بڕینى موچه سه‌رۆکى حکومه‌ت و جێگر‌و وه‌زیرى دارایى ده‌باته په‌رله‌مان

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان له نوسراوێکدا داواى بانگهێشتکردنى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، جێگرى و وه‌زیرى دارایى و ئابورى ده‌که‌ن بۆ بڕیارى سه‌رله‌نوێ بڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان.
ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان له نوسراوێکدا که ئاڕاسته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستانیان کردوه، ئاماژه‌یان به‌وه‌کردوه، "پاڵپشت به هه‌ردو بڕگه‌ى 68 و 69ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان داواى دانیشتنێکى تایبه‌ت به پرساندنى سه‌رۆک، جێگر و وه‌زیرى دارایى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ین، بۆ بڕیارى سه‌رله‌نوێ بڕینى موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان که له 17-8-2020 بڕیاره‌که دراوه به‌بێ ئه‌وه‌ى پاڵپشت بێت به‌هیچ یاسا و بڕیارێکى په‌رله‌مانى کوردستان".
هه‌روه‌ها داواى روونکردنه‌وه ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ى کابینه‌ى نۆیه‌م که موچه‌ى مانگى شوبات و ئازار له‌سه‌دا 21ى موچه له فه‌رمانبه‌ران بڕدراوه و ده‌شڵێن:" شه‌فافیه‌ت نیه له داهاته‌کانى ناوخۆ و خاڵه گومرگییه‌کان و نرخى نه‌وتیش له بازاڕه‌کاندا به‌رزبوه‌ته‌وه و حکومه‌تى عێراقیش بڕى 320 ملیار دینارى ره‌وانه کردووه".
