ئه‌مریکا بنکه‌ى سه‌ربازیى تاجیى راده‌ستى عێراق کرده‌وه
"که‌لوپه‌ل و خه‌رجییه‌کانى بنکه‌که به‌هاکه‌ى ده‌گاته 347 ملیۆن دۆلار"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هێزه‌کانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى دژبه رێکخراوى تیرۆرستیى داعش که ئه‌مریکا فه‌رمانده‌یى ده‌کات، بنکه‌کانى مه‌شق و راهێنانى خۆى له سه‌ربازگه‌ى تاجى له به‌غدا راده‌ستى عێراق کرده‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 23ى ئاب، هێزه‌کانى "ورى پۆڵایین" له‌ناو هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژبه رێکخراوى تیرۆرستیى داعش له به‌یاننامه‌یه‌کدا راگه‌یاند که بنکه‌ى تایبه‌ت به خۆى له سه‌ربازگه‌ى تاجى له باکورى به‌غدا راده‌ستى هێزه ئه‌منییه‌کانى عێراق کردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاشکراشیکردوه که کۆى ئه‌و که‌لوپه‌ل و بنکه‌یه‌ى راده‌ستى عێراق کردووه‌ته‌وه، به‌هاکه‌ى ده‌گاته 347 ملیۆن دۆلار.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار