت بۆ ماده‌یه‌کى تر ، بۆ منونه گۆڕینى انرتنیت لیده) ته‌لیست( که بۆ پاێ‌لوگه‌کان به‌کاردێت ده‌گۆڕدرێت بۆ به‌نزین و سه‌دان سه‌دان هه‌زار دۆالر گومرگى ئه‌ومادانه به نادیارى ماوه‌ته‌وه . تێبینى: ئه‌م دۆسیانه به‌راورد به شه‌ش مانگ پێیش ئێستا که‌مى کردووه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ى هاتوچۆى هاوڵاتیان له نێوان پارێزگاکانى هه‌رێم، ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته پارێزگاره‌کان تا رێکار و رێنمایى پێویست ده‌ربکه‌ن. وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌نراوێکدا باسى له‌وه‌کردوه، ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته پارێزگاره‌کان بۆ ئه‌وه‌ى خۆیان بڕیار له‌باره‌ى ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى هاتوچۆى هاوڵاتیان له نێوان پارێزگاکانى هه‌رێم و پارێزگاکانى دیکه عێراق بده‌ن. پابه‌ندنه‌بون به رێنماییه‌کان به‌م شێوه‌یه بڕیاریداوه: یه‌که‌م/ هه‌رکه‌سێک بێ به‌ستى ده‌مامک له‌ده‌ره‌وه‌ى ماڵى خۆى ببینرێت به‌بڕى 20 هه‌زار دینار سزاده‌درێت دووه‌م/ هه‌رکارمه‌ندێکى که‌رتى تایبه‌ت بێ به‌ستى ده‌مامک کار بکات، دامه‌زراوه‌که‌ى به‌بڕى 150 هه‌زار سزا ده‌درێت سێیه‌م/ ئه‌و که‌سانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌گه‌ڕێنه‌وه و پابه‌ندى خۆکه‌ره‌نتینه‌کردن نابن، به‌بڕى 1000000 ملیۆنێک دینار سزاده‌درێن چواره‌م/ پێویسته سه‌رجه‌م شۆفێران سه‌رنشینان پابه‌ند بکه‌ن به به‌ستنى ده‌مامک، به‌پێچه‌وانه‌وه بۆهه‌ر سه‌رنشینێک 50 هه‌زار دینار سزاى شۆفێر ده‌درێت
هاوڵاتى سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا و سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایانگه‌یاند، له‌سه‌ر چه‌ندین بابه‌تى ئابوری، سیاسی، ئه‌منى و کلتورى رێککه‌وتنى هاوبه‌شیان ئه‌نجامداوه و هه‌ردوولاش پابه‌ندن به هه‌ماهه‌نگى ئه‌منى ماوه درێژ بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌کان. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 21ى ئابى 2020 دۆناڵد، سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا و مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق راگه‌یه‌نراوێکى هاوبه‌شیان له‌باره‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌ى دوێنێ بڵاوکرده‌وه. له راگه‌یه‌نراوه‌که‌دا هاتووه، رێککه‌وتنى ستراتیژى نێوان عێراق و ئه‌مریکا له‌سه‌ر بنه‌ماى خواستى هه‌ردوولا بووه بۆ به‌دیهێنانى ئاسایش و پێشکه‌وتن، به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى به‌سه‌رکردایه‌تى واشنتن، رێکخراوى داعش له‌ناوبرا و هه‌ردوو وڵاتیش هه‌ماهه‌نگى ده‌که‌ن تاجارێکى دیکه ئه‌و رێکخراوه نه‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر هیچ وڵاتێک. هه‌روه‌ها ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه له پابه‌ندبون به رێککه‌وتن و هه‌ماهه‌نگى ماوه درێژ له‌بوارى ئه‌منی، ئه‌وه‌ش له‌پێناوى به‌هێزکردنى سوپاى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌کان،"واشنتن و به‌غدا پابه‌ندن به زیاترکردنى هاوکارى دوولایه‌ن له‌بواره‌کانى ئابوری، سیاسی، مرۆیى و کلتوری". له راگه‌یه‌نراوه‌که‌ى سه‌رۆکى ئه‌مریکا و سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ئاماژه به‌وه‌شکراوه، بڵاوبونه‌وه‌ى کۆرۆنا ده‌ریخست که کارى پێکه‌وه‌یى بۆ دروستکردنى داهاتویه‌کى جێگیر و ئارام پێویسته، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت هه‌لى کارى زیاتر و خزمه‌تى گه‌لى عێراق بکرێت، و کاربکرێت بۆ ئه‌وه‌ى عێراق وڵاتێکى خاوه‌ن سه‌روه‌رى و ئاسایش بێت له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا. دوێنێ پێنجشه‌ممه له‌کۆشکى سپى، مسته‌فا کازمى له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ کۆبووه‌وه و دواى کۆبونه‌وه‌که‌ش له کۆنفڕانسێکى رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆکى ئه‌مریکا پشتیوانى ته‌واوى وڵاته‌که‌ى بۆ عێراق ده‌ربڕى.
