مه‌سرور بارزانی بۆ خۆپیشانده‌ران: سووتاندنى موڵکى گشتى ده‌چێته خانه‌ى تاوانه‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌کانده‌وه رایگه‌یاند خۆپیشاندانى ئاشتییانه مافى هاووڵاتییانه و سووتاندنى موڵکى گشتى ده‌چێته خانه‌ى تاوانه‌وه.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که:
*له په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا له گه‌ڵ پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بارودۆخى پارێزگاکه تاوتووێ ده‌کات*
• سه‌رۆکى حکومه‌ت :
ئه‌نجامدانى خۆپێشاندان به شێوه‌یه‌کى ئاشتیانه و شارستانیانه مافى هاووڵاتییانه ، به‌ڵام سووتاندن و تێکدانى موڵک و ماڵى گشتى و هاووڵاتییان ، ده‌چێته خانه‌ى تاوان و پێویسته ڕێکارى یاسایى به‌رامبه‌ر ئه‌نجامده‌رانى بگیرێته‌به‌ر.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 2020/8/23 مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا له گه‌ڵ ئازاد تۆفیق پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه، بارودۆخى ده‌ڤه‌ره‌که‌ى له ڕووى ته‌ندروستى و خزمه‌تگوزارییه‌وه تاووتوێ کرد.
سه‌رۆکى حکومه‌ت نیگه‌رانیى قووڵى خۆى به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاژاوه و پشێوى و هێرشکردنه سه‌ر داموده‌زگاکانى حکومى و موڵک و ماڵى گشتى و هاووڵاتییان ده‌ربڕى که دوێنێ هه‌ندێک که‌س له ژێر ناوى خوپێشاندانه‌وه له هه‌ڵه‌بجه و چه‌ند ناوچه‌یه‌کى دیکه ئه‌نجامیاندا.
سه‌رۆکى حکومه‌ت ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که ئه‌نجامدانى خۆپێشاندان به شێوه‌یه‌کى ئاشتیانه و شارستانیانه مافى هاووڵاتییانه ، به‌ڵام سووتاندن و تێکدانى موڵک و ماڵى گشتى و هاووڵاتییان ، ده‌چێته خانه‌ى تاوان و پێویسته ڕێکارى یاسایى به‌رامبه‌ر ئه‌نجامده‌رانى بگیرێته‌به‌ر .
له ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى په‌یوه‌ندییه‌که‌دا ، گفتوگۆ ده‌رباره‌ى دوو پڕۆژه‌ى گرنگ له سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه کرا که یه‌کێکیان پڕۆژه‌ى پردى (تووه‌قوت)ه که له لایه‌ن وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانکردنه‌وه و نیشته‌جێکردن ئه‌نجام ده‌ده‌رێت ، هه‌روه‌ها (ناوچه‌ى پیشه‌سازى خۆراک) که ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان ئه‌نجامى ده‌دات . هه‌ردوو پڕۆژه‌که‌ش له قۆناخى کۆتایى ئاماده‌کارییدان و له ماوه‌یه‌کى نزیکدا دواى رێکاره ئیدارییه‌کان، به‌ردى بناغه‌ى ھه‌ردوو پڕۆژه‌که داده‌نرێت.
دۆخى ته‌ندروستى سنوورى پارێزگاکه و هه‌نگاوه‌کانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤاپرۆسى کۆرۆنا، لایه‌نێکى دیکه‌ى گفتوگۆى په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که بوون .
رۆژى یه‌کشه‌ممه مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌کانى هه‌ڵه‌بجه و سووتاندنى بیناى حکومى له‌و شاره له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیى له‌گه‌ڵ پارێزگارى ئه‌و شاره‌دا کرد و رایگه‌یاند،
مه‌سروور بارزانى له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا ئاماژه‌ى به‌وه داوه، پێویسته رێکارى یاسایى به‌رامبه‌ر به‌و که‌سانه بگیرێته‌به‌ر که موڵک و ماڵى گشتییان سووتاندووه و تێکداوه.
