هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، ئامارى 24 کاتژمێرى رابردووى بڵاوکرده‌وه که 17 که‌سى دیکه به کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 523 که‌سى دیکه تووشى په‌تاکه بوون. له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه 28 هاووڵاتى دیکه که‌ره‌نتین کراوون و 3 هه‌زار و 731 پشکنینى دیکه کراوون و له‌و ژماره‌یه‌ش، 523 که‌س تووشى کۆرۆنا بوون و194یان له هه‌ولێر، 189 له دهۆک، 98 له سلێمانى و 31 له گه‌رمیان و 11شیان له هه‌ڵه‌بجه‌ن. هه‌روه‌ها هاتووه: 857 که‌س چاکبوونه‌ته‌وه، که 575یان له سلێمانی، 215یان هه‌ولێر و 36یان له گه‌رمیانن. هاوکات 17 که‌سى دیکه گیانیان له‌ده‌ستداوه که 10 که‌س له هه‌ولێر، شه‌ش که‌س له سلێمانی، یه‌ک که‌س له هه‌ڵه‌بجه.
هاوڵاتى ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان له نوسراوێکدا داواى بانگهێشتکردنى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، جێگرى و وه‌زیرى دارایى و ئابورى ده‌که‌ن بۆ بڕیارى سه‌رله‌نوێ بڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان. ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان له نوسراوێکدا که ئاڕاسته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستانیان کردوه، ئاماژه‌یان به‌وه‌کردوه، "پاڵپشت به هه‌ردو بڕگه‌ى 68 و 69ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان داواى دانیشتنێکى تایبه‌ت به پرساندنى سه‌رۆک، جێگر و وه‌زیرى دارایى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ین، بۆ بڕیارى سه‌رله‌نوێ بڕینى موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان که له 17-8-2020 بڕیاره‌که دراوه به‌بێ ئه‌وه‌ى پاڵپشت بێت به‌هیچ یاسا و بڕیارێکى په‌رله‌مانى کوردستان". هه‌روه‌ها داواى روونکردنه‌وه ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ى کابینه‌ى نۆیه‌م که موچه‌ى مانگى شوبات و ئازار له‌سه‌دا 21ى موچه له فه‌رمانبه‌ران بڕدراوه و ده‌شڵێن:" شه‌فافیه‌ت نیه له داهاته‌کانى ناوخۆ و خاڵه گومرگییه‌کان و نرخى نه‌وتیش له بازاڕه‌کاندا به‌رزبوه‌ته‌وه و حکومه‌تى عێراقیش بڕى 320 ملیار دینارى ره‌وانه کردووه".
هاوڵاتى به‌رپرسى لقى 12ى پارتى له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، شه‌وى رابردو ژماره‌یه‌ک که‌س به چه‌که‌وه هێرشیانکردوه‌ته سه‌ر باره‌گه‌که‌یان و له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌کانى باره‌گاش وه‌ڵامیان دراوه‌ته‌وه‌و ته‌قه‌یان به‌سه‌ردا کردوون و ده‌شڵێت:"ئه‌وه‌ى دوێنێ رویدا هێرشى چه‌کدارى بو بۆسه‌ر فه‌رمانگه‌کانى حکومه‌ت و باره‌گاى پارتى نه‌ک خۆپیشاندان". به‌سام عه‌لی، به‌رپرس لقى 12ى پارتى له هه‌ڵه‌بجه له کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، کاتژمێر 11:15 خوله‌کى شه‌وى رابردوو هێرشکراوه‌ته سه‌ر باره‌گاکه‌یان و له‌سه‌ره‌تادا دانیان به‌خۆداگرتووه بۆ ئه‌وه‌ى کێشه‌که گه‌وره‌تر نه‌بێت، به‌ڵام "کاتژمێر 12:00 له‌چوارلاوه دوباره ته‌قه‌مان لێکراوه‌ته‌وه و له‌و کاته‌دا پاسه‌وانه‌کانى باره‌گاش به‌مه‌به‌ستى بڵاوه‌کردن ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا کردوه، به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ که‌سێک بریندارببێت". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ته‌نها باره‌گاى پارتى له هه‌ڵه‌بجه کراوه‌ته ئامانج، له‌کاتێکدا "پارتى له‌م پارێزگایه‌دا هیچ ده‌سه‌ڵاتێکى ئیدارى له‌ژێرده‌ستدا نیه و له‌زۆرێک له حاڵه‌ته‌کانیشدا گه‌یه‌نه‌رى داخوازییه‌کانى شاره‌که بون به به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتى بڕیاردانى هه‌رێمى کوردستان".
هاوڵاتى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى دژبه رێکخراوى تیرۆرستیى داعش که ئه‌مریکا فه‌رمانده‌یى ده‌کات، بنکه‌کانى مه‌شق و راهێنانى خۆى له سه‌ربازگه‌ى تاجى له به‌غدا راده‌ستى عێراق کرده‌وه. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 23ى ئاب، هێزه‌کانى "ورى پۆڵایین" له‌ناو هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژبه رێکخراوى تیرۆرستیى داعش له به‌یاننامه‌یه‌کدا راگه‌یاند که بنکه‌ى تایبه‌ت به خۆى له سه‌ربازگه‌ى تاجى له باکورى به‌غدا راده‌ستى هێزه ئه‌منییه‌کانى عێراق کردووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ئاشکراشیکردوه که کۆى ئه‌و که‌لوپه‌ل و بنکه‌یه‌ى راده‌ستى عێراق کردووه‌ته‌وه، به‌هاکه‌ى ده‌گاته 347 ملیۆن دۆلار.
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌کانده‌وه رایگه‌یاند خۆپیشاندانى ئاشتییانه مافى هاووڵاتییانه و سووتاندنى موڵکى گشتى ده‌چێته خانه‌ى تاوانه‌وه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که: *له په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا له گه‌ڵ پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بارودۆخى پارێزگاکه تاوتووێ ده‌کات* • سه‌رۆکى حکومه‌ت : ئه‌نجامدانى خۆپێشاندان به شێوه‌یه‌کى ئاشتیانه و شارستانیانه مافى هاووڵاتییانه ، به‌ڵام سووتاندن و تێکدانى موڵک و ماڵى گشتى و هاووڵاتییان ، ده‌چێته خانه‌ى تاوان و پێویسته ڕێکارى یاسایى به‌رامبه‌ر ئه‌نجامده‌رانى بگیرێته‌به‌ر. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 2020/8/23 مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا له گه‌ڵ ئازاد تۆفیق پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه، بارودۆخى ده‌ڤه‌ره‌که‌ى له ڕووى ته‌ندروستى و خزمه‌تگوزارییه‌وه تاووتوێ کرد. سه‌رۆکى حکومه‌ت نیگه‌رانیى قووڵى خۆى به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاژاوه و پشێوى و هێرشکردنه سه‌ر داموده‌زگاکانى حکومى و موڵک و ماڵى گشتى و هاووڵاتییان ده‌ربڕى که دوێنێ هه‌ندێک که‌س له ژێر ناوى خوپێشاندانه‌وه له هه‌ڵه‌بجه و چه‌ند ناوچه‌یه‌کى دیکه ئه‌نجامیاندا. سه‌رۆکى حکومه‌ت ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که ئه‌نجامدانى خۆپێشاندان به شێوه‌یه‌کى ئاشتیانه و شارستانیانه مافى هاووڵاتییانه ، به‌ڵام سووتاندن و تێکدانى موڵک و ماڵى گشتى و هاووڵاتییان ، ده‌چێته خانه‌ى تاوان و پێویسته ڕێکارى یاسایى به‌رامبه‌ر ئه‌نجامده‌رانى بگیرێته‌به‌ر . له ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى په‌یوه‌ندییه‌که‌دا ، گفتوگۆ ده‌رباره‌ى دوو پڕۆژه‌ى گرنگ له سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه کرا که یه‌کێکیان پڕۆژه‌ى پردى (تووه‌قوت)ه که له لایه‌ن وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانکردنه‌وه و نیشته‌جێکردن ئه‌نجام ده‌ده‌رێت ، هه‌روه‌ها (ناوچه‌ى پیشه‌سازى خۆراک) که ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان ئه‌نجامى ده‌دات . هه‌ردوو پڕۆژه‌که‌ش له قۆناخى کۆتایى ئاماده‌کارییدان و له ماوه‌یه‌کى نزیکدا دواى رێکاره