هاوڵاتى خالید شوانی، ئه‌ندامى وه‌فدى دانوستانکارى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا، رایگه‌یاند: ئه‌و رێککه‌وتنه‌ى دوێنێ که له‌نێوان سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق راگه‌یه‌ندرا، دواى چه‌ندین کۆبونه‌وه‌و 12 جار گۆڕینه‌وه‌ى پێشنیار بوه له‌نێوان وه‌فدى هه‌ردولا، ده‌شڵێت: رێککه‌وتنه‌که تا په‌سه‌ندکردنى یاساى بودجه‌ى 2021 به‌رده‌وام ده‌بێت. خالید شوانی، که هاوکات وه‌زیرى هه‌رێمه بۆ کاروبارى دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێکدا وتی"له‌دواى زنجیره‌یه‌ک سه‌ردانى شاندى باڵاى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به سه‌رۆکایه‌تى کاک قوباد تاڵه‌بانى بۆ به‌غدا به‌مه‌به‌ستى ده‌سته‌به‌رکردنى شایسته داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و دواى ئه‌نجامدانى چه‌ندین کۆبونه‌وه‌و ۱۲ جار گۆڕینه‌وه‌ى پێشنیار‌و تێبینى دوێنێ له‌نێوان به‌رێزان سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێم و حکومه‌تى فیدرالى گه‌یشتنه دوا قۆناغ و رێککه‌وتنه‌که راگه‌یاندرا." هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕو پڕۆسه‌ى دانوسانه‌که هه‌ڵکشان و داکشانى زۆرى به‌خۆوه بینیووه‌و دانوسانێکى قورس و ئاڵۆز بو و ، ده‌شڵێت:"له‌یه‌ککاتدا هه‌وڵه‌کانمان هه‌م بۆ دابینکردنى مافه داراییه‌کانى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و هه‌م بۆ پاراستنى مافه ده‌ستورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان بوو." به‌پێى قسه‌ى خالید شوانى "رێکه‌وتنه‌که تاکو ئیقرارکردنى یاساى بودجه‌ى ۲۰۲۱ به‌رده‌وام ده‌بێت و قۆناغێکى نوێى دانوسان له‌سه‌ر بودجه‌ى ۲۰۲۱ ده‌ستپێده‌که‌ینه‌وه." ئه‌و ئه‌ندامه‌ى وه‌فدى دانوستانکارى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه که به‌پێى رێککه‌وتنه‌که مانگانه ۳۲۰ ملیار دینار ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌کرێت . ئاشکراشیکردوه که "رێککه‌وتنه‌که کۆمه‌ڵێ مه‌له‌فى تر‌ى وه‌ک بابه‌تى چاودێرى و وردبینى و میکانیزمى چاره‌سه‌رکردنى کۆمه‌ڵێک مه‌له‌فاتى تر‌ى دارایى و ئابورى له‌خۆده‌گرێت." هه‌روه‌ها هێماى بۆ ئه‌وه‌ش کردوه که "رێککه‌وتنه‌که میکانیزمى مامه‌ڵه‌کردنى له‌گه‌ڵ داهاتى خاڵه سنورییه‌کان له‌خۆگرتوه که به‌پێى یاساى ئیداره‌ى دارایى فیدرالى ژماره ٦ ساڵى ۲۰۱۹ ده‌بێت." خالید شوانى سوپاسى هه‌مو ئه‌و لایه‌ن و که‌سایه‌تیانه‌ى کردوه که هاوکارو پشتیوانیان بون و هه‌روه‌ها سوپاسى هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستانى کردوه که سه‌ره‌ڕاى زۆرى موعاناته‌کانیان پشودرێژ بون له‌گه‌ڵیان .
هاوڵاتى لیژنه‌ى رۆشنبیرى له په‌رله‌مانى کوردستان له‌باره‌ى پرۆژه یاساى "رێکخستنى میدیاى ئه‌لیکترۆنى له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق"، که نیگه‌رانى میدیاکارانى لێکه‌وتووه‌ته‌وه روونکردنه‌وه‌یه‌ى له‌سه‌ر ده‌دات. ده‌قى راگه‌یاندراوی لیژنه‌ى رۆشنبیریى په‌رله‌مانى کوردستان: لیژنه‌ى رۆشنبیرى و کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و وه‌رزش و لاوان له‌په‌رله‌مانى کوردستان، سه‌باره‌ت به‌پێشنیازه‌یاساى "رێکخستنى میدیاى ئه‌لیکترۆنى له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق"، که‌نیگه‌رانیى به‌شێک له‌نووسه‌ران و میدیاکارانى لێکه‌وتووه‌ته‌وه، بڵاوکردنه‌وه‌ى ئه‌م راگه‌یاندراوه‌ى بۆ راى گشتیى کوردستان به‌پێویست زانی: 1- ئه‌م پێشنیازه یاسایه له‌لایه‌ن دوو راوێژکارى په‌رله‌مانه‌وه گه‌ڵاڵه‌کراوه که‌پێشتر هه‌ریه‌کێکیان ئه‌زموونى زیاتر له 15 ساڵ کارى میدیاییان هه‌بووه‌و بڕوانامه‌ى به‌رزى ئه‌کادیمییان له‌و بواره‌یشدا هه‌یه‌و بڕواى ته‌واوه‌تیشیان به‌پره‌نسیپه‌کانى ئازادیى بڵاوکردنه‌وه‌و به‌رپرسیارێتیى له‌بڵاوکردنه‌وه‌دا هه‌یه. 2- ئه‌م پێشنیازه‌یاسایه که به‌ئیمزاى (53) په‌رله‌مانتار له‌فراکسیۆنه‌کانى به‌شدار له‌حکومه‌ت و ده‌ره‌وه‌ى حکومه‌ت ئیمزاکراوه، پڕۆژه‌ى هیچ حزب و که‌س و لایه‌نێک نییه، به‌ڵکو بووه‌ته پێشنیازه‌یاساى (53) په‌رله‌مانتار که‌ئیمزایان له‌سه‌ر کردووه‌و له‌دانیشتنى تایبه‌ت به‌خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى پێشنیازه‌یاساکه‌یشیاندا به‌شدارده‌بن له‌زیاتر باشکردنى پێشنیازه‌یاساکه‌یان. 3- له‌به‌ر نه‌بوونى یاساى تایبه‌ت به‌میدیاى ئه‌لیکترۆنى دادگاکان له‌به‌شێکى تاوانه‌کانى بڵاوکردنه‌وه‌ى ئه‌لیکترۆنیى به‌پێى "یاساى قه‌ده‌غه‌کردنى خراپ به‌کارهێنانى ئامێره‌کانى په‌یوه‌ندیکردن له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق/ یاساى ژماره (6)ى ساڵى 2008"، یان یاساى عقوباتى عێراقى لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووس ده‌کرێت که‌تاوانکار حوکمى حه‌پسکردن ده‌یگرێته‌وه، به‌ڵام له‌م پێشنیازه‌یاسایه‌دا هیچ حوکمێکى حه‌پسکردن، یان ته‌نانه‌ت ده‌ستبه‌سه‌رکردنى رۆژنامه‌نووسانى میدیاى ئه‌لیکترۆنى رێگه‌پێنه‌دراوه‌و ته‌واوى ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى ئیمزایان له‌سه‌ر کردووه دژى زیندانیکردنى رۆژنامه‌نووسانن و پێداگرى ده‌که‌ن له‌سه‌ر فراوانکردنى رووبه‌رى ئازادیى بڵاوکردنه‌وه، سه‌ره‌ڕاى پاراستنى که‌رامه‌ت و ئابڕووى هاونیشتیمانییان بۆئه‌وه‌ى له‌میدیاو سۆشیالمیدیاوه چیتر به‌ناوى خوازراوه‌وه سوکایه‌تى به‌پیرۆزییه‌کان و که‌رامه‌تى هاونیشتیمانییان نه‌کرێت و له‌به‌رانبه‌ردا تاوانکار ته‌نها "غه‌رامه"ى دارایى بکرێت، نه‌ک حه‌پسکردن، وه‌ک چۆن له‌یاسا به‌رکاره‌کانى دیکه‌دا جێگیرکراون که‌ئه‌مه ئامانجى سه‌ره‌کیى پێشنیازه‌که‌و خواستى ڕۆژنامه‌نووسانه. 4- بۆ ئه‌م پێشنیازه‌یاسایه ده‌رفه‌تێکى زۆر‌و کراوه‌مان له‌به‌رده‌سته بۆ ئاماده‌کردنى ڕاپۆرت و ئه‌م پێشنیازه‌یاسایه خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى بۆ ناکرێت تائه‌وکاته‌ى به‌به‌شداریى میدیاکارانى خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕانى بوارى میدیا‌و نوخبه‌ى یاساناسانى بوارى میدیا، "وۆرکشۆپ"ى له‌هه‌ولێر و سلێمانى بۆ ده‌کرێت بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندکردنى پێشنیازه‌یاسایه‌که‌و به‌هێندوه‌رگرتنى ره‌خنه‌و پێشنیازه‌کانى پسپۆڕانى ئه‌م بواره، که‌دواتر له‌نێو راپۆرتى هاوبه‌شى لیژنه‌کانى "رۆشنبیری"و "شاره‌وانى و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن"و لیژنه‌ى "کاروبارى یاسایی" په‌رله‌ماندا پێشنیازه‌کانیان جێگیر ده‌کرێن. 5- ئه‌م پێشنیازه‌یاسایه بۆ به‌رته‌سه‌ککردنه‌وه‌ى ئازادیى میدیا نییه، هیچ جۆره چاودێرییه‌کى پێش وه‌خته ناخاته‌سه‌ر سۆشیاڵمیدیاو ئازادیى ڕاده‌ربڕینى ته‌واوى تێدا فه‌راهه‌مکراوه ئه‌م پێشنیازه‌یاسایه بۆ پاراستنى که‌رامه‌تى هاونیشتیمانییانه له‌سووکایه‌تیکردن پێیان له"سۆشیال‌میدیا"و هه‌روه‌ها گه‌ڕاندنه‌وه‌ى به‌رپرسیارێتیى نووسین و قسه‌کردن له‌سۆشیالمیدیاو میدیاى ئه‌لیکترۆنییه‌وه له‌پێناو دروستکردنى کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى ته‌ندروست و هاوبه‌رپرسیار، نه‌ک کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که‌خه‌ڵکانێکى "پۆپۆلیست"و نابه‌رپرسیار به‌ناوى خوازراو و په‌یجى "فه‌یک"ه‌وه سووکایه‌تى به‌ته‌واوى هاونیشتمانییان بکه‌ن و له‌دادگایش