هاوڵاتى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق کۆبوونه‌وه‌که‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى ئه‌مریکا به به‌رهه‌مدار وه‌سف ده‌کات. مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق دواى دیداره‌که‌ى له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا، له رێى تویته‌ره‌وه په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند:" کۆبوونه‌وه‌یه‌کى به‌رهه‌مدارمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆک دۆناڵد تره‌مپ ئه‌نجامدا، ده‌چینه قۆناغێکى نوێ له‌هاوکاریکردن بۆ له‌ناوبردنى پاشماوه‌کانى داعش و پته‌وکردنى هاوبه‌شیمان له‌بوارى ئابوری". کازمى راشیگه‌یاند:" سوپاسى سه‌رۆک تره‌مپ و دۆسته ئه‌مریکییه‌کانمان ده‌که‌ین که له جه‌نگى دژى تیرۆر هاوکارییان کردین".
هاوڵاتى ئه‌دهه‌م بارزانى، دژى له‌شکرکێشى تورکیا هاته ده‌نگ و ده‌ڵێت:" هێرشه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێم رسوا ده‌که‌م". ئه‌دهه‌م بارزانی، له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک نوسیویه‌تی،"به خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کى زۆره‌وه ئاگادارى ئه‌و هه‌واڵه بوم که مامۆستا ( خالید عه‌بدولره‌حمان شه‌مسه‌دین کانى مه‌زنێ) له ده‌ڤه‌رى ( به‌روارى باڵا ) به هۆى هێرشى هێزى ئاسمانى تورکیا شه‌هید کراوه. ئه‌وه وێراى ده‌یان که‌سى سڤیلى دیکه‌ى بێ‌تاوان، که له زاخۆوه تا سلێمانى به‌هۆى ئه‌و هێرشانه‌ى تورکه‌کان شه‌هیدبون." ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌رکردایه‌تى پارتى نوسیویه‌تى "به هیواى ئه‌وه‌ى رێگا له کردارى کوشتن و شه‌هیدکردنى کوڕ و کچانى گه‌له‌که‌مان بگیرێ، که بێبه‌زیانه له سه‌ر خاک و وار و وڵاتى خۆیان ئه‌نجامده‌درێ". هه‌روه‌ها له درێژه‌ى پۆسته‌که‌یدا ئه‌دهه‌م بارزانى ده‌شڵێت " به‌و هۆیه‌وه له گه‌ڵ رسوا و شه‌رمه‌زارکردنى بکه‌رانى ئه‌و تاوانه، پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆم ئاراسته‌ى بنه‌ماله‌ى مامۆستاى شه‌هید و سه‌رجه‌م خه‌ڵکى ده‌ڤه‌ره‌که ده‌که‌م" ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌رکردایه‌تى پارتى داوا ده‌کات رێگا له‌و هێرشانه بگیرێت و نوسیویه‌تى:" به هیواى ئه‌وه‌ى رێگا له کردارى کوشتن و شه‌هیدکردنى کوێ و کچانى گه‌له‌که‌مان بگیرێ، که بێبه‌زیانه له سه‌ر خاک و وار و وڵاتى خۆیان ئه‌نجامده‌درێ، به‌بێ ئه‌وه‌ى بتوانن به‌رگرى له خۆیان بکه‌ن، یان لایه‌نێک هه‌بێ به‌رگریان لێ بکات."
