مەکتەبی سیاسی پارتی: هیوادارین قەیران و ناخۆشییەکان کۆتاییان پێبێت

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان داوای یەکریزی لە لایەنە سیاسیەکان کرد و هیواشی خواست قەیران و ناخۆشییەکان کۆتاییان پێبێت، ئەوەش لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە بلاویکردەوە.

مەکتەبی سیاسی پارتی لە بەیاننامەکەیدا کە وەکو سوپاسێک بڵاوی کردۆتەوە بۆ ئەو ھێزو لایەنانەی کە پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی حزبەکەیان کردوە؛ تێدا داوای یەکریزی دەکات.

لە بەیاننامەکەدا ھاتووە "ئومێدەوارین بە هەموو لایەك، بە یەكگوتار و ئیرادەی سیاسیی هاوبەش تواناكانمان یەكبخەین بۆ زیاتر بەهێزكردنی یەكڕیزیی و یەكدەنگیی هێز و لایەنە سیاسیەكان لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجە ڕەواكانمان و زیاتر چەسپاندنی دیموکراسی و پێکەوەژیان و فەراھەمکردنی سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی لە کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا".

ھەروەھا دەڵێت "جارێكی دیكە سوپاسگوزاریمان رادەگەیەنین و هیوادارین هەرچی زووە قەیران و ناخۆشییەکان کۆتاییان پێبێت و، ھەر سەرکەوتووبن"

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار