نرخی تمەن گەیشتووەتە نزمترین ئاستی مێژوویی خۆی

8 كاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ شەممە یەک دۆلار ١١٠ هەزار تمەنی تێپەڕاند، کە بەرزترین ئاستی نرخی دۆلاری ئەمریکییە لە بەرامبەر تمەن.
ئەمڕۆ شەممە یەک دۆلار بە 108 هەزار 500 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت کە بەرزترین ئاستی نرخی دۆلاری ئەمریکییە لە بەرامبەر تمەن.
لە سەروبەندی گەڕانەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران، لە بازاڕی ئازادی ئێران یەک دۆلار بە ١١٠ هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەروەها نرخی دیزاینە نوێیەکەی دراوەکە بەناوی "ئیمامی" ١١١ ملیۆن تۆمانی تێپەڕاندووە. هەروەها نرخی یۆرۆ گەیشتە نزیکەی ١٣٠ هەزار تۆمان.
هاوکات ڕێژەی هەڵاوسان لە مانگی ئەیلولدا زیاتر لە 45% بووە، بە پێی ئاماری ناوەندی ئاماری ئێران، لەم مانگەادا ڕێژەی هەڵاوسانی ماڵەکانی وڵات لە سەدا ٤٥.٣ بووە.
شەوی رابردوو، ئەنجوومەنی ئاسایش پرۆژەیەکی پێشنیازکراوی چین و رووسیای رەتکردەوە کە داوای کردبوو سەپاندنەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران دوابخرێت بۆ ئەوەی بوار بۆ گفتوگۆی زیاتر لەسەر بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران بڕەخسێت.
پێشنیازەکە دەنگی نەهێنا و بەوپێیەش لە رۆژی یەکشەممەوە گەمارۆ تووندەکانی وڵاتانی رۆژئاوایی لەسەر ئێران دەسەپێندرێنەوە.
ئەوەش کاریگەری لەسەر دابەزینی زیاتری بەهای تمەن بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی داناوە. لە ماوەی یەک هەفتەدا نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن بە رێژەی 5.5٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