که‌یسه‌کانیان یه‌کلایى نه‌کرێته‌وه. 6- ئه‌وه‌ى ده‌گووترێت گوایا به‌پێى ئه‌م پێشنیازه‌یاسایه نووسینى "کۆمێنتێک" له‌تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه به‌پێى "یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تۆقاندن (تێرۆر) له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراقدا/ یاساى ژماره (3)ى ساڵى 2006" مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت، قسه‌یه‌کى ناڕاسته‌و ته‌نها له‌نێو پێشنیازه‌یاساکه‌دا ئاماژه به‌وه‌کراوه: هه‌ر پرسێک په‌یوه‌ندیى به‌تێرۆر هه‌بێ له‌بڵاوکراوه ئه‌لیکترۆنییه‌کان ئه‌وا به‌یاساى تیرۆر کارى له‌سه‌ر ده‌کرێت که‌ئه‌و یاسایه به‌رکاره‌و کارى پێده‌کرێت ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕگه‌یه لابده‌ین یان ئاماژه‌شى پێنه‌ده‌ین ئه‌و یاسایه هه‌ر به‌رکاره، بۆیه به‌لامانه‌وه سه‌یره ئه‌و بڕگه‌یه به‌لاڕێدا ده‌برێت بۆئه‌وه‌ى شه‌قامى پێ چه‌واشه بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌م بڕگه‌یه‌ش به‌مه‌ترسى ده‌زانن ئه‌وا له‌پێشنیازه‌یاساکه لایده‌به‌ین بۆئه‌وه‌ى دڵنیایى زیاتر به‌هاونشتیمانییانمان بده‌ین. نووسه‌ران و میدیاکارانى خۆیشه‌ویست دڵنیاده‌که‌ینه‌وه ئه‌م پێشنیازه‌یاسایه خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى بۆ ناکرێت تائه‌و کاته‌ى پێشنیاز‌و بۆچوونه‌کانى ئێوه‌ى بۆ زیاد ده‌کرێت، به‌شێوه‌یه‌ک که‌خزمه‌تى ئازادیى کارى بڵاوکردنه‌وه‌و رێکخستنه‌وه‌و پاراستنى که‌رامه‌تى هاونیشتیمانییان بکات. لیژنه‌ى رۆشنبیرى و کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و وه‌رزش و لاوان له‌په‌رله‌مانى کوردستان 2020/8/16 یه‌کشه‌ممه, 16 ئاب 2020 14:37
هاوڵاتى سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد بڕى 440 ملیار دینار ئاماده‌یه بۆ دابه‌شکردنى موچه بێجگه 320 ملیاره‌که‌ى به‌غدا که بڕیاره سبه‌ینێ دووشه‌ممه بگاته هه‌رێم و "سبه‌ینێ 760 ملیار دینار ئاماده‌یه بۆ دابه‌شکردنى موچه" دواى هه‌وڵه‌کانى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق و گفتوگۆى وه‌فدى هه‌رێم و عێراق و په‌یوه‌ندى ته‌له‌فونى نێوان مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق بریاردراوه سبه‌ینێ دووشه‌ممه 17ى ئاب 320 ملیار دینار بگاته هه‌رێم. سه‌رچاوه‌یه‌ک له حکومه‌تى هه‌رێم بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد که حکومه‌تى هه‌رێم له‌داهاتى نه‌وت و ناوخۆ 440 ملیار دینارى داهاتى فرۆشتنى نه‌وت زائیده‌ن داهاتى ناوخۆ ئاماده‌یه بۆ دابه‌شکردنى موچه، وتیشى:" حکومه‌تى هه‌رێم بڕیاره سبه‌ینێ لیستى دابه‌شکردنى موچه رابگه‌یه‌نێت و یه‌که‌م وه‌زاره‌تیش ته‌ندروستى ده‌بێت". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که بڕى 440 ملیار دینارى نه‌وت و ناوخۆ زائیده‌ن 320 ملیار دینارى به‌غدا ده‌کاته 760 ملیار دینار، به‌ڵام هێشتا" حکومه‌تى هه‌رێم یه‌کلاینه‌بۆته‌وه له‌وه‌ى موچه به‌بێ لێبرین دابه‌شده‌کات یان نا، چونکه پێویستى به 892 ملیار دینارى مانگانه هه‌یه بۆ دابه‌شکردنى موچه". حکومه‌تى هه‌رێم له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا ته‌نها دوو موچه‌ى دابه‌شکردووه، موچه‌ى مانگى شوبات به‌لێبڕینى له‌سه‌دا 21 دابه‌شکرا به‌سه‌ر موچه‌خۆراندا. له‌ئێستادا دوو بۆچون له‌ناو کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم هه‌یه، یه‌کیان ئه‌وه‌یه بڕى 100 ملیۆن دۆلار قه‌رز بکرێت و موچه به‌بێ لێبرین دابه‌شبکرێت، یه‌کێکیشیان ئه‌وه‌یه که رێژه‌ى لێبڕین که‌مبکرێته‌وه بۆ له‌سه‌دا 11 بۆ ئه‌وه‌ى قه‌رز نه‌کرێت.