ئیدارییه‌کان، به‌ردى بناغه‌ى ھه‌ردوو پڕۆژه‌که داده‌نرێت. دۆخى ته‌ندروستى سنوورى پارێزگاکه و هه‌نگاوه‌کانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤاپرۆسى کۆرۆنا، لایه‌نێکى دیکه‌ى گفتوگۆى په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که بوون . رۆژى یه‌کشه‌ممه مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌کانى هه‌ڵه‌بجه و سووتاندنى بیناى حکومى له‌و شاره له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیى له‌گه‌ڵ پارێزگارى ئه‌و شاره‌دا کرد و رایگه‌یاند، مه‌سروور بارزانى له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا ئاماژه‌ى به‌وه داوه، پێویسته رێکارى یاسایى به‌رامبه‌ر به‌و که‌سانه بگیرێته‌به‌ر که موڵک و ماڵى گشتییان سووتاندووه و تێکداوه.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى که‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى کوردستان ره‌وشى که‌شوهه‌وا و پله‌کانى گه‌رماى ئه‌مڕۆ شه‌ممه و سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه‌ى پارێزگاکانى راگه‌یاند. که‌شناسیى هه‌رێم رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ پله‌کانی گه‌رما که‌مێک نزمتر ده‌بێت، به‌ڵام سبه‌ی ده‌ست ده‌کات به به‌رزبوونه‌وه". هه‌روه‌ها ناوچه شاخاویه‌کانی سنووری پارێزگای دهۆک ئه‌گه‌ری باران بارینی هه‌یه تا کاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه.
ھاوڵاتی دادگای باڵای ئێران جەخت دەکاتەوە لە بریاری سزای لەسێدارەدان بەسەر کۆڵبەرێکی کوردا بەتۆمەتی ئەندامبوون لە حزبیکی سیاسی، ئەوەش لەکاتێکدایە کۆڵبەرەکە بەە برینداری کەوتۆتە دەست ھێزەکانی ئێران. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بلاویکردەوە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، حوکمی سێدارەی محێدین ئیبراهیمی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی شنۆ لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە وەک خۆی پشتڕاستکراوەتەوە و حوکمەکەی نێردراوەتەوە بۆ دادگای شوێنی نیشتەجێبوونی ناوبراو لە شاری شنۆ. مەحیەدین ئیبراهیمی، 18ی کاوون دووەمی ٢٠٢٠ حوکمی سێدارەکەی بۆ جاری دووهەم بۆ دەرکرا بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران” لەلایەن لقی دووی دادگای شۆرشی ورمێەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر شەیخلوو، پشتڕاست کراوەتەوە هەمان ڕۆژ بە فەرمی حوکمەکەی پێ ڕاگەیەندرا. مەحیەدین ئیبراهیمی تەمەن ٤٢ ساڵ خەڵکی ئاوایی “ئەڵکاوێ” سەر بەشاری شنۆ، ڕۆژی (٤ی نۆڤەمبری ٢٠١٧) لە کاتێکدا سەرقاڵی کۆڵبەری بووە، لەلایەن هێزەکانی پایگای بێمزورتێ دراوەتە بەر دەسترێژ و بە سەختی بریندار و پاشان دەستبەسەر کرابوو. ئەو هاوڵاتییە کوردە لە (ئابی ٢٠١٨) بۆ جاری یەکم لەلایەن لقی دووی دادگای شۆرشەوە بە تۆمەتی هاوکاوی و ئەندامەتی لەگەڵ حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو مەحیەدین ئیبراهیمی خێزاندارە و باوکی منداڵێکی کەمئەندامە و ١٠ ساڵ پێشتریش هەر بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دیموکرات بۆ ماوەی ١٤ مانگ لە بەندیخانە ڕاگیرابوو.
