به‌رپرسى پارتى له هه‌ڵه‌بجه: ته‌قه‌مان به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا کردووه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌رپرسى لقى 12ى پارتى له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، شه‌وى رابردو ژماره‌یه‌ک که‌س به چه‌که‌وه هێرشیانکردوه‌ته سه‌ر باره‌گه‌که‌یان و له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌کانى باره‌گاش وه‌ڵامیان دراوه‌ته‌وه‌و ته‌قه‌یان به‌سه‌ردا کردوون و ده‌شڵێت:"ئه‌وه‌ى دوێنێ رویدا هێرشى چه‌کدارى بو بۆسه‌ر فه‌رمانگه‌کانى حکومه‌ت و باره‌گاى پارتى نه‌ک خۆپیشاندان".
به‌سام عه‌لی، به‌رپرس لقى 12ى پارتى له هه‌ڵه‌بجه له کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، کاتژمێر 11:15 خوله‌کى شه‌وى رابردوو هێرشکراوه‌ته سه‌ر باره‌گاکه‌یان و له‌سه‌ره‌تادا دانیان به‌خۆداگرتووه بۆ ئه‌وه‌ى کێشه‌که گه‌وره‌تر نه‌بێت، به‌ڵام "کاتژمێر 12:00 له‌چوارلاوه دوباره ته‌قه‌مان لێکراوه‌ته‌وه و له‌و کاته‌دا پاسه‌وانه‌کانى باره‌گاش به‌مه‌به‌ستى بڵاوه‌کردن ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا کردوه، به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ که‌سێک بریندارببێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ته‌نها باره‌گاى پارتى له هه‌ڵه‌بجه کراوه‌ته ئامانج، له‌کاتێکدا "پارتى له‌م پارێزگایه‌دا هیچ ده‌سه‌ڵاتێکى ئیدارى له‌ژێرده‌ستدا نیه و له‌زۆرێک له حاڵه‌ته‌کانیشدا گه‌یه‌نه‌رى داخوازییه‌کانى شاره‌که بون به به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتى بڕیاردانى هه‌رێمى کوردستان".