هاوڵاتى راوێژکارى پێشووى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:" دۆناڵد تره‌مپ پێش هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى ئه‌مریکا له ئه‌ندامێکى په‌یمانى ناتۆ ده‌کشێته‌وه". جۆن بۆڵتن، راوێژکارى پێشووى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریکا له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى لارازۆنى ئیسپانى وتى "هێشتا هه‌ڵبژاردنه‌کانى 3ى تشرینى دووه‌م، سێ مانگى ماوه، ئه‌مه‌ش کاتێکى زۆره و ئه‌گه‌رێکى زۆر و راسته‌قینه‌ش هه‌یه له مانگى تشرینى یه‌که‌م سوپرایزێکى گه‌وره روو بدات." هه‌روه‌ها بۆڵتن ئاشکرایکرد له‌وانه‌یه له لوتکه‌ى چواره‌مى نێوان تره‌مپ و کیم بۆ راگه‌یاندنى ئاشتى له دورگه‌ى کۆریا سوپرایزه‌که رابگه‌یه‌نێت و بڕیار بدات له په‌یمانى باکورى ئه‌تڵه‌سى (په‌یمانى ناتۆ) بکشێته‌وه. بڕیاره له 3ى تشرینى دووه‌مى 2020 هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى له ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌بچێت و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ئه‌مریکاش به‌نیازه خۆى بۆ ولایه‌تى دووه‌مى سه‌رۆکایه‌تى بکشێته‌وه.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌رى رۆژئاوا 22 حاڵه‌تى نوێى تووشبوونى به کۆرۆنا له باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتى سووریا ڕاگه‌یاند و که‌سێکیش گیانى له‌ده‌ستدا. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 16ى ئابى 2020 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى ئیداره‌ى خۆسه‌رى له رۆژئاواى کوردستان له راگه‌یه‌نراوێکدا بڵاویکرده‌وه، ئه‌مڕۆ تووشبوویه‌کى کۆرۆنا له پارێزگاى حه‌سه‌که گیانى له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه له ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوودا 22 تووشبووى نوێى کۆرۆنا تۆمارکراون که له پێنج تووش بوو له حه‌سه‌که و حه‌وت له قامیشلۆو پێنج له شه‌هباش و چوار له دێرک و یه‌ک تووشبوو له رمێلان تۆمارکراون. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى ئیداره‌ى خۆسه‌رى ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که تائێستا 21 توشبووى کۆرۆنا چاکبونه‌ته‌وه و کۆى گشتى توشبووان له باکوورى سووریا 204 که‌سن.
هاوڵاتى له ته‌مه‌نى 72 ساڵیدا رۆبه‌رت تره‌مپ، برایه‌کى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ئه‌مریکا له نه‌خۆشخانه‌یه‌کى نیویۆرک کۆچى دوایى کرد. دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ئه‌مریکا له ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى کۆشکى سپى رایگه‌یاند: "براکه‌م باشه‌که‌م رۆبه‌رت کۆچى دوایى کرد، رۆبه‌رت ته‌نها برام نه‌بوو، یه‌کێک بوو له باشترین هاوڕێکانم، ئه‌و بۆ هه‌تاهه‌تایه له دڵمدا ده‌مێنێته‌وه". وه‌ک کۆشکى سپى باسى کردووه، رۆبه‌رت تره‌مپ چه‌ند مانگێک نه‌خۆش بووه‌و له که‌رتى عه‌قارات و نیشته‌جێبووندا کارى کردووه. رۆژى هه‌ینى پێش ئه‌وه‌ى به‌ره‌و ولایه‌تى نیوجێرسى بڕوات بۆ به‌سه‌ربردنى پشووى کۆتایى هه‌فته، رۆبه‌رت تره‌مپ، سه‌ردانى براکه‌ى کرد که به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه له نه‌خۆشخانه که‌وتبوو.
هاوڵاتى فراکسیۆنى گۆڕان واژووى خۆى له‌پرۆژه یاسایى رێکخستنى میدیاى ئه‌لیکترۆنى که له په‌رله‌مانى کوردستان خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌مى بۆ کراوه کشانده‌وه. له راگه‌یه‌ندراوێکدا که دانه‌یه‌کى ده‌ستى " هاوڵاتى " که‌تووه تیایدا هاتووه" پشتیوانى ھیچ یاسایه‌ک ناکه‌ین که کاریگه‌رى له‌سه‌ر بچوککردنه‌وه‌ى ئازادى ڕاده‌ربڕین ھه‌بێت . ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان: ھاونیشتیمانیانى به‌ڕێز له‌باره‌ى پرۆژه یاساى ڕێکخستنى میدیاى ئه‌لیکترۆنى ده‌مانه‌وێت لێره‌وه دڵنیاتان بکه‌ینه‌وه، ئێمه به ھیچ شێوه‌یه‌ک پشتیوانى ھیچ یاسایه‌ک ناکه‌ین که کاریگه‌رى له‌سه‌ر بچوککردنه‌وه‌ى ئازادى ڕاده‌ربڕین ھه‌بێت. ئه‌و ڕه‌خنه‌و سه‌رنجانه‌ى بۆ ئێمه ھاتووه جێگاى بایه‌خه‌و ڕێزلێگێراوه‌و پێوه‌ى په‌یوه‌ستین. یه‌ک: سه‌رجه‌م ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى فراکسیۆنى گۆڕان واژویان له‌سه‌ر پرۆژه‌که کردوه، واژوه‌که‌یان ده‌کشێننه‌وه. دوو: ئه‌م پرۆژه ته‌نیا خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌مى بۆکراوه، خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م و راپۆرت نوسین و ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌که ماوه، داوا له‌سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان ده‌که‌ین پرۆژه‌که رابگرێت، له برى ئه‌مه کار له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه بکات که په‌یوه‌ستن به ژیانى خه‌ڵک و موچه‌خۆران و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی. سێ: له ئێستادا چه‌ندین دۆسییه، له دادگاکانن که رۆژنامه‌نوسان و ھاولاتیان، له‌سه‌ر بابه‌ت و نوسینه‌کانیان له پیێگه ئه‌لیکترۆنیه‌کان بڵاوبوه‌ته‌وه به یاساى سزادانى عێراقى و خراپ به‌کارھێنانى مۆبایل مامه‌له‌یان له‌گه‌ل ده‌کرێت، حوکمدان به‌م یاسایه‌نه‌ش زیندانى کردنى تێدایه، ھه‌ولده‌ده‌ین له داھاتودا ئه‌و یاسایانه‌ى کۆت و به‌ند بۆ ئازادى و ئازادى راده‌ربرین دروست ده‌که‌ن ھه‌موار بکه‌ینه‌وه. چوار: به‌ھیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین دۆسیه‌ى تیرۆر‌و ئازادى ڕاده‌ربڕین پێکه‌وه تێکه‌ڵ بکرێن.