ھاوڵاتی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دوای گەڕانەوەی لە واشنتۆن ئێوارەی شەممە گەیشتە بەسرە، ئەوەش بۆ بەدواداچوونی گرژیەکانی پاریزگاکەو بە ئامانجگرتنی چالاکوانەکان لە لایەن میلیشیاکانەوە. كازمی بە سەرۆكایەتی تیمێكی ئەمنی گەیشتە پارێزگای بەسرە كە چەند رۆژێكە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دژی كوشتنی چالاكوانانی خۆپیشاندانەكان تێیدا سەریهەڵداوەتەوە کە تێیدا نووسینگەی پەرلەمانی عێراق لە بەسرە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێنرا. لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا رووداوەكانی كوشتنی خۆپیشاندەران و چالاكوانان لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەوە لە بەسرە زیادبوون. دواترینی ئەو رووداوانەش كوشتنی ژنە پزیشكێكی چالاكوان بوو بە ناوی ریهام یەعقووب و ئافرەتێكی دیكەی یاوەری کە چوارشەممەی رابردوو 19ـی ئابی 2020 لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەوە تەقەیان لێ‌کرا. بەپێی حكومەتی عێراق لە سەرەتای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەكان لەو وڵاتە لە مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی 2019وە تاوەکو ئێستا بەلایەنی كەمەوە 565 خۆپیشاندەر و چالاكوان و كارمەندی ئەمنی بەهۆی خۆپیشاندان و لێكەوتەكانی گیانیان لەدەستداوە، ژمارەیەك لەو لە چالاكوانە كوژراوانەش بە گوللـەی چەكدارانی نەناسراو كوژراون. مستەفا کازمی، سێشەممەی رابردوو 18ی ئابی 2020 بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت بۆ دەستپێکردنی گەڕی دووەمی دانوستاندنی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریکا. کازمی و شاندی یاوەری لەو سەردانەدا بە بەهای نزیكەی 8 ملیار دۆلار رێككەوتنیان لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی ئەمریكی واژۆكرد. سەرۆکوەزیرانی عێراق لەواشنتنەوە بڕیاری دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری پۆلیسی بەسرە و چەند فەرماندەیەکی ئەمنی دەرکرد. بەھۆی تیرۆرکردنی ریهام یەعقووب.
هاوڵاتى سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، ئه‌میندارى گشتى یه‌کگرتووى ئیسلامى رایگه‌یاند: بژێوى زۆرینه‌ى هاوڵاتیانى هه‌رێم له‌سه‌ر موچه‌یه و "دابه‌شنه‌کردنى موچه‌ى ته‌واویش له‌کاتى خۆیدا بۆته بارگرانى بۆ هاوڵاتیان". به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى نوسینگه‌که‌ى، له میانه‌ى کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى یه‌کگرتوى ئیسلامیى کوردستان له حکومه‌تى خۆجێى له‌سنورى پارێزگاکانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌ى گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین که نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22-8-2020، له‌شارى سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ڕایگه‌یاند:" پێویسته نوێنه‌رانى ئێمه له حکومه‌ته خۆجێیه‌کان هه‌موو هه‌وڵه‌کانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ فشار خستنه‌سه‌ر به‌رپرسانى سه‌روى خۆیان بۆ ئه‌نجامدانى خزمه‌تى زیاتر‌و چاکسازى له‌و فه‌رمانگه‌و سێکته‌رانه‌ى ئه‌وان کارى تێدا ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌میندارى گشتى یه‌کگرتوو ده‌شڵێت:" جێى نیگه‌رانیمانه کێشه که‌ڵه‌که‌بوه‌کانى حکومڕانى کوردى بێچاره‌سه‌ر ماوه‌ته‌وه که زیاتر له‌چاره‌که سه‌ده‌یه‌که هاوڵاتیان پێوه‌ى ده‌ناڵێنن و له‌ئێستاشدا هاوڵاتیان له‌زۆربه‌ى خزمه‌تگوزارى و مافه سه‌ره‌تاییه‌کانى بێبه‌شن". سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا بژێوى زۆرینه‌ى هاوڵاتیانى هه‌رێم له‌سه‌ر موچه‌یه‌و "به‌داخه‌وه موچه‌ش له‌کاتى خۆیداو وه‌ک خۆى دابه‌شناکرێت که ئه‌وه‌ش بوته‌هۆى بارگرانى زۆر بۆ هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان".
