هاوڵاتى له شارى سلێمانى 300 ژن له که‌مپه‌ینێکدا کۆبوونه‌وه و ده‌نگى خۆیان کرده یه‌ک بۆ هه‌ڵووه‌شانه‌وه‌ى بڕیارى سزاى سه‌ر "زارا محه‌مه‌دی"،و یاداشتێک به واژۆى خۆیان پێشکه‌شى کونسوڵخانه‌ى وڵاتان له هه‌رێم بکه‌ن. نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20ى ئابى 2020 له کافتریاى ئه‌منه‌سووره‌که له شارى سلێمانی، له‌لایه‌ن (کۆبه‌ندى ژنان ده‌توانن)، ئه‌نجامى که‌مپه‌ینێک بۆ هه‌ڵووه‌شاندنه‌وه‌ى سزاى سه‌ر زاراموحه‌مه‌دى له ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان که له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى ئێران-ه‌وه، سزاى 10 ساڵ زیندانى به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، ڕاگه‌یه‌ندرا. ڕێکخه‌رانى که‌مپه‌ینه‌که 300 واژۆى که‌سایه‌تى و چالاکوانان و ڕێکخراو-یان به شێوه‌ى مه‌یدانى کۆکردووه‌ته‌وه و بڕیاره هه‌فته‌ى داهاتوو (کۆبه‌ندى ژنان ده‌توانن)، واژۆکان هاوپێچ له‌گه‌ڵ یاداشتێک، پێشکه‌شى هه‌ر یه‌ک له کۆنسوڵخانه‌ى ئێران، سه‌رجه‌م کونسوڵخانه‌کانى وڵاتان له هه‌رێمى کوردستان، سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکات. یاداشته‌که‌دا له‌لایه‌ن له‌نیا جه‌مال خوێندرایه‌وه، داواکراوه، که به زووترین کات ئه‌و بڕیاره‌ى دادگاى ئێران هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و زارا محه‌مه‌دى ئازادبکرێت، چونکه ئه‌و "بڕیاره نادادپه‌روه‌رییه و پێچه‌وانه‌یه له گه‌ڵ هه‌موو به‌ها مرۆییه‌کان". هه‌ر له یاداشته‌که‌دا هاتووه، که مافى قسه‌کرن و نووسین به زمانى دایک یه‌کێکه مافه بنچینه‌یه‌کانى مرۆڤ و به ڕوونى له ماده‌ى( 2،19،27و 300) ى په‌یماننامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و مافه مه‌ده‌نى و سیاسییه‌کاندا دانیپێدانراوه، به‌ڵام ئه‌م کاره‌ى دادگاى ئێران پێچه‌وانه‌ى یاساکان و په‌یمانى نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه. زارا محه‌مه‌دی، چالاکوانێکى شارى سنه‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان و ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نۆژینه و مامۆستاى زمانى کوردییه، له‌لایه‌ن دادگاى ئێرانه‌وه به تۆمه‌تى فێرکردنى زمانى کوردى بۆ منداڵان سزاى 10 ساڵ زیندانى به سه‌ردا سه‌پێنراوه.
هاوڵاتى وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد بودجه‌یه‌کى تایبه‌ت ته‌رخانکراوه و سه‌رۆکى حکومه‌ت ره‌زامه‌ندى له‌سه‌رداوه "بۆ هاندان و دابه‌شکردنى به‌سه‌ر پزیشک و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و فه‌رمانبه‌ران که به‌شداربون له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆڕۆنا". سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند که سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر بودجه‌یه‌ک داوه و یه‌کشه‌ممه‌ى داهاتوو ده‌خرێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه‌و وتیشى:" بۆ هاندان و دابه‌شکردنى به‌سه‌ر پزیشک و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و فه‌رمانبه‌ران که به‌شداربون له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆڕۆنا". وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان راشیگه‌یاند، 849 که‌س به ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و تا ئێستا 265 هه‌زار پشکنینیان ئه‌نجامداوه. هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد له ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوو زۆرترین پشکنینى ڤایرۆسى کۆڕۆنا ئه‌نجامدراون که زیاتر له پێنج هه‌زارو300 پشکنین بوه و له‌و ژماره‌یه 483 توشبوى نوێ تۆمار کراون و 325 حاڵه‌تى چاکبونه‌وه هه‌بوه له‌گه‌ڵ 24 گیان له‌ده‌ستدان، به‌ڵام" به‌کۆى گشتى حاڵه‌ته‌کانى گیان له‌ده‌ستدان به کۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته 849 که‌س". هاوکات وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، "باڵانسى ئاسایى کردنه‌وه‌ى ژیان و کردنه‌وه‌ى شوێنه‌کان به دڵنیاییه‌وه گرنگه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش گرنگه هاوڵاتیان پابه‌ندى مه‌رجه‌کانى ته‌ندروستى و رێنماییه‌کان بن".