هاوڵاتى له په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا سه‌رۆک وه‌زیرانى ھه‌رێمى کوردستان و سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراقى فیدرال له سه‌ر چه‌ند ھه‌نگاوێکى سه‌ره‌کى به‌ره‌و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان ڕێککه‌وتن و بڕیاردرا به پێى دۆخى دارایى ئێستاى عێراق، له نزیکترین کاتدا گوژمه‌ى 320 ملیار دینار وه‌ک به‌شه مووچه‌یه‌ک له به‌غداوه بۆ ھه‌رێم بنێردرێت. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2020/8/15 له په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆک وه‌زیرانى ھه‌رێمى کوردستان و مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراقى فیدرال، کێشه‌کانى نێوان ھه‌ولێر و به‌غدایان تاوتوێ کرد. له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا جه‌خت له‌وه کرایه‌وه که ده‌ستوورى عێراق بنه‌ماى چاره‌سه‌ریى ھه‌موو کێشه‌کانه و ھه‌ر ڕێککه‌وتنێک، ده‌بێت ڕه‌چاوى تایبه‌تمه‌ندییه‌کانى ھه‌رێمى کوردستان و به‌رژه‌وه‌ندیى گشت گه‌لانى عێراق بکات. ھه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ھه‌ردوولا ئاماژه‌یان به پێشه‌چوونى ڕه‌وتى دانوستانه‌کان کرد، که به‌رھه‌مى دانوستانى چه‌ندین مانگى شانده دانوستانکاره‌کانى ھه‌ردوولا بوو. له سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و له‌یه‌کگه‌یشتنانه‌ش، له سه‌ر چاره‌سه‌ریى ھه‌نووکه‌یى کێشه‌ى مووچه‌خۆرانى ھه‌رێم ڕێککه‌وتن و بڕیاردرا ، به پێى دۆخى دارایى ئێستاى عێراق، له نزیکترین کاتدا گوژمه‌ى 320 ملیار دینار وه‌ک به‌شه مووچه‌یه‌ک له به‌غداوه ڕه‌وانه‌ى ھه‌رێم بکرێت. ھه‌ردوولا جه‌ختیان له به‌رده‌وامیى دانوستانه‌کان به ئاراسته‌ى چاره‌سه‌ریى ھه‌موو کێشه‌کان کرده‌وه.
هاوڵاتى ده‌سته‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ته‌ڤگه‌رى ئازادیی، ڕایگه‌یاند، که له پێشتر و ئێستاشدا پڕۆژه‌یان بۆ چاره‌سه‌ریى قه‌یرانه‌که‌کانى هه‌رێمى کوردستان هه‌بووه و ده‌یانه‌وێت ببنه ئۆپۆزسیۆنێکى کارا و ڕادیکاڵ بۆیه بوونه‌ته ئامانج و ئه‌ندامه‌کانیان ده‌ستگیرده‌کرێن. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ى ئابى 2020 ده‌سته‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ته‌ڤگه‌رى ئازادیى کۆمه‌ڵگاى کوردستان کۆبوویه‌وه و ڕاگه‌یه‌ندراوێکیان بۆ ڕاى گشتى بڵاوکرده‌وه. له به‌شێکى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه: له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس له‌و ئاڵۆزیانه کرا که له ناوچه‌که و جیهان دا په‌ره‌ى سه‌ندووه، به تایبه‌ت گرنگى به دۆخى خراپى هه‌رێمى کوردستان درا و گفتوگۆى قوڵ له‌سه‌ر شێوازى چاره‌سه‌ریى کرا. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه له‌م قۆناغه‌دا ده‌یانه‌وێت ببن به چاره‌سه‌رییه‌ک و به‌رده‌وام جموجۆڵه‌کانیان زیاتر بکه‌ن و ڕۆڵى ئۆپۆزسیۆنێکى کارا و ڕادیکاڵ بگێڕن، ده‌شڵێن:" هه‌ر بۆیه ده‌سته‌ڵات ده‌یه‌وێت له‌هه‌موو جێگایه‌ک کادیر و ئه‌ندامانمان بخاته ژێر قورسترین فشار و ده‌زگیریان بکات، که ئه‌مه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ک مایه‌ى قبوڵ کردن نییه و ده‌بێ هه‌موو لایه‌کیش خۆى یه‌کلایى بکاته‌وه، ئاخۆ له به‌ره‌ى زوڵمى ده‌سته‌ڵاتى هه‌ولێر دان، یان له‌گه‌ڵ تێکۆشان و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانى گه‌لى خۆیان دان، له‌و ئاسته‌دا با که‌س بێ لایه‌ن نه‌بێت، چونکه پێمان وایه بێ-لایه‌نیش هه‌مدیسان خزمه‌تى ده‌سته‌ڵاتى هه‌ولێر ده‌کات". ته‌ڤگه‌رى ئازادیى له‌سه‌ر ده‌ستگیرکردنى ئه‌ندامه‌کانیان جه‌ختله‌وه ده‌که‌نه‌وه که ئه‌ندامه‌کانى ته‌ڤگه‌رى ئازادیى هه‌رچه‌ندى ڕووبه‌ڕووى ڕاوه‌دونان و فشار و ڕه‌شبگیریى و زیندانى ببێته‌وه، هه‌رگیز ته‌نازوول و پاشه‌کشێ له فکر و ماف و کار و هه‌ڵوێسته‌کانیدا ڕوونادات و ڕووبه‌ڕووى هه‌موو پیلانگێڕیه‌کان ده‌بنه‌وه.
