ئه‌دهه‌م بارزانى: هێرشه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێم رسوا ده‌که‌م

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌دهه‌م بارزانى، دژى له‌شکرکێشى تورکیا هاته ده‌نگ و ده‌ڵێت:" هێرشه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێم رسوا ده‌که‌م".
ئه‌دهه‌م بارزانی، له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک نوسیویه‌تی،"به خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کى زۆره‌وه ئاگادارى ئه‌و هه‌واڵه بوم که مامۆستا ( خالید عه‌بدولره‌حمان شه‌مسه‌دین کانى مه‌زنێ) له ده‌ڤه‌رى ( به‌روارى باڵا ) به هۆى هێرشى هێزى ئاسمانى تورکیا شه‌هید کراوه. ئه‌وه وێراى ده‌یان که‌سى سڤیلى دیکه‌ى بێ‌تاوان، که له زاخۆوه تا سلێمانى به‌هۆى ئه‌و هێرشانه‌ى تورکه‌کان شه‌هیدبون."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌رکردایه‌تى پارتى نوسیویه‌تى "به هیواى ئه‌وه‌ى رێگا له کردارى کوشتن و شه‌هیدکردنى کوڕ و کچانى گه‌له‌که‌مان بگیرێ، که بێبه‌زیانه له سه‌ر خاک و وار و وڵاتى خۆیان ئه‌نجامده‌درێ".
هه‌روه‌ها له درێژه‌ى پۆسته‌که‌یدا ئه‌دهه‌م بارزانى ده‌شڵێت " به‌و هۆیه‌وه له گه‌ڵ رسوا و شه‌رمه‌زارکردنى بکه‌رانى ئه‌و تاوانه، پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆم ئاراسته‌ى بنه‌ماله‌ى مامۆستاى شه‌هید و سه‌رجه‌م خه‌ڵکى ده‌ڤه‌ره‌که ده‌که‌م"
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌رکردایه‌تى پارتى داوا ده‌کات رێگا له‌و هێرشانه بگیرێت و نوسیویه‌تى:" به هیواى ئه‌وه‌ى رێگا له کردارى کوشتن و شه‌هیدکردنى کوێ و کچانى گه‌له‌که‌مان بگیرێ، که بێبه‌زیانه له سه‌ر خاک و وار و وڵاتى خۆیان ئه‌نجامده‌درێ، به‌بێ ئه‌وه‌ى بتوانن به‌رگرى له خۆیان بکه‌ن، یان لایه‌نێک هه‌بێ به‌رگریان لێ بکات."