هاوڵاتى فراکسیۆنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى عێراق، دژایه‌تى خۆیان بۆ مانه‌وه‌ى بزووتنه‌وه‌که‌یان له حکومه‌تى هه‌رێم راگه‌یاند و داواى کشانه‌وه‌ى ده‌که‌ن و ده‌شڵێن:" به‌شدارى گۆران بوه‌ته هۆى ئیحراجییه‌کى گه‌وره‌ى ئێمه به‌رامبه‌ر به ده‌نگده‌رانمان ". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20ى ئابى 2020 فراکسیۆنى گۆڕان له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند، وا بۆ جارێکى تر ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمى کوردستان سه‌ره‌ڕاى ناردنى 320 ملیار دینار له به‌غدا و سه‌ربارى فرۆشتنى نه‌وت و داهاتى ناوخۆ بێ ناردنى یه‌ک دینار و یه‌ک به‌رمیل نه‌وت بۆ به‌غدا، جارێکى تر دواى دواکه‌وتنى زیاتر له چل ڕۆژ، ده‌ستى برده‌وه بۆ بڕینى موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێم. فراکسیۆنه‌که راشیگه‌یاندووه، که هه‌موو ئه‌مانه‌ش له کاتێکدایه که "تا ئێستا نه داهاتى نه‌وت، نه داهاتى ناوخۆى هه‌رێم (داهاتى ده‌روازه سنورییه‌کان و باج و رسومات) شه‌فاف نین و، به‌پێى زانیارییه‌کانمان هه‌ریه‌ک له‌م داهاتانه زۆر زیاترن له‌و بڕه‌ى ڕاگه‌یه‌نراوه". هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم تۆمه‌تبار ده‌که‌ن که به هۆى به‌رده‌وام بونى له هه‌نگاوه "چه‌وته‌کانى رابردوى" نه‌ک هه‌ر ناتوانێ ئه‌رکه‌کانى به‌رامبه‌ر هاونیشتیمانیان جێبه‌جێ بکات، به‌ڵکو پێگه‌ى سیاسى و ده‌ستوریى هه‌رێمى له عێراق و به‌رامبه‌ر دراوسێکانى تا ئاستى وابه‌سته‌یى لاواز کردوه. و "هه‌رێم ناتوانێ ڕێکه‌وتنێکى دور مه‌ودا و یه‌کجارى له‌گه‌ڵ به‌غدا بکات که له به‌رژه‌وه‌ندیى خه‌ڵک دابێ". له به‌یاننامه‌که‌دا به راشکاوى باسى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌که‌ن که" ئه‌وه‌ى جێگاى نیگه‌رانیى قوڵى ئێمه و جه‌ماوه‌ره دڵسۆزه‌که‌مانه، ئه‌و به‌شدارییه شه‌رمنانه‌یه‌ى ئێستاى گۆڕانه له‌م ده‌سه‌ڵاته شکستخواردوه‌ى هه‌رێم و، ده‌سته‌وه‌ستان و بێده‌نگیى نوێنه‌ره‌کانێتى له‌ناو حکومه‌تدا له به‌رامبه‌ر ئه‌جێندا دژه خه‌ڵکه‌که‌ى ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم". ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌نراوه، "ئه‌م دۆخه‌ى ئێستاى گۆڕان جا چ له ته‌قلیدى کردنه‌وه‌ى که‌ره‌سته‌کانى حیزبایه‌تى و گوتاره ره‌سمییه‌که‌ى و، چ له شێوازى به‌شداریى له ده‌سه‌ڵات، بوه‌ته مایه‌ى نیگه‌رانى و توڕه‌ییه‌کى گه‌وره‌ى جه‌ماوه‌رى ناڕازى که جاران پشتیوانى سه‌ره‌کى بون لێی. هه‌مو ئه‌مانه‌ش بونه‌ته هۆى ئیحراجییه‌کى گه‌وره‌ى ئێمه به‌رامبه‌ر به ده‌نگده‌رانمان". هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، "ئه‌مانه هاوکاتن له‌گه‌ڵ داخورانى شه‌رعییه‌تى دامه‌زراوه‌کانى بڕیاردانى گۆڕان له ئه‌نجامى دواخستنى به‌رده‌وامى هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌کان و کۆنفڕانسى نیشتیمانیى گۆڕان". لێره‌وه و له روانگه‌ى به‌رپرسیارێتیمان به‌رامبه‌ر خه‌ڵکى کوردستان و جه‌ماوه‌رى ناڕازى و گۆڕانخوازان ، داوا ده‌که‌ین که: 1. به زوترین کات گۆڕان له‌م به‌شدارییه بێکاریگه‌ریه‌ى له ده‌سه‌ڵات بکشێته‌وه و روبکاته‌وه جه‌ماوه‌ره‌که‌ى و، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێز و که‌سایه‌تییه چاکسازیخوازه‌کانى دیکه‌ى هه‌رێم، دژى بێدادى و به‌رده‌وامیى گه‌نده‌ڵى و سه‌روه‌رنه‌بونى یاسا فشارى جدى دروست بکه‌نه‌وه. 2. به زوترین کات له‌ڕێى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى ناوخۆیی، شه‌رعییه‌ت بۆ سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌کانى گۆڕان بگه‌ڕێنرێته‌وه و نوێ بکرێنه‌وه. هه‌روه‌ها له‌ڕێى ئه‌نجامدانى کۆنفڕانسى نیشتیمانى دواى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌کان، گۆڕان کێشه گشتى و تایبه‌تییه‌کان بخاته ناو گفتوگۆى ئه‌ندام و دڵسۆزانى و، جارێکى تر به گوڕوتینێکى نوێوه درێژه به ئه‌رکه سه‌خته‌کانى له هه‌رێمى کوردستان بدات. فراکسیۆنى گۆڕان هۆشداریداوه، به‌پێچه‌وانه‌وه و گوێنه‌گرتن له‌و داواکاریانه که به دیدى ئێمه داواکاریى زۆرینه‌ى هه‌ره زۆرى بنکه‌ى جه‌ماوه‌ریى گۆڕان و شه‌قامه، له‌گه‌ڵ بڕیاربه‌ده‌ستانى ئێستاى گۆڕان ده‌مانگه‌یه‌نێته بنبه‌ست. ئێمه له فراکسیۆنى گۆڕان هه‌مومان به‌رده‌وامین له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى له هه‌ڵبژاردنه‌کانى 2018 بۆ به‌ده‌ستهێنانى متمانه‌تان داومانه و، دژى هه‌ر لادانێک ده‌بین له پره‌نسیپه بنچینه‌ییه‌کانى گۆڕان بۆ به‌دیهێنانى ژیانێکى که‌رامه‌تمه‌ندانه بۆ هاوڵاتیانى هه‌رێم و، به‌رده‌وامین له‌سه‌ر ئه‌و ئامانج و به‌ڵێنانه‌ى که له سه‌ره‌تاوه گۆڕان به خه‌ڵکى کوردستانى داوه.
هاوڵاتى سه‌رۆکى ئه‌مریکا ته‌وه‌رى سه‌ره‌کى کۆبونه‌وه‌که‌ى له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ئاشکراکرد که تایبه‌ته به‌کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانیان له‌ئه‌مریکا. ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 20ى ئابى 2020 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا، له وه‌ڵامى پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆکى کۆبونه‌وه‌که‌ى له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، که ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، رایگه‌یاند ''به‌ڕێژه‌یه‌کى به‌رچاو سه‌ربازانمان له عێراق کشانده‌وه." هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"له‌و جه‌نگه بێ مانا و بێ کۆتایه ده‌رده‌چین، له راستییدا نه‌ده‌بو له‌سه‌ره‌تاوه بچینه ئه‌وێ، چوون بۆ عێراق خراپترین بڕیاره له مێژوماندا درابێت، نه‌ده‌بو ولاته‌که‌مان هیچ له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بوایه". تره‌مپ دوپاتى کرده‌وه ئه‌مریکا هێزه‌کانى له وڵاتانى وه‌ک ئه‌فغانستان و سوریاوه کشاندوه‌ته‌وه و وتی: ''بیر له‌و روداوانه بکه‌نه‌وه که له کاتى کشانه‌وه سه‌ربازانمان له سنورى نێوان سوریا و تورکیا، رویاندا. هه‌موان وتیان ئه‌وه مه‌ترسیداره". مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق به‌سه‌ردانێک له‌واشنتنه، دوێنێش دواى گه‌یشتنى بۆ ئه‌و وڵاته مایک پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، واشنتن بڕیاریداوه 204 ملیۆن دۆلار وه‌ک هاوکارى مرۆیى پێشکه‌شى عێراق بکات و باسى له‌وه‌شکرد تا ئێستا 780 ملیۆن دۆلار هاوکارى به‌غدادیان کردووه.
