پۆمپیۆ: هانى حکومه‌تى عێراق ده‌ده‌ین له‌سه‌ر بودجه له‌گه‌ڵ هه‌رێم رێکبکه‌وێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌که‌ى له کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند که هانى حکومه‌تى عێراق ده‌ده‌ین له‌سه‌ر بودجه له‌گه‌ڵ هه‌رێم رێکبکه‌وێت.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 19ى ئابى 2020 مایک پۆمپیۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌وانى له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له واشنتن رایگه‌یاند: " ئه‌مریکا یارمه‌تى بوژانه‌وه‌ى ئه‌و که‌مینانه ده‌دات که رووبه‌ڕووى زۆرترین سته‌مکارى بوونه‌وه، له‌نێویاندا کریستیان، ئێزدى و شه‌به‌ک و نزیکه‌ى نیو ملیار دۆلارمان بۆ بوژاندنه‌وه‌ى دۆخى ئه‌و که‌مینانه ته‌رخانکردووه".
هه‌روه‌ها وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد:" گروپه چه‌کداره‌کان که له‌ژێر کۆنترۆڵى ته‌واوى سه‌رۆک وه‌زیراندا نین ئاسته‌نگیان له پێشکه‌وتنه‌کانیان دروستکردووه".
پۆمپیۆ باسى له‌وه‌شکرد له رۆژى جیهانیى یارمه‌تى مرۆیى که ئه‌مڕۆیه، به بڕى 204 ملیۆن دۆلارى دیکه یارمه‌تى مرۆیى وه‌کو که‌ره‌سته‌ى خۆراک و خواردنه‌وه و ته‌ندروستى پێشکه‌ش به خه‌ڵکى عێراق ده‌که‌ن.
مایک باسى رێککه‌وتنى حکومه‌تى عێراق و هه‌رێمى کوردستانى کرد‌و وتى:" هانى به‌غدا ده‌ده‌م رێککه‌وتنى بودجه له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌نجامبدات". وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه گفتوگۆیان له‌باره‌ى که‌رتى وزه‌ى عێراق کرد، که پاڵنه‌رێکى گه‌وره‌ى پێشکه‌وتنى ئابوورییه له عێراق له‌نێوان کۆمپانیاکانى ئه‌مریکا و حکومه‌تى عێراق.
لاى خۆیه‌وه، فوئاد حوسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاند که ئه‌مڕۆ گه‌ڕى دووه‌مى گفتوگۆ ستراتیژییه‌کان له نێوان شاندى حکومه‌تى عێراق و حکومه‌تى ئه‌مریکا ده‌ستیپێکردو کۆبوونه‌وه‌یه‌کى گرنگ و باشیان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا کردووه.
هه‌روه‌ها فوئاد حوسێن وتی: "ئێمه (ئه‌مریکا و عێراق) پێکه‌وه له خه‌نده‌قێکدا دژى داعش شه‌ڕمان کرد و هێشتاش له هه‌مان خه‌نده‌قداین و پێکه‌وه کارده‌که‌ین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هێزه تیرۆریسته‌کان یان گرووپه چه‌کداره تیرۆریسته‌کان له عێراق. جه‌ختمان له به‌رده‌وامبوونى پێکه‌وه کارکردنمان له بوارى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر کرده‌وه".
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که هه‌ندێ یاداشتنامه‌ى لێکتێگه‌یشتن و پێکه‌وه‌کارکردن له نێوانیان گه‌یشتن له‌و بوارانه‌دا، به‌تایبه‌تى له بوارى کاره‌با، نه‌وت، ته‌ندروستی، رۆشنبیرى و خوێندنى باڵا، هه‌ر ئه‌مڕۆش واژۆ له‌سه‌ر ئه‌و یاداشتنامانه ده‌کرێت.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق جه‌ختیکرده‌وه له‌وه‌ى که دانوستاندنه‌کان به‌رده‌وامده‌بن و له داهاتووشدا "ئه‌نجامى ئه‌رێنییان ده‌بێت له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوو وڵات و هه‌ردوو گه‌لدا".