هاوڵاتى سه‌رۆکى ئه‌مریکا جه‌ختیکرده‌وه وڵاته‌که‌ى به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رێگه به هیچ وڵاتێک ناده‌ن هێرش بکاته سه‌ر عێراق. له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له کۆشکى سپى دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند"له‌گه‌ڵ عێراق په‌یوه‌ندیه‌کى زۆر باشمان هه‌یه‌و ده‌مانه‌وێت فراوانترى بکه‌ین". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، "له عێراق ئه‌وان دۆلارى سه‌وزى ئه‌مریکى به‌کارده‌هێنن ئه‌وه‌ش کارێکى زۆر باشه، په‌یوه‌ندى باشى دوو قۆڵیمان هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیران ئه‌وه‌ش بۆ هه‌ردوولا باش ده‌بێت". تره‌مپ جه‌ختیکرده‌وه ئه‌وکاته هێزه‌کانیان له عێراق ده‌کشێننه‌وه که زانییان عێراق ده‌توانێت خۆى به‌رگرى له خۆى بکات و مه‌ترسى له‌سه‌ر نامێنێت. سه‌رۆکى ئه‌مریکا وتیشى:" ماوه‌یه‌کى زۆره ئێمه له عێراقین و پێشتریش وتومه نه‌ده‌بوو ئه‌وه‌نده له‌وێ بمێنینه‌وه، به‌ڵام که‌س گوێى بۆ نه‌گرتم، به‌ڵام ئێمه هیزه‌کانمان له‌ماوه‌یه‌کى کورت‌دا ده‌کشێنینه‌وه". له‌سه‌ر بۆردومانه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر خاکى عێراق سه‌رۆکى ئه‌مریکا رونیکرده‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق باسى ئه‌وه‌یان نه‌کردوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رۆک وه‌زیران داواکارى له‌و جۆره‌ى لێ بکات ئه‌و گوێى لێ ده‌گرێت. له‌باره‌ى په‌یوه‌ندى ئه‌مریکاو کوردیش تره‌مپ رایگه‌یاند:" کورد هاوکارى ئێمه‌یان کردوه له‌تێکشکادنى داعش، ئێستاش په‌یوه‌ندیه‌کى باشمان له‌گه‌ڵ کورد هه‌یه". هه‌ر له سه‌ر هێرشه‌کانى تورکیا بۆسه‌ر خاکى عێراق سه‌رۆکى ئه‌مریکا جه‌ختیکرده‌وه که ده‌ستوه‌ردانى تورکیا له عێراق ره‌تده‌که‌نه‌وه‌و رێگه به‌وه ناده‌ن تورکیا‌و هیچ وڵاتێکى دیکه هێرش بکاته سه‌ر عێراق، هاوکات وتیشى بۆ ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ تورکیا قسه ده‌که‌ن.
هاوڵاتى له شارى سلێمانى 300 ژن له که‌مپه‌ینێکدا کۆبوونه‌وه و ده‌نگى خۆیان کرده یه‌ک بۆ هه‌ڵووه‌شانه‌وه‌ى بڕیارى سزاى سه‌ر "زارا محه‌مه‌دی"،و یاداشتێک به واژۆى خۆیان پێشکه‌شى کونسوڵخانه‌ى وڵاتان له هه‌رێم بکه‌ن. نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20ى ئابى 2020 له کافتریاى ئه‌منه‌سووره‌که له شارى سلێمانی، له‌لایه‌ن (کۆبه‌ندى ژنان ده‌توانن)، ئه‌نجامى که‌مپه‌ینێک بۆ هه‌ڵووه‌شاندنه‌وه‌ى سزاى سه‌ر زاراموحه‌مه‌دى له ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان که له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى ئێران-ه‌وه، سزاى 10 ساڵ زیندانى به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، ڕاگه‌یه‌ندرا. ڕێکخه‌رانى که‌مپه‌ینه‌که 300 واژۆى که‌سایه‌تى و چالاکوانان و ڕێکخراو-یان به شێوه‌ى مه‌یدانى کۆکردووه‌ته‌وه و بڕیاره هه‌فته‌ى داهاتوو (کۆبه‌ندى ژنان ده‌توانن)، واژۆکان هاوپێچ له‌گه‌ڵ یاداشتێک، پێشکه‌شى هه‌ر یه‌ک له کۆنسوڵخانه‌ى ئێران، سه‌رجه‌م کونسوڵخانه‌کانى وڵاتان له هه‌رێمى کوردستان، سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکات. یاداشته‌که‌دا له‌لایه‌ن له‌نیا جه‌مال خوێندرایه‌وه، داواکراوه، که به زووترین کات ئه‌و بڕیاره‌ى دادگاى ئێران هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و زارا محه‌مه‌دى ئازادبکرێت، چونکه ئه‌و "بڕیاره نادادپه‌روه‌رییه و پێچه‌وانه‌یه له گه‌ڵ هه‌موو به‌ها مرۆییه‌کان". هه‌ر له یاداشته‌که‌دا هاتووه، که مافى قسه‌کرن و نووسین به زمانى دایک یه‌کێکه مافه بنچینه‌یه‌کانى مرۆڤ و به ڕوونى له ماده‌ى( 2،19،27و 300) ى په‌یماننامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و مافه مه‌ده‌نى و سیاسییه‌کاندا دانیپێدانراوه، به‌ڵام ئه‌م کاره‌ى دادگاى ئێران پێچه‌وانه‌ى یاساکان و په‌یمانى نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه. زارا محه‌مه‌دی، چالاکوانێکى شارى سنه‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان و ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نۆژینه و مامۆستاى زمانى کوردییه، له‌لایه‌ن دادگاى ئێرانه‌وه به تۆمه‌تى فێرکردنى زمانى کوردى بۆ منداڵان سزاى 10 ساڵ زیندانى به سه‌ردا سه‌پێنراوه.