له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌سه‌ر داواى به‌رهه‌م ساڵح، مسته‌فا کازمى 250 ملیار دینار ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌کات
ئارا ئیبراهیم له‌سه‌ر داواى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق، مسته‌فا کازمى به‌ڵێنیداوه له‌م هه‌فته‌یه‌دا 250 ملیار دینار ره‌وانه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم بکات وه‌ک نیازپاکییه‌ک بۆ گه‌یشتن به‌رێککه‌وتن. به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له‌سێ سه‌رچاوه‌ى حکومه‌تى عێراق و سه‌رۆکایه‌تى کۆمار و په‌رله‌مانى عێراقه‌وه ده‌ستى که‌وتووه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى گفتوگۆى کردووه‌و پێى راگه‌یاندووه که" دۆخى هاوڵاتیان و موچه‌خۆرانى هه‌رێم زۆر خراپه‌و موچه دواکه‌وتووه‌و نیگه‌رانییه‌کانى ته‌واو هه‌یه و داوات لێ ده‌که‌م مه‌بله‌غێک پاره بنێرێت بۆ هه‌رێم، کازمیش به‌ڵێنى داوه له‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌ک نیاز پاکى بڕى 250 ملیار دینار ره‌وانه‌ى هه‌رێم بکات". هه‌روه‌ها به‌پێى زانیارییه‌کان که دراوه‌ته هاوڵاتى، مسته‌فا کازمى وه‌ک نیاز پاکى ئه‌و 250 ملیار دیناره ره‌وانه‌ى هه‌رێم بکات تا وه‌فدى هه‌رێم دواى ئه‌وه بچنه‌وه به‌غدا بۆ گفتوگۆ، یه‌کێک له‌و سه‌رچاوانه باسى له‌وه‌کرد له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێمیش گفتوگۆکراوه که بڕى 440 ملیار دینار له‌به‌رده‌ستیاندایه‌و چاوه‌رێى ناردنى ئه‌و 250 ملیار دیناره ده‌که‌ن بۆ دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى سێى ئه‌مساڵ. سه‌رچاوه‌که‌ى حکومه‌تى عێراق جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که مسته‌فا کازمى ئاماده‌یه بڕى 320 ملیار دینار ره‌وانه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم بکات و له‌سه‌دا 50% داهاتى خاڵه سنورییه‌کان بنێردرێته‌وه به‌غدا.
ئارا ئیبراهیم وته‌بێژى سه‌رۆک کۆمارى عێراق ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که نێوه‌ندگیرى و هه‌وڵه‌کانى به‌رهه‌م ساڵح بۆ ئه‌وه‌یه حکومه‌تى هه‌ردوولا بگه‌نه رێککه‌وتن. حه‌سه‌ن جیهاد، وته‌بێژى سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" هه‌وڵه‌کانى کاک دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمار بۆ ئه‌وه‌یه حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق له‌م یه‌ک دوو هه‌فته‌یه‌دا بگه‌نه رێککه‌وتن". ناوبراو ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که "سه‌رۆک کۆمار له‌گه‌ڵ شه‌فافیه‌تى دۆسیه‌ى نه‌وت و ده‌روازه سنورییه‌کاندایه‌و ئه‌و گرژیانه‌ى له‌به‌یاننامه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق و هه‌رێم بڵاوکرایه‌وه جێگه‌ى سه‌رسورمان بوو". وته‌بێژى سه‌رۆک کۆمار جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که "دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌کى خستۆته‌گه‌ر بۆ نێوه‌ندگیریه‌ى ده‌یکات و پێویسته رێکبکه‌ون". حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه وه‌فدى هه‌رێمیش سه‌ردانى به‌غدا ده‌که‌نه‌وه بۆ گفتوگۆ‌و گه‌یشتن به‌رێککه‌وتن و هه‌موو هه‌وڵه‌کانیش له‌و پێناوه‌دا ئه‌نجام دراون.
هاوڵاتى چالاکى مه‌ده‌نى ته‌حسین عه‌لى خه‌فاجى چالاکى دیارى خۆپیشاندانه‌کانى به‌سره‌یان تیرۆر کرد، ئه‌وه‌ش دواى 40 ڕۆژى ڕێک دێت له تیرۆرکردنى ڕۆژنامه‌نوس هیشام هاشمى له ناوه‌ڕاستى به‌غدا. میدیاکانى عێراق بڵاویانکرده‌وه که دوێنێ ژماره‌یه‌ک چه‌کدارى نه‌ناسراو به ده‌مانچه‌ى بێده‌نگ چوونه سه‌ر شوێنى کاره‌که‌ى ته‌حسین خه‌فاجی له بازار و 20 گولـله‌یان به چه‌کى بێده‌نگ پێوه‌نا و ده‌ستبه‌جێ گیانیله‌ده‌ستدا. خه‌فاجى باوکى چوار منداڵه و کۆمپانیاى بوارى ئینته‌رنێتى هه‌بووه له به‌سره، دواى تیرۆرکردنیشی، ده‌ستبه‌جێ نوسینگه‌که‌یان ئاگر تێبه‌رداوه و هاوڵاتییه‌کى دیکه‌ى نزیک ڕووداوه‌که‌ش برینداربووه. تیرۆرکردنى ئه‌و چالاکوانه مه‌ده‌نییه‌ى به‌سره، له دواى 40 ڕۆژ له تیرۆرکردنى ڕۆژنامه‌نوس و پسپۆڕى بوارى گروپه تیرۆریستییه‌کان هیشام هاشمى دێت له ناوه‌ڕاستى به‌غدا که تا ئێستا هیچ که‌س و لایه‌نێک له‌سه‌رى ده‌ستگیر نه‌کراوه.