هاوڵاتى کۆمپانیاى فڕۆکه‌وانیى "کانتاس"ى ئوسترالى رایگه‌یاند، له‌ئێستاوه تا نزیکه‌ى یه‌ک ساڵى دیکه، ناتوانێت گه‌شتى ئاسمانیى رێکبخات که به‌هۆى کۆرۆناوه نزیکه‌ى دوو ملیار دۆلار زیانى به‌رکه‌وت. کۆمپانیاى فڕۆکه‌وانیى "کانتاس" نزیکه‌ى شه‌ش هه‌زار کارمه‌ندى دورخستوه‌ته‌وه و نزیکه‌ى 20 هه‌زارى دیکه‌ش ناچارکراون مۆڵه‌تى بێ موچه وه‌ربگرن. ئالان گوێس به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێکارى گروپى "کانتاس" رایگه‌یاند، چه‌ند مانگى که‌مى رابردوو خراپترین بووه له مێژووى کارکردنى کۆمپانیاکه‌یاندا، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: "کاریگه‌رى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ به‌سه‌ر کۆمپانیاکانى فڕۆکه‌وانییه‌وه ئاشکرایه، کاریگه‌رییه‌که تێکشکێنه‌ره و بۆ زۆرێک له‌و کۆمپانیایانه بابه‌تى مه‌رگ و ژیانه".
هاوڵاتى وته‌بێژى سوپاى نیشتیمانى لیبیا رایگه‌یاند، سوپاکه‌یان ئاماده‌یه بۆ رزگارکردنى لیبیا له‌ده‌ستى تورکیا که پلانى داناوه بۆ داگیرکردنى به‌شى رۆژئاوا. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20ى ئابى 2020 ئاژانسى سکاى نیوز بڵاویکرده‌وه که ئه‌حمه‌د مسمارى وته‌بێژى سوپاى نیشتیمانى لیبیا رایگه‌یاند، سوپاکه‌یان ئاماده‌یه بۆ رزگارکردنى لیبیا له‌ده‌ستى تورکیا. وته‌بێژه‌ى سوپاى نیشتیمانى لیبیا راشیگه‌یاند:"تورکیا جگه له هێزه‌کانى خۆی، ژماره‌یه‌کى زۆر میلیشیاى هێناوه‌ته وڵاته‌که‌مان و به‌نیازى داگیرکردنى به‌شى رۆژئاوایه". هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که ئه‌وان پارێزگارى له‌ئیراده‌ى وڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن بۆ ده‌رکردنى هێزه‌کانى تورکیا‌و ئه‌و میلیشیایانه‌ى هێناویه‌ته لیبیاوه. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیا پشتیوانى له حکومه‌تى ویفاقى نیشتمانى ده‌کات دژى خه‌لیفه حه‌فته‌ر، زیاتر له پێنج هه‌زار میلیشیاى چه‌کدارى سورى ره‌وانه‌ى لیبیا کردووه و سه‌دان سه‌رباز و پله‌دارى تورکیاش له‌و وڵاته‌ن.
هاوڵاتى به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمار‌و محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق، له سلێمانى جه‌ختیان له ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت و کارى هاوبه‌ش کرده‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوان به‌غداو هه‌ولێر. به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌کى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار، به‌رهه‌م ساڵح، له سلێمانى پێشوازى کردوه له محه‌مه‌د حه‌لبوسى و تاوتوێى دۆخى سیاسی، ئه‌منی، خزمه‌تگوزارى و هه‌روه‌ها پێشهاته‌کانى په‌یوه‌ست به دۆخى کۆرۆنایان کردوه. به‌پێى به‌یاننامه‌که، به‌رهه‌م ساڵح و حه‌لبوسى جه‌ختیان له" پێویستى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێکى پێشوه‌ختى بێگه‌ردو ئه‌نجامدانى چاکسازى"و گرنگى ته‌واوکردنى یاساى هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه کردۆته‌وه. هه‌روه‌ها سه‌رۆک کۆمار‌و سه‌رۆکى په‌رله‌مان باسیان له پته‌وکردنى په‌یوه‌ندییه‌کان و کارى هاوبه‌ش کردۆته‌وه له‌پێناو چاره‌سه‌رێکى هه‌مه‌لایه‌ن بۆ کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوان حکومه‌تى عێراق و حکومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستور به‌شێوه‌یه‌ک که مافى گوزه‌رانى هاوڵاتیان ده‌ستبه‌ربکات.
