وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: 857 که‌س چاکبوونه‌ته‌وه
523 که‌سى دیکه تووشى کۆرۆنا بوون و 17 دیکه گیانیان له‌ده‌ستدا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، ئامارى 24 کاتژمێرى رابردووى بڵاوکرده‌وه که 17 که‌سى دیکه به کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 523 که‌سى دیکه تووشى په‌تاکه بوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه 28 هاووڵاتى دیکه که‌ره‌نتین کراوون و 3 هه‌زار و 731 پشکنینى دیکه کراوون و له‌و ژماره‌یه‌ش، 523 که‌س تووشى کۆرۆنا بوون و194یان له هه‌ولێر، 189 له دهۆک، 98 له سلێمانى و 31 له گه‌رمیان و 11شیان له هه‌ڵه‌بجه‌ن.
هه‌روه‌ها هاتووه: 857 که‌س چاکبوونه‌ته‌وه، که 575یان له سلێمانی، 215یان هه‌ولێر و 36یان له گه‌رمیانن.
هاوکات 17 که‌سى دیکه گیانیان له‌ده‌ستداوه که 10 که‌س له هه‌ولێر، شه‌ش که‌س له سلێمانی، یه‌ک که‌س له هه‌ڵه‌بجه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار