سوپاى نیشتیمانى لیبیا: ئاماده‌ین بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌ى تورکیا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى سوپاى نیشتیمانى لیبیا رایگه‌یاند، سوپاکه‌یان ئاماده‌یه بۆ رزگارکردنى لیبیا له‌ده‌ستى تورکیا که پلانى داناوه بۆ داگیرکردنى به‌شى رۆژئاوا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20ى ئابى 2020 ئاژانسى سکاى نیوز بڵاویکرده‌وه که ئه‌حمه‌د مسمارى وته‌بێژى سوپاى نیشتیمانى لیبیا رایگه‌یاند، سوپاکه‌یان ئاماده‌یه بۆ رزگارکردنى لیبیا له‌ده‌ستى تورکیا.
وته‌بێژه‌ى سوپاى نیشتیمانى لیبیا راشیگه‌یاند:"تورکیا جگه له هێزه‌کانى خۆی، ژماره‌یه‌کى زۆر میلیشیاى هێناوه‌ته وڵاته‌که‌مان و به‌نیازى داگیرکردنى به‌شى رۆژئاوایه".
هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که ئه‌وان پارێزگارى له‌ئیراده‌ى وڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن بۆ ده‌رکردنى هێزه‌کانى تورکیا‌و ئه‌و میلیشیایانه‌ى هێناویه‌ته لیبیاوه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیا پشتیوانى له حکومه‌تى ویفاقى نیشتمانى ده‌کات دژى خه‌لیفه حه‌فته‌ر، زیاتر له پێنج هه‌زار میلیشیاى چه‌کدارى سورى ره‌وانه‌ى لیبیا کردووه و سه‌دان سه‌رباز و پله‌دارى تورکیاش له‌و وڵاته‌ن.
