کازمى له ئه‌مریکاوه ژماره‌یه‌ک به‌رپرسی له پۆسته‌کانیان دوورخسته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مسته‌فا کازمى له ئه‌مریکاوه ژماره‌یه‌ک به‌رپرسی له پۆسته‌کانیان دوورخسته‌وه و راشیگه‌یاند که چى پێویست بێت ئه‌نجامیده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى هێزه ئه‌منییه‌کان ئه‌رکه‌کانیان به‌جێبهێنن.
مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق که ئێستا به سه‌ردانێکى فه‌رمى له ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکایه له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند که "فه‌رمانده‌ى پۆلیسى به‌سره و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسه ئه‌منییه‌کانى له کاره‌کانیان دورخسته‌وه".
کازمی ده‌ڵێت: "چى پێویست بێت ئه‌نجامیده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى هێزه ئه‌منییه‌کان ئه‌رکه‌کانیان به‌جێبهێنن".
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق باسى له‌وه‌کردووه که"ده‌ست تێکه‌ڵکردن له‌گه‌ڵ بکوژه‌کان و ملکه‌چکردن بۆ هه‌ڕه‌شه‌کانیان ره‌تده‌که‌ینه‌وه".
هه‌روه‌ها جه‌ختیشی له‌وه کردووه‌ته‌وه که "هه‌ر شتێک پێویست بێت ئه‌نجامیده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى هێزه‌کانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ئاسایش ئه‌رکی دابینکردنى ئاسایشى کۆمه‌ڵگه ئه‌نجام بده‌ن و رووبه‌ڕووی ئه‌و که‌سانه ببنه‌وه که له یاسا ده‌رچوون".
