ئاگره‌که‌ى کالیفۆرنیا کۆنتڕۆڵ نه‌کراوه‌و هه‌زاران که‌س بێ ماڵ و حاڵ بون

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌دان ئاگر له ویلایه‌تى کالیفۆرنیاى ئه‌مریکا به‌رده‌وامه له فراوانبون و پانتاییه‌کى زۆرى دارستانه‌کانى ئه‌و ویلایه‌ته‌یان گرتووه‌ته‌وه که به 300 هه‌زار هێکتار زه‌وى خه‌مڵێندراوه‌و چه‌ند که‌سێک گیانیانله‌ده‌ستداوه و ده‌یان هه‌زار که‌سیش ماڵ و حاڵى خۆیان جێهێشتووه.
ئه‌و سه‌دان ئاگره‌ى کالیفۆرنیا به‌هۆى 11 هه‌زار هه‌وره‌تریشقه‌وه که‌وتونه‌ته‌وه و له هه‌فته‌ى رابردوه‌وه تائێستا به‌رده‌وامن و له گه‌شه‌سه‌ندن و به‌رفراوانبونیشدایه، له مێژووى ویلایه‌ته‌که‌شدا ئاگرى له‌و جۆره‌ى نه‌بووه.
میدیاکانى ئه‌مریکا بڵاویانکردوه‌ته‌وه، تائێستا شه‌ش که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 43 ئاگرکوژێنه‌وه برینداربوون و زیاتر له 500 خانوو سوتاون، ئاگره‌که پانتاییه‌کى گرتووه‌ته‌وه که له پانتایى ولایه‌تى "رود ئایلاند" زیاتره و زیاتر له 300 هه‌زار هێکتار زه‌وى ئاگرى گرتووه.
له‌ماوه‌ى پێنج رۆژى رابردودا، به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه پیاوانى ئاگرکوژێنه‌وه به‌ش ناکه‌ن و که‌من، هه‌روه‌ها 175 هه‌زار که‌س پێویسته ماڵ و حاڵیان به‌جێبهڵێن.