هاوڵاتى دواى ده‌رکردنى چه‌ند بڕیارێک بۆ ده‌روازه سنوورییه‌کان و کۆنتڕۆڵ کردنیان له‌لایه‌ن مسته‌فا کازمییه‌وه، ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌کانیش ئاشکراى ده‌کات، که داهاتى یه‌ک ڕۆژى دوو ده‌روازه گه‌یشتۆته سه‌رووى چوار ملیار دینار و زۆر زیادى کردووه. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ى ئابى 2020 ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌کانی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات، :"داهاتی ڕۆژی 13ی ئه‌م مانگه له به‌نده‌ری ئوم قه‌سر له پارێزگای به‌سره 2 ملیار و 126 ملیۆن دینار بووه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" داهاتى ده‌روازه‌ى سنوورى تڕێبڵ له پارێزگاى ئه‌نبار ته‌نها له ڕۆژى 14ى مانگ گه‌یشتۆته 2 ملیار و 384 ملیۆن و 794 هه‌زار دینارى عێراقى". هاوکات، ئاشکراشى کردووه که" زیادبوونى ئه‌و داهاته به‌هۆى سه‌پاندنى باجى گومرگى له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕى بازرگانیه به‌پێى ڕێکاره یاساییه‌کان و رێگرتن بووه له قاچاغچێتى". جه‌ختیشى کردۆته‌وه، که زیادبوونى داهات به‌هۆى بالاده‌ستى و ده‌ستکراوه‌یى ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌کانه، که هه‌ڵده‌ستن به ئه‌رکى خۆیان به‌شێوه‌ى هونه‌رى و سه‌ربه‌خۆ به‌پێى ڕێکاره یاساییه‌کان و بنه‌ماکانى چاودێرى و وردبینی. مسته‌فا کازمى تا کۆتایى مانگى ته‌موز چه‌ندین هێزى سه‌ربازى و دژه‌تیرۆرى ره‌وانه‌ى ده‌روازه سنورییه‌کان کردووه بۆ رێگرتن له گه‌نده‌ڵى و قاچاغچێتى له ده‌رلاوازه‌کان تا داهاته‌که‌ى بگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى ده‌وڵه‌ت. ڕوونیشى کردۆته‌وه، که ئه‌و کارانه به‌پێى ڕاسپارده‌ى سه‌رۆک وه‌زیران جێبه‌جێ ده‌که‌ن له‌پێناو به‌هێزکردن و زیادکردنى سه‌رچاوه‌کانى داهاتى ده‌وڵه‌ت.
هاوڵاتى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى تۆمارکردنى خانووبه‌ره‌ى یه‌که‌مى سلێمانى له‌راگه‌یه‌نراوێکدا هاوڵاتییان ئاگادار ده‌کاته‌وه، شێوازى راییکردنى مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتییان گۆڕانکاریى به‌سه‌ردا هاتووه‌و دۆسییه‌کان به‌سه‌ر رۆژانى هه‌فته‌دا دابه‌شکراون. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ى ئابى 2020 به‌رێوه‌به‌رایه‌تى تۆمارکردنى خانووبه‌ره‌ى یه‌که‌مى سلێمانى له‌راگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه "هاوڵاتیانى خۆشه‌ویست له پێناو پاراستن و سه‌لامه‌تى ته‌ندروستى هاوڵاتیان له په‌تاى کۆرۆنا و جێ به‌جێکردنى ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌کان و که‌م کردنه‌وه‌ى قه‌ره‌باڵغى و به‌ریه‌ککه‌وتنى هاوڵاتیان بڕیارماندا که‌له ڕۆژى یه‌ک شه‌ممه به‌روارى ١٦/٨/٢٠٢٠ کارکردن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان به‌م شێوازه ده‌بێت: ١_دوسیه‌ى زه‌رگه‌ته که که‌رته‌کانى (٢ زه‌رگه‌ته ، ٣ بۆگه‌نه ،١١ به‌کره‌جۆ ، کانیسکان ،چوارباخ ، جوله‌کان ) ده‌گرێته‌وه .ڕۆژانى یه‌ک شممه و سێ شه‌ممه ١٦/٨/ ٢٠٢٠و١٨/٨/٢٠٢٠ کاریان بۆ ده‌کرێت ٢_دۆسیه‌ى ئابلاخ که که‌رته‌کانى ( ٨ ابلاخ ، ٧ یٔاوباره ، ١٠ قلیاسانى خواروو ، ٩ قلیاسانى ژوروو ) . .ڕۆژانى یه‌ک شممه‌و سێ شه‌ممه‌١٦/٨/ ٢٠٢٠و١٨/٨/٢٠٢٠ کاریان بۆ ده‌کرێت ٣_دۆسیه‌ى کانى سپیکه که که‌رته‌کانى (٣٥ کانى سپیکه، ١٩ قوله‌ره‌یسى ، ٣٧ خێوه‌ته ). ڕۆژانى دووشممه‌و چوارشممه به‌روارى ١٧/٨/٢٠٢٠و١٩/٨/٢٠٢٠ کاریان بۆ ده‌کرێت ٤_دۆسیه‌ى باوه‌مرده که که‌رته‌کانى (٢٠ باوه‌مرده ،١٥ که‌نده‌که‌وه ،١٦ که‌ڵه‌وانان ،٤٩ چه‌قژ ، ٤٨ درۆزنه +لادێکان کشتوکاڵى ). ده‌گرێته‌وه ڕۆژانی دووشممه‌و چوارشممه به‌روارى ١٧/٨/٢٠٢٠و١٩/٨/٢٠٢٠ کاریان بۆ ده‌کرێت . بۆ زانیارى هاوڵاتیانى خۆشه‌ویست تا کاتێکى نادیار شێوازى ده‌وام له به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان به‌م شێوازه ده‌بێ.
