میلیشیاکانى تورکیا پێگه‌ى شه‌رڤانان له گرێ سپى تۆپباران ده‌که‌ن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
روانگه‌ى سورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ گروپه چه‌کداره‌کانى نزیک له تورکیا پێگه‌ى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) له‌ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى گرێ سپى له باکورى پارێزگاى ره‌قه تۆپباران ده‌که‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22ى ئابى 2020 روانگه‌ى سورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ له راگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه ئه‌مڕۆ میلیشیا چه‌کداره‌کانى نزیک له تورکیا چه‌ندینجار پێگه‌ى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده)یان له ناوچه‌کانى هه‌رێمى گرێ سپى له باکورى پارێزگاى ره‌ققه تۆپباران کردوه و ئۆپۆزسیۆنى سوریا به پشتیوانى تورکیا به‌رده‌وامه له کۆکردنه‌وه‌ى هێز له‌و ناوچه‌یه‌دا.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو له‌سه‌ره‌تاى راگرتنى هێرشه‌کان و ئه‌نجامدانى ئاگربه‌ست له نێوان هێزه‌کانى تورکیا و هه‌سه‌ده، تورکیا زیاتر له شه‌ش هه‌زار که‌ره‌سته و جبه‌خانه‌ى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى ناوچه‌ى گرێ سپى کردووه.
گروپه چه‌کداره‌کانى نزیک له تورکیا به پشتیوانى راسته‌وخۆى سوپاى تورکیا و فڕۆکه جه‌نگیه‌کانى ئه‌و وڵاته، به‌شێک له خاکى رۆژئاڤاى کوردستان و باکورى سوریایان کۆنتڕۆڵکردوه، دوایین هێرشییان بۆ سه‌ر رۆژئاڤاى کوردستان مانگى ئه‌یلولى ساڵى رابردو بو، که به‌هۆیه‌وه سه‌دان هاوڵاتى و شه‌ڕڤان شه‌هیدبون و هه‌زارانى دیکه‌ش برینداربوون.