هاوڵاتى مسته‌فا کازمى له ئه‌مریکاوه ژماره‌یه‌ک به‌رپرسی له پۆسته‌کانیان دوورخسته‌وه و راشیگه‌یاند که چى پێویست بێت ئه‌نجامیده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى هێزه ئه‌منییه‌کان ئه‌رکه‌کانیان به‌جێبهێنن. مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق که ئێستا به سه‌ردانێکى فه‌رمى له ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکایه له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند که "فه‌رمانده‌ى پۆلیسى به‌سره و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسه ئه‌منییه‌کانى له کاره‌کانیان دورخسته‌وه". کازمی ده‌ڵێت: "چى پێویست بێت ئه‌نجامیده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى هێزه ئه‌منییه‌کان ئه‌رکه‌کانیان به‌جێبهێنن". سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق باسى له‌وه‌کردووه که"ده‌ست تێکه‌ڵکردن له‌گه‌ڵ بکوژه‌کان و ملکه‌چکردن بۆ هه‌ڕه‌شه‌کانیان ره‌تده‌که‌ینه‌وه". هه‌روه‌ها جه‌ختیشی له‌وه کردووه‌ته‌وه که "هه‌ر شتێک پێویست بێت ئه‌نجامیده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى هێزه‌کانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ئاسایش ئه‌رکی دابینکردنى ئاسایشى کۆمه‌ڵگه ئه‌نجام بده‌ن و رووبه‌ڕووی ئه‌و که‌سانه ببنه‌وه که له یاسا ده‌رچوون".
هاوڵاتى حکومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا له رۆژانى پێنج شه‌ممه‌و هه‌ینى و شه‌ممه‌ش مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌کرێت. سبه‌ینێ پێنج شه‌ممه جه‌ژنى سه‌رى ساڵى کۆچیه، به‌ڵام سبه‌ینێ پێنج شه‌ممه و هه‌ینى و شه‌ممه‌ش مووچه دابه‌شده‌کرێت. وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم له رۆژى سێ شه‌ممه‌وه ده‌ستیکرد به دابه‌شکردنى مووچه‌ى مانگى سێى 2020 کردووه.
هاوڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌که‌ى له کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند که هانى حکومه‌تى عێراق ده‌ده‌ین له‌سه‌ر بودجه له‌گه‌ڵ هه‌رێم رێکبکه‌وێت. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 19ى ئابى 2020 مایک پۆمپیۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌وانى له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له واشنتن رایگه‌یاند: " ئه‌مریکا یارمه‌تى بوژانه‌وه‌ى ئه‌و که‌مینانه ده‌دات که رووبه‌ڕووى زۆرترین سته‌مکارى بوونه‌وه، له‌نێویاندا کریستیان، ئێزدى و شه‌به‌ک و نزیکه‌ى نیو ملیار دۆلارمان بۆ بوژاندنه‌وه‌ى دۆخى ئه‌و که‌مینانه ته‌رخانکردووه". هه‌روه‌ها وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد:" گروپه چه‌کداره‌کان که له‌ژێر کۆنترۆڵى ته‌واوى سه‌رۆک وه‌زیراندا نین ئاسته‌نگیان له پێشکه‌وتنه‌کانیان دروستکردووه". پۆمپیۆ باسى له‌وه‌شکرد له رۆژى جیهانیى یارمه‌تى مرۆیى که ئه‌مڕۆیه، به بڕى 204 ملیۆن دۆلارى دیکه یارمه‌تى مرۆیى وه‌کو که‌ره‌سته‌ى خۆراک و خواردنه‌وه و ته‌ندروستى