هاوڵاتى له هه‌رێمى کوردستان 532 که‌سى دیکه توشى کۆرۆنا بوون و 378 که‌سیش چاکبونه‌وه، له‌ئێستادا 9 هه‌زار و 357 که‌س چاره‌سه‌رى پزیشکى وه‌رده‌گرن. ئاماره‌کانى 24 کاتژمێریى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێم : ١. که‌ره‌نتین: (هیچ هاوڵاتى نوێ که‌ره‌نتین نه‌کراون) ٨٥ هاوڵاتى له که‌ره‌نتینن له ٦ شوێنى جیاواز له پارێزگاى دهۆک ماونه‌ته‌وه. ٢. پشکنین: (٤٢٠٨ پشکنینى نوێ) (١٢٣٠ هه‌ولێر)، (٥٢٥ سلێمانی، ٧٣ گه‌رمیان)، (٢٣٨٠ دهۆک) ٣. تووشبوو: (٥٣٢ تووشبووى نوێ) (٢١٤ هه‌ولێر) (١٠٣ سلێمانی، ١٤ گه‌رمیان) (٢٠١ دهۆک) ٤. چاکبوون: (٣٧٨ چاکبوون) (٢٥٢ هه‌ولێر) (٢٤ سلێمانی، ٢١ گه‌رمیان) (٨١ دهۆک) ٥. مردن: (١١ مردن) (٨ هه‌ولێر) (١ گه‌رمیان) (٢ دهۆک) ئامارى گشتی: که‌ڕه‌نتین هاوڵاتى ٢١٨٠٣ (٢١٧١٨ ده‌رچوو) پشکنین ٢٧٣٠٠٤ (١١٤٠٤٣ هه‌ولێر، ٨١١٥٨ سلێمانی، ٧٥٢٤٣ دهۆک، ٢٥٦٠ هه‌ڵه‌بجه) تووشبوون ٢٤٢٧١ (٩٩٤٢ هه‌ولێر، ١٠٨٢٢ سلێمانی، ٢٧٤٣ دهۆک، ٧٦٤ هه‌ڵه‌بجه) چاکبوون ١٤٠٢٨ (٥٤٠٦ هه‌ولێر، ٧٠٣٣ سلێمانی، ٩٤٢ دهۆک، ٦٤٧ هه‌ڵه‌بجه) له‌ژێر چاره‌سه‌ر ٩٣٥٧ (٤٢١٩ هه‌ولێر، ٣٢٥٧ سلێمانی، ١٧٧٨ دهۆک، ١٠٣ هه‌ڵه‌بجه) مردن ٨٨٦ (٣١٧ هه‌ولێر، ٥٣٢ سلێمانی، ٢٣ دهۆک ،١٤ هه‌ڵه‌بجه) وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ٢٢ى ئاب ٢٠٢٠
هاوڵاتى سه‌دان ئاگر له ویلایه‌تى کالیفۆرنیاى ئه‌مریکا به‌رده‌وامه له فراوانبون و پانتاییه‌کى زۆرى دارستانه‌کانى ئه‌و ویلایه‌ته‌یان گرتووه‌ته‌وه که به 300 هه‌زار هێکتار زه‌وى خه‌مڵێندراوه‌و چه‌ند که‌سێک گیانیانله‌ده‌ستداوه و ده‌یان هه‌زار که‌سیش ماڵ و حاڵى خۆیان جێهێشتووه. ئه‌و سه‌دان ئاگره‌ى کالیفۆرنیا به‌هۆى 11 هه‌زار هه‌وره‌تریشقه‌وه که‌وتونه‌ته‌وه و له هه‌فته‌ى رابردوه‌وه تائێستا به‌رده‌وامن و له گه‌شه‌سه‌ندن و به‌رفراوانبونیشدایه، له مێژووى ویلایه‌ته‌که‌شدا ئاگرى له‌و جۆره‌ى نه‌بووه. میدیاکانى ئه‌مریکا بڵاویانکردوه‌ته‌وه، تائێستا شه‌ش که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 43 ئاگرکوژێنه‌وه برینداربوون و زیاتر له 500 خانوو سوتاون، ئاگره‌که پانتاییه‌کى گرتووه‌ته‌وه که له پانتایى ولایه‌تى "رود ئایلاند" زیاتره و زیاتر له 300 هه‌زار هێکتار زه‌وى ئاگرى گرتووه. له‌ماوه‌ى پێنج رۆژى رابردودا، به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه پیاوانى ئاگرکوژێنه‌وه به‌ش ناکه‌ن و که‌من، هه‌روه‌ها 175 هه‌زار که‌س پێویسته ماڵ و حاڵیان به‌جێبهڵێن.
هاوڵاتى نوسه‌رێکى خه‌ڵکى که‌رکوک ده‌ڵێت گفتوگۆى له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراقدا کردووه‌و پڕۆژه‌یه‌کى بۆ چاره‌سه‌رى دۆخى که‌رکوک ئاماده ده‌کات. له وتارێکدا که بۆ به‌شى بیروراى "هاوڵاتى" ناردووه، له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج، نوسه‌رو روناکبیر ده‌ڵێت:"گفتوگۆم به‌ته‌له‌فون له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراقدا کردووه ماوه‌یه‌ک باسى بار‌و دۆخى که‌رکوکمان کرد، ئه‌و رون ره‌وان وتى خه‌ڵکێک له سه‌ره‌وه دژى ئیداره‌ى ئێستاى که‌رکوک خۆ نیشان ده‌ده‌ن و ژێر به ژێریش هه‌موو شتێک به یه‌که‌وه ده‌که‌ن". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" پڕۆژه‌یه‌کى بۆ که‌رکوک هه‌یه، یان رونتر ئه‌و ده‌یه‌وێت بار‌و دۆخى که‌رکوک چاکبکاته‌وه ، بۆ ئه‌مه‌ش دیاره به‌رنامه‌و هه‌نگاوى خۆى هه‌یه". ده‌قى وتاره‌که‌ى له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: ده‌کرێت خه‌ونێکمان هه‌بێت له‌تیف فاتیج فه‌ره‌ج له‌م رۆژانه‌ى پێشودا گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمارا به ته‌له‌فون ماوه‌یه‌ک باسى بار‌و دۆخى که‌رکوکمان کرد ، ئه‌و رون ره‌وان وتى خه‌ڵکێک له سه‌ره‌وه دژى ئیداره‌ى ئێستاى که‌رکوک خۆ نیشان ده‌ده‌ن و ژێر به ژێریش هه‌موو شتێک به یه‌که‌وه ده‌که‌ن ، هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌ش کرد که ئه‌و پڕۆژه‌یه‌کى بۆ که‌رکوک هه‌یه، یان رونتر ئه‌و ده‌یه‌وێت بار‌و دۆخى که‌رکوک چاکبکاته‌وه ، بۆ ئه‌مه‌ش دیاره به‌رنامه‌و هه‌نگاوى خۆى هه‌یه . که‌رکوک پێویستى به قوڵکردنه‌وه‌ى گیانى پێکه‌وه ژیان و ئاشتکردنه‌وه‌ى خه‌ڵکه‌که‌یه له گه‌ڵ یه‌کتر ، هه‌ڵبه‌ت که‌سانێک و وڵاتانێک هه‌ن به‌و پێکه‌وه ژیانى ئاشتیانه‌و پێکه‌وه هه‌ڵکردنه ده‌هرى ده‌بن و هه‌موو شت ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مه سه‌ر نه‌گرێت ،رقه‌که‌ش ته‌نها له کورده‌و که‌سى تر نا ، ئێ دیاره به‌رپرسانى کوردیش له‌ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارێتیاندا له که‌رکوک ئه‌وه‌نده ناجۆرى و نارێکیان کردوه ، ئێستا چاره‌سه‌رکردن و راستکردنه‌وه زۆرى گه‌ره‌ک ، ئه‌مه له کاتێکا که ئێستا له‌مپه‌رى زۆریش هه‌ن له به‌رده‌م چاه‌سه‌ر کردنى کێشه‌کاندا . چاره‌سه‌رى پرسى که‌رکوک جگه له ماده‌ى 140و له چوار چێوه‌ى ده‌ستورى عیراقی‌دا ، گه‌ڕانه به دواى هاوبه‌شى له نێوان پێکهاته‌کاندا ، که‌رکوک ده‌بێت ببێته شارى هاوڵاتیه‌کانى ، به‌مه‌ش ئه‌و رقه‌له یه‌کتر که سیاسیه‌کان رۆڵیان هه‌یه له گه‌شه کردنیدا به‌ره به‌ره له نێو ده‌چێت ، یانى له برى ئه‌و رقه پێویسته هه‌ر که‌رکوکیه‌ک خه‌ونێکى باشترى هه‌بێت بۆ سبه‌ینێ ، خه‌ونى باشتر به‌و مانایه‌ى خه‌ونى ده‌سته‌یه‌ک هه‌وڵى سڕینه‌وه‌ى خه‌ونى ده‌سته‌یه‌کى تر نه‌بێت ، ئه‌وه‌ى تا ئێستا وایه ، یان به‌و جۆره گوزارشتى لێده‌کرێت . من له قسه‌کانى سه‌رۆک کۆمار‌دا ئه‌وه‌م خوێنده‌وه که بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆژه‌و به‌رنامه‌کانى بۆ که‌رکوک سه‌ر بگرن پێویستى به هاوکاریه ، هاوکارى به ماناى له گه‌ڵ بوون نا که بڕوام وایه ئه‌وه‌ش زۆر ئاساییه ، هاوکارى به ماناى تێکنه‌دانى به‌رنامه له یه‌کتر ، ئه‌و باسى رۆڵى هه‌ندێ که‌سى کرد له تێکدانى به‌رنامه‌دا ، ئه‌مه‌ى بۆ ئه‌وه وت که ناکرێت بۆ پرسى که‌رکوک هه‌ر تاقمه‌و به جۆرێک کار بکه‌ن ، به‌شێکى زۆرى کاره‌کانیش دژایه‌تى کردنى یه‌کتر بێت . لێره‌دا یان ره‌ش یان سپى نیه ، وه‌ک ئه‌وه‌ى به‌شێک له سیاسیه‌کان به‌و جۆره کار ده‌که‌ن ، له گفت و گۆو دانیشتنا هه‌میشه هاوبه‌شى ده‌دۆزرێته‌وه ، ئه‌مه خاڵێکى ئه‌رێنیه بۆ ئه‌وه‌ى له قۆناغى گوێزه‌ره‌وه‌دا کارى له سه‌ر بکه‌ین .