هاوڵاتى وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد بودجه‌یه‌کى تایبه‌ت ته‌رخانکراوه و سه‌رۆکى حکومه‌ت ره‌زامه‌ندى له‌سه‌رداوه "بۆ هاندان و دابه‌شکردنى به‌سه‌ر پزیشک و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و فه‌رمانبه‌ران که به‌شداربون له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆڕۆنا". سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند که سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر بودجه‌یه‌ک داوه و یه‌کشه‌ممه‌ى داهاتوو ده‌خرێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه‌و وتیشى:" بۆ هاندان و دابه‌شکردنى به‌سه‌ر پزیشک و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و فه‌رمانبه‌ران که به‌شداربون له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆڕۆنا". وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان راشیگه‌یاند، 849 که‌س به ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و تا ئێستا 265 هه‌زار پشکنینیان ئه‌نجامداوه. هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد له ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوو زۆرترین پشکنینى ڤایرۆسى کۆڕۆنا ئه‌نجامدراون که زیاتر له پێنج هه‌زارو300 پشکنین بوه و له‌و ژماره‌یه 483 توشبوى نوێ تۆمار کراون و 325 حاڵه‌تى چاکبونه‌وه هه‌بوه له‌گه‌ڵ 24 گیان له‌ده‌ستدان، به‌ڵام" به‌کۆى گشتى حاڵه‌ته‌کانى گیان له‌ده‌ستدان به کۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته 849 که‌س". هاوکات وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، "باڵانسى ئاسایى کردنه‌وه‌ى ژیان و کردنه‌وه‌ى شوێنه‌کان به دڵنیاییه‌وه گرنگه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش گرنگه هاوڵاتیان پابه‌ندى مه‌رجه‌کانى ته‌ندروستى و رێنماییه‌کان بن".
هاوڵاتى فراکسیۆنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى عێراق، دژایه‌تى خۆیان بۆ مانه‌وه‌ى بزووتنه‌وه‌که‌یان له حکومه‌تى هه‌رێم راگه‌یاند و داواى کشانه‌وه‌ى ده‌که‌ن و ده‌شڵێن:" به‌شدارى گۆران بوه‌ته هۆى ئیحراجییه‌کى گه‌وره‌ى ئێمه به‌رامبه‌ر به ده‌نگده‌رانمان ". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20ى ئابى 2020 فراکسیۆنى گۆڕان له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند، وا بۆ جارێکى تر ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمى کوردستان سه‌ره‌ڕاى ناردنى 320 ملیار دینار له به‌غدا و سه‌ربارى فرۆشتنى نه‌وت و داهاتى ناوخۆ بێ ناردنى یه‌ک دینار و یه‌ک به‌رمیل نه‌وت بۆ به‌غدا، جارێکى تر دواى دواکه‌وتنى زیاتر له چل ڕۆژ، ده‌ستى برده‌وه بۆ بڕینى موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێم. فراکسیۆنه‌که راشیگه‌یاندووه، که هه‌موو ئه‌مانه‌ش له کاتێکدایه که "تا ئێستا نه داهاتى نه‌وت، نه داهاتى ناوخۆى هه‌رێم (داهاتى ده‌روازه سنورییه‌کان و باج و رسومات) شه‌فاف نین و، به‌پێى زانیارییه‌کانمان هه‌ریه‌ک له‌م داهاتانه زۆر زیاترن له‌و بڕه‌ى ڕاگه‌یه‌نراوه". هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم تۆمه‌تبار ده‌که‌ن که به هۆى به‌رده‌وام بونى له هه‌نگاوه "چه‌وته‌کانى رابردوى" نه‌ک هه‌ر ناتوانێ ئه‌رکه‌کانى به‌رامبه‌ر