پێشکه‌ش به خه‌ڵکى عێراق ده‌که‌ن. مایک باسى رێککه‌وتنى حکومه‌تى عێراق و هه‌رێمى کوردستانى کرد‌و وتى:" هانى به‌غدا ده‌ده‌م رێککه‌وتنى بودجه له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌نجامبدات". وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه گفتوگۆیان له‌باره‌ى که‌رتى وزه‌ى عێراق کرد، که پاڵنه‌رێکى گه‌وره‌ى پێشکه‌وتنى ئابوورییه له عێراق له‌نێوان کۆمپانیاکانى ئه‌مریکا و حکومه‌تى عێراق. لاى خۆیه‌وه، فوئاد حوسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاند که ئه‌مڕۆ گه‌ڕى دووه‌مى گفتوگۆ ستراتیژییه‌کان له نێوان شاندى حکومه‌تى عێراق و حکومه‌تى ئه‌مریکا ده‌ستیپێکردو کۆبوونه‌وه‌یه‌کى گرنگ و باشیان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا کردووه. هه‌روه‌ها فوئاد حوسێن وتی: "ئێمه (ئه‌مریکا و عێراق) پێکه‌وه له خه‌نده‌قێکدا دژى داعش شه‌ڕمان کرد و هێشتاش له هه‌مان خه‌نده‌قداین و پێکه‌وه کارده‌که‌ین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هێزه تیرۆریسته‌کان یان گرووپه چه‌کداره تیرۆریسته‌کان له عێراق. جه‌ختمان له به‌رده‌وامبوونى پێکه‌وه کارکردنمان له بوارى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر کرده‌وه". وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که هه‌ندێ یاداشتنامه‌ى لێکتێگه‌یشتن و پێکه‌وه‌کارکردن له نێوانیان گه‌یشتن له‌و بوارانه‌دا، به‌تایبه‌تى له بوارى کاره‌با، نه‌وت، ته‌ندروستی، رۆشنبیرى و خوێندنى باڵا، هه‌ر ئه‌مڕۆش واژۆ له‌سه‌ر ئه‌و یاداشتنامانه ده‌کرێت. وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق جه‌ختیکرده‌وه له‌وه‌ى که دانوستاندنه‌کان به‌رده‌وامده‌بن و له داهاتووشدا "ئه‌نجامى ئه‌رێنییان ده‌بێت له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوو وڵات و هه‌ردوو گه‌لدا".
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى به‌رزو نزمى به‌خۆیه‌وه بینیووه، به‌ڵام هێشتا له‌سه‌رو 45 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19ى ئابى 2020 یه‌ک به‌رمیل نرخى نه‌وتى خاو له جۆرى برێنت به 45 دۆلار‌و 14 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکى(ته‌کساس) به 42 دۆلار‌و 73 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات، یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپیک پڵه‌س به 45 دۆلار‌و 39 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى هه‌رێم، بڕیارێکى نوێ بۆ سندوقى خانه‌نشینى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌رده‌کات. له نووسراوێکدا وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێمى کورستان ڕایگه‌یاند" بڕیاردرا به په‌سه‌ندکردنى په‌یڕه‌وى ناوخۆیى بۆ سندوقى خانه‌نشینى فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێمى کوردستان". له نوساروه‌که‌دا ئاماژه به‌وه‌شکراوه" ئه‌م بڕیاره سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان جێبه‌جێ ده‌که‌ن".