هاوڵاتى سه‌نته‌رى میترۆ رایگه‌یاند، زۆینه‌ى ره‌هاى ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ى که له خۆپیشاندانه‌کاندا ده‌ستبه‌سه‌رکراون به‌شداربوى خۆپیشاندان نه‌بوون و به‌ئه‌رکى روماڵکردنى خۆپیشاندان هه‌ستاون، ده‌شڵێت، "ده‌بێت لێپرسینه‌وه له خاوه‌ن بڕیاره‌کانى هێزى ئاسایشى ناوخۆ بکرێت". سه‌نته‌رى میترۆ بۆ داکۆکى له مافى رۆژنامه‌نوسان له رونکردنه‌وه‌یه‌کدا بڵاویکرده‌وه، له رۆژانى رابردوو، له‌گه‌ڵ ده‌سپێکردنى ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له هه‌رێمى کوردستان و له چه‌ند بۆنه‌یه‌کى هاوشێوه‌ى تریش، "چه‌ندین به‌رپرسى حکومى و حزبى په‌یوه‌ندى به سه‌نته‌رى میترۆوه ده‌که‌ن، وه‌ک ره‌خنه گرتن پێمان ده‌ڵێن، ئێوه جیاوازى له نێوان رۆژنامه‌نوس وچالاکوانى مه‌ده‌نى ناکه‌ن، ده‌ڵێن، ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ى ئێوه به‌رگرییان لێده‌که‌ن وه‌ک به‌شداربوى خۆپیشاندانى بێ مۆڵه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر کراون نه‌ک وه‌ک رۆژنامه‌نوس". سه‌نته‌رى میترۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، زۆینه‌ى ره‌هاى ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ى که ده‌ستبه‌سه‌ر کراون به‌شداربوى خۆپیشاندان نه‌بون و به‌ئه‌رکى روماڵکردنى خۆپیشاندان هه‌ستاون. هاوکات، باسى له‌وه‌شکردوه، وه‌ک مافێکى بنه‌ڕه‌تی، که په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان زامنیان کردوه، رۆژنامه‌نوس وه‌ک هه‌ر چین وتوێژێکى کۆمه‌ڵگا بۆى هه‌یه ئازادانه به‌شدارى خۆپیشاندانى ئاشتییانه بکات. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان روونکردووه‌ته‌وه که له یاساى رێکخستنى خۆپیشاندانى هه‌رێم هیچ ماده‌یه‌کى تیا نییه ئه‌و مافه له رۆژنامه‌نوس زه‌وت بکات." جا ئه‌و خۆپیشاندانه بۆ مافه پیشه‌ییه‌کانى خۆى بێت، یان دژ به‌به‌زاندنى سنورى هه‌رێمى کوردستان بێت، یان بۆ پاراستنى ژینگه". سه‌نته‌رى میترۆ ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که " ده‌بێت لێپرسینه‌وه له خاوه‌ن بریاره‌کانى هێزى ئاسایشى ناوخۆ بکرێت که له‌برى ئه‌وه‌ى فه‌راهه‌مهێنه‌رو پارێزه‌رى مافى خۆپیشاندانى هێمنانه‌بن فه‌رمان ده‌ده‌ن، به زه‌بروزه‌نگ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گردبونه‌وه‌ى مه‌ده‌نى و خۆپیشاندانى ئاشتیخوازانه بکرێت".
هاوڵاتى روانگه‌ى سورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ گروپه چه‌کداره‌کانى نزیک له تورکیا پێگه‌ى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) له‌ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى گرێ سپى له باکورى پارێزگاى ره‌قه تۆپباران ده‌که‌ن. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22ى ئابى 2020 روانگه‌ى سورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ له راگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه ئه‌مڕۆ میلیشیا چه‌کداره‌کانى نزیک له تورکیا چه‌ندینجار پێگه‌ى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده)یان له ناوچه‌کانى هه‌رێمى گرێ سپى له باکورى پارێزگاى ره‌ققه تۆپباران کردوه و ئۆپۆزسیۆنى سوریا به پشتیوانى تورکیا به‌رده‌وامه له کۆکردنه‌وه‌ى هێز له‌و ناوچه‌یه‌دا. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو له‌سه‌ره‌تاى راگرتنى هێرشه‌کان و ئه‌نجامدانى ئاگربه‌ست له نێوان هێزه‌کانى تورکیا و هه‌سه‌ده، تورکیا زیاتر له شه‌ش هه‌زار که‌ره‌سته و جبه‌خانه‌ى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى ناوچه‌ى گرێ سپى کردووه. گروپه چه‌کداره‌کانى نزیک له تورکیا به پشتیوانى راسته‌وخۆى سوپاى تورکیا و فڕۆکه جه‌نگیه‌کانى ئه‌و وڵاته، به‌شێک له خاکى رۆژئاڤاى کوردستان و باکورى سوریایان کۆنتڕۆڵکردوه، دوایین هێرشییان بۆ سه‌ر رۆژئاڤاى کوردستان مانگى ئه‌یلولى ساڵى رابردو بو، که به‌هۆیه‌وه سه‌دان هاوڵاتى و شه‌ڕڤان شه‌هیدبون و هه‌زارانى دیکه‌ش برینداربوون.