هاوڵاتى مه‌سرور بارزانى به‌بۆنه‌ى 74 به‌بۆنه‌ى هه‌فتاو چواره‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى پارتى و له‌دایکبونى مه‌سعود بارزانى پیرۆزبایى ده‌کات و ده‌شڵێت:" پارتى و بارزانى بوون به ڕه‌مزى داکۆکیکردن له مافه ڕه‌واکانى خه‌ڵکى کوردستان، هه‌ر بۆیه‌ش په‌لامارى دوژمنان پێش هه‌موو لایه‌ک بۆ سه‌ر پارتییه ". ده‌قى په‌یامى مه‌سرور بارزانى: پیروزبایى هه‌فتاو چواره‌مین سالیادى دامه‌زراندنى پارتى دیموکراتى کوردستان و له دایکبوونى ڕێبه‌رى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتیمانیمان جه‌نابى سه‌رۆک بارزانى له هه‌موو کوردستانییه‌کى تێکۆشه‌ر و دڵسۆز و به تایبه‌تى هه‌موو لایه‌نگر و ئه‌ندام و سه‌رکردایه‌تى پارتى ده‌که‌م. دامه‌زراندنى پارتى وه‌ک گه‌وره‌ترین و سه‌رده‌میانه‌ترین حزبى دیموکرات و جه‌ماوه‌ری، له فراوانترین پانتایى جوگرافى له سه‌رتاسه‌رى کوردستان، وه‌رچه‌رخانێک بوو له خه‌باتى ڕزگاریخوازى گه‌له‌که‌ماندا، که هه‌مو ئازادیخوازێکى له ژێر چه‌تر و ڕێبه‌رایێتى باوکى نه‌ته‌وه‌ییمان بارزانى نه‌مر کۆ کرده‌وه و روحى به‌رگریکردن و خۆڕ‌اگرى له ناخى هه‌مو نیشتمانپه‌روه‌رێکدا زیندوو کرده‌وه. به درێژایى مێژووى پێ سه‌روه‌ریى ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى زوڵم و سته‌م و پاراستنى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یى گه‌له‌که‌مان، پارتى خاوه‌نى سه‌دان داستان و سه‌رکه‌وتنه و چه‌ندین ده‌ستکه‌وتى مێژوویى بۆ گه‌لى کوردستان به ده‌ستهێناوه و قه‌ڵایه‌کى پۆڵایین بووه بۆ هه‌موو خه‌ڵکى کوردستان له هه‌موو پارچه‌کاندا و هه‌موو ئازادیخوازێک له سه‌رتاسه‌رى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا. پارتى و بارزانى بوون به ڕه‌مزى داکۆکیکردن له مافه ڕه‌واکانى خه‌ڵکى کوردستان . هه‌ر بۆیه‌ش په‌لامارى دوژمنان پێش هه‌موو لایه‌ک بۆ سه‌ر پارتییه. بڕواى نه‌گۆڕى پارتى له خه‌باتى به‌رده‌وام و خۆنه‌چه‌ماندن، واى کرد له گه‌ڵ لایه‌ن و پارته تێکوشه‌ره‌کانى دیکه، کیانى کوردستانى بێته سه‌رنه‌خشه‌ى سیاسه‌تى جیهانی. سه‌رۆک بارزانى وه‌ک ڕابه‌رێکى نیشتیمانی، چ له به‌ره‌کانى شه‌ێ دژى دوژمنان و تیرۆریستان و چ له سه‌ر ئاستى دیپلوماسیى جیهانی، ئیراده‌ى گه‌لى کوردستانى سه‌رخست و پێکه‌وه‌ژیانى گه‌لانى له کوردستان زیاتر به‌رجه‌سته کرد و ئومێد و بڕوا به‌خۆبوونى گه‌له‌که‌مانى به مافه ڕه‌واکانى زیندوو کرده‌وه. ئه‌مڕۆ له کاتێکدا ئه‌م یاده ده‌که‌ینه‌وه که ھه‌رێمه‌که‌مان و ناوچه‌که، گیرۆده‌ى قه‌یرانى سه‌ختى ته‌ندروستى و ئابوورى بووه‌ته‌وه، باشترین ڕێکار بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه، به‌ر له ھه‌ر شتێک یه‌کڕیزى و ته‌بایى ناوخۆى کوردستانه، هیوادارم گشت لایه‌کـ، به‌رپرسیارانه تواناکانمان یه‌ک بخه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ک ھه‌میشه، به سه‌ر کۆسپ وسه‌ختییه‌کان زاڵ بین و هه‌موو کێشه‌کانى ده‌ڤه‌ره‌که‌ش له ڕێگه‌ى ئاشتى و گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر بکه‌ین. له‌م بۆنه‌یه‌دا به تایبه‌تى پیرۆزبایى له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌ھیدان و که‌سوکارى ئه‌نفالکراوان و کیمباران و زیندانییانى سیاسیى گه‌له‌که‌مان ده‌که‌م. ئه‌م یاده پیروزه پایه‌دار بێت و هیواى ته‌مه‌ندرێژى بۆ جه‌نابى سه‌رۆک بارزانى ده‌خوازم و ئومێده‌وارم له ژێر ڕێبه‌رایه‌تى ئه‌ودا، گه‌له‌که‌مان به هه‌موو ئاواته‌کانى بگات.