دوای گەڕانەوەی لە ئەمریکا کازمی گەیشتە بەسڕە کە گرژی تێیدا سەری ھەڵداوە

5 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دوای گەڕانەوەی لە واشنتۆن ئێوارەی شەممە گەیشتە بەسرە، ئەوەش بۆ بەدواداچوونی گرژیەکانی پاریزگاکەو بە ئامانجگرتنی چالاکوانەکان لە لایەن میلیشیاکانەوە.
كازمی بە سەرۆكایەتی تیمێكی ئەمنی گەیشتە پارێزگای بەسرە كە چەند رۆژێكە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دژی كوشتنی چالاكوانانی خۆپیشاندانەكان تێیدا سەریهەڵداوەتەوە کە تێیدا نووسینگەی پەرلەمانی عێراق لە بەسرە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێنرا.
لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا رووداوەكانی كوشتنی خۆپیشاندەران و چالاكوانان لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەوە لە بەسرە زیادبوون. دواترینی ئەو رووداوانەش كوشتنی ژنە پزیشكێكی چالاكوان بوو بە ناوی ریهام یەعقووب و ئافرەتێكی دیكەی یاوەری کە چوارشەممەی رابردوو 19ـی ئابی 2020 لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەوە تەقەیان لێکرا.
بەپێی حكومەتی عێراق لە سەرەتای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەكان لەو وڵاتە لە مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی 2019وە تاوەکو ئێستا بەلایەنی كەمەوە 565 خۆپیشاندەر و چالاكوان و كارمەندی ئەمنی بەهۆی خۆپیشاندان و لێكەوتەكانی گیانیان لەدەستداوە، ژمارەیەك لەو لە چالاكوانە كوژراوانەش بە گوللـەی چەكدارانی نەناسراو كوژراون.
مستەفا کازمی، سێشەممەی رابردوو 18ی ئابی 2020 بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت بۆ دەستپێکردنی گەڕی دووەمی دانوستاندنی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریکا. کازمی و شاندی یاوەری لەو سەردانەدا بە بەهای نزیكەی 8 ملیار دۆلار رێككەوتنیان لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی ئەمریكی واژۆكرد.
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەواشنتنەوە بڕیاری دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری پۆلیسی بەسرە و چەند فەرماندەیەکی ئەمنی دەرکرد. بەھۆی تیرۆرکردنی ریهام یەعقووب.
