تره‌مپ: رێگه به‌تورکیا ناده‌ین هێرش بکاته سه‌ر عێراق

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى ئه‌مریکا جه‌ختیکرده‌وه وڵاته‌که‌ى به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رێگه به هیچ وڵاتێک ناده‌ن هێرش بکاته سه‌ر عێراق.
له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له کۆشکى سپى دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند"له‌گه‌ڵ عێراق په‌یوه‌ندیه‌کى زۆر باشمان هه‌یه‌و ده‌مانه‌وێت فراوانترى بکه‌ین".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، "له عێراق ئه‌وان دۆلارى سه‌وزى ئه‌مریکى به‌کارده‌هێنن ئه‌وه‌ش کارێکى زۆر باشه، په‌یوه‌ندى باشى دوو قۆڵیمان هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیران ئه‌وه‌ش بۆ هه‌ردوولا باش ده‌بێت".
تره‌مپ جه‌ختیکرده‌وه ئه‌وکاته هێزه‌کانیان له عێراق ده‌کشێننه‌وه که زانییان عێراق ده‌توانێت خۆى به‌رگرى له خۆى بکات و مه‌ترسى له‌سه‌ر نامێنێت.
سه‌رۆکى ئه‌مریکا وتیشى:" ماوه‌یه‌کى زۆره ئێمه له عێراقین و پێشتریش وتومه نه‌ده‌بوو ئه‌وه‌نده له‌وێ بمێنینه‌وه، به‌ڵام که‌س گوێى بۆ نه‌گرتم، به‌ڵام ئێمه هیزه‌کانمان له‌ماوه‌یه‌کى کورت‌دا ده‌کشێنینه‌وه".
له‌سه‌ر بۆردومانه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر خاکى عێراق سه‌رۆکى ئه‌مریکا رونیکرده‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق باسى ئه‌وه‌یان نه‌کردوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رۆک وه‌زیران داواکارى له‌و جۆره‌ى لێ بکات ئه‌و گوێى لێ ده‌گرێت.
له‌باره‌ى په‌یوه‌ندى ئه‌مریکاو کوردیش تره‌مپ رایگه‌یاند:" کورد هاوکارى ئێمه‌یان کردوه له‌تێکشکادنى داعش، ئێستاش په‌یوه‌ندیه‌کى باشمان له‌گه‌ڵ کورد هه‌یه".
هه‌ر له سه‌ر هێرشه‌کانى تورکیا بۆسه‌ر خاکى عێراق سه‌رۆکى ئه‌مریکا جه‌ختیکرده‌وه که ده‌ستوه‌ردانى تورکیا له عێراق ره‌تده‌که‌نه‌وه‌و رێگه به‌وه ناده‌ن تورکیا‌و هیچ وڵاتێکى دیکه هێرش بکاته سه‌ر عێراق، هاوکات وتیشى بۆ ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ تورکیا قسه ده‌که‌ن.