هاونیشتیمانیان جێبه‌جێ بکات، به‌ڵکو پێگه‌ى سیاسى و ده‌ستوریى هه‌رێمى له عێراق و به‌رامبه‌ر دراوسێکانى تا ئاستى وابه‌سته‌یى لاواز کردوه. و "هه‌رێم ناتوانێ ڕێکه‌وتنێکى دور مه‌ودا و یه‌کجارى له‌گه‌ڵ به‌غدا بکات که له به‌رژه‌وه‌ندیى خه‌ڵک دابێ". له به‌یاننامه‌که‌دا به راشکاوى باسى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌که‌ن که" ئه‌وه‌ى جێگاى نیگه‌رانیى قوڵى ئێمه و جه‌ماوه‌ره دڵسۆزه‌که‌مانه، ئه‌و به‌شدارییه شه‌رمنانه‌یه‌ى ئێستاى گۆڕانه له‌م ده‌سه‌ڵاته شکستخواردوه‌ى هه‌رێم و، ده‌سته‌وه‌ستان و بێده‌نگیى نوێنه‌ره‌کانێتى له‌ناو حکومه‌تدا له به‌رامبه‌ر ئه‌جێندا دژه خه‌ڵکه‌که‌ى ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم". ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌نراوه، "ئه‌م دۆخه‌ى ئێستاى گۆڕان جا چ له ته‌قلیدى کردنه‌وه‌ى که‌ره‌سته‌کانى حیزبایه‌تى و گوتاره ره‌سمییه‌که‌ى و، چ له شێوازى به‌شداریى له ده‌سه‌ڵات، بوه‌ته مایه‌ى نیگه‌رانى و توڕه‌ییه‌کى گه‌وره‌ى جه‌ماوه‌رى ناڕازى که جاران پشتیوانى سه‌ره‌کى بون لێی. هه‌مو ئه‌مانه‌ش بونه‌ته هۆى ئیحراجییه‌کى گه‌وره‌ى ئێمه به‌رامبه‌ر به ده‌نگده‌رانمان". هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، "ئه‌مانه هاوکاتن له‌گه‌ڵ داخورانى شه‌رعییه‌تى دامه‌زراوه‌کانى بڕیاردانى گۆڕان له ئه‌نجامى دواخستنى به‌رده‌وامى هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌کان و کۆنفڕانسى نیشتیمانیى گۆڕان". لێره‌وه و له روانگه‌ى به‌رپرسیارێتیمان به‌رامبه‌ر خه‌ڵکى کوردستان و جه‌ماوه‌رى ناڕازى و گۆڕانخوازان ، داوا ده‌که‌ین که: 1. به زوترین کات گۆڕان له‌م به‌شدارییه بێکاریگه‌ریه‌ى له ده‌سه‌ڵات بکشێته‌وه و روبکاته‌وه جه‌ماوه‌ره‌که‌ى و، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێز و که‌سایه‌تییه چاکسازیخوازه‌کانى دیکه‌ى هه‌رێم، دژى بێدادى و به‌رده‌وامیى گه‌نده‌ڵى و سه‌روه‌رنه‌بونى یاسا فشارى جدى دروست بکه‌نه‌وه. 2. به زوترین کات له‌ڕێى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى ناوخۆیی، شه‌رعییه‌ت بۆ سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌کانى گۆڕان بگه‌ڕێنرێته‌وه و نوێ بکرێنه‌وه. هه‌روه‌ها له‌ڕێى ئه‌نجامدانى کۆنفڕانسى نیشتیمانى دواى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌کان، گۆڕان کێشه گشتى و تایبه‌تییه‌کان بخاته ناو گفتوگۆى ئه‌ندام و دڵسۆزانى و، جارێکى تر به گوڕوتینێکى نوێوه درێژه به ئه‌رکه سه‌خته‌کانى له هه‌رێمى کوردستان بدات. فراکسیۆنى گۆڕان هۆشداریداوه، به‌پێچه‌وانه‌وه و گوێنه‌گرتن له‌و داواکاریانه که به دیدى ئێمه داواکاریى زۆرینه‌ى هه‌ره زۆرى بنکه‌ى جه‌ماوه‌ریى گۆڕان و شه‌قامه، له‌گه‌ڵ بڕیاربه‌ده‌ستانى ئێستاى گۆڕان ده‌مانگه‌یه‌نێته بنبه‌ست. ئێمه له فراکسیۆنى گۆڕان هه‌مومان به‌رده‌وامین له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى له هه‌ڵبژاردنه‌کانى 2018 بۆ به‌ده‌ستهێنانى متمانه‌تان داومانه و، دژى هه‌ر لادانێک ده‌بین له پره‌نسیپه بنچینه‌ییه‌کانى گۆڕان بۆ به‌دیهێنانى ژیانێکى که‌رامه‌تمه‌ندانه بۆ هاوڵاتیانى هه‌رێم و، به‌رده‌وامین له‌سه‌ر ئه‌و ئامانج و به‌ڵێنانه‌ى که له سه‌ره‌تاوه گۆڕان به خه‌ڵکى کوردستانى داوه.