ھاوڵاتی ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٧٥) ١. کەرەنتین: (٥١ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین) ٥٩ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٦ شوێنی جیاواز لە پارێزگای دهۆك ماونەتەوە. ٢. پشکنین: (٢٨٨١ پشکنینی نوێ) (١٣٦٢ هەولێر)، (٦٧٤ سلێمانی، ١٤٥ گەرمیان)، (٦٦٦ دهۆك)، (٣٤ هەڵەبجە) ٣. تووشبوو: (٤٤٣ تووشبووی نوێ) (١٥٧ هەولێر) (١٢٠ سلێمانی، ٢٠ گەرمیان) (١٣٦ دهۆك) (١٠ هەڵەبجە) ٤. چاکبوون: (١٩٢ چاکبوون) (١٢٢ هەولێر) (٢٩ سلێمانی) (٢٣ گەرمیان) (١٨ هەڵەبجە) ٥. مردن: (٢٢ مردن) (١٤ هەولێر) (٣ سلێمانی، ١ گەرمیان، ٢ ڕاپەڕین) (٢ هەڵەبجە) ئاماری گشتی: کەڕەنتین ٢١٧٧٧ هاوڵاتی (٢١٧١٨ دەرچوو) پشکنین ٢٥٩٠٣٧ (١٠٩٧٥٩ هەولێر، ٧٨٥٠٥ سلێمانی، ٦٨٣٠٩ دهۆك، ٢٤٦٤ هەڵەبجە) تووشبوون ٢٢٧٢١ (٩٣٢٨ هەولێر، ١٠٤٤٨ سلێمانی، ٢٢٢٥ دهۆك، ٧٢٠ هەڵەبجە) چاکبوون ١٢٩٩٩ (٤٦٩٢ هەولێر، ٦٨٤٥ سلێمانی، ٨٦١ دهۆك، ٦٠١ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ٨٨٩٧ (٤٣٥٧ هەولێر، ٣٠٨٩ سلێمانی، ١٣٤٦ دهۆك، ١٠٥ هەڵەبجە) مردن ٨٢٥ (٢٧٩ هەولێر، ٥١٤ سلێمانی، ١٨ دهۆك ، ١٤ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ١٩ی ئاب ٢٠٢٠
ھاوڵاتی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، له خشته‌بردنی نه‌خۆش له‌لایه‌ن هه‌ندێك پزیشک و نۆرینگه و نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت و تاقیگه و ده‌رمانخانه‌وه، ناحه‌ق و نادروست و حه‌رامە. ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا لە پەیامێکدا دەڵێت "هه‌ر پشكنینێک یان ده‌رمان نوسینێک به پێچه‌وانه‌ی یاسا و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بێت، حه‌رامه و ده‌چێته چوارچێوه‌ی هه‌وڵی زیانگه‌یاندن، كه هه‌ندێكجار ده‌بێته هۆكاری كوشتنی به‌ناحه‌ق یان سه‌ركێشان بۆ كوشتن". ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، هه‌ر ده‌رمانێک له ئه‌ندازه‌ی زیاد له پێویست بنوسرێت له ره‌چه‌ته‌ی پزیشكیدا، تاوانه و كارێكی حه‌رامه. له‌به‌شێكی تری پەیامەکەی ئەنجومەنی باڵای فەتوادا هاتووه، هه‌ر ده‌رمانێك له ده‌رمانخانه‌كان بدرێت به نه‌خۆش، به‌بێ رێنمایی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆی پزیشك یان یاریده‌ده‌ری پزیشكی رێگه‌پێدراو ئه‌وه له روانگه‌ی شه‌ریعه‌ته‌وه دروست نییه و حه‌رامه. راشیگەیاندووە، هه‌ر ده‌رمانێك به‌رواری به‌سه‌رچوبێت یان له كوالێتی كۆنتڕۆڵ ده‌رنه‌چووبێت، ئه‌وه حه‌رامه بدرێت به نه‌خۆش یان مامه‌ڵه‌ی پێوه بكرێت یان ده‌ربازی سنوره‌كان بكرێت، هه‌رجۆره رێكه‌وتنێكیش بكرێت له نێوان پزیشک و ده‌رمانخانه و تاقیگه‌كاندا له‌سه‌ر حیسابی نه‌خۆشه‌كان، كارێكی حه‌رامه و خواردنی ماڵی موسڵمانانه به تاڵان
ھاوڵاتی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان داوای یەکریزی لە لایەنە سیاسیەکان کرد و هیواشی خواست قەیران و ناخۆشییەکان کۆتای‌یان پێبێت، ئەوەش لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە بلاویکردەوە. مەکتەبی سیاسی پارتی لە بەیاننامەکەیدا کە وەکو سوپاسێک بڵاوی کردۆتەوە بۆ ئەو ھێز‌و لایەنانەی کە پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی حزبەکەیان کردوە؛ تێدا داوای یەکریزی دەکات. لە بەیاننامەکەدا ھاتووە "ئومێدەوارین بە هەموو لایەك، بە یەكگوتار و ئیرادەی سیاسیی هاوبەش تواناكانمان یەكبخەین بۆ زیاتر بەهێزكردنی یەكڕیزیی و یەكدەنگیی هێز و لایەنە سیاسیەكان لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجە ڕەواكانمان و زیاتر چەسپاندنی دیموکراسی و پێکەوەژیان و فەراھەمکردنی سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی لە کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا". ھەروەھا دەڵێت "جارێكی دیكە سوپاسگوزاریمان رادەگەیەنین و هیوادارین هەرچی زووە قەیران و ناخۆشییەکان کۆتای‌یان پێبێت و، ھەر سەرکەوتووبن"