هاوڵاتى سه‌رۆکى ئه‌مریکا ته‌وه‌رى سه‌ره‌کى کۆبونه‌وه‌که‌ى له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ئاشکراکرد که تایبه‌ته به‌کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانیان له‌ئه‌مریکا. ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 20ى ئابى 2020 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا، له وه‌ڵامى پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆکى کۆبونه‌وه‌که‌ى له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، که ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، رایگه‌یاند ''به‌ڕێژه‌یه‌کى به‌رچاو سه‌ربازانمان له عێراق کشانده‌وه." هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"له‌و جه‌نگه بێ مانا و بێ کۆتایه ده‌رده‌چین، له راستییدا نه‌ده‌بو له‌سه‌ره‌تاوه بچینه ئه‌وێ، چوون بۆ عێراق خراپترین بڕیاره له مێژوماندا درابێت، نه‌ده‌بو ولاته‌که‌مان هیچ له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بوایه". تره‌مپ دوپاتى کرده‌وه ئه‌مریکا هێزه‌کانى له وڵاتانى وه‌ک ئه‌فغانستان و سوریاوه کشاندوه‌ته‌وه و وتی: ''بیر له‌و روداوانه بکه‌نه‌وه که له کاتى کشانه‌وه سه‌ربازانمان له سنورى نێوان سوریا و تورکیا، رویاندا. هه‌موان وتیان ئه‌وه مه‌ترسیداره". مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق به‌سه‌ردانێک له‌واشنتنه، دوێنێش دواى گه‌یشتنى بۆ ئه‌و وڵاته مایک پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، واشنتن بڕیاریداوه 204 ملیۆن دۆلار وه‌ک هاوکارى مرۆیى پێشکه‌شى عێراق بکات و باسى له‌وه‌شکرد تا ئێستا 780 ملیۆن دۆلار هاوکارى به‌غدادیان کردووه.
هاوڵاتى کۆمپانیاى فڕۆکه‌وانیى "کانتاس"ى ئوسترالى رایگه‌یاند، له‌ئێستاوه تا نزیکه‌ى یه‌ک ساڵى دیکه، ناتوانێت گه‌شتى ئاسمانیى رێکبخات که به‌هۆى کۆرۆناوه نزیکه‌ى دوو ملیار دۆلار زیانى به‌رکه‌وت. کۆمپانیاى فڕۆکه‌وانیى "کانتاس" نزیکه‌ى شه‌ش هه‌زار کارمه‌ندى دورخستوه‌ته‌وه و نزیکه‌ى 20 هه‌زارى دیکه‌ش ناچارکراون مۆڵه‌تى بێ موچه وه‌ربگرن. ئالان گوێس به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێکارى گروپى "کانتاس" رایگه‌یاند، چه‌ند مانگى که‌مى رابردوو خراپترین بووه له مێژووى کارکردنى کۆمپانیاکه‌یاندا، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: "کاریگه‌رى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ به‌سه‌ر کۆمپانیاکانى فڕۆکه‌وانییه‌وه ئاشکرایه، کاریگه‌رییه‌که تێکشکێنه‌ره و بۆ زۆرێک له‌و کۆمپانیایانه بابه‌تى مه‌رگ و ژیانه".